કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
170 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُواْ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ بَلۡ نَتَّبِعُ مَآ أَلۡفَيۡنَا عَلَيۡهِ ءَابَآءَنَآۚ أَوَلَوۡ كَانَ ءَابَآؤُهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ شَيۡـٔٗا وَلَا يَهۡتَدُونَ

ئەگەر بەو بێباوەڕانە بوترێت: شوێن ئەوە بکەون کە خوای گەورە دایبەزاندووە لە ھیدایەت وڕێنمونی ونور وڕوناکی ئیسلام، بەسەرسەختیەوە دەڵێن: بەڵکو ئێمە شوێن ئەو بیروباوەڕ و داب ونەریتانە دەکەوین کە باوباپیرانمانمانیان لەسەر بووە ولێمان دیون، ئایا ئەوان شوێن باوباپیرانیان دەکەون ئەگەرچی ئەوان ھیچیان لەسەر ڕاستەڕی وڕێنمونی ونور نەبوون، وە ڕێنمونیش نەکراون بۆ ئەو ڕاستیەی کە خوای گەورە پێی ڕازیە؟! info
التفاسير:

external-link copy
171 : 2

وَمَثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ كَمَثَلِ ٱلَّذِي يَنۡعِقُ بِمَا لَا يَسۡمَعُ إِلَّا دُعَآءٗ وَنِدَآءٗۚ صُمُّۢ بُكۡمٌ عُمۡيٞ فَهُمۡ لَا يَعۡقِلُونَ

نمونەی ئەو بێباوەڕانە لەشوێنکەوتنی باوباپیرانیان، وەک نموونەی ئەو شوانە وایە کە بانگ لە مەڕ وبزنەکانی دەکات ودەقیڕێنێت بۆیان، ئەوان دەنگی شوانەکە دەبیستن بەڵام ھیچی لێ تێناگەن، ئەوان کەڕن لە بیستنی ھەق بیستنێک کە سوودی ھەبێت بۆیان، وە لاڵن لە ووتنی ھەق، وە کوێرن، ھەق وڕاستی نابینن، ھەر بۆیە تێناگەن لەو ھیدایەت وڕێنمونیەی کە ئەوانی بۆ بانگ دەکرێت. info
التفاسير:

external-link copy
172 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُلُواْ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقۡنَٰكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لِلَّهِ إِن كُنتُمۡ إِيَّاهُ تَعۡبُدُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوای گەورە وپێغەمبەرەکەی لەو نازونعمەتە پاکوخاوێنانە بخۆن کە ڕۆزیمان داون و خواردنیانمان حەڵاڵ کردووە بۆتان، وە پاشان بەڕواڵەت وبە ناڕواڵەتیش سوپاس وشوکری ئەو بکەن لەسەر ئەو ناز ونیعمەتانەی کە پێی بەخشیون، جۆرێکیش لە سوپاس ئەوەیە کاربکەن بە فەرمانەکانی وگوێڕایەڵی بن، وە دوور بکەونەوە لە سەرپێچیەکانی، ئەگەر ئێوە بەڕاستی ھەر تەنھا ئەو دەپەرستن و ھاوەڵی بۆ بڕیار نادەن. info
التفاسير:

external-link copy
173 : 2

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيۡكُمُ ٱلۡمَيۡتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحۡمَ ٱلۡخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ بِهِۦ لِغَيۡرِ ٱللَّهِۖ فَمَنِ ٱضۡطُرَّ غَيۡرَ بَاغٖ وَلَا عَادٖ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٌ

خوای گەورە تەنھا لە خواردن گۆشتی مردارەوە بوو کە مردبێت و سەر نەبڕابێت، لەگەڵ خوێنی ڕژاوی ڕۆشتوو، وە گۆشتی بەراز، وە ھەر ئاژەڵ و گیاندارێکیش لەکاتی سەربڕیندا ناوی جگە لەخوای لێھێنرابێت، لەسەری حەرام کردوون، جا ئەگەر مرۆڤ ناچار بوو شتێک لەمانە بخوات، بەو مەرجەی ستەم وزیادەڕۆی نەکات وزیاد لە پێویستیان لێ نەخوات، ھیچ گرفت نیە وگوناھبار نابێت و سزایشی نیە، بێگومان خوای گەورە لێخۆش بووە لەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن ودەگڕێنەوە بۆلای، وە بەڕەحم ومیھرەبانیشە لەگەڵیاندا، یەکێکیش لەڕەحمەتەکانی ئەوەیە چاوپۆشی دەکات لە خواردنی ئەو حەرامکراوانە لەکاتی پێویستی وناچاریدا. info
التفاسير:

external-link copy
174 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡتُمُونَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَيَشۡتَرُونَ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلًا أُوْلَٰٓئِكَ مَا يَأۡكُلُونَ فِي بُطُونِهِمۡ إِلَّا ٱلنَّارَ وَلَا يُكَلِّمُهُمُ ٱللَّهُ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ وَلَا يُزَكِّيهِمۡ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمٌ

بێگومان ئەوانەی خوای گەورە لە پەرتووکەکاندا ناردونیەتیە خوارەوە ودەیشارنەوە، لەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر ھەق وپێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم)، وەک ئەوەی جولەکە وگاورەکان دەیکەن، وە بەو شاردنەوەیش دەستکەوتێکی دونیای پێ دەکڕن وەک پلە وپایە وماڵوسامان، ئەوان بەوەی بەدەستی دەھێنن ودەیخۆن خواردن نیە بەڵکو ھۆکارێکە بۆ سزادانیان بە ئاگری دۆزەخ، وە خوای گەورەیش لەڕۆژی دواییدا بەو شێوەیەی پێیان خۆشە لەگەڵیاندا نادوێت، بەڵکو بەخراپترین شێوە لەگەڵیاندا دەدوێت، وە پاکیشان ناکاتەوە لە گوناھو تاوان و لێیان خۆش نابێت، بەڵکو سزای سەختی بە ئازاریان بۆ ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
175 : 2

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡعَذَابَ بِٱلۡمَغۡفِرَةِۚ فَمَآ أَصۡبَرَهُمۡ عَلَى ٱلنَّارِ

ئەوانەی وەصف کران بە شاردنەوەی ئەو زانیاریانەی کە خەڵکی پێویستیان پێی ھەیە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە ھیدایەت و ڕێنمونیان گۆڕیەوە بە گومڕایی وسەر لێشێواوی، کاتێک زانیاری ھەق وڕاستیان شاردەوە لەخەڵکی، وە لێخۆش بوونی خوای گەورەیان گۆڕیەوە بە سزای سەختی دۆزەخ، دەبێت چۆن بتوانن لەسەر کردنی ئەو کارانە خۆڕاگربن کە دەبێتە ھۆی چوونە دۆزەخهیانەوە؟ وەک ئەوەی ھیچ گوێ نەدەن بە سزای ئەو کارانەی کە دەیکەن، گوایە بەلای خۆیانەوە وا گومان دەبن کە بتوانن خۆڕاگربن لەبەرامبەر سزای دۆزەخدا. info
التفاسير:

external-link copy
176 : 2

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ نَزَّلَ ٱلۡكِتَٰبَ بِٱلۡحَقِّۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ ٱخۡتَلَفُواْ فِي ٱلۡكِتَٰبِ لَفِي شِقَاقِۭ بَعِيدٖ

ئەو سزایە لەبەرامبەر شاردنەوەی ئەو زانیاری وڕێنمونیانەیە کە بەھۆیەوە ھەقیقەت وڕاستیەکان ودەرخستنی سیفەت وڕەوشتەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)یان شاردەوە، کە خوای گەورە لەو پەرتووکانەدا بۆی ناردبوون بۆی ڕوون کردبوونەوە، بۆیە ئەمەش ئەوە دەخوازێت کە مرۆڤی باوەڕدار زانست وزانیاری لەکەس نەشارێتەوە، وە ئەوانەش لەسەر ئەم پەرتووکانە جیاوازیان تێکەوت، بەشێوەیەک باوەڕیان بەھەندێکی ھێنا وھەندێکی تریشیان شاردەوە، بێگومان لە دژایەتی ودووبەرەکی ناجۆر و دوور ودرێژدان کە ناتوانن ھەرگیز ھەق بدۆزنەوە وھەمیشە دوورن لێی. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• أكثر ضلال الخلق بسبب تعطيل العقل، ومتابعة من سبقهم في ضلالهم، وتقليدهم بغير وعي.
زۆرترین گومڕایی خەڵکی بەھۆی لەکارخستنی عەقڵ وژیری وشوێنکەوتنی ئەو کەسانەیە کە لەسەر گومڕایی بوون، وە چاولێکردنی کوێرانە ودوور لە ئاگایی وھۆش وبیر. info

• عدم انتفاع المرء بما وهبه الله من نعمة العقل والسمع والبصر، يجعله مثل من فقد هذه النعم.
سوود وەرنەگرتنی مرۆڤ لە ناز ونیعمەتی عەقڵ وگوێ وچاو، وەک ئەو کەسەی لێدەکات کە ھیچ لەم نیعمەتانەی نەبێت. info

• من أشد الناس عقوبة يوم القيامة من يكتم العلم الذي أنزله الله، والهدى الذي جاءت به رسله تعالى.
سەخترین سزا لە ڕۆژی دواییدا بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەو زانست وزانیاریانەیان شاردووەتەوە کە خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، لەگەڵ شاردنەوەی ئەو ھیدایەت وڕێنمونیانەی کە پیغەمبەرانی خوا ھێناویانە. info

• من نعمة الله تعالى على عباده المؤمنين أن جعل المحرمات قليلة محدودة، وأما المباحات فكثيرة غير محدودة.
یەکێک لە ناز ونیعمەتەکانی خوای گەورە بۆ بەندە باوەڕدارەکانی ئەوەیە کە حەرامکراوەکانی کەم وسنووردارن، بەڵام حەڵاڵکراوەکانی زۆر و بێ سنوورن. info