ٱلۡحَجُّ أَشۡهُرٞ مَّعۡلُومَٰتٞۚ فَمَن فَرَضَ فِيهِنَّ ٱلۡحَجَّ فَلَا رَفَثَ وَلَا فُسُوقَ وَلَا جِدَالَ فِي ٱلۡحَجِّۗ وَمَا تَفۡعَلُواْ مِنۡ خَيۡرٖ يَعۡلَمۡهُ ٱللَّهُۗ وَتَزَوَّدُواْ فَإِنَّ خَيۡرَ ٱلزَّادِ ٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُونِ يَٰٓأُوْلِي ٱلۡأَلۡبَٰبِ
کاتی ئەنجامدانی فەریزەی حەج چەند مانگێکی دیاریکراون، بە مانگی شەوال دەست پێدەکات، وبە دە ڕۆژ لە مانگی (ذي الحجة) کۆتایی پێدێت، جا ھەر کەسێک حەجی لەسەر خۆی واجب کرد وبڕیاریدا لەو مانگانەدا حەج بکات و ئیحرامی بەست ونیەتی ھێنا، ئەوا سەرجێی کردن وھەموو پێشەکیەکانی سەرجێی کردنیشی لێ حەرام ویاساغ دەبێت، وە سەرپێچی خوای گەورەیشی بە تاوان وگوناھکردن لێی حەرامە، ئەویش لەبەر گەورەی وڕێزی کات وشوێنەکە، وە ھەر دەمەقاڵێیەکش سەر بکێشێت بۆ تووڕە بوون وناکۆکی ھەر حەرامە، دڵنیابن ھەر کارێکی خێر وباش بکەن خوای گەورە دەیزانێت و پاداشتان دەداتەوە لەسەری، توێشی خواردن وخواردنەوە وپێداویستی حەج ئامادە بکەن، ئەوەش بزانن باشترین توێشیەکیش کە پێویستان بێت لە تەواوی کاروبارەکانتاندا لەخواترسان و پارێزکاریە، بۆیە ئەی خاوەن ژیری وعەقڵی سەلیم لە من بترسن ئەویش بە ئەنجامدانی فەرمانەکانم و دوور کەوتنەوە لەو شتانەی کە ڕێگریم لێکردووە.
التفاسير: