કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
177 : 2

۞ لَّيۡسَ ٱلۡبِرَّ أَن تُوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ قِبَلَ ٱلۡمَشۡرِقِ وَٱلۡمَغۡرِبِ وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنۡ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلۡكِتَٰبِ وَٱلنَّبِيِّـۧنَ وَءَاتَى ٱلۡمَالَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ ذَوِي ٱلۡقُرۡبَىٰ وَٱلۡيَتَٰمَىٰ وَٱلۡمَسَٰكِينَ وَٱبۡنَ ٱلسَّبِيلِ وَٱلسَّآئِلِينَ وَفِي ٱلرِّقَابِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلۡمُوفُونَ بِعَهۡدِهِمۡ إِذَا عَٰهَدُواْۖ وَٱلصَّٰبِرِينَ فِي ٱلۡبَأۡسَآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَحِينَ ٱلۡبَأۡسِۗ أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ صَدَقُواْۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُتَّقُونَ

ئەو خێر وچاکەیەی خوای گەورە پێی ڕازیە تەنھا ھەر ئەوە نیە کە ڕوو بکەیتە ڕووەو ڕۆژھەڵات یان ڕووەو ڕۆژئاوا، وجیاوازی دروستکردن لەسەری، بەڵکو خێر وچاکە ھەمووی ئەوەیە کە مرۆڤ باوەڕی بە خوایەکی تاک وتەنھا ھەبێت، و باوەڕی بە ڕۆژی دوایی ھەبێت، وبە تەواوی فریشتەکان وئەو پەرتووکانەیش کە دایبەزاندون، وە بەسەرجەم پێغەەمبەرانیش بێ جیاوازی، وە لەو ماڵوسامانەیش ببەخشێت ھەرچەند خۆشەویستیش بێت لای بە خزمانی، وە بەشی ھەتیوان وھەژارانیش، وە بەشی ئەو ڕێبوارانەیش لێ بدات کە دابراون لە نیشتمان و خزم وکەسوکاری خۆیان، وە بەشی ئەو کەسانەش بدات کە پێداویستیەکانی ژیان ناچار بە سواڵی کردوون، وە ببەخشێت لە پێناو ئازادکردنی بەندە و دیلەکاندا، وە نوێژەکانی وەک ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردووە ئەنجامیان بدات، وە زەکاتی ماڵوسامانی دەربکات، وە ھەر پەیمان وبەڵێنێک بدەن وەفای پێ دەکەن و جێ بەجێی دەکەن، وە لەکاتی ھەژاری ونەداری ونەخۆشی ولەکاتی جەنگ وڕووبەڕووبونەوەشدا ئارامگر وخۆڕاگرن و ھەڵنایەن، ئا ئەوانەی کە خاوەنی ئەو صیفات وئاکارە جوانانە بوون ھەر ئەوانەن کە ڕاستگۆ بوون لەگەڵ خوای گەورە وباوەڕەکەیان وکاریان پێکرد، وە ھەر ئەوانەش کەسانی خواناس و پارێزکارن، کە بەڕاستی گوێڕایەڵێ فەرمانەکانی خوا بوون، وە دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
178 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡقِصَاصُ فِي ٱلۡقَتۡلَىۖ ٱلۡحُرُّ بِٱلۡحُرِّ وَٱلۡعَبۡدُ بِٱلۡعَبۡدِ وَٱلۡأُنثَىٰ بِٱلۡأُنثَىٰۚ فَمَنۡ عُفِيَ لَهُۥ مِنۡ أَخِيهِ شَيۡءٞ فَٱتِّبَاعُۢ بِٱلۡمَعۡرُوفِ وَأَدَآءٌ إِلَيۡهِ بِإِحۡسَٰنٖۗ ذَٰلِكَ تَخۡفِيفٞ مِّن رَّبِّكُمۡ وَرَحۡمَةٞۗ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ بَعۡدَ ذَٰلِكَ فَلَهُۥ عَذَابٌ أَلِيمٞ

ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان بە خوا و پێغەمبەرەکەی ھێناوە، لەسەرتان فەرزکراوە لەتۆڵەی ئەو کەسانەی بە دەست ئەنقەسد ودوژمنکاری دەکوژرێن، بکوژەکان ھاوشێوەی کوژراوەکان سزا بدرێن، کەسی ئازاد لە تۆڵەی کەسی ئازاد، وە کەسی کۆیلە لە تۆڵەی کۆیلە، وە کەسی مێینە لە تۆڵەی مێینەدا دەکوژرێتەوە، جا ئەگەر ھاتوو کەسی کوژراو پێش مردنی یان کەسوکارەکەی لە بکوژەکە خۆش بوون لەبەرامبەر پێدانی خوێنەکەیدا، ئەویش بریتیە لە پێدانی ئەندازەیەک ماڵوسامان لە لایەن بکوژەکەوە لە بەرامبەر لێخۆش بوون لێی، جا ئەو کەسەی کە لە بکوژەکە خۆش دەبێت، ئەبێت بەجوانترین شێوە داوای خوێنی کوژراوەکەیان بکەن، نەک بە منەت کردن وئازاردانیان، وە لەسەر بکوژەکەیش پێویستە بەجوانترین شێوە خوێنی کوژراوەکە بدات بەبێ ئەوەی ئەمڕۆ وبەیانی پێ بکات ولەکاتی خۆی دوایبخات، ئەو لێخۆش بوون ووەرگرتنی خوێنە لەلایەن پەروەردگارتانەوە بارسوکی وبەزەییە خوایە بۆ ئەم ئومەتە، جا ھەر کەسێک دوای لێخۆش بوون وڕازی بوون بە وەرگرتنی خوێن دەستدرێژی بکاتە سەر بکوژەکە ئەوا سزای سەختی بەئازاری بۆ ھەیە لەلایەن خوای گەورەوە. info
التفاسير:

external-link copy
179 : 2

وَلَكُمۡ فِي ٱلۡقِصَاصِ حَيَوٰةٞ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ

لەو تۆڵە سەندنەوەی کە خوای گەورە بۆی داناون ژیان وگوزەرانی ئێوەی مسۆگەر کردووە، ئەویش بەوەی خوێنتان نەڕێژرێت ودەست درێژیتان لەسەر لاببات، ئەمەش تەنھا کەسانی ژیر وخاوەن بیروھۆش پێی دەزانن، ئەوانەی لە خوا دەترسێن بە گوێڕایەڵێ کردنیان بە شەریعەتەکەی وکارکردن بە فەرمانەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
180 : 2

كُتِبَ عَلَيۡكُمۡ إِذَا حَضَرَ أَحَدَكُمُ ٱلۡمَوۡتُ إِن تَرَكَ خَيۡرًا ٱلۡوَصِيَّةُ لِلۡوَٰلِدَيۡنِ وَٱلۡأَقۡرَبِينَ بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ حَقًّا عَلَى ٱلۡمُتَّقِينَ

ھەرکاتێک کەسێکتان نیشانەکانی مردن وھۆکارەکانی بەسەرەوە بینرا، ئەگەر ھاتوو ماڵێکی زۆری بەجێھێشت فەرزکراوە لەسەرتان وەصیەت بکات بۆ دایک وباوکی، وە بۆ خزمان وکەسانی نزیکی، بەو شێوەیەی کە شەرع دیاری کردووە، کە دەبێت لە سێیەک زیاتر نەبێت، وە کارێکی لەم شێوەیە ھەقێکی تەواوە بەسەر خواناسان وپارێزکارانەوە، ئەم حوکمە پێش دابەزینی ئایەتەکانی میرات بوو، جا کاتێک ئایەتەکانی میرات دابەزین ئیتر ھەموو ئەو کەسانەی دەست نیشانکرد کە میرات دەبەن، ڕوونیشی کردەوە ھەرکەسێکیان بە ئەندازەی چەند میرات دەبەن. info
التفاسير:

external-link copy
181 : 2

فَمَنۢ بَدَّلَهُۥ بَعۡدَ مَا سَمِعَهُۥ فَإِنَّمَآ إِثۡمُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يُبَدِّلُونَهُۥٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

جا ھەر کەسێک وەصیەتەکە بگۆڕێت بە زیاد یان کەم کردن، یان کاری پێ نەکات پاش ئەوەی ئاگاداری بووە، ئەوا گوناھو تاوانی ئەو گۆڕینە لەسەر ئەو کەسانەیە کە وەصیەتەکەیان گۆڕیوە نەک لەسەر وەصیەتکەرەکە، بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زانایە بەکاروکردەوەیان، وە ھیچ شتێکی لە حاڵ وگوزەرانی ئەوانی لێ وون نابێت. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• البِرُّ الذي يحبه الله يكون بتحقيق الإيمان والعمل الصالح، وأما التمسك بالمظاهر فقط فلا يكفي عنده تعالى.
ئەو خێر وچاکەیەی خوای گەورە پێی خۆشە بە باوەڕ بوون وکار وکردەوەی چاکە دێتە دی، بەڵام تەنھا دەستگرتن بەھەندێک ڕواڵەتەوە لای خوای گەورە دادی نادات. info

• من أعظم ما يحفظ الأنفس، ويمنع من التعدي والظلم؛ تطبيق مبدأ القصاص الذي شرعه الله في النفس وما دونها.
یەکێک لەمەزنترین ئەو ھۆکارانەی گیان مرۆڤەکان دەپارێزێت، وە دەبێتە ڕێگر لە دەستدرێژی و زوڵم وستەم، جێ بەجێکردنی مەبدەئی تۆڵە سەندنەوەیە کە خوای گەورە لەسەر گیان و کەمتریش لە گیان کردویەتی بە شەریعەت بۆ خەڵکی بەگشتی. info

• عِظَمُ شأن الوصية، ولا سيما لمن كان عنده شيء يُوصي به، وإثمُ من غيَّر في وصية الميت وبدَّل ما فيها.
گەورەيی پلەوپایەی وەصیەت لە ئیسلامدا، بەتایبەت بۆ ئەو کەسەی کە ماڵوسامانی ھەیە ودەیەوێت وەصیەتی تێدا بکات، وە گوناھباربوونی ئەو کەسەش کە وەصیەتی مردوو دەگۆرێت یان جێ بەجێی پێ دەکات. info