કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
220 : 2

فِي ٱلدُّنۡيَا وَٱلۡأٓخِرَةِۗ وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡيَتَٰمَىٰۖ قُلۡ إِصۡلَاحٞ لَّهُمۡ خَيۡرٞۖ وَإِن تُخَالِطُوهُمۡ فَإِخۡوَٰنُكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ ٱلۡمُفۡسِدَ مِنَ ٱلۡمُصۡلِحِۚ وَلَوۡ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَعۡنَتَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٞ

ڕێگاتان پێدراوە کە بیر بکەنەوە لەوەی سوودی دونیا و دواڕۆژتانی تێدایە، ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن ئەی پیغەمبەر لەبارەی سەرپەرشتی کردنی ھەتیوانەوە، ئایا چۆن ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەین؟ ئایا ماڵوسامان تێکەڵاوی ماڵوسامانی ئەوان بکەین لە خەرجی وخواردن ونیشتەجێ بوون لەگەڵیان؟ تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: واباشە بۆتان ھەوڵی چاکەکاری ماڵوسامانیان بدەن بەبێ بریتی وەرگرتن و تێکەڵاو کردنی ماڵوسامان لەگەڵیان، ئەوە لای خوا باشترە بۆ ئێوە وبۆ ئەوانیش، وە پاداشتی گەورەشی تێدایە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانن پارێزگاری لە ماڵوسامانیان بکەن، خۆ ئەگەر لەگەڵ ئێوە دەژین وپێکەوە نیشتەجێین ماڵوسامانی ئەوانتان لەگەڵ ماڵو سامانی خۆتان تێکەڵاو کرد، ئەوە ھیچ گرفت نیە، چونکە ئەوان برا وخوشکی ئیمانی ئێوەن، برا وخوشکیش یارمەتی وھاوکاری یەکترن، ھەندێکیان بەکاری ئەوی تریان ھەڵدەسێت، بێگومان خوای گەورە دەزانێت کێن ئەو کەسانەی کە سەرپەرشتی ھەتیوان دەکەن ونیازی خراپیان ھەیە لە تێکەڵاو کردنی ماڵو سامانیان، وە کێن ئەوانەش نیاز ومەبەستیان خێر وچاکەیە بۆ ھەتیوەکان، خۆ ئەگەر خوای گەورە بیویستایە سەرپەرشتی ھەتیوانتان لەسەر گران بکات ئەوە گران وقورسی دەکرد، بەڵام نەخێر خوای گەورە ئەو کارەی بۆ ئاسانکردن، چونکە شەریعەتەکەی لەسەر بناغەی ئاسانکاری بنیاتنراوە، بێگومان خوای گەورە بەرز وباڵادەستە وھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەرریدا، وە زۆر دانایە لە دروستکراوەکانی وبەرێوەبردنی ویاسادانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
221 : 2

وَلَا تَنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكَٰتِ حَتَّىٰ يُؤۡمِنَّۚ وَلَأَمَةٞ مُّؤۡمِنَةٌ خَيۡرٞ مِّن مُّشۡرِكَةٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَتۡكُمۡۗ وَلَا تُنكِحُواْ ٱلۡمُشۡرِكِينَ حَتَّىٰ يُؤۡمِنُواْۚ وَلَعَبۡدٞ مُّؤۡمِنٌ خَيۡرٞ مِّن مُّشۡرِكٖ وَلَوۡ أَعۡجَبَكُمۡۗ أُوْلَٰٓئِكَ يَدۡعُونَ إِلَى ٱلنَّارِۖ وَٱللَّهُ يَدۡعُوٓاْ إِلَى ٱلۡجَنَّةِ وَٱلۡمَغۡفِرَةِ بِإِذۡنِهِۦۖ وَيُبَيِّنُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَذَكَّرُونَ

ئەی باوەڕداران ئافرەتانی ھاوبەش دانەر بۆ خوا مارە مەکەن تاوەکو بە تاک وتەنھایی باوەڕ بەخوا دەھێنن، ودەچنە ناو ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە، بێگومان کەنیزەکێکی بڕوادار بە خوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە ئافرەتێکی ھاوبەش دانەر کە بت دەپەرستێت، ھەرچەندە ئەو ئافرەتە ھاوبەش دانەرە جوانی و ماڵو سامانەکەشی سەرسامی کردبن، وە ئافرەتێکی باوەڕدار بەشوو مەدەن بە پیاوێکی ھاوبەش دانەر وبت پەرست، چونکە بەندەیەکی باوەڕدار بەخوا وپێغەمبەرەکەی باشتر وچاکترە لە پیاوێکی ئازادی ھاوبەش دانەر، ھەرچەند ئەو پیاوە ھاوبەش دانەرە قەد وباڵا و قیافەتی سەرسامی کردبن، چونکە ئا ئەو پیاو وئافرەتە ھاوبەش دانەرانە بەکار وکردەوەیان خەڵکی بانگ دەدەن بۆ چوونە ناو ئاگری دۆزەخەوە، خوای گەورەش خەڵکی بانگ دەکات بۆ کار وکردەوەی چاکە کە دەبنە ھۆی ئەوەی خەڵکی بەرەو بەھەشت و لێخۆش بوون لە تاوان بە یارمەتی خوا بەرن، وە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە تاوەکو ببێتە پەند وئامۆژگاری بۆیان وکاری پێ بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
222 : 2

وَيَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡمَحِيضِۖ قُلۡ هُوَ أَذٗى فَٱعۡتَزِلُواْ ٱلنِّسَآءَ فِي ٱلۡمَحِيضِ وَلَا تَقۡرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطۡهُرۡنَۖ فَإِذَا تَطَهَّرۡنَ فَأۡتُوهُنَّ مِنۡ حَيۡثُ أَمَرَكُمُ ٱللَّهُۚ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلتَّوَّٰبِينَ وَيُحِبُّ ٱلۡمُتَطَهِّرِينَ

ئەی پێغەمبەر ھاوەڵانت پرسیارت لێدەکەن لەبارەی خوێنی سوڕی مانگانەی ئافرەتانەوە (سوڕی مانگانە: بریتیە لەو خوێنەی کە لە مناڵدانی ئافرەتەوە دەردەچێت لەکاتی دیاری کراوی خۆیدا) تۆیش لەوەڵامیاندا بڵێ: خوێنی سوڕی مانگانە ئێش وئازارە بۆ پیاو وئافرەتیش، جا بۆیە لەو کاتانەدا دوور بکەونەوە لە سەرجێی کردن لەگەڵ ژنان تا ئەو کاتەی لەخوێن دەوەستنەوە و خۆیان دەشۆن، جا ئەگەر لەخوێن وەستانەوە وخۆیان شۆرد ئەو کاتە سەرجێیان لەگەڵ بکەن بەو شێوەی کە بۆتان حەڵاڵ کراوە، بێگومان خوای گەورە ئەوانەی خۆش دەوێت کەواز لە گوناە دەھێنن وخۆیان زۆر بە پاکی ڕادەگرن. info
التفاسير:

external-link copy
223 : 2

نِسَآؤُكُمۡ حَرۡثٞ لَّكُمۡ فَأۡتُواْ حَرۡثَكُمۡ أَنَّىٰ شِئۡتُمۡۖ وَقَدِّمُواْ لِأَنفُسِكُمۡۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُم مُّلَٰقُوهُۗ وَبَشِّرِ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

ژنەکانتان جێگای کشتوکاڵی ئێوەن کە مناڵتان بۆ دەھێنە دونیاوە، ھەروەک زەوی چۆن بەروبوم سەوز دەکات ودەھێنێتە دەرەوە، جا کەوابوو لەو شوێنەوە کە جێگای سەوز بوونی بەروبومە بچنە لای ژنەکانتان، کە مەبەست لێی زێی ئافرەتە، لە ھەر کوێوە وە بەھەر جۆرێک دەتانەوێت بچنە لایانەوە ئەگەر ھاتوو بۆ چوون بۆ لای شوێنی سەوز بوون ومناڵ بوون بوو، کاری چاکە وخێر پێش خۆتان بخەن بۆ دواڕۆژتان، یەکێک لەو کارە چاکانەش ئەوەیە پیاو بەمەبەستی خێر وخستنەوەی مناڵی ونەوەی خواناس بچێتە لای خێزانی، بۆیە لەخوا بترسن بە ئەنجامدانی فەرمان پێکراوەکانی ودوور کەوتنەوە لە قەدەغە کراوەکانی، لەوانەیش گوێڕایەڵی خوا وپیغەمبەرەکەی لەوەی ڕێگای داوە لە ھەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خێزان، وە چاک بزانن کە بێگومان ھەمووتان دەچنەوە بەر دیوانی پەروەردگار لە ڕۆژی دواییدا، وە لەبەر دەمیدا دەوەستن، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەوەتان دەداتەوە، تۆیش ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بە باوەڕداران بەو نازو ونیعمەت وخۆشیانەی کە لەکاتی گەیشتن بە پەروەردگاریان دڵخۆشیان دەکات، وە موژدەشیان بدەرێ بە تەماشاکردنی ڕووی پیرۆزی خوای میھرەبان. info
التفاسير:

external-link copy
224 : 2

وَلَا تَجۡعَلُواْ ٱللَّهَ عُرۡضَةٗ لِّأَيۡمَٰنِكُمۡ أَن تَبَرُّواْ وَتَتَّقُواْ وَتُصۡلِحُواْ بَيۡنَ ٱلنَّاسِۚ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

سوێند خواردن بەخوای گەورە مەکەنە ڕێگر وکۆسپ بۆ کردنی کاری چاکە وخواناسی و ڕێکخستنی نێوان خەڵکی، بەڵکو ئەگەر ھاتوو ئەگەر سوێندتان خوارد کە چاکەیەک نەکەن، ئەوا کارە چاکەکە بکەن، وکەفارەتی سوێندەکەتان بدەن، خوای گەورە زۆر بیسەر وزانایە و ئاگاداری ھەموو گوفتارە وکردارێکتانە. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• تحريم النكاح بين المسلمين والمشركين، وذلك لبُعد ما بين الشرك والإيمان.
حەرامە ژن بەشوودان و ژن مارە بڕین لە نێوان موسڵمانان و ھاوەڵ دانەراندا، ئەویش لەبەر دووری نێوان ھاوەڵ بریاردان وباوەڕ ویەکخواپەرستی. info

• دلت الآية على اشتراط الولي عند عقد النكاح؛ لأن الله تعالى خاطب الأولياء لمّا نهى عن تزويج المشركين.
ئایەتەکە بەڵگەیە لەسەر بەمەرج گرتنی لێپرسراوی ئافرەتەکە لەکاتی گرێبەستی مارە بڕیندا، چونکە بێگومان خوای گەورە لەگەڵ لێپرسراوی ئافرەتەکەدا دەئاخفێ کاتێک ڕێگری لێدەکات کە بە شووی بدات بە کەسێکی ھاوەڵ دانەر. info

• حث الشريعة على الطهارة الحسية من النجاسات والأقذار، والطهارة المعنوية من الشرك والمعاصي.
شەریعەتی ئیسلام ھانی موسڵمانان دەدات لەسەر پاکوخاوێنی بەجەستەکراو لە ھەموو پیس وپۆخڵیەک، وە پاکوخاوێنی مەعنەوی لە ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھو تاوان. info

• ترغيب المؤمن في أن يكون نظره في أعماله - حتى ما يتعلق بالملذات - إلى الدار الآخرة، فيقدم لنفسه ما ينفعه فيها.
ھانی باوەڕداران دەدات بەوەی ھەمیشە چاویان لەو کاروکردەوانە بێت کە پەیوەستە بە دواڕۆژەوە - تەنانەت ئەوانەشیان کە پەیوەستە بە مەلەزاتی دونیاوە- تاوەکو ئەوانەی بەسوودن بۆ ئەوەی پێش خۆیانی بخات. info