કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
127 : 2

وَإِذۡ يَرۡفَعُ إِبۡرَٰهِـۧمُ ٱلۡقَوَاعِدَ مِنَ ٱلۡبَيۡتِ وَإِسۡمَٰعِيلُ رَبَّنَا تَقَبَّلۡ مِنَّآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

ئەی پێغەمبەر بیری ئەو کاتە بکەرەوە کاتێک ئیبراھیم و ئیسماعیل بناغەی کەعبەیان بەرز کردەوە، ھەر بەدەم کارکردنەوە بە گەردنکەچی و زەلیلیەوە زیکریان دەکرد و دەیانوت: ئەی پەروەردگارمان کارەكانمان لێوەربگرە، لەناو ئەوانەیشدا دروستکردنی ئەم ماڵەی خۆتە، بەڕاستی ھەر تۆی وەڵامدەری نزاکانی ئێمەیت، وە هەر تۆیش زانای بە نیەت و نیازی دڵ و کاروکردەوەمان. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 2

رَبَّنَا وَٱجۡعَلۡنَا مُسۡلِمَيۡنِ لَكَ وَمِن ذُرِّيَّتِنَآ أُمَّةٗ مُّسۡلِمَةٗ لَّكَ وَأَرِنَا مَنَاسِكَنَا وَتُبۡ عَلَيۡنَآۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

ئەی پەروەردگارمان ھەردووکمان بکە بەگوێڕایەڵ وملکەچی فەرمەکانی خۆت، تا بتوانین ھیچ شتێک نەکەینە ھاوەڵ وھاوبەشی تۆ، وە لەناو وەچە و نەوەکانماندا ئومەت وگەلێک بکە بە فەرمانبەردار وملکەچی خۆت، وە ڕێنمونیمان بکە کە چۆن عیبادەت وپەرستنی تۆ بکەین، وە لەگوناھەکانمان ببورە، وچاوپۆشی بکە لە کەموکورتی پەرستنەکانمان، چونکە بەڕاستی تەنھا ھەر تۆی تەوبە وەرگر لە بەندەکانت، وەزۆریش بە ڕەحم ومیھرەبانی لەگەڵیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 2

رَبَّنَا وَٱبۡعَثۡ فِيهِمۡ رَسُولٗا مِّنۡهُمۡ يَتۡلُواْ عَلَيۡهِمۡ ءَايَٰتِكَ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلۡكِتَٰبَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَيُزَكِّيهِمۡۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلۡحَكِيمُ

ئەی پەروەردگارمان لەناو نەوەکانی ئیسماعیلدا پێغەمبەرێک لەخۆیان بنێرە، کە ئایەتەکانی تۆیان بەسەردا بخوێنێت، وە فێری قورئان وسوننەتیان بکات، وە پاکیان بکاتەوە لە ھاوەڵ بڕیاردان و ئاکاری خراپ وناپەسەند، بێگومان ھەر تۆ خوایەکی بەھێز وزاڵ وبەدەسەڵات وکار جوان ودانایت له كردەوه وئەحكامەكانت. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 2

وَمَن يَرۡغَبُ عَن مِّلَّةِ إِبۡرَٰهِـۧمَ إِلَّا مَن سَفِهَ نَفۡسَهُۥۚ وَلَقَدِ ٱصۡطَفَيۡنَٰهُ فِي ٱلدُّنۡيَاۖ وَإِنَّهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ھیچ کەس لە ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) خۆی ھەڵاناویرێت و پشتی تێ ناکات وبچێتە سەر ئاینێکی تر، مەگەر کەسێک نەبێت بە گێل وگەمژەیی ونەفامی ستەم لەخۆی بکات وئاینی ھەق وڕاستی واز لێ بھێنێت وگومڕا ببێت، وڕازی بێت بە سوکی وڕسوایی، بێگومان ئێمە لە دونیادا ئیبراھیممان ھەڵبژارد وکردمان بە پێغەمبەر وخۆشەویستی خۆمان، وە ھەر ئەو لە دواڕۆژیشدا لەڕیزی ئەو چاکەکارانەدایە کە فەرمانەکانی خوای گەورەیان جێ بەجێ کردوووە، ھەر بەو ھۆیەوە بەرزترین پلەیان بەدەستھێناوە. info
التفاسير:

external-link copy
131 : 2

إِذۡ قَالَ لَهُۥ رَبُّهُۥٓ أَسۡلِمۡۖ قَالَ أَسۡلَمۡتُ لِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئەو کاتەی کە خوای گەورە (ئیبراھیم) ی ھەڵیبژارد وپێی فەرموو: دەبێت لە پەرستنەکاندا دڵسۆز وموخلیس بیت، وملکەچی فەرمانەکانی من بیت، ئەویش لەوەڵامی پەروەردگاردا ووتی: ئەوا من خۆم دایە دەست پەروەردگاری جیھانیان کەدروستکەر و ڕۆزیدەر وڕێکخەری کاروباری بەندەکانە. info
التفاسير:

external-link copy
132 : 2

وَوَصَّىٰ بِهَآ إِبۡرَٰهِـۧمُ بَنِيهِ وَيَعۡقُوبُ يَٰبَنِيَّ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصۡطَفَىٰ لَكُمُ ٱلدِّينَ فَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسۡلِمُونَ

ئەمجا ئیبراھیم ئامۆژگاری کوڕەکانی کرد بەو بەڵێنەی کە دای بە پەروەردگاری کە خۆی تەسلیم بە پەروەردگاری جیھانیان بکات، ھەروەھا یەعقوبیش ھەمان ئامۆژگاری بۆ کوڕەکانی کرد، وە ووتیان پێیان: بێگومان خوای گەورە ئاینی ئیسلام ویەکخواپەرستی بۆ ھەڵبژاردون، جا ئێوەش چاک دەستی پێوە بگرن ولەسەری بەردەوام بن تا ئەو کاتەی مردن یەخەتان دەگرێت، وە ئێوە ناوەڕۆک وڕواڵەتیشتان تەسلیم بە خوای گەورە بکەن. info
التفاسير:

external-link copy
133 : 2

أَمۡ كُنتُمۡ شُهَدَآءَ إِذۡ حَضَرَ يَعۡقُوبَ ٱلۡمَوۡتُ إِذۡ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعۡبُدُونَ مِنۢ بَعۡدِيۖ قَالُواْ نَعۡبُدُ إِلَٰهَكَ وَإِلَٰهَ ءَابَآئِكَ إِبۡرَٰهِـۧمَ وَإِسۡمَٰعِيلَ وَإِسۡحَٰقَ إِلَٰهٗا وَٰحِدٗا وَنَحۡنُ لَهُۥ مُسۡلِمُونَ

ئایا ئێوە ئامادەی ھەواڵی یەعقوب بوون، کاتێک لەسەرەمەرگدا لە کوڕەکانی پرسی وپێی ووتن: ئایا ئێوە پاش مردنی من چی دەپەرستن؟ ئەوانیش لەوەڵامیدا ھەر ھەموویان ووتیان: ئێمەش ھەر خواکەی تۆ و خوای باوباپیرانی تۆ (ئیبراھیم وئیسماعیل وئیسحاق) دەپەرستین، خوایەکی تاک و تەنھا کە ھیچ ھاوەڵ وشەریکێکی نیە، وە ئێمەش ھەموومان تەنھا بۆ ئەو تەسلیم وملکەچین. info
التفاسير:

external-link copy
134 : 2

تِلۡكَ أُمَّةٞ قَدۡ خَلَتۡۖ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَلَكُم مَّا كَسَبۡتُمۡۖ وَلَا تُسۡـَٔلُونَ عَمَّا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

ئەوانە ئوممەت وگەلێک بوون کە تێپەڕین وتەواو بوون وڕۆیشتن، وە ھەر شتێکیان کردبێت لە کاری چاک وکاری خراپ بێگومان ھەر بۆ خۆیانە، وە ئەوەشی ئێوە کردووتانە ھەر بۆ خۆتانە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ئێوە پرسیاری کار وکردەوەی ئەوانتان لێ ناکرێت، وە ئەوانیش پرسیاری کار وکردەوەی ئێوەیان لێ ناکرێت، وە ھیچ کەسێک بەگوناھی کەسێکی تر سزا نادرێت، بەڵکو ھەموو کەسێک پاداشتی ئەو کارانەی دەدرێتەوە کە پێش خۆی خستبوون، بۆیە کار وکردەوەی ئەوانەی پێش خۆتان سەرقاڵتان نەکەن، بەشێوەیەک کار وکردەوەی خۆتان لەبیر بچیتەوە، چونکە ھیچ کەسێک غەیری کار وکردەوەی خۆی و ڕەحم ومیھرەبانی پەروەردگاری نەبێت ناگاتە فریای وسوودی پێ ناگەیەنێت. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• المؤمن المتقي لا يغتر بأعماله الصالحة، بل يخاف أن ترد عليه، ولا تقبل منه، ولهذا يُكْثِرُ سؤالَ الله قَبولها.
باوەڕداری خواناس بە کار وکردەوە چاکەکانی لەخۆی بایی نابێت، بەڵکو لەوە دەترسێت کەخوای گەوره بیداتەوە بەسەریدا ولێی وەرنەگرێت، ھەر بۆیە زۆر لەخوای گەورە دەپاڕێتەوە کە کاروکردەوە چاکەکانی لێ وەربگرێت. info

• بركة دعوة أبي الأنبياء إبراهيم عليه السلام، حيث أجاب الله دعاءه وجعل خاتم أنبيائه وأفضل رسله من أهل مكة.
بەرەکەتی نزا وپاڕانەوەکەی باوکی پێغەمبەران ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) کاتێک کە خوای گەورە نزاکەی گیرا کرد، وە کۆتا پێغەمبەر و باشترینیانی لە خەڵکی مەککە ڕەوانە کرد. info

• دين إبراهيم عليه السلام هو الملة الحنيفية الموافقة للفطرة، لا يرغب عنها ولا يزهد فيها إلا الجاهل المخالف لفطرته.
ئاینی ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) ئەو ئاینە پاک وبێگەردەیە کە ھاوتای فیترەتی مرۆڤەکانە، ھیچ کەسێک خۆی لێ ھەڵاناوێرێت وپشتی تێ ناکات کەسێکی نەزانی گەمژە نەبێت کە پێچەوانەی فیترەتی پاکی خۆی بێت. info

• مشروعية الوصية للذرية باتباع الهدى، وأخذ العهد عليهم بالتمسك بالحق والثبات عليه.
مەشروعیەتی وەسیەت وئامۆژگاری کردنی وەچە ونەوە، بەوەی شوێن ھیدایەت وڕێنمونی بکەون، وە پەیمان وبەڵێن لێوەرگرتنیان بەوەی کە دەست بگرن بە ھەق وڕاستی ودامەزراو بن لەسەری. info