કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
70 : 2

قَالُواْ ٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا هِيَ إِنَّ ٱلۡبَقَرَ تَشَٰبَهَ عَلَيۡنَا وَإِنَّآ إِن شَآءَ ٱللَّهُ لَمُهۡتَدُونَ

پاشان زیاتر ڕۆچوون لە سەرسەختی خۆیان و ووتیان: ئەی موسی داوا لە پەروەردگارت بکە زیاتر شێواز وچۆنیەتی ئەو مانگایەمان بۆ ڕوون بکاتەوە، چونکە بەڕاستی ئەو مانگایەی کە خوا بەو شێوە وسیفەتانە داوای کردووە زۆرە وناتوانین دەسنیشانی بکەین، بێگومان ئەگەر خوای گەورە بیەوێت ڕێنوماییمان دەکات وئەو مانگایە دەدۆزینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
71 : 2

قَالَ إِنَّهُۥ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٞ لَّا ذَلُولٞ تُثِيرُ ٱلۡأَرۡضَ وَلَا تَسۡقِي ٱلۡحَرۡثَ مُسَلَّمَةٞ لَّا شِيَةَ فِيهَاۚ قَالُواْ ٱلۡـَٰٔنَ جِئۡتَ بِٱلۡحَقِّۚ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُواْ يَفۡعَلُونَ

ئەمجا موسی پێی ووتن: بێگومان خوای گەورە دەفەرموێت: ئەو مانگایە دەبێت مانگایەک بێت کە ڕام نەھێنرابێت لەسەر جووت وزەوی کێڵان، وە ڕامیش نەھێنرابێت لەسەر کشتوکاڵ وزەوی ئاودان، دەبێت بێ عەیب بێت لە ھەموو کەمو کورتیەک، نابێت نیشانەی ھیچ ڕەنگێکی تری جگە ڕەنگی زەرد تێدا بێت، جا ئەو کاتە ووتیان: ئا ئێستا وەسف وشێوازی مانگاکەت بە تێر وتەسەلی بۆ ھێناین، جا ئەمجا مانگاکەیان دیتەوە وسەریان بڕی، لەگەڵ ئەوەشدا بەھۆی سەرسەختی و دەمەقاڵێ و زۆر بڵێی وپرسیار کردنیانەوە خەریک بوو سەریشی نەبڕن. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 2

وَإِذۡ قَتَلۡتُمۡ نَفۡسٗا فَٱدَّٰرَٰءۡتُمۡ فِيهَاۖ وَٱللَّهُ مُخۡرِجٞ مَّا كُنتُمۡ تَكۡتُمُونَ

ئەو کاتەتان بیر دێت کە یەکێکتان لەخۆتان کوشت، وە بووە ناکۆکی لەنێوانتاندا وھەرکەس دەیویست گومانی کوشتنەکە لەسەر خۆی لاببات، وبیخاتە سەر کەسێکی تر، ئەوە بوو خوای گەورە ئەوەی ئێوە دەتانشاردەوە ئاشکرای کرد، کە کێ ئەو کەسە بێ تاوانەی کوشت بوو. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 2

فَقُلۡنَا ٱضۡرِبُوهُ بِبَعۡضِهَاۚ كَذَٰلِكَ يُحۡيِ ٱللَّهُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَيُرِيكُمۡ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمۡ تَعۡقِلُونَ

ووتمان پێیان: بەشێک لە گۆشتی ئەو ماناگایەی کە فەرمانتان پێکرابوو سەری ببڕن بدەن به مردووەکە، ئەو کاتە بێگومان خوای گەورە زیندووی دەکاتەوە و پێیتان دەڵێت چی کەسێک بکوژەکەیە، ئەوە بوو ئەوەیان کرد کە خوای گەورە فەرمانی پێکردن، مردووەکە پێی ووتن چی کەسێک بکوژەکەیە، ھەر بەو شێوەیەی کە خوای گەورە ئەم مردووەی زیندوو کردەوە ھەموو مردووەکانی تریش لە ڕۆژی دواییدا زیندوو دەکاتەوە، وە تەواوی بەلگە ونیشانەکانی گەورەی دەسەڵاتی خۆیتان پیشان دەدات، تاوەکو بەڵکو ژیر ببن و باوەڕی ڕاستی بێھێنن بە خوای گەورەی باڵادەست. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 2

ثُمَّ قَسَتۡ قُلُوبُكُم مِّنۢ بَعۡدِ ذَٰلِكَ فَهِيَ كَٱلۡحِجَارَةِ أَوۡ أَشَدُّ قَسۡوَةٗۚ وَإِنَّ مِنَ ٱلۡحِجَارَةِ لَمَا يَتَفَجَّرُ مِنۡهُ ٱلۡأَنۡهَٰرُۚ وَإِنَّ مِنۡهَا لَمَا يَشَّقَّقُ فَيَخۡرُجُ مِنۡهُ ٱلۡمَآءُۚ وَإِنَّ مِنۡهَا لَمَا يَهۡبِطُ مِنۡ خَشۡيَةِ ٱللَّهِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ

کەچی پاش ئەو ھەمووە بەڵگە وئامۆژگاری و موعجیزە گەورانە دڵەکانتان وەک بەرد ڕەق بوو، بگرە لە بەردیش ڕەقتر بوو، ھەرگیز ناگۆڕێن وباوەڕ ناھێنن، کەچی بەرد دەگۆڕێت وگۆڕانکاری بەسەردا دێت، چونکە ھەندێک تاشەبەرد ھەیە ئاو جۆگەڵەی بەخوڕی لێ ھەڵدەقوڵێت، وە ھەندێکیشیان لەت لەت دەبن وئاویان لێ دێتە دەرەوە، وە ھەندێکشیان لەترسی خوای گەورە لە لوتکەی شاخەکانەوە بەر دەبنەوە، بەڵام دڵی ئێوە بەو شێوەیە نیە، لەگەڵ ئەوەشدا خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەوەی کە ئێوە ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانایە بەھەموو کارێک کە دەیکەن، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 2

۞ أَفَتَطۡمَعُونَ أَن يُؤۡمِنُواْ لَكُمۡ وَقَدۡ كَانَ فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ يَسۡمَعُونَ كَلَٰمَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُحَرِّفُونَهُۥ مِنۢ بَعۡدِ مَا عَقَلُوهُ وَهُمۡ يَعۡلَمُونَ

ئایا ئەی باوەڕداران دوای ئەوەی زانیتان کە جولهکە چی مۆرڤێکن وە چەندێک سەرسەختن! ئێوە چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەکەن کە باوەڕ بھێنن و وەڵامی بانگەوازەکەتان بدەنەوە؟! لە کاتێکدا کۆمەڵێک لە زاناکانیان گوێبیستی کەلامی خوای گەورە بوون لە تەورات کە بۆیان دابەزیوە، پاشان دوای ئەوەی کە تێدەگەیشتن لە مانا ومەبەستەکانیانی دێن دەستەواژە وماناکانیان دەگۆڕین، بێگومان ئەوان دەزانن چی گوناھو تاوانێکی گەورەیان ئەنجامداوە. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 2

وَإِذَا لَقُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَا بَعۡضُهُمۡ إِلَىٰ بَعۡضٖ قَالُوٓاْ أَتُحَدِّثُونَهُم بِمَا فَتَحَ ٱللَّهُ عَلَيۡكُمۡ لِيُحَآجُّوكُم بِهِۦ عِندَ رَبِّكُمۡۚ أَفَلَا تَعۡقِلُونَ

یەکێک لە دژە باو و فڕوفێڵەکانی جولەکە ئەوەیە کاتێک ئەگەر ھەندێکیان بگەن بە باوەڕداران داندەنێن بەوەی کە بەڕاستی باوەڕیان بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) و ڕاستی پەیامەکەی ھەیە، کە تەوراتیش ئەو شاھیدیە دەدات، بەڵام کاتێک جولەکە لەگەڵ یەکتر دەبن سەرکۆنە و سەرزەنشتی یەکتر دەکەن لەسەر ئەو دان پێدانانە، ودەڵێن چۆن دەبێت ئێوە ئەوەی لەبارەی موحەمەدەوە لە تەوراتدا ھاتووە باسی بکەن بۆ موسڵمانەکان، چونکە موسڵمانەکان ئەوە دەکەنە بەڵگە لای پەروەردگارتان و لە دواڕۆژیشدا زاڵ دەبن بەسەرتاندا، ئایا ئێوە تا کەی ژیر نابن. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• أن بعض قلوب العباد أشد قسوة من الحجارة الصلبة؛ فلا تلين لموعظة، ولا تَرِقُّ لذكرى.
بێگومان دڵی ھەندێک لە بەندەکان لە تاشە بەردیش ڕەقترە، بەھچ ئامۆژگاریەک نەرم نابێت، وە بەھیچ بیرخستنەوەیەکیش ناسک نابێت. info

• أن الدلائل والبينات - وإن عظمت - لا تنفع إن لم يكن القلب مستسلمًا خاشعًا لله.
بێگومان بەڵگە ونیشانەکان ھەرچەند گەورە ومەزنیش بن، دڵەکان ھیچ سودێکیان لێ نابینن مادامێک بە زەلیلی وخشوعەوە تەسلیم بە خوای گەورە نەبن. info

• كشفت الآيات حقيقة ما انطوت عليه أنفس اليهود، حيث توارثوا الرعونة والخداع والتلاعب بالدين.
ئەم ئایەتانە ڕاستی وھەقیقەتی ئەوەی جولەکەکان لەناخی خۆیاندا شاردبویانەوە دەرخست، کە چۆن ھەر لە دێر زەمانەوە لەسەر فڕوفێل وتەڵەکەبازی ویاری کردن به ئایین ڕاھاتوون. info