ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
94 : 9

يَعۡتَذِرُونَ إِلَيۡكُمۡ إِذَا رَجَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡۚ قُل لَّا تَعۡتَذِرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكُمۡ قَدۡ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنۡ أَخۡبَارِكُمۡۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

[ يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێكیش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ مونافیقان دێن عوزرتان بۆ دێننه‌وه‌ [ قُلْ لَا تَعْتَذِرُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: عوزر مه‌هێننه‌وه‌ باوه‌ڕتان پێ ناكه‌ین [ قَدْ نَبَّأَنَا اللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ هه‌واڵی ئێوه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووم وه‌حی بۆ دابه‌زاندووم [ وَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ ] له‌ داهاتووشدا خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌تان ئه‌بینن ئایا ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن یان به‌رده‌وام ئه‌بن [ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٩٤) ] پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه‌ هه‌واڵتان پێ ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ كردوتانه‌ وه‌ سزاتان ئه‌دات له‌سه‌رى. info
التفاسير:

external-link copy
95 : 9

سَيَحۡلِفُونَ بِٱللَّهِ لَكُمۡ إِذَا ٱنقَلَبۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡ لِتُعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ فَأَعۡرِضُواْ عَنۡهُمۡۖ إِنَّهُمۡ رِجۡسٞۖ وَمَأۡوَىٰهُمۡ جَهَنَّمُ جَزَآءَۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ

[ سَيَحْلِفُونَ بِاللَّهِ لَكُمْ إِذَا انْقَلَبْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ غه‌زاى ته‌بوك گه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ دواكه‌وتبوون هاتن و بیانویان ده‌هێنایه‌وه‌و سوێندیان ده‌خوارد كه‌ هه‌شتاو چه‌ند كه‌سێك بوون، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رووكه‌شیه‌كه‌ى لێ وه‌رگرتن و به‌یعه‌تى پێدان و داواى لێخۆشبوونى بۆ كردن و نهێنیشیانى به‌ خواى گه‌وره‌ سپارد، خواى گه‌وره‌ ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند (٩٥-٩٦)، ئه‌وان سوێندتان بۆ ئه‌خۆن به‌ خوای گه‌وره‌ كاتێك كه‌ له‌ غه‌زاكه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لایان [ لِتُعْرِضُوا عَنْهُمْ فَأَعْرِضُوا عَنْهُمْ إِنَّهُمْ رِجْسٌ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پشتیان تێ بكه‌ن و لۆمه‌یان نه‌كه‌ن ئێوه‌ پشتیان تێ بكه‌ن و وازیان لێ بێنن وه‌كو بێنرخى و بێڕێزى، چونكه‌ ئه‌مانه‌ نیه‌ت و بیروباوه‌ڕو كرده‌وه‌یان پیسه‌ [ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ جَزَاءً بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٥) ] وه‌ شوێنی ئه‌وان ئاگری دۆزه‌خه‌ به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه‌ خراپانه‌ی كه‌ كردیان وه‌ له‌ غه‌زا دواكه‌وتن وه‌ نیفاقیان هه‌بوو. info
التفاسير:

external-link copy
96 : 9

يَحۡلِفُونَ لَكُمۡ لِتَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡۖ فَإِن تَرۡضَوۡاْ عَنۡهُمۡ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَرۡضَىٰ عَنِ ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡفَٰسِقِينَ

[ يَحْلِفُونَ لَكُمْ لِتَرْضَوْا عَنْهُمْ ] وه‌ سوێندیشتان بۆ ئه‌خۆن تا ئێوه‌ لێیان ڕازی بن [ فَإِنْ تَرْضَوْا عَنْهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يَرْضَى عَنِ الْقَوْمِ الْفَاسِقِينَ (٩٦) ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش لێیان ڕازی بن خوای گه‌وره‌ له‌ كه‌سانێكی فاسق و له‌ڕێ ده‌رچوو ڕازی نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 9

ٱلۡأَعۡرَابُ أَشَدُّ كُفۡرٗا وَنِفَاقٗا وَأَجۡدَرُ أَلَّا يَعۡلَمُواْ حُدُودَ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ عَلَىٰ رَسُولِهِۦۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٞ

[ الْأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْرًا وَنِفَاقًا ] ئه‌عرابیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه‌ دوور له‌ شارن و ده‌شتنشینن ئه‌مانه‌ كوفرو نیفاقیان سه‌ختتره‌ چونكه‌ دڵڕه‌قترو توندترو دوورترن له‌وه‌ی كه‌ كه‌لامی خوای گه‌وره‌ ببیستن، هه‌ر بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانى له‌ شار ناردووه‌و ئه‌عرابى نه‌بوونه‌ [ وَأَجْدَرُ أَلَّا يَعْلَمُوا حُدُودَ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ ] وه‌ له‌ پێشترن له‌وه‌ی كه‌ سنووری خوای گه‌وره‌ نه‌زانن له‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلى الله عليه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوورن له‌ شارو شوێنی دابه‌زینی وه‌حیه‌وه‌ [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٩٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زاناو كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 9

وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ مَغۡرَمٗا وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ ٱلدَّوَآئِرَۚ عَلَيۡهِمۡ دَآئِرَةُ ٱلسَّوۡءِۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

[ وَمِنَ الْأَعْرَابِ مَنْ يَتَّخِذُ مَا يُنْفِقُ مَغْرَمًا ] وه‌ له‌ ناو ده‌شتنشینیشدا ئه‌وانه‌ی كه‌ مونافیقن هه‌یانه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یبه‌خشێ له‌ پێناو خواى گه‌وره‌ وا ئه‌زانێ غه‌رامه‌ كراوه‌و به‌زۆر لێی سه‌ندراوه‌ چونكه‌ ته‌نها بۆ ڕیای بووه‌ [ وَيَتَرَبَّصُ بِكُمُ الدَّوَائِرَ ] وه‌ چاوه‌ڕێیه‌ كه‌ ئێوه‌ تێكبشكێن و توشى رووداو و به‌ڵا ببن [ عَلَيْهِمْ دَائِرَةُ السَّوْءِ ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌و شته‌ی كه‌ ئه‌وان چاوه‌ڕێن بۆ موسڵمانان به‌سه‌ر خۆیاندا ئه‌شكێته‌وه‌ له‌ دۆڕاندن و سزاو به‌ڵا [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (٩٨) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌رو زانایه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌یڵێن و ئه‌وه‌ی كه‌ شاردوویانه‌ته‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 9

وَمِنَ ٱلۡأَعۡرَابِ مَن يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَيَتَّخِذُ مَا يُنفِقُ قُرُبَٰتٍ عِندَ ٱللَّهِ وَصَلَوَٰتِ ٱلرَّسُولِۚ أَلَآ إِنَّهَا قُرۡبَةٞ لَّهُمۡۚ سَيُدۡخِلُهُمُ ٱللَّهُ فِي رَحۡمَتِهِۦٓۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

[ وَمِنَ الْأَعْرَابِ مَنْ يُؤْمِنُ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه‌ له‌ناو ده‌شتنشینه‌كان جۆرێكی تریان هه‌یه‌ كه‌ ئیمانیان به‌ خواو به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ [ وَيَتَّخِذُ مَا يُنْفِقُ قُرُبَاتٍ عِنْدَ اللَّهِ وَصَلَوَاتِ الرَّسُولِ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌یبه‌خشێ به‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌یبه‌خشێ خۆی له‌ خوای گه‌وره‌ پێ نزیك بكاته‌وه‌، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دوعایان بۆ بكات [ أَلَا إِنَّهَا قُرْبَةٌ لَهُمْ ] به‌ڵێ وایه‌ به‌ به‌خشینه‌كانیان و به‌ دوعای پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌ خوای گه‌وره‌ نزیك ئه‌بنه‌وه‌ [ سَيُدْخِلُهُمُ اللَّهُ فِي رَحْمَتِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یانخاته‌ ناو ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌یی خۆیه‌وه‌ [ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٩٩) ] به‌ڕاستى خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو به‌به‌زه‌ییه‌. info
التفاسير: