કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
191 : 2

وَٱقۡتُلُوهُمۡ حَيۡثُ ثَقِفۡتُمُوهُمۡ وَأَخۡرِجُوهُم مِّنۡ حَيۡثُ أَخۡرَجُوكُمۡۚ وَٱلۡفِتۡنَةُ أَشَدُّ مِنَ ٱلۡقَتۡلِۚ وَلَا تُقَٰتِلُوهُمۡ عِندَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِ حَتَّىٰ يُقَٰتِلُوكُمۡ فِيهِۖ فَإِن قَٰتَلُوكُمۡ فَٱقۡتُلُوهُمۡۗ كَذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلۡكَٰفِرِينَ

لەھەر جێگایەک بینیتان بیانکوژن، وە لەو شوێن وجێگایەش دەریانکەن کە ئێوەیان لێدەرکرد، مەبەست پێی شاری مەککەیە، ئەو فیتنە وبەڵا وموصیبەتەی بە ڕێگری کردن لە باوەڕداران تووشی ئاینەکەیان دەبێت ودەیانگێڕێتەوە بۆ بێباوەڕی زۆر گەورەترە لە کوشتن، ئێوەش ئەی باوەڕداران لە بەر گەورەی ماڵەکەی خوا لەسنووری مزگەوتی حەرام دەست پێشخەری مەکەن لەجەنگ کردن لەگەڵیان، تا ئەو کاتەی ئەوان دەجەنگن لەگەڵتان، جا ئەگەر ئەوان لە سنوری مزگەوتی حەرام دەستیان کرد بە جەنگ کردن لەگەڵتان ئەوا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیان وبیانگوژن، -ھاوشێوەی ئەم سزایەش کە کوشتنی ئەوانە ئەگەر دەستدرێژیان کرد لە سنوری مزگەوتی حەرام- سزای بێباوەڕان ھەر بەو شێوەیە. info
التفاسير:

external-link copy
192 : 2

فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

جا ئەگەر ھاتوو وازیان ھێنا لەشەڕکردن وبێباوەڕیان، ئێوەش وازیان لێ بھێنن، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی کە تەوبە دەکەن، وە لەسەر گوناھەکانی پێشووتریان سزایان نادات، وە میھرەبانە لەگەڵیان خێرا سزایان نادات. info
التفاسير:

external-link copy
193 : 2

وَقَٰتِلُوهُمۡ حَتَّىٰ لَا تَكُونَ فِتۡنَةٞ وَيَكُونَ ٱلدِّينُ لِلَّهِۖ فَإِنِ ٱنتَهَوۡاْ فَلَا عُدۡوَٰنَ إِلَّا عَلَى ٱلظَّٰلِمِينَ

لەگەڵ بێباوەڕان بجەنگن تا ئەو کاتەی واز دەھێنن لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ودەست ھەڵدەگرن لە ئەزیت وئازاردانی خەڵکی وڕێگری کردنیان لە ڕێبازی خوای گەورە وبێباوەڕ کردنیان، وە ئاین ودینی ئاشکرا وبەرنامەی ژیان ھەر ئاینی خوا دەبێت، جا ئەگەر وازیان ھێنا لە بێباوەڕی وکۆڵیاندا لە دوژمنایەتی وڕێگرتن لەخەڵکی لە ھاتنە ناوەوەی ئاینی خوا، ئێوەش دەستھەڵگرن لە کوشتاریان، جا ئەو کاتە ھیچ دەست درێژی وجەنگ کردنێک لەگەڵیان دروست نیە مەگەر لەگەڵ ئەوانەیان ستەمکارن وشەڕەنگیزن وڕێگری لەخەڵک دەکەن لە ھاتنە ناوەوەی ئیسلام. info
التفاسير:

external-link copy
194 : 2

ٱلشَّهۡرُ ٱلۡحَرَامُ بِٱلشَّهۡرِ ٱلۡحَرَامِ وَٱلۡحُرُمَٰتُ قِصَاصٞۚ فَمَنِ ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡ فَٱعۡتَدُواْ عَلَيۡهِ بِمِثۡلِ مَا ٱعۡتَدَىٰ عَلَيۡكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلۡمُتَّقِينَ

ئەو مانگی حەرامەی کە خوای گەورە یارمەتیدان کە بچنە ناو حەرەم و عومرە بکەن کە ساڵی حەوتەمی کۆچی بوو، بەرامبەر ئەو مانگی حەرامەیە کە موشریکەکان لە ساڵی شەشەمدا ڕێگریان لە ئێوە کرد و نەیانھێشت بچنە ناو حەرەمەوە، -حەرام وڕێز لێگراوەکان وەک ڕێزی شاری مەککە ومانگی حەرام وئیحرامیش- لە دەست درێژی کردن تێیاندا بەرامبەری ھەیە لە تۆلە سەندنەوە لە دەست درێژی کاران، بۆیە ھەر کەسێک دەست درێژی کردە سەرتان لەو حەرام وڕێزی لێگیراوانەدا ئێوەیش ھاو شێوەی خۆیان مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، وە سنوری ھاو شێوە بوون مەبەزێنن، چونکە بەڕاستی خوای گەورە سنوربەزێنەرانی خۆش ناوێت، لەخوا بترسن کە لە سنوربەزاندنی ئەو سنورەی خوا ڕێی پێداوە، وە بزانن خوای گەورە لەگەڵ خواناسان وپارێزکارانە بە سەرخستن وپشتگیری کردنیان. info
التفاسير:

external-link copy
195 : 2

وَأَنفِقُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَا تُلۡقُواْ بِأَيۡدِيكُمۡ إِلَى ٱلتَّهۡلُكَةِ وَأَحۡسِنُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ماڵوسامانتان ببخەشن لە پێناو گوێرایەڵی خوای گەورە بە جیھاد وتێکۆشان وخودا لەخۆ ڕازی کردن بە ھەموو شێوەکانی، وە ئێوە خۆتان دووچاری تیاچوون مەکەن، بەوەی واز لە جیھاد وتێکۆشان و ماڵ بەخشین بھێنن، یان خۆتان دووچاری شتێک مەکەن کە ببێتە ھۆی تیاچوونتان، لە پەرستن ومامەڵە وڕەوشت وئاکارتاندا چاکەکار بن، بێگومان خوای گەورە ئەو چاکەکارانەی خۆش دەوێت کە لە سەرجەم کاروباریاندا چاکەکارن، پاداشتیان بۆ گەورەتر وچەند قات دەکات، وە سەرکەوتویشان دەکات بە ژیری وسەلیقە پێبەخشین. info
التفاسير:

external-link copy
196 : 2

وَأَتِمُّواْ ٱلۡحَجَّ وَٱلۡعُمۡرَةَ لِلَّهِۚ فَإِنۡ أُحۡصِرۡتُمۡ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۖ وَلَا تَحۡلِقُواْ رُءُوسَكُمۡ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡهَدۡيُ مَحِلَّهُۥۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ بِهِۦٓ أَذٗى مِّن رَّأۡسِهِۦ فَفِدۡيَةٞ مِّن صِيَامٍ أَوۡ صَدَقَةٍ أَوۡ نُسُكٖۚ فَإِذَآ أَمِنتُمۡ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلۡعُمۡرَةِ إِلَى ٱلۡحَجِّ فَمَا ٱسۡتَيۡسَرَ مِنَ ٱلۡهَدۡيِۚ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٖ فِي ٱلۡحَجِّ وَسَبۡعَةٍ إِذَا رَجَعۡتُمۡۗ تِلۡكَ عَشَرَةٞ كَامِلَةٞۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمۡ يَكُنۡ أَهۡلُهُۥ حَاضِرِي ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلۡعِقَابِ

حەج و عومرە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە بە تەواوی ئەنجام بدەن، جا ئەگەر ھاتوو ڕێگریتان لێکرا لە تەواو کردنیان بە نەخۆشی یان بە هۆی دوژمنەوە یان نمونەی ئەوانە، ئەوا ئەوەی بۆتان دەکرێت لە ئاژەڵ سەری ببڕن، -لە وشتر و ڕەشەوڵاخ و مەڕ - بۆ ئەوەی تەحەلول بکەن لە ئیحرامەکەتان، موی سەرتان نەتاشن یان کورتی نەکەنەوە تا ئەو کاتەی ھەدی -ئاژەڵەکەتان- نەگاتە جێگای دیاریکراوی خۆی کە دروستە تێیدا سەر ببڕێت، جا ئەگەر ڕێگریان لێکرا لەوەی لە سنوری حەرەم سەری ببڕن ئەوا لەو جێگایەی کە ڕێگریان لێکراوە ھەر لەوێ سەری ببڕن، وە خۆ ئەگەر ڕێگریان لێ نەکرا لە چوونە حەرەم ئەوا با لە ڕۆژانی سەربڕین کە دەکاتە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان و سێ ڕۆژەکەی دوای ئەو سەری ببڕن، ھەرکەسێک لە ئێوە ئەگەر ھاتوو نەخۆش بوو، یان بەھۆی مووی سەریەوە تووشی ئازارێک بوو بوو، وەک بوونی ئەسپێ و ڕشک و ھاوشێوەکانیان و بەو ھۆیەوە سەری تاشی، ئەوا ھیچ گوناھی ناگات، بەڵام دەبێت فدیەیەک بدات بۆ كەفارەتی ئەو کارەی، ئەویش بە ڕۆژوو گرتنی سێ ڕۆژ، یان ژەمە خواردنی شەش ھەژار بدات لە ھەژارانی حەرەم، یان کاوڕێک سەرببڕێت و گۆشتەکەی دابەش بکات بەسەر ھەژارانی حەرەمدا، جا ئەگەر ئێوە ترستان نەبوو، وە کەسێک لە ئێوە عومرەی لە مانگەکانی حەجدا کرد، وە پاشان تام و چێژی برد لەو شتانەی کە لەکاتی ئیحرامدا یاساغ و قەدەغەن تا ئەو کاتەی لەھەمان ساڵدا ئیحرامی بەحەج بەستەوە، ئەوا با کاورێک سەر ببڕێت، یان وشترێك یان مانگایەك حەوت کەس بەشداری تێدا بکەن، خۆ ئەگەر دەسەڵاتی سەربڕینی ئاژەڵی نەبوو، ئەوا لەسەریەتی سێ ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لەو ڕۆژانەی کە مەناسیکەکان ئەنجام دەدات، وە حەوت ڕۆژیش دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ وڵات و ناو ماڵ و مناڵی خۆی، بەوەش دەکاتە دە ڕۆژی تەواو بەڕۆژوو بوون، ئەوەی باسکرا لە سەربڕینی ئاژەڵ و ڕۆژوو گرتن بۆ کەسێک دەسەڵاتی سەربڕینی نەبێت، بۆ ئەوانەیە کە لە سنوری حەرەم نیشتەجێ نین یان لەنزیک سنوری حەرەمن، (( چونکە ئەوانەی نیشتەجێی حەرەمن لەبەر بوونیان لە ناو حەرەمدا تەمەتوعیان لەسەر واجب نیە، تەنھا تەوافی ڕەھا جێگای تەمەتوع کردن بە عومرە تاوەکو حەجیان بۆ دەگرێتەوە)) جا بۆیە لە خوا بترسن بەوەی شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون، وە سنورە دیاریکراوەکانیشی بەگەورە بگرن، ئەوەش بزانن کە بەڕاستی خوای گەورە سزای توندە بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• مقصود الجهاد وغايته جَعْل الحكم لله تعالى وإزالة ما يمنع الناس من سماع الحق والدخول فيه.
مەبەستی جیھاد وتێکۆشان ئەوەیە حوکمی خوای باڵادەست جێگیر دەکات، وە تەواوی ئەوشتانەی کە دەبنە ھۆی ڕێگری کردن لە بیستنی ھەق وچوونە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام لادەبات ونایانھێڵێت. info

• ترك الجهاد والقعود عنه من أسباب هلاك الأمة؛ لأنه يؤدي إلى ضعفها وطمع العدو فيها.
وازھێنان لە جیھاد وتێکۆشان ودانیشتن ونەچوون بۆ جھاد یەکێکە لە ھۆکارەکانی تیاچوونی ئومەتی ئیسلام، لەبەر ئەوەی دەبێتە ھۆی لاواز بوونی ئوممەت وجێگای تەماحی دوژمنانی. info

• وجوب إتمام الحج والعمرة لمن شرع فيهما، وجواز التحلل منهما بذبح هدي لمن مُنِع عن الحرم.
واجبە ئەو کەسەی دەستی کردوووە بە ئەنجامدانی حەج وعومرە تەواویان بکات، وە دروستە ئەو کەسەیشی کە ڕێگری لێ دەکرێت لە تەواو بوونی، تەحەلول بکات ولە ئیحرام دەربچێت، ئەویش بە سەربڕینی ئاژەڵێک کە پێی دەوترێت (ھەدی). info