ترجمة معاني القرآن الكريم - الترجمة الكردية للمختصر في تفسير القرآن الكريم

رقم الصفحة: 28:2 close

external-link copy
187 : 2

أُحِلَّ لَكُمۡ لَيۡلَةَ ٱلصِّيَامِ ٱلرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَآئِكُمۡۚ هُنَّ لِبَاسٞ لَّكُمۡ وَأَنتُمۡ لِبَاسٞ لَّهُنَّۗ عَلِمَ ٱللَّهُ أَنَّكُمۡ كُنتُمۡ تَخۡتَانُونَ أَنفُسَكُمۡ فَتَابَ عَلَيۡكُمۡ وَعَفَا عَنكُمۡۖ فَٱلۡـَٰٔنَ بَٰشِرُوهُنَّ وَٱبۡتَغُواْ مَا كَتَبَ ٱللَّهُ لَكُمۡۚ وَكُلُواْ وَٱشۡرَبُواْ حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ ٱلۡخَيۡطُ ٱلۡأَبۡيَضُ مِنَ ٱلۡخَيۡطِ ٱلۡأَسۡوَدِ مِنَ ٱلۡفَجۡرِۖ ثُمَّ أَتِمُّواْ ٱلصِّيَامَ إِلَى ٱلَّيۡلِۚ وَلَا تُبَٰشِرُوهُنَّ وَأَنتُمۡ عَٰكِفُونَ فِي ٱلۡمَسَٰجِدِۗ تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَقۡرَبُوهَاۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمۡ يَتَّقُونَ

لەسەرەتای ئیسلامەوە حەرام بوو پیاو ئەگەر ھاتوو لەشەوی ڕۆژوودا خەوت وپاشان پێش سپێدەی بەیانی خەبەری بووەوە حەرام بوو بۆی بخوات وبخواتەوە و نزیک بێتەوە لەخێزانی، خوای گەورە ئەم حوکمەی سڕیەوە، وحەڵاڵی کرد بۆتان ئەی باوەڕداران کە لەشەوی ڕۆژوودا لەگەڵ ژنەکانتان سەرجێی بکەن، ئەوان پۆشاک ومایەی داوێن پاکین بۆ ئێوە، وە ئێوەش پۆشاک ومایەی داوێن پاکیین بۆ ئەوان، ھیچ کەس لە ئێوە ناتوانێت دەستبەرداری ئەوی ترتان بێت، خوای گەورە دەیزانی کە ئێوە خیانەتتان دەکرد لەخۆتان بەھۆی ئەوەی خوای گەورە قەدەغەی کردبوو لێتان، بۆیە ڕەحمی پێکردن و تەوبەی لێوەرگرتن، وباری سەرشانی سووک کردن، ئێستا لەگەڵیاندا سەرجێی بکەن، وداوای ئەوەندە مناڵ بکەن کە خوای گەورە لە قەدەری نوسیون، دەی کەوابێت لەشەودا بخۆن وبخۆنەوە تا ئەو کاتەی سپێدەی ڕاستەقینەی بەیانی ھەڵدێت بەوەی سپیایی کەناری ئاسمان جودا بکەنەوە لە ڕەشی وتاریکی شەو، پاشان ڕۆژووەکەتان تەواو بکەن و واز لە خواردن وخواردنەوە وھەموو ئەو شتانە بھێنن کە ڕۆژوو دەشکێنن لە ھەڵھاتنی سپێدەی بەیانیەوە ھەتا ئەو کاتەی ڕۆژئاوا دەبێت، بەھیچ شێوەیەک لەو کاتەی کە خەریکی ئیعتکاف و مانەوەن لەمزگەوتدا بەمەبەستی خواپەرستن سەرجێی لەگەڵ ژنەکانتان نەکەن، چونکە خواپەرستیەکەتان بەتاڵ دەکاتەوە، ئەو حوکمانەی کە باسکران ھەموو سنوری خوای گەورەن لە نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکاندا، ھەرگیز لێیان نزیک نەکەونەوە ونەیانشکێنن، چونکە ھەر کەسێک لەو سنورانەی خوای گەورە نزیک بێتەوە، گومان دەکرێت بکەوێتەوە ناو حەرامەوە، بەم شێوە ڕوونکردنەوە ئاشکرایە بۆ ئەو حوکمانەی باسکران، خوای گەورە نیشانە وبەڵگەکانی خۆی بۆ خەڵکی ڕوون دەکاتەوە، تاوەکو لەخوا بترسن، بەوەی ھەستن بە ئەنجامدانی ئەوانەی فەرمانی پێکردووە، وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە خوا ڕێگری لێکردووە. info
التفاسير:

external-link copy
188 : 2

وَلَا تَأۡكُلُوٓاْ أَمۡوَٰلَكُم بَيۡنَكُم بِٱلۡبَٰطِلِ وَتُدۡلُواْ بِهَآ إِلَى ٱلۡحُكَّامِ لِتَأۡكُلُواْ فَرِيقٗا مِّنۡ أَمۡوَٰلِ ٱلنَّاسِ بِٱلۡإِثۡمِ وَأَنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ھیچ کەسێک لە ئێوە ماڵوسامانی ئەوانی ترتان بە ڕێگای نا مەشروع لەوی تر نەسێنێت، وەک بەڕێگای دزی و داگیرکردن و فڕوفێڵ کردن، وە مەیشیدەن بە کاربەدەست ودەسەڵاتداران تا بە ناڕەوا ھەندێک لە ماڵوسامانی خەڵکی وەربگرن وبیخۆن، ئێوە دەزانن کە بێگومان خوای گەورە ئەمەی حەرام کردووە، خۆ یەکلای کردنەوە بۆ گوناھو تاوان وئامادە بوون بۆ ئەنجامدانی لەگەڵ ئەوەی زانیاریت ھەبێت کە ئەو کارە حەرامە، بێگومان خراپترە وسزاکەشی گەورەترە. info
التفاسير:

external-link copy
189 : 2

۞ يَسۡـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلۡأَهِلَّةِۖ قُلۡ هِيَ مَوَٰقِيتُ لِلنَّاسِ وَٱلۡحَجِّۗ وَلَيۡسَ ٱلۡبِرُّ بِأَن تَأۡتُواْ ٱلۡبُيُوتَ مِن ظُهُورِهَا وَلَٰكِنَّ ٱلۡبِرَّ مَنِ ٱتَّقَىٰۗ وَأۡتُواْ ٱلۡبُيُوتَ مِنۡ أَبۡوَٰبِهَاۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمۡ تُفۡلِحُونَ

ئەی پێغەمبەر لەبارەی نوێ بوونەوەی مانگ و گۆڕانکاریەکانی پرسیارت لێ دەکەن، تۆیش لەوەڵامی حوکمەکەیدا پێیان بڵێ: مانگ بۆ دیاریکردنی کاتەکانە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی کاتەکانی خواپەرستی پێی بزانن، وەک مانگەکانی حەج و مانگی ڕەمەزان، وتەواو بوون وگەڕانەوەی ساڵ بۆ زەکات دەرکردن، وە بۆ زانینی کاتی ماڵەکانتان، وەک دیاری کردنی کاتی قەرەبوو کردنەوەی تاوانەکان وقەرزەکانتان، ئەوەش بزانن خێر وچاکە لەوەدا نیە کە لە پشتەوە بچنە نێو ماڵەکانتان لەکاتی ئیحرام کردن بە حەج وعومرە، وەک ئەوەی لەکاتی نەزانی وجاھلیدا واتان گومان دەبرد خێر لەوەدا بێت، بەڵکو خێر وچاکە لەوەدایە کە مرۆڤ سنوورەکانی خوا بپارێزێت بە ئاشکرا و بە پەنھان، وە لە دەرگای ماڵەکانتانەوە بێنە ژوورەوە، چونکە ئەوە بۆ ئێوە ئاسانترە، ودوریشتان دەخاتەوە لە ناڕەحەتی وبارگرانی، لەبەر ئەوەی خوای گەورە داوای شتێکی لە ئێوە نەکردووە کە ناڕەحەت بێت بۆتان وبارگرانی بێت بەسەرتانەوە، جا بۆیە بە کار وکردەوەی چاکە خۆتان بپارێزن لە سزای خوای گەورە، بەڵکو بەختیار وبەختەوەر بن بە بەدەستھێنانی ئەوەی کە حەزتان لێیە لە ڕۆژی دواییدا. info
التفاسير:

external-link copy
190 : 2

وَقَٰتِلُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱلَّذِينَ يُقَٰتِلُونَكُمۡ وَلَا تَعۡتَدُوٓاْۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلۡمُعۡتَدِينَ

لە پێناو بەرزرکردنەوەی ووشەی یەکخواپەرستی (لا إلە إلا اللە) بجەنگن لەگەڵ ئەو بێباوەڕانەی کە لەگەڵتاندا دەجەنگن و ڕێگری لە بڵاو بوونەوەی ئاینی خوای گەورە دەکەن، وە بەھیچ شێوەیەک سنوری خودا نەشکێنن بەوەی مناڵ وژن وپیرو پەکەوتە بکوژن، یان سوکایەتی بە کوژراوەکان بکەن (چاویان ھەڵبکۆڵن یان گوێیان ببڕن) یان ھەر کارێکی تری لەو شێوەیە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە ئەو کەسانەی خۆش ناوێت کە ئەو سنورانە دەشکێنن خوای گەورە دیاری کردووە. info
التفاسير:
من فوائد الآيات في هذه الصفحة:
• مشروعية الاعتكاف، وهو لزوم المسجد للعبادة؛ ولهذا يُنهى عن كل ما يعارض مقصود الاعتكاف، ومنه مباشرة المرأة.
مەشروعیەتی ئیعتکاف کردن و مانەوە لە مزگەوت بە مەبەستی خواپەرستی، ھەر لەبەر ئەوە ڕێگری کراوە لە ھەر شتێک کە پێچەوانەی مەبەستی ئیعتکاف کردن بێت، وەک نزیک کەوتنەوە لە ژن وسەرجێی کردن لەگەڵیدا. info

• النهي عن أكل أموال الناس بالباطل، وتحريم كل الوسائل والأساليب التي تقود لذلك، ومنها الرشوة.
ڕێگری کردن لە خواردنی ماڵی خەڵکی بە ناڕەوا، وە حەرام بوونی ھەموو ھۆکارێک کە سەرپکێشێت بۆ خواردنی ماڵی خەڵکی بە ناڕەوا، وەک بەرتیل دان بە کاربەدەستان. info

• تحريم الاعتداء والنهي عنه؛ لأن هذا الدين قائم على العدل والإحسان.
حەرام بوونی دەست درێژی وڕێگری کردن لە ھەر کارێکیش سەر بکێشێت بۆی، چونکە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر دادگەری و چاکەکاری وئیحسان بنیاتنراوە. info