કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
265 : 2

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمۡوَٰلَهُمُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِ وَتَثۡبِيتٗا مِّنۡ أَنفُسِهِمۡ كَمَثَلِ جَنَّةِۭ بِرَبۡوَةٍ أَصَابَهَا وَابِلٞ فَـَٔاتَتۡ أُكُلَهَا ضِعۡفَيۡنِ فَإِن لَّمۡ يُصِبۡهَا وَابِلٞ فَطَلّٞۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ

نموونەی ئەو بڕاوادارنەی کە ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە، وە دڵو دەروونیشیان لەسەر پەیمان وبەڵێنی خوا دامەزراوە وھیچ زەبر وزەنگێکی کەسیشیان لەسەری نیە، زیاد بوونی خێرەکەیان وەک نمونەی ئەو باخ وبێستانە وایە لە شوێنێکی خاوێن وبەرزەوە بارانێکی بە لێزمە وخوڕی لێدابکات، کە بەربووبومێکی دوو بەرامبەر بدات بەرھەم بھێنێت، خۆ ئەگەر بارانێکی بەلێزمە وخوڕیش لێی نەدات ئەوا ھەر بارانێکی وورد تێراوی دەکات، لەبەر پاکوخاوێنی زەویەکە ئەو ووردە بارانەی بەسە بۆ بەرھەم ھێنانی بەروبومەکەی، ھەروەھا بەخشینی کەسانی موخلیس ودڵسۆزیش بۆ خوای گەورە، کارەکانیان لای پەروەردگار بەچەند قات جێگای ڕەزامەندی وقبوڵە ئەگەر چی کەمیش بێت، خوای گەورەش بینایە بەو کارانەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت لە کار وکردەوەی کەسانی موخلیس ودڵسۆز لەکار و کردەوەی کەسانی ڕیا بازی ڕوپامایی کەر. info
التفاسير:

external-link copy
266 : 2

أَيَوَدُّ أَحَدُكُمۡ أَن تَكُونَ لَهُۥ جَنَّةٞ مِّن نَّخِيلٖ وَأَعۡنَابٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُ لَهُۥ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَأَصَابَهُ ٱلۡكِبَرُ وَلَهُۥ ذُرِّيَّةٞ ضُعَفَآءُ فَأَصَابَهَآ إِعۡصَارٞ فِيهِ نَارٞ فَٱحۡتَرَقَتۡۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ

ئایا کەس لە ئێوە حەز دەکات کە باخ وبێستانێکی لەھەموو جۆرە خورما وڕەزێک ھەبێت، و ئاوی سازگاری ڕووبار بەنێویدا تیپەڕ بکات، ھەموو جۆرە بەروبومێکی پاکوخاوێنی تێدا بێت، خاوەنەکەشی پیری تەنگی پێھەڵچنیبێت و توانای ئیش وکار وخزمەتی نەمابێت، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵێک مناڵی ووردی لاوازیشی ھەبێت کە توانای کارکردن وخزمەتی باخەکەیان نەبێت، کەچی لەناکاو باخەکەیان گێژەڵوکەیەکی گڕاوی لێی ھەڵبکات، و ھەموو باخ وبێستانەکە بسوتێنێت، پاشان خۆی ومنداڵەکانی بەسەرگەردانی ودەستی بەتاڵەوە ھیچ شتێکیان بۆ دەرنەچێت لەکاتێکدا ئەوان زۆر پێویستیان بە بەروبومی باخەکەیان ھەیە چونکە باوکە پیر بووە و مناڵەکانیش ووردن وتوانای کاریان نیە، ڕێک وپیک نمونەی کەسێک ماڵوسامانی لەبەر ڕووپامایی خەڵکی دەبەخشێت وەک نمونەی ئەو پیاوە خاوەن باخە وایە، بەدەستی بەتاڵ وبەبێ ھیچ چاکە وحەسەناتێک دەگەڕێتەوە بۆلای خوا لەڕۆژی دواییدا، لەکاتێکدا ئەو زۆر پێویستی بەچاکە وحەسەنات ھەیە، ھەمیشە ئا بەو شێوەیە خوای گەورە بەڵگە ونیشانەکانی خۆیتان بۆ ڕوون دەکاتەوە تاوەکو سودێکی بۆتان ھەبێت لە دونیا ودواڕۆژدا بەڵکو بەووردی بیری لێ بکەنەوە ولێی ڕامێنن. info
التفاسير:

external-link copy
267 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنفِقُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا كَسَبۡتُمۡ وَمِمَّآ أَخۡرَجۡنَا لَكُم مِّنَ ٱلۡأَرۡضِۖ وَلَا تَيَمَّمُواْ ٱلۡخَبِيثَ مِنۡهُ تُنفِقُونَ وَلَسۡتُم بِـَٔاخِذِيهِ إِلَّآ أَن تُغۡمِضُواْ فِيهِۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَنِيٌّ حَمِيدٌ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون لەو ماڵو سامانە حەڵاڵە ببەخشن کە بەدەستان ھێناوە، وە ببەخشن لەو بەروبومەی کە لەزەویەوە بۆمان سەوز کردون ودەرمانھێناوە، بەدوای بەخشینی شتێکی پیس وپۆخڵ وخراپدا مەگەڕێن، کە ئەگەر بێتو بدرێت بەخۆشیتان وەری ناگرن مەگەر لەڕوو دابمێنن و لەناچاریدا وەری بگرن، دەی ئیتر چۆن بۆ خوای گەورە ڕازی دەبن شتی خراپی لەپێناودا ببەخشن، کەچی بۆخۆتان ڕازی نابن کە شتی خراپتان پێ بدرێت، وە چاک بزانن خوای گەورە بێ نیازە لەوەی ئێوە دەیبەخشن وھیچ پێویستی بە بەخشینی ئێوە نیە، ئەو زاتە بەرز وپیرۆزە سوپاس کراوە لە زات و کارو کرداریشیدا. info
التفاسير:

external-link copy
268 : 2

ٱلشَّيۡطَٰنُ يَعِدُكُمُ ٱلۡفَقۡرَ وَيَأۡمُرُكُم بِٱلۡفَحۡشَآءِۖ وَٱللَّهُ يَعِدُكُم مَّغۡفِرَةٗ مِّنۡهُ وَفَضۡلٗاۗ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٞ

کاتێک دەتانەوێت ماڵوسامانتان لە پێناو خوای گەورە ببەخشن شەیتان بەھەژاری دەتانترسێنێت ولەسەر بەخیلی و چروکی ھانتان دەدات، وە بانگتان دەکات بۆ گوناھو تاوان وسەرپێچی خوای گەورە، لەبەرامبەریشدا خوای گەورە بەڵێنی لێخۆش بوونی گەورەی گوناھەکان وڕزق وڕۆزی فراوانتان پێ دەدات، بێگومان خوای گەورە خاوەنی فەزڵ وبەخشندەی فراوانە، وە زانایە بەحاڵ وگوزرەانی بەندەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
269 : 2

يُؤۡتِي ٱلۡحِكۡمَةَ مَن يَشَآءُۚ وَمَن يُؤۡتَ ٱلۡحِكۡمَةَ فَقَدۡ أُوتِيَ خَيۡرٗا كَثِيرٗاۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُوْلُواْ ٱلۡأَلۡبَٰبِ

خوای گەورە دانایی وحیکمەت وکاربەجێی لە گوفتار وکرداردا دەبەخشێت بە کەسانێک لەبەندەکانی کە خۆی بیەوێت، جا ھەرکەسێک خوای گەورە ئەوەی پێ ببەخشێت ئەوە بێگومان خێر وچاکەیەکی زۆری پێدراوە، ھیچ کەسیش پەند وئامۆژگاری لە بەڵگە ونیشانەکانی خوای گەورە وەرناگرێت ئەو کەسانە نەبن کە ھۆشمەند وخاوەنی ژیرییەکی تەواون کە بەنوور وڕووناکی ڕێگا ڕۆشن دەکەنەوە و شوێن ڕێنومایی وھیدایەتی ئیسلام دەکەون. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• المؤمنون بالله تعالى حقًّا واثقون من وعد الله وثوابه، فهم ينفقون أموالهم ويبذلون بلا خوف ولا حزن ولا التفات إلى وساوس الشيطان كالتخويف بالفقر والحاجة.
ئەوانەی بەڕاستی باوەڕیان بەخوای بەرز وبڵند ھێناوە، متمانەی تەواویان ھەیە بە بەڵێنەکانی خوای گەورە وپاداشتەکانی، ئەوان لەپێناو خوای گەورە ماڵو سامانەکانیان دەبەخشن وە ھیچ ترس ودڵەڕاوکێشیان لە ھەژاری نیە، وە ھیچ گوێش نادەن بە وەسوسە وترسی شەیتان بەوەی دوچاری ھەژاری ونەداری دەبنەوە. info

• الإخلاص من أعظم ما يبارك الأعمال ويُنمِّيها.
ئیخلاس ودڵسۆزی بۆخوای گەورە گەورەترین شتێکە کە کار وکردەوە بەرەکەتدار دەکات وگەشە ونمای پێدەکات. info

• أعظم الناس خسارة من يرائي بعمله الناس؛ لأنه ليس له من ثواب على عمله إلا مدحهم وثناؤهم.
خەسارۆمەندترین کەس ئەوانەن کە لەبەر ڕوپامایی وبەچاک باسکردنی خەڵکی خێر وسەدەقە دەکەن، چونکە غەیری پێداھەڵدان وسوپاس کردنی خەڵکی ھیچ شتێکی تریان لای خوا دەست گیر نابێت. info