ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
37 : 9

إِنَّمَا ٱلنَّسِيٓءُ زِيَادَةٞ فِي ٱلۡكُفۡرِۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُحِلُّونَهُۥ عَامٗا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامٗا لِّيُوَاطِـُٔواْ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّواْ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُۚ زُيِّنَ لَهُمۡ سُوٓءُ أَعۡمَٰلِهِمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ

[ إِنَّمَا النَّسِيءُ زِيَادَةٌ فِي الْكُفْرِ ] (النَّسِيء) واته‌: دواخستن، جاری وا هه‌بوو له‌ مانگێك له‌و چوار مانگه‌ كافران بیانوویستایه‌ كوشتار بكه‌ن ئه‌ڕۆیشتن له‌ یه‌كێك له‌و چوار مانگه‌ كوشتاریان ئه‌كردو له‌ مانگێكی تردا كوشتاریان نه‌ئه‌كردو دوایانئه‌خست، خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌م دواخستنه‌ زیاده‌یه‌كه‌ له‌ كوفره‌ [ يُضَلُّ بِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا ] كه‌ هه‌ندێك له‌ كافرانی پێ گومڕا ئه‌بێت [ يُحِلُّونَهُ عَامًا وَيُحَرِّمُونَهُ عَامًا ] ساڵێك كوشتارى تێدا حه‌ڵاڵ ئه‌كه‌ن، وه‌ ساڵێك حه‌رامی ئه‌كه‌ن و ئه‌یگۆڕنه‌وه‌و مانگێكی تر دێنه‌ شوێنی و جێگۆڕكێى پێ ده‌كه‌ن [ لِيُوَاطِئُوا عِدَّةَ مَا حَرَّمَ اللَّهُ ] تا موافیق و گونجاو بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و چوار مانگه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ [ فَيُحِلُّوا مَا حَرَّمَ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ حه‌رامی كردووه‌ كوشتار كردن له‌و چوار مانگه‌ ئه‌وان حه‌ڵاڵی ئه‌كه‌ن [ زُيِّنَ لَهُمْ سُوءُ أَعْمَالِهِمْ ] ئه‌م كرده‌وه‌ خراپانه‌یان شه‌یتانه‌ كه‌ بۆیان ئه‌ڕازێنێته‌وه‌ [ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْكَافِرِينَ (٣٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی كافران نادات. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَا لَكُمۡ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلۡتُمۡ إِلَى ٱلۡأَرۡضِۚ أَرَضِيتُم بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ فَمَا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا مَا لَكُمْ إِذَا قِيلَ لَكُمُ انْفِرُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ اثَّاقَلْتُمْ إِلَى الْأَرْضِ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئایا ئێوه‌ چیتانه‌ كاتێك كه‌ پێتان ئه‌وترێ ده‌رچن بۆ جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئێوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه‌ بتانگرێته‌ خۆیه‌وه‌و دوا ئه‌كه‌ون و ته‌مبه‌ڵى ده‌كه‌ن و كه‌مته‌رخه‌می ئه‌كه‌ن [ أَرَضِيتُمْ بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا مِنَ الْآخِرَةِ ] ئایا ڕازی بوونه‌ به‌ ژیانی دونیا له‌ جیاتی قیامه‌ت و دونیاتان هه‌ڵبژاردووه‌ به‌سه‌ر قیامه‌تدا [ فَمَا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ (٣٨) ] ژیانی دونیا له‌چاو قیامه‌تدا هیچ شتێك نیه‌ ته‌نها كه‌مێك نه‌بێت. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 9

إِلَّا تَنفِرُواْ يُعَذِّبۡكُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا وَيَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيۡـٔٗاۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

[ إِلَّا تَنْفِرُوا يُعَذِّبْكُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ] ئه‌گه‌ر ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد كردن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارتان ئه‌دات، ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردن بۆ جیهاد كردن كه‌ وه‌ڵامى نه‌ده‌نه‌وه‌ سزا ده‌درێن له‌سه‌رى [ وَيَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه‌ ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات و ئه‌تانگۆڕێته‌وه‌و كه‌سانێكی تر دێنێ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ سه‌ربخه‌ن [ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيْئًا ] وه‌ ئێوه‌ ناتوانن هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نن، یان زیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بگه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵیدا ده‌رنه‌چن بۆ جیهاد خوای گه‌وره‌ هه‌ر سه‌ری ئه‌خات [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٣٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 9

إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدۡ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذۡ أَخۡرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ ٱثۡنَيۡنِ إِذۡ هُمَا فِي ٱلۡغَارِ إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيۡهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٖ لَّمۡ تَرَوۡهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلسُّفۡلَىٰۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِيَ ٱلۡعُلۡيَاۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

{فەزڵی ئەبو بەكری صدیق} [ إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ ] ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - سه‌رنه‌خه‌ن و له‌گه‌ڵیدا جیهاد نه‌كه‌ن ئه‌وه‌ به‌دڵنیایی خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ری خوای - صلى الله عليه وسلم - سه‌رخست [ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ ] كاتێك كافران له‌ مه‌ككه‌ ده‌ریان كرد كه‌ یه‌كێك بوو له‌ دوو كه‌سه‌كه‌: كه‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - ئه‌بوبه‌كر بوو (خواى لێ ڕازی بێت) [ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ ] كاتێك له‌ ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا بوون له‌ شاخی (ثهور) كه‌ نزیكه‌ له‌ مه‌ككه‌ له‌ كاتى كۆچ كردنیان بۆ مه‌دینه‌ [ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ] كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌ هاوڕێكه‌ی ئه‌فه‌رمووێ كه‌ ئه‌بوبه‌كره‌: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵمانه‌، كه‌ ئه‌بوبه‌كر خه‌فه‌تی له‌وه‌ ئه‌خوارد فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ كافران له‌سه‌ر ئه‌شكه‌وته‌كه‌ ته‌ماشای پێی خۆیان بكه‌ن ده‌مانبینن، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووی: خه‌فه‌ت مه‌خۆ خوامان له‌گه‌ڵدایه‌و سه‌رمان ئه‌خات تۆ گومانى چى به‌ دوو كه‌س ده‌به‌یت كه‌ خواى گه‌وره‌ سێیه‌میانه‌ [ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ ] خوای گه‌وره‌ هێمنی و ئارامی دابه‌زانده‌ سه‌ر دڵی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - [ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا ] وه‌ پشتیوانی كرد به‌ سه‌رباز كه‌ ئه‌مان ئه‌و سه‌ربازانه‌یان نه‌بینی كه‌ مه‌لائیكه‌ت بوون [ وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَى ] وه‌ وشه‌ی كافران كه‌ شیركه‌ خوای گه‌وره‌ نزمی كرد [ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ] وه‌ وشه‌ی خوای گه‌وره‌ كه‌ ته‌وحیدو (لا إله‌ إلا الله) یه‌ خوای گه‌وره‌ به‌رزی كرده‌وه‌ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٤٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه‌. info
التفاسير: