ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم

رقم الصفحة:close

external-link copy
58 : 2

وَإِذۡ قُلۡنَا ٱدۡخُلُواْ هَٰذِهِ ٱلۡقَرۡيَةَ فَكُلُواْ مِنۡهَا حَيۡثُ شِئۡتُمۡ رَغَدٗا وَٱدۡخُلُواْ ٱلۡبَابَ سُجَّدٗا وَقُولُواْ حِطَّةٞ نَّغۡفِرۡ لَكُمۡ خَطَٰيَٰكُمۡۚ وَسَنَزِيدُ ٱلۡمُحۡسِنِينَ

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری پەروەردگار بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک پێمان ووتن: بچنە ناو (بیت المقدس) ەوە، وە حەز لەھەر شتێکی پاکوخاوێن دەکەن زۆر وفراوانە لێی بخۆن، وە پێمان ووتیشن ھەر لەکاتی چوونە ژوورەوە بە کڕنوش وملکەچیەوە بچنە ژوورەوە، وە داوا لەخوای گەورە بکەن وبڵێن: ئەی پەروەردگارمان لە تاوان وگوناھەکانمان خۆشبە، ئەو کاتە ئێمەش لێتان خۆش دەبین ونزاکەتان گیرا دەکەین، سەرەڕای ئەوەش پاداشتی چاکەکاران زۆر بە زیادەوە دەدەینەوە. info
التفاسير:

external-link copy
59 : 2

فَبَدَّلَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ قَوۡلًا غَيۡرَ ٱلَّذِي قِيلَ لَهُمۡ فَأَنزَلۡنَا عَلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ رِجۡزٗا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُواْ يَفۡسُقُونَ

کەچی ستەمکارانیان ئەوەی پێیان ووترابوو بیکەن وبیڵێن، گۆڕیان ولەمانای خۆی لایاندا، ئەوە بوو بە پشتدا چوونە ژورەوە، ولەبری ئەوەی بڵێن (حطة، لێمان خۆشبە) بە گاڵتە کردن بەفەرمانەکەی خوای گەورە ووتیان (حبة فی شعیرة، دەنکە جۆیەک) لە بەرامبەریشدا سزای خوای گەورە لە ئاسمانەوە دابەزیە سەر ستەمکارەکانیان بەھۆی ئەوەی لە سنوری شەرع چوونە دەرەوە وسەرپێچی فەرمانی خوای گەورەیان کرد. info
التفاسير:

external-link copy
60 : 2

۞ وَإِذِ ٱسۡتَسۡقَىٰ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِۦ فَقُلۡنَا ٱضۡرِب بِّعَصَاكَ ٱلۡحَجَرَۖ فَٱنفَجَرَتۡ مِنۡهُ ٱثۡنَتَا عَشۡرَةَ عَيۡنٗاۖ قَدۡ عَلِمَ كُلُّ أُنَاسٖ مَّشۡرَبَهُمۡۖ كُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ مِن رِّزۡقِ ٱللَّهِ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ

وە یادی ئەو نیعمەتەی تری خوای گەورە بکەنەوە کە بەسەرتانەوەبوو کاتێک وێڵ وسەرگەردان بوون، ودووچاری تینویەتیەکی زۆر بوون، موسی (سەلامی خوای لێ بێت) زۆر بەکزۆڵی وگەردنکەچیەوە داوای لەخوای گەورە کرد کە بارانتان بۆ ببارێنێت، ئەوە بوو ئێمەش فەرمانمان پێکرد کە بە گۆچانەکەی بدات لەو بەردە، جا کاتێک لەبەردەکەی دا، بەژمارەی تیرە وتایفەکانتان خوای گەورە دوازدە کانی بۆ ھەڵقوڵاند و لە ھەر ھەموویشیانەوە ئاوی سازگار دەھاتە دەرەوە، وە جێگای ئاوخواردنی ھەر تیرە وتایفەیەکیشمان دیاری کرد، بۆ ئەوەی ناکۆکی لە نێوانیاندا دروست نەبێت، وە پاشان پێمان ووتن: بخۆن وبخۆنەوە لەو ڕزق وڕۆزیەی کە خوای گەورە بەبێ ماندوو بوون وھەوڵ وتێکۆشان بۆی ناردوون، وە خراپەکاریش لە سەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
61 : 2

وَإِذۡ قُلۡتُمۡ يَٰمُوسَىٰ لَن نَّصۡبِرَ عَلَىٰ طَعَامٖ وَٰحِدٖ فَٱدۡعُ لَنَا رَبَّكَ يُخۡرِجۡ لَنَا مِمَّا تُنۢبِتُ ٱلۡأَرۡضُ مِنۢ بَقۡلِهَا وَقِثَّآئِهَا وَفُومِهَا وَعَدَسِهَا وَبَصَلِهَاۖ قَالَ أَتَسۡتَبۡدِلُونَ ٱلَّذِي هُوَ أَدۡنَىٰ بِٱلَّذِي هُوَ خَيۡرٌۚ ٱهۡبِطُواْ مِصۡرٗا فَإِنَّ لَكُم مَّا سَأَلۡتُمۡۗ وَضُرِبَتۡ عَلَيۡهِمُ ٱلذِّلَّةُ وَٱلۡمَسۡكَنَةُ وَبَآءُو بِغَضَبٖ مِّنَ ٱللَّهِۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمۡ كَانُواْ يَكۡفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقۡتُلُونَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ بِغَيۡرِ ٱلۡحَقِّۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَواْ وَّكَانُواْ يَعۡتَدُونَ

وە بیری ئەوەش بکەنەوە سپڵە و پێ نەزان بوون بەرامبەر بە نیعمەتەکانی پەروەردگارتان، کاتێک بێ تاقەت بوون لە خواردنی ئەوەی خوای گەورە بۆی دابەزاندن لە گەزۆ و خواردنی گۆشتی بەڵندەی (سەلوا) کەچی ئێوە و وتتان: ئێمە ئارام ناگرین لەسەر یەک جۆر خواردن کە ھەموو ڕۆژێک ھەر یەک جۆر خواردنە و ناگۆڕێت، داواتان کرد لە موسا (سەلامی خوای لێ بێت) کە داوا بکات لە خوای گەورە ڕووەکی زەویتان بۆ دەربهێنێت لە پاقلە و سەوزە و ترۆزی و دانەوێڵە و نیسک و پیاز، موسایش (سەلامی خوای لێ بێت) بە سەرسوڕمانەوە فەرمووی: ئایا ئێوە شتێک داوا دەکەن کە زۆر کەمترە لەوەی کە خوای گەورە پێی داون کە گەزۆ و گۆشتی باڵندەی سەلوایە، کە زۆر باشتر و بەڕێزترە لەوانە؟ ئەوانەی ئێوە داوای دەکەن دەتوانن بەبێ ماندوو بوون و ھەوڵ و تێکۆشان دەستی بخەن، لەم شار و ناوچەیە بچنە دەرەوە ھەموو ئەوەی داوای دەکەن لە کێڵگە و بازاڕەکانیان دەستان دەکەون ، بەڵام بەھۆی ئەوەى شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن و چەند جار پشتیان ھەڵکرد لەوەی خوای گەورە بۆی دیاری کردبوون، خوای گەورە ھەژاری و ڕسوایی و نا ئومێدی کردە بەشیان، وە تەنھا توڕەیی خوای گەورەیان بۆ مایەوە، چونکە پشتیان کردە ئاینەکەی خوای گەورە و بێباوەڕ بوون بە ئایەت و نیشانەکانی، وە پێغەمبەر کوشتنیان بە ستەم و ناھەقی کردە پیشەی خۆیان، ھەموو ئەمانە بەھۆی ئەوەی سەرپێچی خوای گەورەیان کرد و سنورەکانیان بەزاند. info
التفاسير:
من فوائد الآيات في هذه الصفحة:
• كل من يتلاعب بنصوص الشرع ويحرّفها فيه شَبَهٌ من اليهود، وهو مُتوعَّد بعقوبة الله تعالى.
ھەر کەسێک یاری بە دەقەکانی شەرع بکات و ماناکانی بگۆڕێت، ئەوە بێگومان کارەکەی لەکاری جولەکە دەچێت، و دووچاری ھەڕەشە وسزای خوای گەورە دەبێتەوە. info

• عِظَمُ فضل الله تعالى على بني إسرائيل، وفي مقابل ذلك شدة جحودهم وعنادهم وإعراضهم عن الله وشرعه.
گەورەی فەزڵی خوای گەورە بەسەر بەنی ئیسرائیلەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا بێباوەڕی وسەرسەختی وپشتھەڵکردنی جولەکە لەخوای گەورە وئاین ودینەکەی. info

• أن من شؤم المعاصي وتجاوز حدود الله تعالى ما ينزل بالمرء من الذل والهوان، وتسلط الأعداء عليه.
یەکێک لە خراپی تاوان وبەزاندنی سنورەکانی خوای گەورە ئەوەیە کە مرۆڤ سەرشۆڕ وسووک وڕسوا دەکات، وە دوژمنەکانیشیان بەسەردا زاڵ دەکات. info