مِّنَ ٱلَّذِينَ هَادُواْ يُحَرِّفُونَ ٱلۡكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِۦ وَيَقُولُونَ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَٱسۡمَعۡ غَيۡرَ مُسۡمَعٖ وَرَٰعِنَا لَيَّۢا بِأَلۡسِنَتِهِمۡ وَطَعۡنٗا فِي ٱلدِّينِۚ وَلَوۡ أَنَّهُمۡ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَا وَٱسۡمَعۡ وَٱنظُرۡنَا لَكَانَ خَيۡرٗا لَّهُمۡ وَأَقۡوَمَ وَلَٰكِن لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَلَا يُؤۡمِنُونَ إِلَّا قَلِيلٗا
{ جولەكە دەستكاری تەورات دەكەن} [ مِنَ الَّذِينَ هَادُوا يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جووله‌كه‌ن ده‌ستكاری ته‌ورات ئه‌كه‌ن و وشه‌كان له جێی خۆی ئه‌گۆڕن و ماناكانى ده‌گۆڕن و ته‌ئویلی ئه‌كه‌ن [ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا ] وه ئه‌ڵێن: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه قسه‌ی تۆمان بیست به‌ڵام سه‌رپێچی فه‌رمانی تۆ ئه‌كه‌ین و به قسه‌ت ناكه‌ین [ وَاسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍ ] وه دوعا له پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كه‌ن ئه‌ڵێن: ببیسته ده‌ى هه‌رگیز نه‌بیستیت ئا به‌و شێوازه دوعا له پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌كه‌ن [ وَرَاعِنَا ] وه له زمانی خۆیاندا (راعینا) وشه‌یه‌ك بوو بۆ تانه‌و ته‌شه‌رو جوێندان بوو، به‌ڵام وایان ده‌رئه‌بڕی كه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه ڕه‌چاومان بكه‌ن، خوای گه‌وره نه‌هی له موسڵمانانیش كرد وه‌كو له (سووره‌تی به‌قه‌ره له ئایه‌تی سه‌دو چوار) باسمان كرد كه خوای گه‌وره نه‌هی كرد كه موسڵمانان مه‌ڵێن: (راعینا) ئه‌وه قسه‌ی جووله‌كه‌كان بوو [ لَيًّا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًا فِي الدِّينِ ] وه زمانیان لوول ئه‌كه‌ن و لاری ئه‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه تانه‌و ته‌شه‌ر له دینه‌كه‌تان بده‌ن [ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُوا سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانووتایه: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - ئه‌وه وته‌ی تۆمان بیست وه گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی تۆ ئه‌بین [ وَاسْمَعْ ] وه تۆش گوێ بگره كه ئێمه چی ئه‌ڵێین [ وَانْظُرْنَا ] وه چاوه‌ڕێمان بكه یان ڕه‌چاومان بكه‌و چاودێریمان بكه [ لَكَانَ خَيْرًا لَهُمْ وَأَقْوَمَ ] ئه‌وه بۆ ئه‌وان باشتر‌و دادپه‌روه‌رتر بوو له‌و قسانه‌ی تر كه ئه‌یانكرد [ وَلَكِنْ لَعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره نه‌فره‌تی لێ كردن و له ڕه‌حمه‌تی خۆی ده‌ری كردن و دووری خستنه‌وه به‌هۆی كوفریانه‌وه كه كوفریان به پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كردو- صلى الله عليه وسلم - ئیمانیان پێی نه‌هێنا [ فَلَا يُؤْمِنُونَ إِلَّا قَلِيلًا (٤٦) ] وه ئه‌وان ئیمان ناهێنن ته‌نها كه‌مێكیان نه‌بێ.
التفاسير: