કુરઆન મજીદના શબ્દોનું ભાષાંતર - કુર્દી ભાષામાં અલ્ મુખતસર ફી તફસીરિલ્ કુરઆનીલ્ કરીમ કિતાબનું અનુવાદ

પેજ નંબર:close

external-link copy
234 : 2

وَٱلَّذِينَ يُتَوَفَّوۡنَ مِنكُمۡ وَيَذَرُونَ أَزۡوَٰجٗا يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ أَرۡبَعَةَ أَشۡهُرٖ وَعَشۡرٗاۖ فَإِذَا بَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا فَعَلۡنَ فِيٓ أَنفُسِهِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

ئەو پیاوانەی کە لێتان دەمرن ولەپاش خۆیان ژنانێک بەجێ دەھێڵن کە سکیان پڕ نیە، ئەوا ئەو ژنانە چوار مانگ و دە ڕۆژ دەبێت چاوەڕوان بکەن، نابێت لەماڵی پیاوەکەی بچێتە دەرەوە، وە نابێت خۆشیان بڕازێنەوە یان شوو بکەنەوە لەو ماوەیەدا، جا کاتێک ئەو ماوەیە تەواو بوو -ئەی لێپرسراوان- ئەو ژنانە گوناھیان ناگات بەپێی باوی ووڵات وشەریعەتی ئیسلام ھەموو ئەو شتانە بکەن کە لەو ماوەیەدا لەسەریان قەدەغە بوو، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە لە ھەموو ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لاشاراوە نیە لە ڕواڵەت و ناوەڕۆکی ئێوە، وە سزا وپاداشتان لەسەری دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
235 : 2

وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ فِيمَا عَرَّضۡتُم بِهِۦ مِنۡ خِطۡبَةِ ٱلنِّسَآءِ أَوۡ أَكۡنَنتُمۡ فِيٓ أَنفُسِكُمۡۚ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمۡ سَتَذۡكُرُونَهُنَّ وَلَٰكِن لَّا تُوَاعِدُوهُنَّ سِرًّا إِلَّآ أَن تَقُولُواْ قَوۡلٗا مَّعۡرُوفٗاۚ وَلَا تَعۡزِمُواْ عُقۡدَةَ ٱلنِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبۡلُغَ ٱلۡكِتَٰبُ أَجَلَهُۥۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعۡلَمُ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ فَٱحۡذَرُوهُۚ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ حَلِيمٞ

ھیچ گوناھێکتان ناگات ئەگەر ھاتوو بە ناڕاستەوخۆ داخوازی بکەن لەو ژنانەی کە لە عیددەی پیاوە مردوەکانیاندان یان لە عیددەی تەڵاقی بائندان، بەبێ ئەوەی بەبێ پێچ وپەنا پێیان بوترێت کە حەزیان لە خواستنیانە، وەک ئەوەی بڵێت بەژنەکە: ئەگەر عیددەکەت تەواو بوو ھەواڵم بدەرێ، بۆیە گوناھتان ناگات لەوەی لە دەروونتاندا دەیشارنەوە لە حەز کردن بە مارە کردنی ئەو ژنانەی لە عیددەدان ئەگەر ھاتوو عیددەکەیان کۆتایی ھات، چونکە خوای گەورە ئاگاداری ئەوەیە کە ئێوە لە زۆر حەزکردنتان بۆیان ھەر باسیان دەکەن، بۆیە خوای گەورە بۆی حەڵاڵ کردوون بەناڕاستەوخۆ بەبێ سەراحەت داوایان بکەن، بەڵام نەکەن بەنھێنی وژێر بەژێر لەکاتی عیددەدا بەڵێنی شوو کردنیان لێوەبگرن، مەگەر بەقسەیەکی گونجاو وشیاو بێت کە بیخەیتە پێش چاویان، وە بەھیچ شێوەیەک لەکاتی عیددەدا گرێبەستی مارەییان لەگەڵدا مەبەستن، وە بزانن کە بێگومان خوای گەورە ئاگادارە کە ئێوە چیتان لەدڵدایە لەوەی کە ڕێی پێداون وە لەوەشی قەدەغەی کردووە لەسەرتان، جا بۆیە ئاگاداربن وسەرپێچی فەرمانەکانی مەکەن، وە بیشزانن کە بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن، وە زۆریش لەسەرخۆیە وپەلەی نیە لە سزادان. info
التفاسير:

external-link copy
236 : 2

لَّا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِن طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ مَا لَمۡ تَمَسُّوهُنَّ أَوۡ تَفۡرِضُواْ لَهُنَّ فَرِيضَةٗۚ وَمَتِّعُوهُنَّ عَلَى ٱلۡمُوسِعِ قَدَرُهُۥ وَعَلَى ٱلۡمُقۡتِرِ قَدَرُهُۥ مَتَٰعَۢا بِٱلۡمَعۡرُوفِۖ حَقًّا عَلَى ٱلۡمُحۡسِنِينَ

ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ ژنەکانتان نەگونجان وتەڵاقتاندان پێش ئەوەی چووبنە لایان ومارەییتان بۆ دیاری کردبن، جا ئەگەر ھاتوو بەو حاڵەوە تەڵاقتاندان ھیچ مارەییەک بۆیان لەسەرتان واجب نابێت، بەڵکو تەنھا ھێندە واجبە لەسەرتان ھەندێک یارمەتیان بدەن، تاوەکو دەرونیان بھێننەوە جێگای خۆیان، چونکە کاریگەری ھەبووە لەسەر دەرونیان، ئەوەش ھەر کەسێک بەپێی توانای خۆی، جا ئەگەر ئەو کەسە دەوڵەمەند وخاوەن پارە وسەروەت وسامان بێت، یان کەمدەست و بێ سەروەت وسامان بێت، ئەم یارمەتیدانەیش مافێکی جێگیرە لەسەر کەسانی چاکەکار پێویستە کە ڕەچاوی بکەن لە کاروکردەوە و مامەڵە وھەڵسوکەوتیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
237 : 2

وَإِن طَلَّقۡتُمُوهُنَّ مِن قَبۡلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ وَقَدۡ فَرَضۡتُمۡ لَهُنَّ فَرِيضَةٗ فَنِصۡفُ مَا فَرَضۡتُمۡ إِلَّآ أَن يَعۡفُونَ أَوۡ يَعۡفُوَاْ ٱلَّذِي بِيَدِهِۦ عُقۡدَةُ ٱلنِّكَاحِۚ وَأَن تَعۡفُوٓاْ أَقۡرَبُ لِلتَّقۡوَىٰۚ وَلَا تَنسَوُاْ ٱلۡفَضۡلَ بَيۡنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٌ

ئەگەر ھاتوو ژنەکانتان پێش چوونە لایان تەڵاقدا، ئەو ژنانەی کە گرێبەستان لەگەڵ کردوون و مارەییتان بۆ دیاری کردوون، ئەوا واجبە لەسەرتان نیوەی ئەو مارەییەی کە ناوی لێنراوە بیاندەنێ، مەگەر ژنەکان خۆیان چاوپۆشیان لێ بکەن و لەمارەییەکانیان خۆش بن، خۆ ئەگەر ھاتوو ئەو ژنانە ئەگەر ژیر وخاوەن ڕوشد بوون لە مارەییەکانیان خۆش بن، یان ئەو پیاوانە لەخۆیان ببورن و ھەموو مارەییەکەیان پێ بدەن، یان لێبوردە بن لەو مافانەی کە لەنێوانتاندایە ئەوە بێگومان ھەر دوو بارەکە نزیکترە لە ترس لەخوا و گوێرایەڵی فەرمانەکانی، بۆیە ئەی خەڵکینە ناکرێت فەزڵ وچاکەی یەک بەسەر یەکەوە لەبیر بکەن، چونکە بێگومان خوای گەورە بینایە بەھەر کارێک کە ئێوە دەیکەن، تێبکۆشن لە بەخشینی چاکە تاوەکو پاداشتی گەورەی خوای مەزن بەدەست بھێنن. info
التفاسير:
આયતોના ફાયદાઓ માંથી:
• مشروعية العِدة على من توفي عنها زوجها بأن تمتنع عن الزينة والزواج مدة أربعة أشهر وعشرة أيام.
دروست نیە ئەو ئافرەتەی کە پیاوەکەی مردووە، خۆی بڕازێنێتەوە، یان شوو بکاتەوە، تاوەکو عیددەکەی تەواو دەبێت، کە بریتیە لە چوار مانگ ودە ڕۆژ. info

• معرفة المؤمن باطلاع الله عليه تَحْمِلُه على الحذر منه تعالى والوقوف عند حدوده.
مرۆڤی باوڕدار کاتێک دەزانێت کە خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو کاروکردەوەی، وای لێدەکات ھەمیشە لەخوا بترسێت وسنورەکانی نەبەزێنێت. info

• الحث على المعاملة بالمعروف بين الأزواج والأقارب، وأن يكون العفو والمسامحة أساس تعاملهم فيما بينهم.
ھاندان وھێشتنەوەی مامەڵە و ئاکاری جوان لە نێوان ژن ومێرد و خزم وکەسوکار، بەشێوەیەک لێبوردەی وچاوپۆشی کردن بنەمای ھەموو مامەڵەیەک بێت لە نێوانیاندا. info