ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
96 : 7

وَلَوۡ أَنَّ أَهۡلَ ٱلۡقُرَىٰٓ ءَامَنُواْ وَٱتَّقَوۡاْ لَفَتَحۡنَا عَلَيۡهِم بَرَكَٰتٖ مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِ وَلَٰكِن كَذَّبُواْ فَأَخَذۡنَٰهُم بِمَا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ

{ئیمان‌و تەقوا هۆكارە بۆ خۆشگوزەرانی} [ وَلَوْ أَنَّ أَهْلَ الْقُرَى آمَنُوا وَاتَّقَوْا ] وه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی شارو دێیه‌كان ئیمان بێنن وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆیان بپارێزن له‌ تاوان [ لَفَتَحْنَا عَلَيْهِمْ بَرَكَاتٍ مِنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌وه‌ به‌ره‌كه‌تی خۆمانیان بۆ ئه‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ به‌ باران بارین وه‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ به‌ ڕووه‌ك و دانه‌وێڵه‌و جۆره‌ها به‌رووبووم و خێرو خێرات [ وَلَكِنْ كَذَّبُوا فَأَخَذْنَاهُمْ بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ (٩٦) ] به‌ڵام ئه‌وان پێغه‌مبه‌ران و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یان به‌ درۆزانى و ئیمانیان پێ نه‌هێنا بۆیه‌ سزامان دان و بردیانمانه‌وه‌ به‌هۆی كوفرو تاوان و كرده‌وه‌ى خراپیانه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
97 : 7

أَفَأَمِنَ أَهۡلُ ٱلۡقُرَىٰٓ أَن يَأۡتِيَهُم بَأۡسُنَا بَيَٰتٗا وَهُمۡ نَآئِمُونَ

[ أَفَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا بَيَاتًا وَهُمْ نَائِمُونَ (٩٧) ] ئایا خه‌ڵكی شارو دێیه‌ كافره‌كان ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ سزای ئێمه‌ ڕوویان تێناكات له‌ كاتی شه‌ودا كه‌ ئه‌وان خه‌وتوون، زیاتر مه‌به‌ست پێی كافرانى مه‌ككه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆ ئه‌زانن. info
التفاسير:

external-link copy
98 : 7

أَوَأَمِنَ أَهۡلُ ٱلۡقُرَىٰٓ أَن يَأۡتِيَهُم بَأۡسُنَا ضُحٗى وَهُمۡ يَلۡعَبُونَ

[ أَوَأَمِنَ أَهْلُ الْقُرَى أَنْ يَأْتِيَهُمْ بَأْسُنَا ضُحًى وَهُمْ يَلْعَبُونَ (٩٨) ] یاخود ئایا ئه‌مینن له‌وه‌ی كه‌ سزای ئێمه‌ رووبه‌ڕوویان بێته‌وه‌ له‌ كاتی چێشته‌نگاودا كه‌ یاری ئه‌كه‌ن و بێئاگان. info
التفاسير:

external-link copy
99 : 7

أَفَأَمِنُواْ مَكۡرَ ٱللَّهِۚ فَلَا يَأۡمَنُ مَكۡرَ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡقَوۡمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

[ أَفَأَمِنُوا مَكْرَ اللَّهِ ] ئایا ئه‌مینن له‌ مه‌كرو سزای خوای گه‌وره‌ [ فَلَا يَأْمَنُ مَكْرَ اللَّهِ إِلَّا الْقَوْمُ الْخَاسِرُونَ (٩٩) ] هیچ كه‌سێك ئه‌مین نابێ له‌ مه‌كرو سزای خوا ئیلا كه‌سانێكی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بێ. info
التفاسير:

external-link copy
100 : 7

أَوَلَمۡ يَهۡدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلۡأَرۡضَ مِنۢ بَعۡدِ أَهۡلِهَآ أَن لَّوۡ نَشَآءُ أَصَبۡنَٰهُم بِذُنُوبِهِمۡۚ وَنَطۡبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ فَهُمۡ لَا يَسۡمَعُونَ

[ أَوَلَمْ يَهْدِ لِلَّذِينَ يَرِثُونَ الْأَرْضَ مِنْ بَعْدِ أَهْلِهَا أَنْ لَوْ نَشَاءُ أَصَبْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا نیشته‌جێ ئه‌بن له‌ دوای كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ناوی داون ئایا تێنه‌گه‌یشتن و حاڵی نه‌بوون و بۆیان روون نه‌بووه‌وه‌و ڕێگای ڕاستیان نه‌دۆزیه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ویستمان لێ بێ به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه‌ ئه‌مانیش له‌ناو ئه‌ده‌ین وه‌كو چۆن ئه‌وانمان له‌ناوبرد [ وَنَطْبَعُ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (١٠٠) ] وه‌ مۆر ئه‌ده‌ین له‌سه‌ر دڵیان و ئه‌و كاته‌ هیچ شتێك نه‌بیستن و هیچ په‌ندو ئامۆژگاری و ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك سوودیان پێ نه‌گه‌یه‌نێ. info
التفاسير:

external-link copy
101 : 7

تِلۡكَ ٱلۡقُرَىٰ نَقُصُّ عَلَيۡكَ مِنۡ أَنۢبَآئِهَاۚ وَلَقَدۡ جَآءَتۡهُمۡ رُسُلُهُم بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُواْ لِيُؤۡمِنُواْ بِمَا كَذَّبُواْ مِن قَبۡلُۚ كَذَٰلِكَ يَطۡبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلۡكَٰفِرِينَ

[ تِلْكَ الْقُرَى نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَائِهَا ] ئه‌مه‌ ئه‌و شارو دێ¬یانه‌یه‌ كه‌ باسمان كرد له‌ قه‌ومی (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) هه‌واڵیان به‌ تۆ ڕائه‌گه‌یه‌نین ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - وه‌ بۆت ئه‌گێڕینه‌وه‌ كه‌ چۆن كافرانمان له‌ناوبردو باوه‌ڕدارانمان رزگار كرد [ وَلَقَدْ جَاءَتْهُمْ رُسُلُهُمْ بِالْبَيِّنَاتِ ] ئه‌وانیش پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌ به‌ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكراوه‌ بۆیان ڕۆیشتن [ فَمَا كَانُوا لِيُؤْمِنُوا بِمَا كَذَّبُوا مِنْ قَبْلُ ] به‌ڵام ئیمانیان نه‌هێنا به‌و حه‌قه‌ی كه‌پێغه‌مبه‌ران بۆیان هێنان به‌هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر به‌درۆیان ئه‌زانی، یان ئیمانیان نه‌هێنا چونكه‌ پێشتر خواى گه‌وره‌ زانیارى هه‌بوو كه‌ ئیمان ناهێنن [ كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِ الْكَافِرِينَ (١٠١) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ مۆر ئه‌دا به‌ دڵی كافراندا ئه‌و كاته‌ هیچ په‌ندو ئامۆژگاریه‌ك سوودی بۆیان نابێ. info
التفاسير:

external-link copy
102 : 7

وَمَا وَجَدۡنَا لِأَكۡثَرِهِم مِّنۡ عَهۡدٖۖ وَإِن وَجَدۡنَآ أَكۡثَرَهُمۡ لَفَٰسِقِينَ

[ وَمَا وَجَدْنَا لِأَكْثَرِهِمْ مِنْ عَهْدٍ ] وه‌ زۆربه‌شیان عه‌هدو به‌ڵێنیان نه‌برده‌ سه‌ر كه‌ خوای گه‌وره‌ لێیانی وه‌رگرتبوو كه‌ ئیمان بێنن، یان هه‌ر عه‌هدو به‌ڵێنێكی تر وه‌فایان نه‌بوو به‌رامبه‌ری [ وَإِنْ وَجَدْنَا أَكْثَرَهُمْ لَفَاسِقِينَ (١٠٢) ] وه‌ بینیمان زۆربه‌یان فاسقن و له‌ ڕێگاو گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ ده‌رچوونه‌. info
التفاسير:

external-link copy
103 : 7

ثُمَّ بَعَثۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَظَلَمُواْ بِهَاۖ فَٱنظُرۡ كَيۡفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلۡمُفۡسِدِينَ

{گفتوگۆی نێوان موسا پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - ‌و فیرعەون} [ ثُمَّ بَعَثْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ مُوسَى بِآيَاتِنَا ] له‌ پاش ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئایه‌ته‌كانی تر باسی كردن له‌ (نوح و هودو صاڵح و لوط و شوعه‌یب) له‌دوای ئه‌وان خوای گه‌وره‌ موسای نارد به‌و موعجیزانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشی له‌ گۆچانه‌كه‌ی و ده‌ستی و جگه‌ له‌وانه‌ [ إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ ] بۆ لای فیرعه‌ون و پیاوه‌ ناودارو ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی و قه‌ومه‌كه‌ى [ فَظَلَمُوا بِهَا ] به‌ڵام ئه‌وان زوڵم و سته‌میان كرد به‌وه‌ی كه‌ شوێنی نه‌كه‌وتن، یان زوڵمیان له‌ خه‌ڵك كرد كه‌ نه‌یانهێشت ئیمان بێنن [ فَانْظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ (١٠٣) ] تۆ ته‌ماشا بكه‌ بزانه‌ سه‌ره‌نجامی ئاشووبگێڕان و خراپه‌كاران له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی چۆن بووه‌. info
التفاسير:

external-link copy
104 : 7

وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰفِرۡعَوۡنُ إِنِّي رَسُولٞ مِّن رَّبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ وَقَالَ مُوسَى يَا فِرْعَوْنُ إِنِّي رَسُولٌ مِنْ رَبِّ الْعَالَمِينَ (١٠٤) ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی فیرعه‌ون من پێغه‌مبه‌رێكم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه‌ نێردراوم. info
التفاسير: