કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
275 : 2

ٱلَّذِينَ يَأۡكُلُونَ ٱلرِّبَوٰاْ لَا يَقُومُونَ إِلَّا كَمَا يَقُومُ ٱلَّذِي يَتَخَبَّطُهُ ٱلشَّيۡطَٰنُ مِنَ ٱلۡمَسِّۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ قَالُوٓاْ إِنَّمَا ٱلۡبَيۡعُ مِثۡلُ ٱلرِّبَوٰاْۗ وَأَحَلَّ ٱللَّهُ ٱلۡبَيۡعَ وَحَرَّمَ ٱلرِّبَوٰاْۚ فَمَن جَآءَهُۥ مَوۡعِظَةٞ مِّن رَّبِّهِۦ فَٱنتَهَىٰ فَلَهُۥ مَا سَلَفَ وَأَمۡرُهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِۖ وَمَنۡ عَادَ فَأُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئەو کەسانەی سوو دەخۆن و مامەڵە بە سووەوە دەکەن، کە ڕۆژی قیامەت دێت لە گۆڕەکانیان وەک ئەو کەسە ڕاست دەبنەوە کە شەیتان دەستی لێ وەشاندبن، لە گۆڕەکەی دێتە دەرەوە و ڕاست دەبێتەوە وەک ئەو کەسەی فێی ھەبێت و بەملاولادا ھەنگاو بنێت و قسە تێکەڵاو بکات، ئەویش بەھۆی ئەوەی کە خواردنی سوویان حەڵاڵ کردبوو بۆ خۆیان، وە ھیچ جیاوازیان نەدەکرد لە نێوان سوو و ئەوەی خوای گەورە لە کڕین و فرۆشتن حەڵاڵی کردبوو، دەیانوت: کڕین و فرۆشتنیش وەک سوو خواردن وایە لە حەڵاڵی و دروستیدا، چونکە ھەردووکیان ھەر ماڵ و سامانیان پێ زیاد دەکرێت، خوای گەورەش بەرپەرچیانی دایەوە و قیاس و پێوەرەکەی بەتاڵ کردنەوە و بەدرۆیانی خستەوە، وە ڕوونی کردەوە بۆیان کە خوای گەورە کڕین و فرۆشتنی حەڵاڵ کردووە چونکە سوودی گشتی و تایبەتی خەڵکی تێدایە، وە سوویشی حەرام کردووە چونکە ستەم و زوڵم و بەناھەق خواردنی ماڵی خەڵکی تێدایە بەبێ بەرامبەر، جا ھەر کەسێک ئامۆژگاری و ڕێنومایی پەروەردگاری بۆ ھاتبێت کە ڕێگری و ترساندنی تێدا بێت لە خواردنی سوو، وازی لێ ھێنا و تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوای گەورە، ئەوا ئەو سووەی کە پێشووتر خواردویەتی گوناھی ناگات، وە ھەواڵەی خوای گەورە دەکرێت کە ئایا لێی خۆش دەبێت یان نا، وە ھەر کەسیش پاش ئەم ڕێگرییەی خوای گەورە گەڕایەوە بۆ سوو خواردن، ئەوا ئیتر خوا ئیقامەی بەڵگە و حوججەی لەسەر کردووە، وە شایانی ئەوەیە کە بچێتە دۆزەخەوە و بەھەتا ھەتایی تێیدا بمێنێتەوە، مەبەست لە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا بۆ ئەو کەسەیە کە خواردنی سوو بە حەڵاڵ دەزانێت، یان مەبەست لێی مانەوەیەتی بۆ ماوەیکی دوور و درێژ، چونکە مانەوەی ھەتاھەتایی لە دۆزەخدا تەنھا بۆ بێباوەڕانە، چونکە بەڕاستی خەڵکانی یەکخواپەرست لە دۆزەخدا بە ھەمیشەیی نامێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
276 : 2

يَمۡحَقُ ٱللَّهُ ٱلرِّبَوٰاْ وَيُرۡبِي ٱلصَّدَقَٰتِۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ كَفَّارٍ أَثِيمٍ

خوای گەورە ماڵی سوودی خۆری لەناو دەبات و ناھێڵێت، جا بە بەرجەستەیی بێت وەک بەلەناو بردن وھاوشێوەکانی بێت، یان بەلەناوبردنی مانا ومەعنەوی بێت بەوەی پیت وبەرەکەتی لێی ھەڵبگرێت ونەیھێڵێت، لە بەرامبەردا خێر وسەدەقە زیاد دەکات بەوەی گەشەی پێ دەکات وپاداشتەکەی چەند قات دەکاتەوە، چونکە ھەر چاکەیەک لای خوای گەورە بە دە چاکە یان حەوت سەد چاکەیە یان ھەر پاداشتەکەی بێ ژمارە وحسابە، وە بەرەکەت دەخاتە ماڵو سامانی چاکەکارانەوە، بێگومان خوای گەورە بێباوەڕی سەرسەختی خۆش ناوێت، ئەوانەی حەرامکراوەکان حەڵاڵ دەکەن و ڕۆدەچن لە تاوان وگوناھدا. info
التفاسير:

external-link copy
277 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَأَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكَوٰةَ لَهُمۡ أَجۡرُهُمۡ عِندَ رَبِّهِمۡ وَلَا خَوۡفٌ عَلَيۡهِمۡ وَلَا هُمۡ يَحۡزَنُونَ

بێگومان ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، وە کارانێکی چاکەیان ئەنجامداوە، وە نوێژەکانیان بە تەواوی ولەکاتی خۆی بەو شێوەی خوا بڕیاری لەسەرداوە کردووە، وە زەکاتی ماڵ وسامانیان دەرکردووە بۆ ئەوانەی شایستەی زەکات پێدانن، ئەوانە پاداشتیان لای خوای گەورەیە، وە ھیچ ترسێکیان نیە لەوەی لە دواڕۆژدا دێتە پێشیان، وە ھیچ خەم وخەفەتێکی ئەو ناز ونیعمەتەشیان نیە لە دونیادا لەدەستیان داوە. info
التفاسير:

external-link copy
278 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَذَرُواْ مَا بَقِيَ مِنَ ٱلرِّبَوٰٓاْ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

ئەوانەی باوەڕیان بەخوا ھێناوە و شوێن پیغەمبەرەکەی کەوتوون، دەبێت بەتەواوی ملکەچی فەرمان وقەدەغەکراوەکانی خوا بن، وە لەخوا بترسن و واز بھێنن لە پاشماوەی ئەو سوو وڕیبایەی کە بەلای خەڵکیەوە ماوتانە، ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن بەخوای گەورە و بەوەشی کە یاساغ وڕێگری لێکردوون لە سوو خواردن. info
التفاسير:

external-link copy
279 : 2

فَإِن لَّمۡ تَفۡعَلُواْ فَأۡذَنُواْ بِحَرۡبٖ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦۖ وَإِن تُبۡتُمۡ فَلَكُمۡ رُءُوسُ أَمۡوَٰلِكُمۡ لَا تَظۡلِمُونَ وَلَا تُظۡلَمُونَ

جا ئەگەر ھاتوو ئەوەی خوا فەرمانی پێکردوون ئەنجامتان نەدا ودەستان لە سوو خواردن ھەڵنەگرت، ئەوا بزانن ئیتر جەنگێکی گەورە لەگەڵ خوا وپێغەمبەرەکەی ڕابگەیەنن، خۆ ئەگەر ھاتوو تەوبەتان کرد وگەڕانەوە بۆلای خوا وە وازتان ھێنا لە سوو خواردن، ئەوا سەرمایەکانی خۆتان لە قەرزارەکان بسێننەوە، وە ئیتر نە ئێوە ستەم لەکەس بکەن بەوەی زیاد لە سەرمایەکەی خۆتان وەربگرنەوە، وە نە ئەوانیش ستەمتان لێ بکەن کە کەمتر لە ماڵەکەی خۆتان بۆ بگێڕنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
280 : 2

وَإِن كَانَ ذُو عُسۡرَةٖ فَنَظِرَةٌ إِلَىٰ مَيۡسَرَةٖۚ وَأَن تَصَدَّقُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

جا ئەگەر ھاتوو ئەو کەسەی کە داوای قەرزەکەی لێ دەکەیتەوە ھەژار و نەدار وکەم دەست بوو نەیدەتوانی قەرزەکەت بداتەوە ئێوە دانەوەی قەرزەکەی بۆ دوابخەن تا ئەو کاتەی خوای گەورە بۆی دەلوێنێت وقەرزەکەت دەداتەوە، خۆ ئەگەر قەرزارەکە ھەر توانای دانەوەی قەرزەکەی نەبوو، ئەوا ئەگەر لە ھەموو قەرزەکە خۆش بن یان لە بەشێکی خۆش بن باشتر وچاکترە بۆتان، ئەگەر ئێوە بزانن ئەو کارە چی فەزڵ وپاداشتێکی گەورەی ھەیە لای خوای گەورە. info
التفاسير:

external-link copy
281 : 2

وَٱتَّقُواْ يَوۡمٗا تُرۡجَعُونَ فِيهِ إِلَى ٱللَّهِۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفۡسٖ مَّا كَسَبَتۡ وَهُمۡ لَا يُظۡلَمُونَ

ئەی خەڵکینە بترسن لەو ڕۆژەی کە دەگەڕێنەوە بۆلای خوای گەورە، وە پاشان ھەموو کەسێک پاداشت و تۆڵەی بۆ هەیه لەسەر ئەو کاروکردەوانەی ئەنجامیداوه، وە ھیچ کەسێکیش ستەمی لێ ناکرێت به كەم كردنەوەی پاداشتی چاكەكانی، یان زیادبوونی سزاكەی به هۆی خراپەكانیەوه. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• من أعظم الكبائر أكل الربا، ولهذا توعد الله تعالى آكله بالحرب وبالمحق في الدنيا والتخبط في الآخرة.
گەورەترین گوناھە گەورەکان بریتیە لە سوو خواردن، بۆیە خوای گەورە ھەڕەشی گەورەی کردووە لەو کەسەی کە سوو دەخوات بەوەی شەڕی لەگەڵدا ڕاگەیاندووە، وە بەرەکەتیش لەماڵو سامانی ھەڵدەگرێت لە دونیادا، وە لەڕۆژی دواییشدا بەسەرخۆشی ولاشەیەکی لار وخێچەوە زیندوو دەکرێتەوە و حەشر دەکرێت. info

• الالتزام بأحكام الشرع في المعاملات المالية ينزل البركة والنماء فيها.
پابەند بوون بە حوکمەکانی شەریعەتی ئیسلام لە تەواوی مامەڵە داراییەکاندا، ھۆکارێکە بۆ پیت وبەرەکەت وگەشە کردنی لەلایەن خوای گەورەوە. info

• فضل الصبر على المعسر، والتخفيف عنه بالتصدق عليه ببعض الدَّين أو كله.
ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر گەورەیی فەزڵی ئارامگرتن لەسەر ئەو کەسەی توانای دانەوەی قەرزی نیە، یان ھەندێکی سووک بکەیت لەسەری، بەوەی لێی خۆش بێت ونیەتی خێری لێ بھێنیت، یان دەست ھەڵگرێت لە ھەندێکی. info