કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
197 : 2

ٱلۡحَجُّ أَشۡهُرٞ مَّعۡلُومَٰتٞۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلۡحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ

کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چەند مانگێکی دیاریکراون، بە مانگی شەوال دەست پێدەکات، وبە دە ڕۆژ لە مانگی (ذي الحجة) کۆتایی پێدێت، جا ھەر کەسێک حەجی لەسەر خۆی واجب کرد وبڕیاریدا لەو مانگانەدا حەج بکات و ئیحرامی بەست ونیەتی ھێنا، ئەوا سەرجێی کردن وھەموو پێشەکیەکانی سەرجێی کردنیشی لێ حەرام ویاساغ دەبێت، وە سەرپێچی خوای گەورەیشی بە تاوان وگوناھکردن لێی حەرامە، ئەویش لەبەر گەورەی وڕێزی کات وشوێنەکە، وە ھەر دەمەقاڵێیەکش سەر بکێشێت بۆ تووڕە بوون وناکۆکی ھەر حەرامە، دڵنیابن ھەر کارێکی خێر وباش بکەن خوای گەورە دەیزانێت و پاداشتان دەداتەوە لەسەری، توێشی خواردن وخواردنەوە وپێداویستی حەج ئامادە بکەن، ئەوەش بزانن باشترین توێشیەکیش کە پێویستان بێت لە تەواوی کاروبارەکانتاندا لەخواترسان و پارێزکاریە، بۆیە ئەی خاوەن ژیری وعەقڵی سەلیم لە من بترسن ئەویش بە ئەنجامدانی فەرمانەکانم و دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە ڕێگریم لێکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
198 : 2

لَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَبۡتَغُواْ فَضۡلٗا مِّن رَّبِّكُمۡۚ فَإِذَآ أَفَضۡتُم مِّنۡ عَرَفَٰتٖ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ عِندَ ٱلۡمَشۡعَرِ ٱلۡحَرَامِۖ وَٱذۡكُرُوهُ كَمَا هَدَىٰكُمۡ وَإِن كُنتُم مِّن قَبۡلِهِۦ لَمِنَ ٱلضَّآلِّينَ

گوناھتان ناگات لەکاتی حەج بە بازرگانی کردن وکڕین وفرۆشتن شوێن ڕزق وڕۆزی بکەون، جا لەدوای وەستانتان لە ڕۆژی نۆیەم لە عەرەفات ھەر کاتێک جوڵان وڕۆشتن بەرەو موزدەلیفە لە شەوی دەیەمی مانگی (ذي الحجة)، یادی خوای گەورە بکەن بەتەسبیحات و اللە أکبر کردن ونزا وپاڕانەوە لە لای (مشعر الحرام، کێویکە دەکەوێتە ناو موزدەلیفەوە)، وە سوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر شەریعەت و ئەرکان و مەناسیکی حەجی ماڵەکەی، چونکە بێگومان پێشان ئێوە بێ ئاگا بوون لە شەریعەتەکەی. info
التفاسير:

external-link copy
199 : 2

ثُمَّ أَفِيضُواْ مِنۡ حَيۡثُ أَفَاضَ ٱلنَّاسُ وَٱسۡتَغۡفِرُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

پاشان ھەروەکو چۆن خەڵکی چاویان لە ئیبراھیم دەکرد (سەلامی خوای لێ بێت) کە لە عەرەفاتەوە بەرەوە مینا دەجوڵان، ئێوەش ھەروەک ئەوان بکەن، نەک وەک ئەوانەی لە سەردەمی نەفامیدا کە لە عەرەفات نەدەوەستان و نەدەمانەوە، ئەمجا داوای لێخۆش بوون بکەن لەو کەم وکورتیانەی کە لە کاتی ئەنجامدانی حەجدا ھەتان بووە، بێگومان خوای گەورە چاوپۆشی دەکات لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆ لای، وە میھرەبان و بەڕەحمیشە لەگەڵیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
200 : 2

فَإِذَا قَضَيۡتُم مَّنَٰسِكَكُمۡ فَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ كَذِكۡرِكُمۡ ءَابَآءَكُمۡ أَوۡ أَشَدَّ ذِكۡرٗاۗ فَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِي ٱلدُّنۡيَا وَمَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖ

جا کاتێک لە ئەنجامدانی ئەرکەکانی حەج بوونەوە، و تەواو بوونو یادی خوای گەورە بکەن، وە زۆر سوپاس وشوکری بکەن، ھەروەکو چۆن فەخر وشانازی بە باوباپیرانتانەوە دەکەن بگرە لەوەش زیاتر یادی خوا بکەن، چونکە ھەرچی ناز ونیعمەتێک ھەیە کە ئێوە تام ولەزەتی لێ دەبن ھەر ھەمووی لەلایەن خوای بەرز وبڵندەوەیە، خەڵکیش لەمەدا جیاوازن، ھەندێکیان کە بێباوەڕن وھاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن کە باوەڕیان تەنھا بە ژیانی دونیایە، تەنھا داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا لە لەش ساغی و ماڵوسامان و مناڵ لەخوا دەکات، ئەوانە لە دواڕۆژدا ھیچ بەشێکیان نابێت لەوەی کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بەندە باوەڕدارەکانی، چونکە ئەوان حەز وخواستیان تەنھا خۆشیەکانی دونیا بوو، وە پشتیان کردبووە دواڕۆژ. info
التفاسير:

external-link copy
201 : 2

وَمِنۡهُم مَّن يَقُولُ رَبَّنَآ ءَاتِنَا فِي ٱلدُّنۡيَا حَسَنَةٗ وَفِي ٱلۡأٓخِرَةِ حَسَنَةٗ وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ

وە دەستەیەکیش لە خەڵکی باوەڕیان بە خوای گەورە و بەڕۆژی دوایی ھەیە، ئەوان داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا وکاروکردەوەی چاکە لەخوا دەکەن، ھەروەک چۆن داوای سەرکەوتن وچوونە بەھەشت و ڕزگار بوون لە سزای ئاگر دەکەن لە دواڕۆژدا. info
التفاسير:

external-link copy
202 : 2

أُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ نَصِيبٞ مِّمَّا كَسَبُواْۚ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلۡحِسَابِ

ئەوانەی کە داوای خێر وخۆشی دونیا ودواڕۆژ دەکەن بەشیان دەبێت لەو پاداشتە گەورەیەی لە دواڕۆژدا بە کارو کردەوەی چاکە لە دونیا بەدەستیان ھێناوە، بێگومان خوای گەورە زۆر خێرایە لە لێپرسینەوەی بەندەکانی لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیانداوە. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• يجب على المؤمن التزود في سفر الدنيا وسفر الآخرة، ولذلك ذكر الله أن خير الزاد هو التقوى.
واجبە لەسەر باوەڕدار کە توێشوو بۆ سەفەری دونیا وسەفەری دواڕۆژ کۆبکاتەوە، ھەر بۆیە خوای گەورە باسی ئەوەی کردووە کە باشترین توێشوویەک توێشووی لە خواترسان و پارێزکاریە. info

• مشروعية الإكثار من ذكر الله تعالى عند إتمام نسك الحج.
مەشروعیەتی زۆر یادی خوای گەورە کردن پاش تەواو بوون لە ئەرکان ومەناسیەکەکانی حەج، بۆیە لەبەرامبەر ئەوەی کە خوای گەورە فەزڵی لەگەڵ کردیت کە کردیتی بە میوانی ماڵەکەی خۆی و ئەنجامدانی حەجی بۆ ئاسان کردیت دەبێت زۆر سوپاسی بکەیت وھەمیشە یادی ئەو لەسەر زمانت بێت. info

• اختلاف مقاصد الناس؛ فمنهم من جعل همّه الدنيا، فلا يسأل ربه غيرها، ومنهم من يسأله خير الدنيا والآخرة، وهذا هو الموفَّق.
جیاوازی نیاز ومەبەستەکانی خەڵکی، ھەندێک ھەیە تەنھا خەم وخەفەتی دونیایە، بۆیە دەبینیت تەنھا داوای ناز ونیعمەتەکانی دونیا لەخوای گەورە دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ھەندێکی تر ھەیە داوای خێر وناز ونیعمەتی دونیا ودواڕۆشیش لەخوای گەورە دەکەن، بۆیە سەرەنجام ھەر ئەوانیش سەرکەوتوون. info