કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
102 : 2

وَٱتَّبَعُواْ مَا تَتۡلُواْ ٱلشَّيَٰطِينُ عَلَىٰ مُلۡكِ سُلَيۡمَٰنَۖ وَمَا كَفَرَ سُلَيۡمَٰنُ وَلَٰكِنَّ ٱلشَّيَٰطِينَ كَفَرُواْ يُعَلِّمُونَ ٱلنَّاسَ ٱلسِّحۡرَ وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلۡمَلَكَيۡنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَۚ وَمَا يُعَلِّمَانِ مِنۡ أَحَدٍ حَتَّىٰ يَقُولَآ إِنَّمَا نَحۡنُ فِتۡنَةٞ فَلَا تَكۡفُرۡۖ فَيَتَعَلَّمُونَ مِنۡهُمَا مَا يُفَرِّقُونَ بِهِۦ بَيۡنَ ٱلۡمَرۡءِ وَزَوۡجِهِۦۚ وَمَا هُم بِضَآرِّينَ بِهِۦ مِنۡ أَحَدٍ إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَيَتَعَلَّمُونَ مَا يَضُرُّهُمۡ وَلَا يَنفَعُهُمۡۚ وَلَقَدۡ عَلِمُواْ لَمَنِ ٱشۡتَرَىٰهُ مَا لَهُۥ فِي ٱلۡأٓخِرَةِ مِنۡ خَلَٰقٖۚ وَلَبِئۡسَ مَا شَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

جا کاتێک جولەکە وازیان لە ئاینی خوای گەورە ھێنا، لەبری ئەوە شوێن ئەو ووتە وجادوانە کەوتن کە شەیتانەکان بە درۆ ودەلەسە دەیانخوێندەوە بۆ خەڵکی لە سەردەمی پێغەمبەر سولەیماندا (سەلامی خوای لێ بێت) کەوایان دەزانی کە گوایە سولەیمان بە جادوو موڵک وپادشایەتیەکەی جێگیر کردووە وبەدەستی ھێناوە، بێگومان سولەیمان بێباوەڕ نەبوو بەوەی گوایە فێری جادوو بووبێت، وەک جولەکەکان وایان دەزانی، بەڵکو ئەوە شەیتانەکان بوون بێباوەڕ بوون، بەوەی خەڵکیان فێری جادوو کرد، وە فێری ئەو جادووەیان کردن کە دابەزی بوو بۆ سەر ھەردوو فریشتەکە کە ناویان (ھاروت وماروت) بوو، لە شاری بابلی عێراق، ئەویش بۆ تاقیکردنەوە وھەڵسەنگاندنی خەڵکی بوو، چونکە ئەو دوو فریشتەیە ھیچ کەسێکیان فێری جادوو نەدەکرد تا جوان بۆیان ڕوون دەکردەوە وتێیان دەگەیاندن کەوا ئەوان خوای گەورە ناردونی کە خەڵکی تاقی بکەنەوە (پێیان دەوتن کە موعجیزەی پیغەمبەران و جادوو دوو شتی لێک جودان) تاوەکو بەھۆی فێربوونی جادووەوە بێباوەڕ نەبن، جا ھەرکەسێک ئامۆژگاریەکانی ئەوانی وەرنەگرتایە ئەوا لەوانەوە فێری جادوو دەبوو، ھەر بەو ھۆیەوە جیاوزایان دەخستە نێوان پیاو وژنەکەیەوە، کە ڕق وکینەیان لە نێواندا دروست دەکردن، بەڵام ئەو جادووگەرانە نەیاندەتوانی زیان بەھیچ کەسێک بگەیەنن ئەگەر بڕیاری خوای گەورەی لەسەر نەبوایە، ئەوانە فێری جادوویەک دەبوون کە زیانیان پێ بگەیەنێت نەک سوود وقازانج، جا ئەو جولەکانە دەیانزانی ھەرکەسێک پەرتووکەکەی خوای گەورە بگۆڕێتەوە بە جادوو ئەوا لەڕۆژی دواییدا ھیچ بەش وبەختێکی نابێت لە ناز ونیعمەتەکانی بەھەشت، بەڕاستی زۆر خراپە ئەو شتەی خۆیانیان پێ فرۆشت، کاتێک نیگا و وەحی وشەرعی پەروەردگاریان گۆڕیەوە بە جادووی پوچ وبەتاڵ، جا ئەگەر بیانزانيایە چی شتێک سوودی ھەیە بۆیان ھەرگیز دەستیان نەئەدایە ئەو کار وخووە نەگریس و پر لە گومڕاییە. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 2

وَلَوۡ أَنَّهُمۡ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَمَثُوبَةٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ خَيۡرٞۚ لَّوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

بێگومان ئەگەر ئەو جولەکانە بەڕاستی باوەڕیان بھێنایە بەخوای گەورە، وە پارێزکار بوونایە و لێی بترسانایە بە گوێرایەڵێ کردن و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچی کردنی، ئەوا بێگومان پاداشتی خوای گەورە زۆر باشتر بوو بۆیان لەوەی کە لەسەری بوون، ئەگەر بەڕاستی بیانزانیایە چی شتێک سوود وقازانجی ھەیە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقُولُواْ رَٰعِنَا وَقُولُواْ ٱنظُرۡنَا وَٱسۡمَعُواْۗ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٌ أَلِيمٞ

خوای گەورە باوەڕداران فێر دەکات کە ووشەی جوان بەکار بھێنن لەکاتی ئاخاوتن وقسە کردنیاندا، وپێیان دەڵێت: ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە مەڵین: (راعنا) واتا: ئاگات لە حاڵمان بێت وگوێ بیستمانبە، چونکە جولەکە ئەو ووشەیەیان گۆڕی بوو وە پێغەمبەریان (صلی اللە علیە وسلم) پێ بانگ دەکرد، وە مەبەستیان مانایەکی خراپ بوو کە لە زمانی ئەواندا بە مانای بەدکار وساویلکە دەھات، بۆیە خوای گەورە ڕێگری کرد لە باوەڕداران ئەو ووشەیە بەکار بھێنن لەگەڵ پێغەمبەری خوادا (صلی اللە علیە وسلم) تاوەکو ئەو دەرگایە دابخات وکەس نەتوانێت بە مەبەستی خراپ بەکاری بھێنێت، لەبری ئەوە فەرمانی کرد ووشەی تەماشامان بکە تاوەکو لێت تێبگەین چی دەڵێیت، چونکە ئەو ووشەیە ھەمان مەبەست و واتا دەدات بەدەستەوە بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ حەرامیەک ببن، وە بێگومان بۆ بێباوەڕانیش سزای بە سۆ وبە ئازار ھەیە. info
التفاسير:

external-link copy
105 : 2

مَّا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ وَلَا ٱلۡمُشۡرِكِينَ أَن يُنَزَّلَ عَلَيۡكُم مِّنۡ خَيۡرٖ مِّن رَّبِّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَخۡتَصُّ بِرَحۡمَتِهِۦ مَن يَشَآءُۚ وَٱللَّهُ ذُو ٱلۡفَضۡلِ ٱلۡعَظِيمِ

بێباوەڕان ھەرجۆرێک بن، خاوەن کتێبەکان بن یان موشریک وھاوەڵ بڕیار دەرەکان بن، پێیان خۆش نیە ھیچ خێر وچاکەیەک لە لایەن خواوە دابەزێت بۆ سەرتان، کەم بێت یان زۆر، بێگومان خوای گەورە خۆی بەسۆز ومیھرەبانی خۆی پێغەمبەرێتی و وەحی ونیگا وباوەڕ تایبەت دەکات بەو کەسانەوە لە بەندەکانی کە خۆی دەیەوێت، خوای گەورە خاوەنی فەزڵی گەورەیە، ھیچ خێر وخۆشی وچاکەیەک تووشی ھیچ دروستکراوێکی نابێت مەگەر ئەو بیەوێت، یەکێکیش لە فەزڵ و چاکەکانی ناردنی پێغەمبەرەکەی و دابەزینی قورئان بوو بۆی. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• سوء أدب اليهود مع أنبياء الله حيث نسبوا إلى سليمان عليه السلام تعاطي السحر، فبرّأه الله منه، وأَكْذَبَهم في زعمهم.
بێ ئەدەبی جولەکە لەگەڵ پێغەمبەرانی خوای گەورە، کاتێک فێر بوون وئالودە بوونی جادوویان دایە پاڵ پێغەمبەر سولەیمان (سەلامی خوای لێ بێت)، خوای گەورەش ئەستۆ پاکی ئەوی ڕاگەیاند، وە بەدرۆی خستنەوە لەوەی باوەڕیان پێی بوو. info

• أن السحر له حقيقة وتأثير في العقول والأبدان، والساحر كافر، وحكمه القتل.
بێگومان جادوو ھەقیقەت وکاریگەری خۆی ھەیە لەسەر ژیری وجەستەی مرۆڤەکان، جادووگەر بێباوەڕە، وە حوکمەکەیشی کوشتنە. info

• لا يقع في ملك الله تعالى شيء من الخير والشر إلا بإذنه وعلمه تعالى.
+ھیچ شتێک لە موڵکی خوای گەورەدا لە خێر و زیان روو نادات ئەگەر خوای گەورە بڕیاری لەسەر نەبێت و بە ئاگاداری ئەو نەبێت. info

• سد الذرائع من مقاصد الشريعة، فكل قول أو فعل يوهم أمورًا فاسدة يجب تجنبه والبعد عنه.
داخستنی دەرگایەک کە خراپەی لێوە ڕوو بدات یەکێکە لە مەبەستەکانی شەریعەت، جا ھەر کوفتارێک یان کردارێک ئەنجامدانی مەبەستی خراپیان لە پشتەوە بێت واجبە لێی دوور بکەوینەوە و نزیکی نەکەوینەوە. info

• أن الفضل بيد الله تعالى وهو الذي يختص به من يشاء برحمته وحكمته.
بێگومان فەزڵ وخێر وچاکە ھەمووی بەدەستی خوای گەورەیە، وە ھەر ئەویش بە میھرەبانی و دانای خۆی تایبەتە بە پێدانی خێر وچاکە بۆ ھەر کەسێک کە بیەوێت. info