وَإِذَا كُنتَ فِيهِمۡ فَأَقَمۡتَ لَهُمُ ٱلصَّلَوٰةَ فَلۡتَقُمۡ طَآئِفَةٞ مِّنۡهُم مَّعَكَ وَلۡيَأۡخُذُوٓاْ أَسۡلِحَتَهُمۡۖ فَإِذَا سَجَدُواْ فَلۡيَكُونُواْ مِن وَرَآئِكُمۡ وَلۡتَأۡتِ طَآئِفَةٌ أُخۡرَىٰ لَمۡ يُصَلُّواْ فَلۡيُصَلُّواْ مَعَكَ وَلۡيَأۡخُذُواْ حِذۡرَهُمۡ وَأَسۡلِحَتَهُمۡۗ وَدَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَوۡ تَغۡفُلُونَ عَنۡ أَسۡلِحَتِكُمۡ وَأَمۡتِعَتِكُمۡ فَيَمِيلُونَ عَلَيۡكُم مَّيۡلَةٗ وَٰحِدَةٗۚ وَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِن كَانَ بِكُمۡ أَذٗى مِّن مَّطَرٍ أَوۡ كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَن تَضَعُوٓاْ أَسۡلِحَتَكُمۡۖ وَخُذُواْ حِذۡرَكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٗا مُّهِينٗا
{تەشریع بوونی نوێژی ترس} [ وَإِذَا كُنْتَ فِيهِمْ فَأَقَمْتَ لَهُمُ الصَّلَاةَ ] (ئه‌بى عه‌ییاشى زورقى) ده‌فه‌رمێت: ئێمه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رى خوادا- صلى الله عليه وسلم - بووین له (عه‌سه‌فان) كافران رووبه‌ڕوومان بوونه‌وه كه (خالیدى كوڕى وه‌لید) سه‌ركرده‌یان بوو، وه ئه‌وان له نێوان ئێمه‌و قیبله‌دا بوون، پێغه‌مبه‌رى خوا- صلى الله عليه وسلم - نوێژى نیوه‌ڕۆى بۆ كردین، ئه‌وان وتیان موسڵمانان له حاڵه‌تێكدا بوون ده‌مانتوانى له‌ناكاو بده‌ین به‌سه‌ریاندا و له‌ناویان ببه‌ین، پاشان وتیان ئێستا نوێژى عه‌صر دێت كه له خۆیان و منداڵه‌كانیان له‌لایان خۆشه‌ویستتره ده‌ده‌ین به‌سه‌ریاندا، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى له نێوان نیوه‌ڕۆ و عه‌صردا دابه‌زاندو نوێژى ترسى ته‌شریع كرد، ئه‌ی محمد – صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه تۆ له‌ناو صه‌حابه‌دا بوویت له‌كاتی غه‌زاو جه‌نگدا به‌رامبه‌ر كافران وه كه پێشنوێژیت بۆیان كرد [ فَلْتَقُمْ طَائِفَةٌ مِنْهُمْ مَعَكَ ] با كۆمه‌ڵێك له صه‌حابه له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژ بكه‌ن واته: بیانكه‌نه دوو به‌شه‌وه به‌شێكیان به‌رامبه‌ر دوژمن ڕاوه‌ستن و به‌شێكیشیان له‌گه‌ڵ تۆدا نوێژ بكه‌ن [ وَلْيَأْخُذُوا أَسْلِحَتَهُمْ ] وه ئه‌وه‌ی كه نوێژت له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یان با چه‌كیشیان پێ بێت [ فَإِذَا سَجَدُوا فَلْيَكُونُوا مِنْ وَرَائِكُمْ ] ئه‌مانه‌ی كه له‌گه‌ڵتدا نوێژ ئه‌كه‌ن چوونه سوجده‌وه با ئه‌وانه‌ی تر له پشتانه‌وه چاودێری ئێوه بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر دوژمن ڕابوه‌ستن بۆ پاسه‌وانی [ وَلْتَأْتِ طَائِفَةٌ أُخْرَى لَمْ يُصَلُّوا فَلْيُصَلُّوا مَعَكَ ] وه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه نوێژیان نه‌كردووه له‌به‌رامبه‌ر دوژمن ڕاوه‌ستاون ئینجا با ئه‌وان بێن ئه‌مانه‌ی كه نوێژیان كردووه بچنه شوێن ئه‌وان ئه‌وان بێنه شوێن ئه‌مان ئه‌مانیش نوێژ بكه‌ن [ وَلْيَأْخُذُوا حِذْرَهُمْ وَأَسْلِحَتَهُمْ ] ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ش با حه‌زه‌ری خۆیان بكه‌ن وه چه‌كه‌كانیان پێ بێت، كه ئه‌مه (صَلَاةُ الْخَوْفِ) نوێژی ترسه كه شێوازی زۆری هه‌یه له كتێبی فه‌رمووده‌و فیقهدا باسكراوه‌و ڕوون كراوه‌ته‌وه جاری وا هه‌یه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان دوو ڕكات دوو ڕكات ئه‌كه‌ن و پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - چوار ده‌كات، وه جاری وا هه‌یه هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان یه‌ك ڕكات یه‌ك ڕكات ئه‌كه‌ن وه پێغه‌مبه‌ر- صلى الله عليه وسلم - دوو ڕكات ده‌كات پاشان هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه سه‌لام ئه‌ده‌نه‌وه یان به چه‌ند شێوازێكی تر، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كى به‌هێزه له‌سه‌ر واجب بوونى نوێژى جه‌ماعه‌ت، كه له كاتى ترس و رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى دوژمن خواى گه‌وره فه‌رمان بكات به نوێژى جه‌ماعه‌ت ئه‌ى ئه‌گه‌ر ترس نه‌بوو وه له شارى خۆت بوویت چۆن واجب نیه؟! [ وَدَّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ تَغْفُلُونَ عَنْ أَسْلِحَتِكُمْ وَأَمْتِعَتِكُمْ فَيَمِيلُونَ عَلَيْكُمْ مَيْلَةً وَاحِدَةً ] كافران ئاواته‌خوازن كه ئێوه بێئاگابن له چه‌ك و شتومه‌كتان به‌سه‌ختی دێن به‌یه‌كجار به‌هه‌موو هێزو توانایان په‌لامارتان ئه‌ده‌ن و له‌ناوتان ئه‌به‌ن [ وَلَا جُنَاحَ عَلَيْكُمْ إِنْ كَانَ بِكُمْ أَذًى مِنْ مَطَرٍ أَوْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَنْ تَضَعُوا أَسْلِحَتَكُمْ وَخُذُوا حِذْرَكُمْ ] وه تاوانبار نابن و ئاسانكاریتان بۆ كراوه ئه‌گه‌ر هاتوو باران بوو بارانه‌كه ئازاری ئه‌دان، یاخود نه‌خۆش بوون (كه عبدالرحمنى كوڕى عه‌وف بریندار بوو) چه‌كه‌كانتان دابنێن به‌ڵام حه‌زه‌ری خۆتان وه‌ربگرن [ إِنَّ اللَّهَ أَعَدَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُهِينًا (١٠٢) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره بۆ كافران و بێباوه‌ڕان سزای بۆیان داناوه له ئاگری دۆزه‌خدا كه سه‌رشۆڕو ڕیسوا ئه‌كرێن.
التفاسير: