ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
94 : 9

يَعۡتَذِرُونَ إِلَيۡكُمۡ إِذَا رَجَعۡتُمۡ إِلَيۡهِمۡۚ قُل لَّا تَعۡتَذِرُواْ لَن نُّؤۡمِنَ لَكُمۡ قَدۡ نَبَّأَنَا ٱللَّهُ مِنۡ أَخۡبَارِكُمۡۚ وَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمۡ وَرَسُولُهُۥ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ

[ يَعْتَذِرُونَ إِلَيْكُمْ إِذَا رَجَعْتُمْ إِلَيْهِمْ ] كاتێكیش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ مونافیقان دێن عوزرتان بۆ دێننه‌وه‌ [ قُلْ لَا تَعْتَذِرُوا لَنْ نُؤْمِنَ لَكُمْ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: عوزر مه‌هێننه‌وه‌ باوه‌ڕتان پێ ناكه‌ین [ قَدْ نَبَّأَنَا اللَّهُ مِنْ أَخْبَارِكُمْ ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ هه‌واڵی ئێوه‌ی پێ ڕاگه‌یاندووم وه‌حی بۆ دابه‌زاندووم [ وَسَيَرَى اللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُ ] له‌ داهاتووشدا خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - كرده‌وه‌تان ئه‌بینن ئایا ته‌وبه‌ ئه‌كه‌ن یان به‌رده‌وام ئه‌بن [ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٩٤) ] پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره‌ كه‌ زانای نهێنی و ئاشكراكانه‌و هه‌موو شتێك ئه‌زانێ، وه‌ هه‌واڵتان پێ ئه‌دات سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ كردوتانه‌ وه‌ سزاتان ئه‌دات له‌سه‌رى. info
التفاسير: