ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
105 : 7

حَقِيقٌ عَلَىٰٓ أَن لَّآ أَقُولَ عَلَى ٱللَّهِ إِلَّا ٱلۡحَقَّۚ قَدۡ جِئۡتُكُم بِبَيِّنَةٖ مِّن رَّبِّكُمۡ فَأَرۡسِلۡ مَعِيَ بَنِيٓ إِسۡرَٰٓءِيلَ

[ حَقِيقٌ عَلَى أَنْ لَا أَقُولَ عَلَى اللَّهِ إِلَّا الْحَقَّ ] حه‌قی خۆیه‌تی وه‌ شایه‌نی ئه‌وه‌یه‌ وه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رم و من سورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ هیچ شتێك نه‌ڵێم و به‌ناوى خوای گه‌وره‌وه‌ قسه‌ نه‌كه‌م ته‌نها حه‌ق نه‌بێ [ قَدْ جِئْتُكُمْ بِبَيِّنَةٍ مِنْ رَبِّكُمْ فَأَرْسِلْ مَعِيَ بَنِي إِسْرَائِيلَ (١٠٥) ] من به‌ دڵنیایى له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ به‌ڵگه‌م بۆتان هێناوه‌ كه‌ من پێغه‌مبه‌ری خوام تۆ به‌نی ئیسرائیلم له‌گه‌ڵدا بنێره‌ با بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ (بیت المقدس) و خواى گه‌وره‌ بپه‌رستن و چیتر مه‌یانچه‌وسێنه‌ره‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
106 : 7

قَالَ إِن كُنتَ جِئۡتَ بِـَٔايَةٖ فَأۡتِ بِهَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

[ قَالَ إِنْ كُنْتَ جِئْتَ بِآيَةٍ فَأْتِ بِهَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (١٠٦) ] فیرعه‌ون وتی: ئه‌گه‌ر تۆ هیچ به‌ڵگه‌ و موعجیزه‌یه‌كت پێیه‌ كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ نێردراویت و تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت به‌ڵگه‌كه‌ت بێنه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ڕاستگۆیانیت تا بیبینین. info
التفاسير:

external-link copy
107 : 7

فَأَلۡقَىٰ عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعۡبَانٞ مُّبِينٞ

{دوو لە موعجیزەكانی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ فَأَلْقَى عَصَاهُ فَإِذَا هِيَ ثُعْبَانٌ مُبِينٌ (١٠٧) ] موسا - صلی الله علیه وسلم - گۆچانه‌كه‌ی هه‌ڵدا بوو به‌ مارێكی زۆر گه‌وره‌ به‌ ئاشكرا به‌ چاوی خۆیان بینیان كه‌ ده‌مى كردبووه‌وه‌و به‌ره‌و فیرعه‌ون رۆیشت. info
التفاسير:

external-link copy
108 : 7

وَنَزَعَ يَدَهُۥ فَإِذَا هِيَ بَيۡضَآءُ لِلنَّٰظِرِينَ

[ وَنَزَعَ يَدَهُ ] وه‌ ده‌ستی ده‌ركرد له‌ گیرفانی یان له‌ ژێرباڵی [ فَإِذَا هِيَ بَيْضَاءُ لِلنَّاظِرِينَ (١٠٨) ] ده‌ستی زۆر سپی بوو ئه‌گه‌شایه‌وه‌و وه‌كو نوور پڕشنگدار بوو به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ڵه‌ك یان گه‌ڕ بێت. info
التفاسير:

external-link copy
109 : 7

قَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِ فِرۡعَوۡنَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌ عَلِيمٞ

{درۆ بۆ موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم – هەڵدەبەسترێت} [ قَالَ الْمَلَأُ مِنْ قَوْمِ فِرْعَوْنَ إِنَّ هَذَا لَسَاحِرٌ عَلِيمٌ (١٠٩) ] ده‌سه‌ڵاتداران و گه‌وره‌كان له‌ قه‌ومی فیرعه‌ون كاتێك كه‌ ئه‌و دوو موعجیزه‌یان بینی وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه‌ ساحیرێكی یه‌كجار زانایه‌ له‌ سیحردا. info
التفاسير:

external-link copy
110 : 7

يُرِيدُ أَن يُخۡرِجَكُم مِّنۡ أَرۡضِكُمۡۖ فَمَاذَا تَأۡمُرُونَ

[ يُرِيدُ أَنْ يُخْرِجَكُمْ مِنْ أَرْضِكُمْ ] ئه‌یه‌وێ له‌ زه‌ویه‌كه‌تان له‌ میصر ده‌رتان بكات [ فَمَاذَا تَأْمُرُونَ (١١٠) ] هه‌ندێكیان به‌ هه‌ندێكیان وت فه‌رمان به‌چی ئه‌كه‌ن و بۆچونتان چۆنه‌؟ info
التفاسير:

external-link copy
111 : 7

قَالُوٓاْ أَرۡجِهۡ وَأَخَاهُ وَأَرۡسِلۡ فِي ٱلۡمَدَآئِنِ حَٰشِرِينَ

[ قَالُوا أَرْجِهْ وَأَخَاهُ ] وه‌ به‌ فیرعه‌ونیان وت: خۆی و هارونی برای دوا بخه‌ن بۆ كاتێكی تر، یان به‌ندیان بكه‌ن [ وَأَرْسِلْ فِي الْمَدَائِنِ حَاشِرِينَ (١١١) ] وه‌ به‌ شاره‌كاندا بنێره‌ هه‌رچی ساحیر هه‌یه‌ هه‌ر هه‌مووی كۆ بكه‌ره‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
112 : 7

يَأۡتُوكَ بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٖ

[ يَأْتُوكَ بِكُلِّ سَاحِرٍ عَلِيمٍ (١١٢) ] با هه‌رچی ساحیرێك كه‌ زۆر زاناو شاره‌زایه‌ له‌ سیحردا هه‌ر هه‌موویت بۆ كۆ بكه‌نه‌وه‌. info
التفاسير:

external-link copy
113 : 7

وَجَآءَ ٱلسَّحَرَةُ فِرۡعَوۡنَ قَالُوٓاْ إِنَّ لَنَا لَأَجۡرًا إِن كُنَّا نَحۡنُ ٱلۡغَٰلِبِينَ

[ وَجَاءَ السَّحَرَةُ فِرْعَوْنَ ] ساحیره‌كانی فیرعه‌ون هاتن هه‌موویانیان كۆ كرده‌وه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كان [ قَالُوا إِنَّ لَنَا لَأَجْرًا إِنْ كُنَّا نَحْنُ الْغَالِبِينَ (١١٣) ] وتیان: ئه‌ی فیرعه‌ون ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سه‌ركه‌وین به‌سه‌ر موسادا - صلی الله علیه وسلم - ئایا ئه‌جرو پاداشتمان لای تۆ هه‌یه‌؟ info
التفاسير:

external-link copy
114 : 7

قَالَ نَعَمۡ وَإِنَّكُمۡ لَمِنَ ٱلۡمُقَرَّبِينَ

[ قَالَ نَعَمْ وَإِنَّكُمْ لَمِنَ الْمُقَرَّبِينَ (١١٤) ] فیرعه‌ون وتی: به‌ڵێ وه‌ ئێوه‌ ئه‌بنه‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی من له‌ خۆمتان نزیك ئه‌كه‌مه‌وه‌ واته‌: پله‌و پایه‌تان ئه‌ده‌مێ. info
التفاسير:

external-link copy
115 : 7

قَالُواْ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلۡقِيَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ نَحۡنُ ٱلۡمُلۡقِينَ

{رووبەڕووبوونەوەی موسا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لەگەڵ جادووگەرانی فیرعەون} [ قَالُوا يَا مُوسَى إِمَّا أَنْ تُلْقِيَ وَإِمَّا أَنْ نَكُونَ نَحْنُ الْمُلْقِينَ (١١٥) ] دوای ئه‌وه‌ی كه‌ فیرعه‌ون خه‌ڵكی كۆكرده‌وه‌ ساحیره‌كان وتیان: ئه‌ی موسا یان ئه‌وه‌تا تۆ ده‌ست پێ بكه‌ یان ئه‌وه‌تا ئێمه‌ ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین. info
التفاسير:

external-link copy
116 : 7

قَالَ أَلۡقُواْۖ فَلَمَّآ أَلۡقَوۡاْ سَحَرُوٓاْ أَعۡيُنَ ٱلنَّاسِ وَٱسۡتَرۡهَبُوهُمۡ وَجَآءُو بِسِحۡرٍ عَظِيمٖ

[ قَالَ أَلْقُوا ] موسا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ڵكو ئێوه‌ ده‌ست پێ بكه‌ن واته‌: گوێتان پێ ناده‌م وه‌ لێتان ناترسێم [ فَلَمَّا أَلْقَوْا سَحَرُوا أَعْيُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِيمٍ (١١٦) ] كاتێك كه‌ ساحیره‌كان حه‌بل و گوریس و گۆچانه‌كانیان هه‌ڵدا سیحرو جادوویان له‌ چاوی خه‌ڵكه‌كه‌ كردو ئه‌و حه‌بل و گوریس و گۆچان و دارانه‌ هه‌ر هه‌مووی بوو به‌ مار له‌ پێش چاوى خه‌ڵكی، به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌تدا نابێ به‌ مار به‌ڵام سیحریان له‌ چاوی خه‌ڵكى كرد وه‌ خه‌ڵكیان ترساند وه‌ سیحرێكی زۆر گه‌وره‌یان كرد. info
التفاسير:

external-link copy
117 : 7

۞ وَأَوۡحَيۡنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنۡ أَلۡقِ عَصَاكَۖ فَإِذَا هِيَ تَلۡقَفُ مَا يَأۡفِكُونَ

[ وَأَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَإِذَا هِيَ تَلْقَفُ مَا يَأْفِكُونَ (١١٧) ] خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: وه‌حیمان بۆ موسا نارد تۆیش گۆچانه‌كه‌ی ده‌ستت هه‌ڵده‌ كاتێك كه‌ هه‌ڵیدا بووه‌ مارێكی یه‌كجار گه‌وره‌ وه‌ هه‌موو ئه‌و درۆیه‌ى كه‌ ئه‌وان هه‌ڵیانبه‌ست كه‌ هیچ حه‌قیقه‌تێكی نه‌بوو هه‌مووى قوت داو خواردى. info
التفاسير:

external-link copy
118 : 7

فَوَقَعَ ٱلۡحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

{ حەق دەركەوت‌و جادووگەران موسڵمان بوون} [ فَوَقَعَ الْحَقُّ وَبَطَلَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (١١٨) ] ئه‌و كاته‌ حه‌ق ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو وه‌ ئه‌و شته‌ پووچه‌ڵانه‌ی كه‌ جادووگه‌ران ئه‌یان كرد هه‌ر هه‌مووی پووچه‌ڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وت. info
التفاسير:

external-link copy
119 : 7

فَغُلِبُواْ هُنَالِكَ وَٱنقَلَبُواْ صَٰغِرِينَ

[ فَغُلِبُوا هُنَالِكَ وَانْقَلَبُوا صَاغِرِينَ (١١٩) ] له‌وێ ساحیره‌كان هه‌موویان تێك شكێندران وه‌ له‌و مه‌وقیفه‌دا گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ زه‌لیلی و تێكشكاوی و دۆڕاوی. info
التفاسير:

external-link copy
120 : 7

وَأُلۡقِيَ ٱلسَّحَرَةُ سَٰجِدِينَ

[ وَأُلْقِيَ السَّحَرَةُ سَاجِدِينَ (١٢٠) ] كه‌ ساحیره‌كان بینیان ئه‌مه‌ی موسا - صلی الله علیه وسلم - سیحر نیه‌ موعجیزه‌یه‌ موسڵمان بوون و سوجده‌یان بۆ خوای گه‌وره‌ برد. info
التفاسير: