કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
203 : 2

۞ وَٱذۡكُرُواْ ٱللَّهَ فِيٓ أَيَّامٖ مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن تَعَجَّلَ فِي يَوۡمَيۡنِ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِ وَمَن تَأَخَّرَ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۖ لِمَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّكُمۡ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ

یادی خوای گەورە بکەن بە (اللە أکبر ) و (لا إلە إلا اللە) کردن، لەچەند ڕۆژێکی دیارکراوی کەمدا، کە بریتیە لە ڕۆژانی یازدە و دوازدە و سیازدە لە مانگی (ذي الحجة) جا ھەر کەسێک پەلەی کرد وڕۆژی دوازدەھەم پاش بەردھاوێشتنی جەمەرەکان لە مینا دەرچوو، ئەوا دروسته بۆی کە لەوێ دەرچێت، وەھیچ گوناھی ناگات، وە ھەر کەسێکیش خۆی دوای خست بۆ ڕۆژی سیازدە، تاوەکو بەردەکان بھاوێژێت، ئەوا دەتوانێت، وھیچ گرفتیش نیە وگوناھی ناگات، بێگومان کارێکی تەواوتری کردووە، وە شوێن پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) کەوتووە، ھەموو ئەمانە بۆ ئەو کەسەیە لە حەجەکەیدا لەخوا دەترسێت بەو شێوەیە ئەنجامی داوە کە خوای گەورە فەرمانی پێکردووە، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانی، وە دڵنیابن ئێوە بە تاک وتەنھایی دەگەڕێنەوە بۆلای، وە پاداشتی کارەکانتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
204 : 2

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُعۡجِبُكَ قَوۡلُهُۥ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا وَيُشۡهِدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلۡبِهِۦ وَهُوَ أَلَدُّ ٱلۡخِصَامِ

لەنێو خەڵکیدا کەسانی دووڕوو ھەن کە تۆ ئەی پێغەمبەر قسەکانیان لەم دونیایەدا سەرسامت دەکات، دەیانبینی زۆر زمان لوس وقسە زانن، تا ئەو ڕادەیەی خەریکە باوەڕ بە قسەکانیان بکەیت، بەڵام لەڕاستیدا ئەوان بەم شێوەیە دەیانەوێت پارێزگاری لە گیانی خۆیان وماڵوسامانیان بکەن، خوایش بە شاھید دەگرێت لەسەر ڕاستی ئەو بیروباوەڕ وخێرەی لە ناو دەڵیایەتی -کەچ درۆزنە- و لە دژایەتی کردن وناکۆکی لەگەڵ موسڵمانانیش زۆر سەرسەختە. info
التفاسير:

external-link copy
205 : 2

وَإِذَا تَوَلَّىٰ سَعَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ لِيُفۡسِدَ فِيهَا وَيُهۡلِكَ ٱلۡحَرۡثَ وَٱلنَّسۡلَۚ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلۡفَسَادَ

جا ھەر ئەو دووڕووە کە پشتی تێکردیت ولێت جودابویەوە، تێدەکوشێت وھەوڵی بەردەوام دەدات لەزەویدا بۆ ئەوەی خراپە و تاوان وگوناھی تێدا بکات، کیڵگە ومەڕ وماڵات لەناو دەبات، ھەرگیز خوا خراپەکاری و خراپەکارانی خۆش ناوێت. info
التفاسير:

external-link copy
206 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُ ٱتَّقِ ٱللَّهَ أَخَذَتۡهُ ٱلۡعِزَّةُ بِٱلۡإِثۡمِۚ فَحَسۡبُهُۥ جَهَنَّمُۖ وَلَبِئۡسَ ٱلۡمِهَادُ

ئەگەر ئامۆژگاری ئەو خراپە کارە بکرێت وپێی بوترێت: لەخوا بترسە وسنورەکانی بەگەورە بگرە ودوور بکەوەرەوە لە قەدەغەکراوەکانی، بەڵام لوت بەرزی وخۆ بەگەورە زانین ناھێڵێت بگەڕێتەوە بۆ ھەق وڕاستی، لەناو گوناھدا ڕۆ دەچێت، سزای ئەوە بەسیەتی کە بیخاتە دۆزەخەوە، ئای ئاگری دۆزەخ چەند جێگا وشوێنکی خراپە بۆ ئەوانەی تێی دەچن. info
التفاسير:

external-link copy
207 : 2

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشۡرِي نَفۡسَهُ ٱبۡتِغَآءَ مَرۡضَاتِ ٱللَّهِۚ وَٱللَّهُ رَءُوفُۢ بِٱلۡعِبَادِ

لەناو خەڵکیدا باوەڕدار ھەیە گیانی خۆی دەفرۆشێت، وەلە پێناو گوێڕایەڵی وتێکۆشان لە پێناوی وبەدەستێھێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە گیانی دەیبەخشێت، ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە فراوانە، وە بەبەزەیی ودلۆڤانە بەرامبەر بەندەکانی. info
التفاسير:

external-link copy
208 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱدۡخُلُواْ فِي ٱلسِّلۡمِ كَآفَّةٗ وَلَا تَتَّبِعُواْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيۡطَٰنِۚ إِنَّهُۥ لَكُمۡ عَدُوّٞ مُّبِينٞ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون بە تەواوی بچنە ناو ئیسلامەوە، وە ھیچ شتێکی واز لێ نەھێنن، وەک ئەوەی خاوەن پەرتووکەکان کردیان، باوەڕیان ھێنا بە بەشێکی پەرتووکەکە و بێباوەڕیش بوون بە بەشەکی تری، وە شوێن ھەنگاو و ڕێگاکانی شەیتان مەکەون، چونکە بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرا ودیاری ئێوەیه. info
التفاسير:

external-link copy
209 : 2

فَإِن زَلَلۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَتۡكُمُ ٱلۡبَيِّنَٰتُ فَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

ئەگەر ھاتوو مەیلتان کرد بۆ ناھەقی وتووشی ھەڵخلیسکان بوون پاش ئەوەی ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکراتان بۆھات کە ھیچ گومانێکی تێدا نیە، ئەوا بزانن خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە وبەتوانایە، وە دانایە لە بەرێوبردن ویاسا داناندا، لەبەر ئەوە لێی بترسن وبەگەورەی بگرن. info
التفاسير:

external-link copy
210 : 2

هَلۡ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن يَأۡتِيَهُمُ ٱللَّهُ فِي ظُلَلٖ مِّنَ ٱلۡغَمَامِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَقُضِيَ ٱلۡأَمۡرُۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرۡجَعُ ٱلۡأُمُورُ

ئەوانەی شوێن ھەنگاو وڕیچکەکانی شەیتان کەوتوون و لەڕێگای ھەق لایانداوە،چاوەڕوانی ھیچ شتێک ناکەن ئەوە نەبێت لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە بێت بۆلایان لە پەڵە ھەورێکدا دادوەری وقەزاوەت بکات لە نێوانیاندا؟ ھاتنێک شیاوی گەورە وبڵندی ئەو بێت، وە فریشتەکانیش لە ھەموو لایەکەوە دەوریان دابن وڕیزیان بەستبێت، ئەو کاتە فەرمانی خوایان بەسەردا جێ بەجێ بکرێت وکۆتایی پێ بھێنرێت، ئەوسا ئەنجامی کاروباری ھەموو دروستکراوەکان دەگەڕێتەوە بۆ لای خوای گەورە. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• التقوى حقيقة لا تكون بكثرة الأعمال فقط، وإنما بمتابعة هدي الشريعة والالتزام بها.
تەقوا ولەخوا ترسان ھەقیقەتێکە تەنھا بەئەنجامدانی کارو وکردەوەی زۆر بەدەست نایەت، بەڵکو بە شوێنەکەوتنی ڕێنمونیەکانی شەریعەتی ئیسلام پابەند بوون پێیانەوە بەدەست دێت. info

• الحكم على الناس لا يكون بمجرد أشكالهم وأقوالهم، بل بحقيقة أفعالهم الدالة على ما أخفته صدورهم.
حوکمدان بەسەر خەڵکیدا تەنھا بە بینینی ڕواڵەت وبیستنی ووتە وگوفتار نابێت، بەڵکو بە ھەقیقەتی کردەوەکانیان دەبێت کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە دڵیاندا شاردویانەتەوە. info

• الإفساد في الأرض بكل صوره من صفات المتكبرين التي تلازمهم، والله تعالى لا يحب الفساد وأهله.
خراپەکاری لەسەر زەویدا بەھەموو شێوەکانیەوە یەکێکە لە صیفاتی کەسانی لوت بەرز وخۆبەزلزان کە ھەمیشە پێیانەوەیە ولێیان نابێتەوە، خوای گەورەش خراپە وخراپەکارانی خۆش ناوێت. info

• لا يكون المرء مسلمًا حقيقة لله تعالى حتى يُسَلِّم لهذا الدين كله، ويقبله ظاهرًا وباطنًا.
مرۆڤ نابێتە موسڵمانێکی ڕاست ودروست بۆ خوای گەورە، تاوەکو بە ھەموو شێوەیەک خۆی تەسلیم بەم ئاینە نەکات، وە بەڕواڵەت وناوەڕۆکیش بە ھەمووی ڕازی نەبێت. info