કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
113 : 2

وَقَالَتِ ٱلۡيَهُودُ لَيۡسَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَقَالَتِ ٱلنَّصَٰرَىٰ لَيۡسَتِ ٱلۡيَهُودُ عَلَىٰ شَيۡءٖ وَهُمۡ يَتۡلُونَ ٱلۡكِتَٰبَۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ مِثۡلَ قَوۡلِهِمۡۚ فَٱللَّهُ يَحۡكُمُ بَيۡنَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُواْ فِيهِ يَخۡتَلِفُونَ

جولەکەکان وتیان: گاورەکان لەسەر ئاینی ڕاست و دروست نین، وە گاورەکانیش وتیان: جولەکەکان لەسەر ئاینی ڕاست و دروست نین، ھەموو ئەوان ئەو پەڕاو و پەرتووکانە دەخوێننەوە کە خوای گەورە بۆیانی دابەزاندووە، وە ئەوەش دەخوێننەوە کە فەرمانیان پێکراوە کە باوەڕ بھێنن بە سەرجەم پێغەمبەران بەبێ جیاوازی، کاروکردەوەی ئەم جولەکە و گاورانە لە وتەی ئەو کەسانە دەکات لە موشریکەکان کە ھیچ نازانن کاتێک هەموو پێغەمبەرانیان بەدرۆ زانی و ھەموو ئەو پەڕاو و پەرتووکانەشیان بەدرۆ زانی کە بۆیان دابەزیووە، لەبەر ئەوە خوای گەورە لە ڕۆژی دواییدا دادوەری دەکات لە نێوان تەواوی بیروباوەڕ جیاوازەکاندا بەو شێوەیە کە ھەواڵی داوە بە بەندەکانی، بەوەی سەرکەوتن و سەرفرازی ھەمیشەیی نییە بۆ ئەو کەسانە نەبێت باوەڕیان ھەیە بە تەواوی ئەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
114 : 2

وَمَنۡ أَظۡلَمُ مِمَّن مَّنَعَ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ أَن يُذۡكَرَ فِيهَا ٱسۡمُهُۥ وَسَعَىٰ فِي خَرَابِهَآۚ أُوْلَٰٓئِكَ مَا كَانَ لَهُمۡ أَن يَدۡخُلُوهَآ إِلَّا خَآئِفِينَۚ لَهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا خِزۡيٞ وَلَهُمۡ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٞ

ھیچ کەس وەک ئەو کەسە ستەمکار نیە کە ڕێگری دەکات لە ذیکر ویادی خوا لەناو مزگەوتەکانیدا، وە ڕێگری دەکات لە نوێژ ویادی خوا و خوێندنی قورئان تێیاندا، وە ھەوڵی ئەوەش دەدات کەخاپور وخراپیان بکات، بە تێکدان وڕێگری کردن لە بەجێھێنانی پەرستن تێیاندا، ئەو کەسانەی کە ھەمیشە لە ھەوڵدان بۆ خراپ وخاپور کردنی مزگەوتەکان نابێت بێنە ناویەوە مەگەر بە ترس ودڵە لەرزەوە نەبێت، چونکە ئەوانە بێباوەڕن وڕێگریان کردووە لە مزگەوتەکانی خوا، ئەوانە لە ژیانی دونیادا سەرشۆڕی وسوک وڕسوایی بەشیان دەبێت لەسەر دەستی موسڵماناندا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەھۆی ئەوەی بوبونە ڕێگری خەڵکی لە چوونە مزگەوت و یادی کردنی خوا، سزای گەورەیان بۆ ھەیە لە لایەن خوای گەورەوە. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 2

وَلِلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ فَأَيۡنَمَا تُوَلُّواْ فَثَمَّ وَجۡهُ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ

موڵک وخاوەندارێتی ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوا وئەوەشی لە نێوانیاندایە ھەر بۆ خوای گەورەیە، ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە فەرمان بە بەندەکانی دەکات، جا ئێوە ڕوو لە ھەر شوێن وجێگایەک بکەن ئەوا ڕووتان لەخوای گەورە کردووە، جا فەرمانی خوای گەورە بە ڕوو وەرگێڕانتان بەرەو (بیت المقدس) یان بەرەو کەعبە، یان ھەڵەتان کرد لە ڕوو کردنە قیبلە، یان لەسەرتان گران وقورس بوو ڕوو بکەنه قیبلە، ئەوا ھیچ گرفت نیە وگوناھتان ناگات کە چۆن ڕوو دەکەن، چونکە ھەموو ڕووەکان ھەموویان ھەر ھی خوای گەورەن، بێگومان خوای گەورە بەڕەحم ومیھرەبانی فراوانی ھەموو دروستکراوەکانی گرتووەتەوە، وە بەزانست وزانیاریشی ئاگادارە بە نیەت وکار وکردەوەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 2

وَقَالُواْ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدٗاۗ سُبۡحَٰنَهُۥۖ بَل لَّهُۥ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ كُلّٞ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ

جولەکە وگاور وھاوەڵدانەران ووتیان: خوای گەورە مناڵی بۆ خۆی داناوە! پاک وبێگەردی بۆ خوای گەورە لەوەی دەیدەنە پاڵی، ئەو زاتە بێ باکە لە دروستکراوەکانی وھیچ پێویستی بەوان نیە، بەڵکو ئەو کەسە مناڵ بڕیار دەدات بۆ خۆی کە پێویستیەتی، خوای گەورە وبەرز وبڵند خاوەنی ھەموو ئەو شتانەیە کە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە، ھەموو دروستکراوەکانی بەندە وملکەچی ئەون، ھەرچۆنیەکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 2

بَدِيعُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۖ وَإِذَا قَضَىٰٓ أَمۡرٗا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

خوای گەورە دروستکەر وبەدیھێنەری ئاسمانەکان وزەوی وئەوەشی لە ناویاندایە کە پێشتر نمونەیان نەبووە، جا ھەرکاتێک بڕیاری لەسەر کارێکدا، یان وویستی ئەنجامی بدات ئەوا تەنھا دەڵێت ببە، ئەوا خێرا بەو شێوەیە دەبێت کە خوای گەورە دەیەوێت، وە ھیچ شتێکیش نیە بڕیار وفەرمان وقەزای خوا ڕەد بکاتەوە وببێتە ڕێگر لەبەردەمیدا. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 2

وَقَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَعۡلَمُونَ لَوۡلَا يُكَلِّمُنَا ٱللَّهُ أَوۡ تَأۡتِينَآ ءَايَةٞۗ كَذَٰلِكَ قَالَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِم مِّثۡلَ قَوۡلِهِمۡۘ تَشَٰبَهَتۡ قُلُوبُهُمۡۗ قَدۡ بَيَّنَّا ٱلۡأٓيَٰتِ لِقَوۡمٖ يُوقِنُونَ

ئەوانەی کە بێئاگا و نەزان بوون لە خاوەن پەرتووک و موشریکەکان، لەبەر سەرکەشیان لەھەق و ڕاستی دەیانووت: باشە بۆچی خوای گەورە بەبێ ناوەندگیری پێغەمبەرەکانی وە بەڕاستەوخۆ گفتوگۆمان لەگەڵ ناکات؟ یان نیشانەیەکی تایبەت بەخۆمان بۆ نانێرێت کە بڵێت تۆ پێغەمبەریت؟ ھاوشێوەی وتەی ئەمانەیش گەلان و ئوممەتانی تریش کە پێغەمبەرەکانی خۆیان بەدرۆ زانی ھەمان شتیان دەوتەوە، ھەرچەند کات و شوێن و جێگاشیان جیاوازە بەڵام دڵیان هاوشێوەی ئەوانەى پێشووە لە کوفر و بێباوەڕی و سەرکەشی و فيز و سنوور تێپەڕاندن لە تاوان، بێگومان بەڵگە و نیشانەکانی خۆمان ڕوون کردەوە بۆ ئەوانەی يەقین و باوەڕیان ھەیە بەھەق و ڕاستی ئەگەر بۆیان ئاشکرا بێت، ھیچ شتێک نییە تووشی گومانیان بکات، وە سەرسەختیش نین و ڕێگر نابن لە ڕازی بوون بە ھەق و ڕاستی. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 2

إِنَّآ أَرۡسَلۡنَٰكَ بِٱلۡحَقِّ بَشِيرٗا وَنَذِيرٗاۖ وَلَا تُسۡـَٔلُ عَنۡ أَصۡحَٰبِ ٱلۡجَحِيمِ

ئەی پێغەمبەر ئێمە تۆمان ڕەوانە کرد بە ئاینێکی ڕاست ودروست کە ھیچ گومان ودوو دڵیەکی تێدا نیە، بۆ ئەوەی موژدە بدەیت بە باوەڕداران بە بەھەشت، وە بێباوەڕانیش بترسێنێت بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەوەش بزانە ھیچت لەسەر نیە تەنھا ئەوە نەبێت بەڕوونی پەیامی خوای گەورە بگەیەنیت، وە خوای گەورە لێپرسینەوەت لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەوانەی باوەڕت پێ ناھێنن لە ھاوەڵانی ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الكفر ملة واحدة وإن اختلفت أجناس أهله وأماكنهم، فهم يتشابهون في كفرهم وقولهم على الله بغير علم.
بێباوەڕان ھەموویان یەک ئومەت ویەک ئاینن، ئەگەر چی ڕەگەزی خەڵکەکەیان وشوێنەکانیان جیاواز بن، ئەوان لە بێباوەڕی وتۆمەت وبوھتان و ووتەی نا بەجێی نازانستیانەوە لەسەر خوای گەورە لەیەک دەچن و وەک یەک وان. info

• أعظم الناس جُرْمًا وأشدهم إثمًا من يصد عن سبيل الله، ويمنع من أراد فعل الخير.
گەورەترین تاوان وگوناھـ ئەوەیە کەسانێک ڕێگری بکەن لە ڕێگای ڕاستی خوای گەورە، وە ببنە ڕێگر لەبەردەم ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت کاری خێر وچاکە بکەن. info

• تنزّه الله تعالى عن الصاحبة والولد، فهو سبحانه لا يحتاج لخلقه.
خوای گەورە پاکو بێگەردە لە ھاوەڵ ومناڵ بڕیاردان بۆ خۆی، ئەو زاتە پیرۆزە ھیچ پێویستیەکی نیە بە دروستکراوەکانی خۆی. info