કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
216 : 2

كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِتَالُ وَهُوَ كُرۡهٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تَكۡرَهُواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ خَيۡرٞ لَّكُمۡۖ وَعَسَىٰٓ أَن تُحِبُّواْ شَيۡـٔٗا وَهُوَ شَرّٞ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ

ئەی باوەڕداران جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەسەرتان فەرز کراوە، کە کارێکی قورس وگرانە لەسەر دەروون وحەزتان پێی نیە، لەبەر ئەوەی ماڵ بەخشین وگیان بەختکردنی تێدایە، لەوە دەچێت ئێوە شتێکیتان پێ ناخۆش بێت وحەزتان پێی نەبێت بەڵام لە واقیعدا خێر وخۆشی وسوودی تێدا بێت بۆتان، وەک جەنگ کردن لە پێناو خوای گەورە لەگەڵ گەورەیی پاداشت، سەرکەوتن بەسەر دوژمنان و بەرزکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی تێدایە، وە پێدەچێت ئێوە شتێکیشتان پێ خۆش بێت وحەز لە شتێک بکەن بەڵام ببێتە مایەی ناخۆشی وخراپە بۆتان، وەک دانیشتن ونەچون بۆ جیھاد وتێکۆشان لە پێناو خوای گەورە، کە شەرمەزاری ونسکۆ وزاڵ بوونی دوژمنانی لێ دەکەوێتەوە، خوای گەورەش خێر وخۆشی وخراپەی ھەموو کارێک دەزانێت بە زانینێکی تەواو، کە شاراوەیە لای ئێوە و نایزانن، بۆیە ئێوە وەڵامی فەرمانی خوای گەورە بدەنەوە، چونکە خێری تێدایە بۆ ئێوە. info
التفاسير:

external-link copy
217 : 2

يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ قِتَالٖ فِيهِۖ قُلۡ قِتَالٞ فِيهِ كَبِيرٞۚ وَصَدٌّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَكُفۡرُۢ بِهِۦ وَٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ وَإِخۡرَاجُ أَهۡلِهِۦ مِنۡهُ أَكۡبَرُ عِندَ ٱللَّهِۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَكۡبَرُ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۗ وَلَا يَزَالُونَ يُقَٰتِلُونَكُمۡ حَتَّىٰ يَرُدُّوكُمۡ عَن دِينِكُمۡ إِنِ ٱسۡتَطَٰعُواْۚ وَمَن يَرۡتَدِدۡ مِنكُمۡ عَن دِينِهِۦ فَيَمُتۡ وَهُوَ كَافِرٞ فَأُوْلَٰٓئِكَ حَبِطَتۡ أَعۡمَٰلُهُمۡ فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئەی پێغەمبەر خەڵکی پرسیارتان لێ دەکەن لەبارەی حوکمی جەنگ كردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، لە مانگەکانی (ذي القعدة، وذي الحجة، ومحرم، وصفر) تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: جەنگ کردن لەم مانگانەدا لای خوا گەورەیە وکارێکی ناشایستەیە ونەخوازراوە، ھەروەک چۆن ئەوەی بتپەرست وھاوەڵ بڕیاردەرەکان پێی ھەڵدەسن لە دروستکردنی لەمپەر لەسەر ڕێگای خوا، وڕێگری کردنی باوەڕداران لە مزگەوتی حەرام، ودەرکردنی خەڵکەکەی، گەورەترە لای خوا لە جەنگ کردن لە مانگە حەرامکراوەکاندا، وە ئەو بتپەرستی وھاوەڵ بڕیاردانەی ئەوانی تێدایە گەورەترە لە تاوانی کوشتن لای خوا، تا ئێستا وبەردەوامیش ھاوەڵ بڕیاردەران بۆ خوا لەسەر زوڵم وستەمیان بەردەوامن، لەگەڵتان دەجەنگن ئەی باوەڕداران تاوەکو ھەڵتان بگێڕنەوە لە ئاینە ڕاست ودروستەکەتان و بتانگێڕنەوە بۆ ئاینە ناڕەواکەیان ئەگەر بتوانن و بچێتە سەر بۆیان وڕێگایەک بدۆزنەوە بۆی، جا ھەرکەسێک لە ئێوە لە ئاینەکەی ھەڵگەڕێتەوە و پاشان لەسەر بێباوەڕی بمرێت، ئەوا بێگومان ھەرچی کاری چاکەی ھەیە پوچ وبەتاڵ دەبێتەوە، وە سەرەنجامیشی لە دواڕۆژدا چوونە ناو ئاگری دۆزەخە. info
التفاسير:

external-link copy
218 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَٱلَّذِينَ هَاجَرُواْ وَجَٰهَدُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ يَرۡجُونَ رَحۡمَتَ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھێناوە، وە ووڵات ونیشتمانی خۆیان بەجێھێشت وکۆچیان کرد بۆلای خوا وپێغەمبەرەکەی، وە لەگەڵ بێباوەڕاندا جەنگان تاوەکو ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بەرز وبڵند بێت، وە بەتەمای ڕەحمەت ومیھرەبانی ولێخۆش بوونی ئەون بۆیە ھێندە تێدەکۆشن، بێگومان خوای گەورە لێبووردەی گوناھی بەندەکانیەتی و بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
219 : 2

۞ يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡخَمۡرِ وَٱلۡمَيۡسِرِۖ قُلۡ فِيهِمَآ إِثۡمٞ كَبِيرٞ وَمَنَٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثۡمُهُمَآ أَكۡبَرُ مِن نَّفۡعِهِمَاۗ وَيَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَۖ قُلِ ٱلۡعَفۡوَۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلۡأٓيَٰتِ لَعَلَّكُمۡ تَتَفَكَّرُونَ

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی مەیەوە، (مەی بە ھەموو شتێک دەوترێت کە عەقڵ وژیری مرۆڤ داپۆشێت ولای بات)، پرسیارت لێدەکەن لە حوکمی خواردنەوە و فرۆشتن وکڕینی؟ وە پرسیارت لێدەکەن لەبارەی حوکمی قومارەوە، (قومار: ھەر ماڵێک بەڕێگای پێشبڕکێ بەدەست بێت، بەشێوەیەک ھەر دوو لایەنی پێشبڕکێکار بەشدار بن لەدانانی ئەو ماڵەی کە دواتر یەکێک لە بەشدار بووەکان دەیباتەوە)، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: مەی وقومار کردن خراپە وزیانی گەورەی دین ودونیای تێدایە، لە لەدەستدانی عەقڵ وژیری وماڵو سامان، ودروستکردنی دوژمنایەتی وڕق وکینە لە نێوان خەڵکی، وە ھەندێک سوودی کەمی بەدەستھێنانی ماڵ وپارەیشی تێدایە، بەڵام زەرەر وزیان وگوناھیان گەورەترە لە سوود وقازانجیان، ھەر شتێکیش زەرەر وزیانی گەورەتر بێت لە سوود وقازانجی مرۆڤی ژیر لێی دوور دەکەوێتەوە، ئەم ڕوونکردنەوەیەش لە لایەن خواوە ڕێخۆشکردنێک بوو بۆ حەرامکردنی مەی، وە ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئەی پێغەمبەر لەبارەی ئەندازەی ئەو ماڵەی وەک بەخشین وتەطەوع لە پێناوی خوا دەیبەخشن، تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: لەو ماڵو سامانە ببەخشن کە زیادە لە پێداویستی خۆتان (ئەمەش لەسەرەتای ئیسلامەوە بوو، پاشان خوای گەورە زەکاتی فەرز کرد لەسەر باوەڕداران لە ماڵو سامانێکی تایبەت، بە ئەندازەیەگیریەکی دیاریکراو) بەم شێوە ڕوونکردنەوەیە کە ھیچ تەم ومژێکی تێدا نیە خوای گەورە ئەحکامی شەریعەتەکەی بۆ روونکردونەتەوە، تاوەکو بەڵکو بیر بکەنەوە وتێرامێنن. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• الجهل بعواقب الأمور قد يجعل المرء يكره ما ينفعه ويحب ما يضره، وعلى المرء أن يسأل الله الهداية للرشاد.
بێئاگایی لە سەرەنجامی کاروبارەکان وادەکەن لە مرۆڤ کە ڕقی بێتەوە لەو کارەی سوودی تێدایە بۆی، وە حەزی بەو کارەش بێت کە زیانی تێدایە بۆی، بۆیە دەبێت مرۆڤ ھەمیشە لە خوا داوا بکات کە ڕێنمونی بکات بەردەوام بێت لەسەر ژیری وھۆشمەندی. info

• جاء الإسلام بتعظيم الحرمات والنهي عن الاعتداء عليها، ومن أعظمها صد الناس عن سبيل الله تعالى.
ئاینی پیرۆزی ئیسلام فەرمانی کردووە کە مرۆڤی باوەڕدار سنوری حەرام وقەدەغە کراوەکانی خوای گەورە بە گەورە بگرێت ونەیانبەزێنێت، گەورەترینیان بریتیە لە لەمپەر دروستکردن لەسەر ڕێگای خوای بەرز وبڵند. info

• لا يزال الكفار أبدًا حربًا على الإسلام وأهله حتَّى يخرجوهم من دينهم إن استطاعوا، والله موهن كيد الكافرين.
ھەمیشە و بەردەوام بێباوەڕان خەریکی دژایەتی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و شوێنکەوتوانین بۆ ئەوەی لە ئاینەکەیان ھەڵیان بگەڕێننەوە، بێگومان خوای گەورەش پیلان و فڕوفێڵی بێباوەڕان بەتاڵ دەکاتەوە. info

• الإيمان بالله تعالى، والهجرة إليه، والجهاد في سبيله؛ أعظم الوسائل التي ينال بها المرء رحمة الله ومغفرته.
باوەڕ بەخوای بەزر وبڵند، وکۆچکردن بۆلای ئەو، وە جیھاد وتێکۆشان لە پێناویدا، گەورەترین ھۆکارە کە مرۆڤ ڕەزامەندی وڕەحم ومیھرەبانی ولێخۆش بوونی خوای گەورەی لێوە بەدەست بھێنێت. info

• حرّمت الشريعة كل ما فيه ضرر غالب وإن كان فيه بعض المنافع؛ مراعاة لمصلحة العباد.
ھەر شتێک زەرەر وزیانی لە سوود وقازانجی زیاتر بێت شەریعەتی ئیسلام حەرام ویاساغی کردووە، ئەگەر ھەندێک سوودیشی تێدا بێت، ئەویش لەبەر ڕەچاو کردنی بەرژەوەندی بەندەکانی خوایە. info