કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
211 : 2

سَلۡ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ كَمۡ ءَاتَيۡنَٰهُم مِّنۡ ءَايَةِۭ بَيِّنَةٖۗ وَمَن يُبَدِّلۡ نِعۡمَةَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

ئەی پێغەمبەر لە نەوەکانی ئیسرائیل بپرسە، پرسیارێکی سەرزەنشتانە و پێیان بڵێ: ئایا خوای گەورە چەند جار بەڵگە ونیشانەی بۆ ڕوون کردونەتەوە لەسەر ڕاستگۆی پێغەمبەرەکانی؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان زانین و پشتان تێکردن، ھەرکەسێک ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بگۆڕێت بە بێباوەڕی و بەدرۆخستنەوەی پێغەمبەران پاش ئەوەی ناسینی وئاشکرا بوو لایان، ئەوە بێگومان سزای خوای گەورە زۆر توندە بۆ بێباوەڕان وکەسانێک پێغەمبەرانیان بەدۆر زانیوە. info
التفاسير:

external-link copy
212 : 2

زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَيَسۡخَرُونَ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْۘ وَٱلَّذِينَ ٱتَّقَوۡاْ فَوۡقَهُمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ وَٱللَّهُ يَرۡزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيۡرِ حِسَابٖ

ژیانی دونیا و ئەوەی ھەیە لە ژیانی دونیا لە ناز ونیعمەتی تیاچوو، لە خۆشی ولەزەتی بڕاوە، ڕازێنراوەتەوە بۆ ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوای گەورە و گاڵتە ولاقرتیان دەکرد بەو کەسانەی کە باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، بەڵام ئەوانەی کە لەخوا ترساون بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی لەڕۆژی دواییدا لەسەروو ئەو بێباوەڕانەوەن، خوای گەورە لە بەھەشتانێکی ھەتا ھەتایی ونەبڕاوەدا نیشتەجێیان دەکات، بێگومان خوای گەورە بۆ ھەرکەسێک کە بیەوێت ڕزق وڕۆزی ونیعمەتی خۆی بە بێ حساب و بەبێ شومار دەداتێ. info
التفاسير:

external-link copy
213 : 2

كَانَ ٱلنَّاسُ أُمَّةٗ وَٰحِدَةٗ فَبَعَثَ ٱللَّهُ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَأَنزَلَ مَعَهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّ لِيَحۡكُمَ بَيۡنَ ٱلنَّاسِ فِيمَا ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِۚ وَمَا ٱخۡتَلَفَ فِيهِ إِلَّا ٱلَّذِينَ أُوتُوهُ مِنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡهُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ بَغۡيَۢا بَيۡنَهُمۡۖ فَهَدَى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لِمَا ٱخۡتَلَفُواْ فِيهِ مِنَ ٱلۡحَقِّ بِإِذۡنِهِۦۗ وَٱللَّهُ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٍ

خەڵکی پێشتر یەک دەستە و یەک کۆمەڵ و ئوممەت بوون، ھەموویان لەسەر ئاینێکی ڕاست و دروست بوون، لەسەر ئاینی باوکە ئادەم بوون، تا ئەو کاتەی شەیتانەکان ھاتن و گومڕایان کردن، ئیتر لەو کاتەوە جیاوازی کەوتە نێوانیانەوە، نێوان باوەڕدار و بێباوەڕ، ھەر لەبەر ئەمەش خوای گەورە پێغەمبەرانی ڕەوانە کرد، تاوەکو موژدەدەر بن بۆ دەستەی بڕواداران و گوێڕایەڵان بەوەی خوای گەورە بەڵێنی ڕەحمەتی خۆیان دەداتێ، وە ترسێنەریش بن بۆ بێباوەڕان، بەوەی خوای گەورە ھەڕەشەی سزای سەختی خۆی لێکردوون، لەگەڵ پێغەمبەرەکانیشیدا پەرتوک گەلێکی ناردووە کە ھەق و ڕاستی بێگومانی تێدایە، تاوەکو دادوەری بکات لە نێوان خەڵکیدا لەسەر ئەو شتانەی ناکۆک دەبن لەسەری، خۆ ھەر ئەوانە لە تەوراتدا ڕاجیایان تێکەوت لە جولەکەکان کە زانستی تەوراتیان پێدرابوو، دوای ئەوەی ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانەی خوای گەورە کە پێی دان کە ئەو تەوراتە ھەق و ڕاستییە لە لایەن خواوە نێردراوە، وە نابێت بەھیچ شێوەیەک ناکۆک بن لە نێوان یەکدا، کەچی بە زوڵم و ستەم ناکۆکیان تێکەوت وپەرت وبڵاو بوون، خوای گەورە بە ئیزن و ویستی خۆی باوەڕدارانی سەرکەوتوو کرد تاوەکو ھەق و ھیدایەت و ڕێنمونی بناسن و جیای بکەنەوە لە گومڕایی و سەرلێشێواوی، بێگومان خوای گەورە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات بۆ سەر ڕێگای ڕاست کە بیەوێت، ئەو ڕێگا ڕاستەی کە ھیچ خوار و خێچییەکی تێدا نییە، ئەویش ڕێگای باوەڕە. info
التفاسير:

external-link copy
214 : 2

أَمۡ حَسِبۡتُمۡ أَن تَدۡخُلُواْ ٱلۡجَنَّةَ وَلَمَّا يَأۡتِكُم مَّثَلُ ٱلَّذِينَ خَلَوۡاْ مِن قَبۡلِكُمۖ مَّسَّتۡهُمُ ٱلۡبَأۡسَآءُ وَٱلضَّرَّآءُ وَزُلۡزِلُواْ حَتَّىٰ يَقُولَ ٱلرَّسُولُ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ مَتَىٰ نَصۡرُ ٱللَّهِۗ أَلَآ إِنَّ نَصۡرَ ٱللَّهِ قَرِيبٞ

ئایا ئەی باوەڕداران ئێوە وا دەزانن دەچنە بەھەشتەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ ناڕەحەتی وناخۆشیەک ببن؟ وەک چۆن ئومەتانی پێش خۆتان توشی ناخۆشی وناڕەحەتی بوونەوە، تا ئەندازەیەک ھەژاری ونەخۆشی توند تەنگی پێھەڵچنیبون، وە ترس ودڵەڕاوکی ھێنابوونی بەچۆکا، تا ھێندە ناڕەحەتی وناخۆشی زۆری بۆ ھێنابوون پەلەی سەرکەوتن وڕزگار بوونیان بوو، پێغەمبەرەکان وئەو باوەڕدارانەیش کە باوەڕیان پێ ھێنابوون دەیانووت: دە ئیتر سەرکەوتن ویارمەتی خوا کەی دێت؟ ئاگادار بن موژدە بێت کە بێگومان سەرکەوتنی خوا نزیکە لەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و پشت وپەنایان ھەر بەو بەستووە. info
التفاسير:

external-link copy
215 : 2

يَسۡـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَۖ قُلۡ مَآ أَنفَقۡتُم مِّنۡ خَيۡرٖ فَلِلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينِ وَٱبۡنِ ٱلسَّبِيلِۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ فَإِنَّ ٱللَّهَ بِهِۦ عَلِيمٞ

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت لێت دەپرسن کە چی لەو سەروەت وسامانە ھەمە چەشنە ببەخشن؟ وە لەکۆیدا دایبنێن؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: ئەوەی لە خێر وچاکە دەیبەخشن - کە پاک وحەڵاڵ بێت- خەرجی بکەن بۆ دایک وباوکتان، وە بۆ ئەو کەسانەشی کە خزمی زۆر نزیکتانن، وە بۆ ئەو ھەتیوانەش کە نەدارن وپێویستیان بە یارمەتی ئێوە ھەیە، وە بۆ ئەوانەیش کە ھەر ھیچ شتێکیان نیە لە ماڵو دارایی، وە بۆ ئەو ڕێبوارانەیش کە دەستیان ناگاتەوە بە خەڵک ونیشتمانی خۆیان، جا ئەی باوەڕداران ئەوەی دەیکەن لە خێر وچاکە کەم بێت یان زۆر، ئەوا خوای گەورە ئاگادارە پێێ، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەمووی پاداشتان دەداتەوە. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• ترك شكر الله تعالى على نعمه وترك استعمالها في طاعته يعرضها للزوال ويحيلها بلاءً على صاحبها.
شوکر وسوپاس نەکردنی خوای گەورە لەسەر ناز ونیعمەتەکانی، وە بەکار نەھێنانیان لە گوێرایەڵی ئەودا، ھۆکارە بۆ لەناوچوونی ئەو ناز ونیعمەتانە، وایان لێدەکات ببێت بە مایەی بەڵا وناخۆشی بۆ خاوەنەکەی. info

• الأصل أن الله خلق عباده على فطرة التوحيد والإيمان به، وإبليس وأعوانه هم الذين صرفوهم عن هذه الفطرة إلى الشرك به.
ئەصڵ وایە خوای گەورە بەندەکانی لەسەر فیرەتی یەکخواپەرستی وباوەڕی ڕاست ودروست دروستکردووە، بەڵام شەیتان وشاگردەکانی لە خشتەیان دەبەن ولەسەر ئەو فیرەتە پاکوخاوێنە لایان دەدەن بەرەو شیرک وبت پەرستی وھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوای گەورە. info

• أعظم الخذلان الذي يؤدي للفشل أن تختلف الأمة في كتابها وشريعتها، فيكفّر بعضُها بعضًا، ويلعن بعضُها بعضًا.
گەورەترین سەرشۆڕی کە سەردەکێشیت بۆ شکست وڕسوایی ئەوەیە ئومەت لە کتێب و شەریعەتەکەیدا ڕاجیاییان تێکەوێت، کە ھەندێکیان ھەندێکی تریان تەکفیر وبێباوەڕ بکەن، وە ھەندێکیان نەفرین لە ھەندێکی تریان بکەن. info

• الهداية للحق الذي يختلف فيه الناس، ومعرفة وجه الصواب بيد الله، ويُطلب منه تعالى بالإيمان به والانقياد له.
ھیدایەت وڕێنمونی بۆ لای ھەق وڕاستی کە خەڵکی ڕاجییان تێدەکەوێت لەسەری، وە ناسیی ڕووی ڕاستی ئەو ھیدایەتە ھەمووی بەدەست خوای گەورەیە، بۆیە دەبێت لەخوای گەورە داوا بکرێت، ئەویش بە باوەڕێکی ڕاست ودروست وگوێڕایەڵی وملکەچیەکی تەواو دەبێت. info

• الابتلاء سُنَّة الله تعالى في أوليائه، فيبتليهم بقدر ما في قلوبهم من الإيمان به والتوكل عليه.
تاقی کردنەوەی دۆستەکانی خوا، سوننەتێکی خوای گەورە وبڵندە، بە ئەندازەی ئەو باوەڕەی کە لەناو دڵیاندا چەسپاوە وە ئەو پشت بەستن و تەوەکولەی کە ھەیانە پێی تاقیان دەکاتەوە. info

• من أعظم ما يعين على الصبر عند نزول البلاء، الاقتداء بالصالحين وأخذ الأسوة منهم.
گەورەترین شتێک کە یارمەتیدەرە بۆ ئارامگرتن لەکاتی دابەزینی ناڕەحەتی وناخۆشی وموصیبەتەکاندا، چاوکردنە لە پیاوانی خواناس وچاکەکار، کە مرۆڤ بیانکاتە سەر مەشقی خۆی. info