કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
89 : 2

وَلَمَّا جَآءَهُمۡ كِتَٰبٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٞ لِّمَا مَعَهُمۡ وَكَانُواْ مِن قَبۡلُ يَسۡتَفۡتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِۦۚ فَلَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ

کاتێک قورئانی پیرۆزیان لەلایەن خوای گەورەوە بۆھات، کە ھاوتا بوو لەوەی لە تەورات وئینجیلدا ھاتووە لەبنەما گشتی ڕاست ودروستەکان، چونکە ئەوان پێش ئەوەی قورئان دابەزێت موژدەیان دەدا بەخەڵکی ودەیانووت: ئێمە سەردەکەوین بەسەر موشریکەکاندا ودەست دەگرین بەسەریاندا کاتێک پێغەمبەرێک ڕەوانە دەکرێت جا ئەو کاتە ئێمە باوەڕی پی دەھێنین وشوێنی دەکەوین، بەڵام کاتێک قورئانیان بۆھات وخوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ی لەسەر ئەو شێوە وسیفەتانە ڕەوانە کرد کە ئەوان شارەزای بوون ودەیانناسی، وە ئاگاداری ئەو ڕاستیەش بوون کە پێان ووترا بوو، کەچی باوەڕیان پێنەھێنا، خوای گەورەش نەفرینی لەوان ولە ھەموو بێباوەڕێکی تریش کرد. info
التفاسير:

external-link copy
90 : 2

بِئۡسَمَا ٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡ أَن يَكۡفُرُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغۡيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ

ئای بەچی نرخێکی کەم بەختی خۆیان لە باوەڕ بەخوای گەورە و پێغەمبەرەکەی فرۆشت، بێباوەڕ بوون بەوەی کە خوای گەورە دایبەزاندبوو، وە بێباوەڕیش بوون بە پێغەمبەرەکەی وبەدرۆیان خستەوە، چونکە حەسوودیان پێ دەبرد لەبەر ئەوەی پێغەمبەرێتی وقورئان دابەزیە سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، جا بۆیە شایانی چەند قات تووڕەی و خەشم وقینی خوای گەورە بوون، بەھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە بەھۆی ئەوەش کە پێشتر دەستکاری تەوراتیان کرد و ماناکانیان گۆڕی، بێگومان بۆ ئەو بێباوەڕانە سزای ڕسواکەر ھەیە لەڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:

external-link copy
91 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ نُؤۡمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَيَكۡفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَهُمۡۗ قُلۡ فَلِمَ تَقۡتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبۡلُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

کاتێک بەو جولەکانە بوترێت: باوەڕ بەو ھەق وھیدایەتە بھێنن کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، دەیانووت: ئێمە باوەڕ دەھێنین بەوەی دابەزیووە بۆ سەر پیغەمبەرەکانمان، وە بێباوەڕیشین بەوەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، لەگەڵ ئەوەدا ئەوەی لە قورئاندا ھاتووە ھاوتا وھاوڕایە لەگەڵ ئەوەی لەلایەن خوای گەورەوە بۆیان نێررابوو، بێگومان ئەگەر بەھەق باوەڕیان بھێنایە بەوەی کە دابەزیوو بوو بۆیان ئەوا باوەڕیان دەھێنا بە قورئان، جا ئەی پێغەمبەر لەوەڵامی ئەوانەدا بڵێ: باشە بۆچی پێشتر پێغەمبەرانی خواتان دەکوشت، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان ھێناوە بەوەی بۆتان ھاتووە لە ھەق وڕاستی؟! info
التفاسير:

external-link copy
92 : 2

۞ وَلَقَدۡ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ

سوێند بێت بەخوا پێغەمبەرەکەتان کە (موسی) بوو (سەلامی خوای لێ بێت) بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرای بۆ ھێنان کە بەڵگە بوو لەسەر ڕاستگۆی خۆی وپەیامەکەی، بەڵام پاش ئەوەی کە بە بانگھێشتی خوای گەورە چوو بۆ کێوی طور لەو کاتەی کە بۆی دانابوو، ئێوە دەستان کرد بە گوێرەکە پەرستن وکردتان بەخوای خۆتان، بەم کارەشتان ستەم وزوڵمتان لەخۆتان کرد کە ھاوەڵ وشەریکتان بۆ دانا، لەکاتێکدا تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، وھیچ کەسێکی تر شایانی ئەوە نیە. info
التفاسير:

external-link copy
93 : 2

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱسۡمَعُواْۖ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَأُشۡرِبُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡعِجۡلَ بِكُفۡرِهِمۡۚ قُلۡ بِئۡسَمَا يَأۡمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

لەبیرتانە کە پەیمان وبەڵێنێکی بەھێز وبتەومان لێوەگرتن کە شوێن موسی بکەون (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە ھێناویەتی وەری بگرن، وە کێوی طوریشمان بەسەرتاندا بەزر کردەوە تاوەکو بتانترسێنین، وە پێشتریش پێمان ووتن: ئەوەی بۆمان ناردوون لە تەوراتدا بە جیدی وبە کۆششێکی زۆرەوە وەری بگرن، وە چاک گوێبگرن، گوێگرتنی ڕازی بوون وگەردن کەچی، وە گەر نا ئەوا کێوی طورتان بەسەردا دەڕوخێنین، ئێوەش ووتتان: بەگوێکانمان بیستمان وبە کاروکردەوەشمان سەرپێچیمان کرد، وە بەھۆی بێباوەڕیتانەوە پەرستنی گوێرەکەکەش لەدڵ ودەروتاندا ڕەگی داکوتا، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەگەر باوەڕداربن بێگومان باوەڕەکەتان تووشی شتی زۆر خراپی کردوون، چونکە باوەڕی ڕاست ودروست ھەرگیز لەگەڵ بێباوەڕیدا کۆنابنەوە. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• اليهود أعظم الناس حسدًا؛ إذ حملهم حسدهم على الكفر بالله وردِّ ما أنزل، بسبب أن الرسول صلى الله عليه وسلم لم يكن منهم.
جولەکە دڵ پڕ کینەتر وحەسودترین خەڵکن، بەھۆی ئەو حەسودیانەوە بێباوەڕ بوون بەخوای گەورە و ئەوەی بۆیان دابەزی بوو لەپەیامی خوا ڕەدیان کردەوە، بەھۆی ئەوەی پیغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەوان نەبوو. info

• أن الإيمان الحق بالله تعالى يوجب التصديق بكل ما أَنزل من كتب، وبجميع ما أَرسل من رسل.
باوەڕی ڕاست ودروست بەخوای گەورە وبەرز وبڵند ئەوە دەخوازێت کە باوەڕ بە تەواوی ئەو پەڕاو پەرتووکانە بکەیت کە خوای گەورە دایبەزاندوون بۆ پیغەمبەرەکانی، وە باوەڕیش بکەیت بە ھەموو پێغەمبەران. info

• من أعظم الظلم الإعراض عن الحق والهدى بعد معرفته وقيام الأدلة عليه.
گەورەترین زوڵم وستەم ئەوەیە مرۆڤ پشت لە ھەق وڕاستی وھیدایەت بکات، دوای ئەوەی چاک ناسی و بەڵگە ونیشانەکانی بۆ روون کرایەوە. info

• من عادة اليهود نقض العهود والمواثيق، وهذا ديدنهم إلى اليوم.
خووی جولەکە ھەمیشە وابووە بەڵێن وپەیمان شکێنن بوون، ئەمەش دین وئاینی ئەوانە ھەتا ئەم ڕۆژگارەی خۆیشمان. info