ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
121 : 7

قَالُوٓاْ ءَامَنَّا بِرَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ قَالُوا آمَنَّا بِرَبِّ الْعَالَمِينَ (١٢١) ] وتیان: ئه‌وه‌ ئێمه‌ ئیمانمان به‌ په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان هێنا. info
التفاسير:

external-link copy
122 : 7

رَبِّ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ

[ رَبِّ مُوسَى وَهَارُونَ (١٢٢) ] په‌روه‌ردگاری موساو هارون، تا كه‌سێك واگومان نه‌بات كه‌ مه‌به‌ستیان له‌ (رب العالمین) فیرعه‌ونه‌. info
التفاسير:

external-link copy
123 : 7

قَالَ فِرۡعَوۡنُ ءَامَنتُم بِهِۦ قَبۡلَ أَنۡ ءَاذَنَ لَكُمۡۖ إِنَّ هَٰذَا لَمَكۡرٞ مَّكَرۡتُمُوهُ فِي ٱلۡمَدِينَةِ لِتُخۡرِجُواْ مِنۡهَآ أَهۡلَهَاۖ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ

{فیرعەون هەڕەشە دەكات} [ قَالَ فِرْعَوْنُ آمَنْتُمْ بِهِ قَبْلَ أَنْ آذَنَ لَكُمْ ] فیرعه‌ون وتی: ئایا ئێوه‌ ئیمانتان هێنا به‌خوای موسى و هارون پێش ئه‌وه‌ی كه‌ من ئیزنتان بده‌م [ إِنَّ هَذَا لَمَكْرٌ مَكَرْتُمُوهُ فِي الْمَدِينَةِ لِتُخْرِجُوا مِنْهَا أَهْلَهَا ] وتی: ئه‌مه‌ فێڵ و نه‌خشه‌یه‌كی داڕێژراو بووه‌ كه‌ ئێوه‌ له‌و شاره‌دا كردتان بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی قیبتیه‌كان له‌ شاری میصر ده‌ركه‌ن وه‌ خۆتان و به‌نی ئیسرائیلیه‌كان تیایدا نیشته‌جێ بن [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ (١٢٣) ] ئه‌وه‌ له‌ داهاتووا ئه‌زانن كه‌ من چیتان لێ ئه‌كه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی لێیان كرد. info
التفاسير:

external-link copy
124 : 7

لَأُقَطِّعَنَّ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَرۡجُلَكُم مِّنۡ خِلَٰفٖ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمۡ أَجۡمَعِينَ

[ لَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ ] ئه‌بێ ده‌ست و پێتان ببڕمه‌وه‌ [ مِنْ خِلَافٍ ] واته‌: ده‌ستی ڕاست و پێی چه‌پ یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ [ ثُمَّ لَأُصَلِّبَنَّكُمْ أَجْمَعِينَ (١٢٤) ] پاشان هه‌مووتان له‌ خاچ ئه‌ده‌م و به‌ دارخورمادا هه‌ڵتانئه‌واسم. info
التفاسير:

external-link copy
125 : 7

قَالُوٓاْ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا مُنقَلِبُونَ

[ قَالُوا إِنَّا إِلَى رَبِّنَا مُنْقَلِبُونَ (١٢٥) ] ساحیره‌كان باوه‌ڕ له‌ دڵیاندا جێگیر بوو وتیان: ئێمه‌ بۆ لای په‌روه‌ردگاری خۆمان ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
126 : 7

وَمَا تَنقِمُ مِنَّآ إِلَّآ أَنۡ ءَامَنَّا بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا لَمَّا جَآءَتۡنَاۚ رَبَّنَآ أَفۡرِغۡ عَلَيۡنَا صَبۡرٗا وَتَوَفَّنَا مُسۡلِمِينَ

[ وَمَا تَنْقِمُ مِنَّا إِلَّا أَنْ آمَنَّا بِآيَاتِ رَبِّنَا لَمَّا جَاءَتْنَا ] وه‌ تۆ تۆڵه‌مان لێناسه‌نی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌مه‌ نه‌بێ كه‌ ئیمانمان به‌ په‌روه‌ردگاری خۆمان هێناوه‌ كاتێك كه‌ ئه‌و به‌ڵگه‌ ڕوون و ئاشكراو موعجیزانه‌مان بینی [ رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَتَوَفَّنَا مُسْلِمِينَ (١٢٦) ] پاشان ڕوویان كرده‌ خوای گه‌وره‌و وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار صه‌برو ئارام داببه‌زێنه‌ سه‌رمان و دامه‌زراوی و ئارامیمان پێ ببه‌خشه‌ له‌سه‌ر دینه‌كه‌ت، وه‌ به‌ موسڵمانی بمانمرێنه‌ و جارێكی تر له‌م دینه‌ پاكه‌ پاشگه‌ز نه‌بینه‌وه‌ له‌ ژێر ترس و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتنی فیرعه‌وندا، (به‌یانى ساحیر بوون و ئێواره‌ شه‌هید بوون). info
التفاسير:

external-link copy
127 : 7

وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِ فِرۡعَوۡنَ أَتَذَرُ مُوسَىٰ وَقَوۡمَهُۥ لِيُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَيَذَرَكَ وَءَالِهَتَكَۚ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبۡنَآءَهُمۡ وَنَسۡتَحۡيِۦ نِسَآءَهُمۡ وَإِنَّا فَوۡقَهُمۡ قَٰهِرُونَ

[ وَقَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ أَتَذَرُ مُوسَى وَقَوْمَهُ لِيُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ وَيَذَرَكَ وَآلِهَتَكَ ] ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌كان له‌ قه‌ومی فیرعه‌ون وتیان: ئه‌ی فیرعه‌ون ئایا تۆ واز له‌ موساو قه‌ومه‌كه‌ی دێنی تا ئاشووب و ئاژاوه‌بگێڕن له‌سه‌ر زه‌ویدا وه‌ واز له‌ خۆت و په‌رستنت بێنێت، یان واز له‌ خۆت و خوایه‌كه‌شت بێنێت، كه‌ ئه‌ڵێن: فیرعه‌ونیش خوای هه‌بووه‌ بتی هه‌بووه‌ په‌رستوویه‌تی، یان خۆری په‌رستووه‌، یان ملوانكه‌ى له‌ ملدا بووه‌ كڕنوشى بۆ بردووه‌، (راوێژكارانى خراپ ئاوا كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر پاشاو سه‌ركرده‌كان ده‌بێت و هانیان ده‌ده‌ن بۆ كوفرو خراپه‌كارى و دژایه‌تى كردنى پێغه‌مبه‌ران و شوێنكه‌وتوانیان، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌ خراپه‌دا به‌ قسه‌یان بكه‌ن ئه‌وا خۆیان و ئه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ندى دونیاو قیامه‌ت ده‌بن وه‌كو فیرعه‌ون و راوێژكارانى) [ قَالَ سَنُقَتِّلُ أَبْنَاءَهُمْ وَنَسْتَحْيِي نِسَاءَهُمْ وَإِنَّا فَوْقَهُمْ قَاهِرُونَ (١٢٧) ] فیرعه‌ون وتی: كوڕانیان ئه‌كوژین و ئافره‌تانیان ئه‌هێلینه‌وه‌ بۆ خزمه‌تكاری وه‌ ئێمه‌ به‌سه‌ر ئه‌واندا زاڵ و باڵاده‌ستین. info
التفاسير:

external-link copy
128 : 7

قَالَ مُوسَىٰ لِقَوۡمِهِ ٱسۡتَعِينُواْ بِٱللَّهِ وَٱصۡبِرُوٓاْۖ إِنَّ ٱلۡأَرۡضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ وَٱلۡعَٰقِبَةُ لِلۡمُتَّقِينَ

[ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ اسْتَعِينُوا بِاللَّهِ وَاصْبِرُوا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - به‌ قه‌ومه‌كه‌ی فه‌رموو ئێوه‌ پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌ستن وه‌ ئارام بگرن [ إِنَّ الْأَرْضَ لِلَّهِ يُورِثُهَا مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ وَالْعَاقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ (١٢٨) ] به‌ دڵنیایى زه‌وی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌ وه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ ویستى خۆى كه‌سانێك له‌ به‌نده‌كانی خۆی ئه‌كات به‌ میراتگری، كه‌ ئه‌مه‌ موژده‌ بوو له‌ موساو - صلی الله علیه وسلم - قه‌ومه‌كه‌ی، وه‌ سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن. info
التفاسير:

external-link copy
129 : 7

قَالُوٓاْ أُوذِينَا مِن قَبۡلِ أَن تَأۡتِيَنَا وَمِنۢ بَعۡدِ مَا جِئۡتَنَاۚ قَالَ عَسَىٰ رَبُّكُمۡ أَن يُهۡلِكَ عَدُوَّكُمۡ وَيَسۡتَخۡلِفَكُمۡ فِي ٱلۡأَرۡضِ فَيَنظُرَ كَيۡفَ تَعۡمَلُونَ

[ قَالُوا أُوذِينَا مِنْ قَبْلِ أَنْ تَأْتِيَنَا وَمِنْ بَعْدِ مَا جِئْتَنَا ] وتیان: ئه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - پێش ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ بێی ئێمه‌ هه‌ر له‌لایه‌ن فیرعه‌ونه‌وه‌ ئازار ئه‌دراین و كوڕانمان ئه‌كوژرا، وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ تۆش هاتوویته‌ دیسان ئه‌وه‌تا ئێستا فیرعه‌ون ئازارمان ئه‌دات و ئه‌مانكوژێت [ قَالَ عَسَى رَبُّكُمْ أَنْ يُهْلِكَ عَدُوَّكُمْ وَيَسْتَخْلِفَكُمْ فِي الْأَرْضِ فَيَنْظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ (١٢٩) ] موسا فه‌رمووی: به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ دوژمنه‌كه‌تان له‌ناو بدات كه‌ فیرعه‌ونه‌ وه‌ ئێوه‌ بكات به‌ جێنشین له‌سه‌ر زه‌ویدا تا خوای گه‌وره‌ ته‌ماشا بكات ئێوه‌ چ كارو كرده‌وه‌یه‌ك ئه‌كه‌ن، ئایا وه‌كو فیرعه‌ون و قه‌ومه‌كه‌ی زاڵم و سته‌مكار ئه‌بن یاخود عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن و خوای گه‌وره‌ له‌ خۆتان ڕازی ئه‌كه‌ن، واته‌ كه‌ خوا نیعمه‌تى پێ به‌خشین و رزگارى كردن سوپاسگوزارى بن. info
التفاسير:

external-link copy
130 : 7

وَلَقَدۡ أَخَذۡنَآ ءَالَ فِرۡعَوۡنَ بِٱلسِّنِينَ وَنَقۡصٖ مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمۡ يَذَّكَّرُونَ

[ وَلَقَدْ أَخَذْنَا آلَ فِرْعَوْنَ بِالسِّنِينَ وَنَقْصٍ مِنَ الثَّمَرَاتِ لَعَلَّهُمْ يَذَّكَّرُونَ (١٣٠) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌ دڵنیایی فیرعه‌ون و قه‌ومه‌ كافره‌كه‌یمان تاقیكرده‌وه‌ به‌ وشكه‌ساڵی و بێ بارانی و كه‌می له‌ به‌رووبومدا به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌ربگرن وه‌ له‌ خراپه‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه‌. info
التفاسير: