કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
246 : 2

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلۡمَلَإِ مِنۢ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ مِنۢ بَعۡدِ مُوسَىٰٓ إِذۡ قَالُواْ لِنَبِيّٖ لَّهُمُ ٱبۡعَثۡ لَنَا مَلِكٗا نُّقَٰتِلۡ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِۖ قَالَ هَلۡ عَسَيۡتُمۡ إِن كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ أَلَّا تُقَٰتِلُواْۖ قَالُواْ وَمَا لَنَآ أَلَّا نُقَٰتِلَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَقَدۡ أُخۡرِجۡنَا مِن دِيَٰرِنَا وَأَبۡنَآئِنَاۖ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقِتَالُ تَوَلَّوۡاْ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ

ئەی پێغەمبەر نەتزانیوە وھەواڵی پیاوماقوڵانی نەوەکانی ئیسرائیلیان لەدوای موسی (سەلامی خوای لێ بێت) پێنەداویت، کاتێک بە پێغەمبەرەکەی خۆیانیان ووت: پاشایەک دیاری بکە بۆمان تاوەکو لەگەڵیدا لە پێناوی خوا بجەنگێین، پێغەمبەرەکەشیان پێی ووتن: پێدەچێت ئەگەر خوای گەورە جەنگاندنی لەسەر فەرز کردن ئێوە لە پێناو خوادا نەجەنگێن؟ ئەوانیش ووتیان جا چی شتێک ھەیە ببێتە ڕێگر لەبەردەمان کە لە پێناو خوا نەجەنگێین لەگەڵ ئەوەشدا ھۆکاریش ھەبێت وداوای ئەوەمان لێ بکات؟ وەک دەبینیت دوژمنەکانمان لە زێدی باوباپیرانی خۆمان وەدەریان ناوین و کوڕوکاڵیان بە دیل گرتووین، بەڵێ دەجەنگێین تاوەکو نیشتمان و زێدی باوباپیرانمان دەگەڕێنینەوە و دیل وبەند کراوەکانیشمان ئازاد دەکەین، جا کاتێک خوای گەورە جەنگی لەسەر فەرز کردن پشتیان ھەڵکرد وەفایان نەبوو بۆ ئەو بەڵێنانەی کە دابویان کەمێکیان نەبێت، خوای گەورەش زانایە بەو کەسانەی کە پشت ھەڵدەکەن لە فەرمانی خوا، وە وەفایان نیە به بەڵێنەکانی، وە پاداشت وسزاشیان لەسەری دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
247 : 2

وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ٱللَّهَ قَدۡ بَعَثَ لَكُمۡ طَالُوتَ مَلِكٗاۚ قَالُوٓاْ أَنَّىٰ يَكُونُ لَهُ ٱلۡمُلۡكُ عَلَيۡنَا وَنَحۡنُ أَحَقُّ بِٱلۡمُلۡكِ مِنۡهُ وَلَمۡ يُؤۡتَ سَعَةٗ مِّنَ ٱلۡمَالِۚ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰهُ عَلَيۡكُمۡ وَزَادَهُۥ بَسۡطَةٗ فِي ٱلۡعِلۡمِ وَٱلۡجِسۡمِۖ وَٱللَّهُ يُؤۡتِي مُلۡكَهُۥ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ

پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: خوای گەورە بڕیاری داوە طالوت بکاتە پاشا وکاربەدەستان تاوەکو لەژێر بەیداخ و سەرکردایەتی ئەو لە پێناو خوای گەورە بجەنگن، ئەوە بوو پیاو ماقوڵەکانی بەنو ئیسرائیل بەسەر سوڕمان وڕازی نەبوونەوە ووتیان: چۆن دەکرێت طالوت ببێتە پاشا وپێشەوای ئێمە لەکاتێکدا ئێمە لەو لە پێشترین بۆ ئەو کارە؟ چونکە طالوت لە کوڕ ونەوەی پاشاکان نیە و ماڵو سامانێکی زۆری وەھایشی نییە کە بتوانێت پێی بجەنگێت؟ پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: بێگومان ئەوە خوای گەورە بۆی دەستنیشان کردوون، وە زانست وزانیارییەکی فراوان وھێزێکی جەستەی زۆریشی پێ بەخشیووە، خوای گەورە ئەگەر بیەوێت موڵک وپاشایەتی بە دانای وحیکمەتی دەدات بە ھەر کەسێک کە خۆی بیەوێت، بێگومان فەزڵی خوای گەورە فراوانە وە دەیبەخشێت بەھەرکەسێک کە خۆی بیەوێت، وە چاکیش دەزانێت چی کەسانێک لە دروستکراوەکانی شایستەی ئەو فەزڵەن. info
التفاسير:

external-link copy
248 : 2

وَقَالَ لَهُمۡ نَبِيُّهُمۡ إِنَّ ءَايَةَ مُلۡكِهِۦٓ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلتَّابُوتُ فِيهِ سَكِينَةٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَبَقِيَّةٞ مِّمَّا تَرَكَ ءَالُ مُوسَىٰ وَءَالُ هَٰرُونَ تَحۡمِلُهُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗ لَّكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

پێغەمبەرەکەیان پێی فەرموون: نیشانەی ڕاستگۆی دەستنیشانکردنی طالوت وەک پاشا وکاربەدەستان، ئەوەیە کە خوای گەورە سندوق وتابوتە زەوتکراوەکەتان بۆ دەگەڕێنێتەوە، کە دڵنیابوون وئارامی لەگەڵ بوو بۆتان لەلایەن پەروەردگارتانەوە -ئەو سندوقە پیرۆز بوو لای بەنو ئیسرائیل- پاشماوە وکەلەپووری ئەوەی کە شوێنکەوتە وکەسوکاری موسی وھارون بەجێیان ھێشتبوو تێیدا بوو، وەک گۆچانەکەی موسی وھەندێک لەو تەختانەی کە تەوراتی لەسەر نوسرابوەوە، بێگومان لەوەدا نیشانە وبەڵگە ھەیە کە خوای گەورە بۆی ڕوون کردنەوە ئەگەر ئێوە بڕوادارێکی ڕاستەقینە بن. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• التنبيه إلى أهم صفات القائد التي تؤهله لقيادة الناس؛ وهي العلم بما يكون قائدًا فيه، والقوة عليه.
ئاگاداربوون لەوەی گرنگترین سیفات وئاکاری سەرکردە کە ئامادەی دەکات کە ببێت بە پێشەوا و سەرکردەی خەڵکی، زانست وشارەزایی لەو کارەی کە پێی دەسپێررێت ودەبێتە پێشەوایان بۆی، لەگەڵ ھێز وبازووی تەواویش. info

• إرشاد من يتولى قيادة الناس إلى ألا يغتر بأقوالهم حتى يبلوهم، ويختبر أفعالهم بعد أقوالهم.
ڕێنومایی کردنی ئەو کەسەی کە دەبێتە سەرکردەی خەڵکی کە بە ووتە وگوفتاریان فریو نەخوات تاوەکو تاقیان دەکاتەوە، وە کاروکردەوەیان پێش ووتار وگوفتاریان ھەڵدەسەنگێنێت. info

• أن الاعتبارات التي قد تشتهر بين الناس في وزن الآخرين والحكم عليهم قد لا تكون هي الموازين الصحيحة عند الله تعالى، بل هو سبحانه يصطفي من يشاء من خلقه بحكمته وعلمه.
ئەو پێوەرانەی کە لەناو خەڵکیدا بڵاوە بۆ پێوانە و حوکمدان پێی لەسەر کەسانی تر بێگومان پێدەچێت پێوەرێکی ڕاست ودروست نەبن لای خوای گەورە، بەڵکو خوای گەورە خۆی بە حیکمەت ودانایی وزانیاری خۆی کەسانێک ھەڵدەبژێرێت لەناو دروستکراوەکانی خۆیدا کە شایستەی ئەو کارە بن کە پێیان دەسپێررێت. info