أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ قِيلَ لَهُمۡ كُفُّوٓاْ أَيۡدِيَكُمۡ وَأَقِيمُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُواْ ٱلزَّكَوٰةَ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيۡهِمُ ٱلۡقِتَالُ إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُمۡ يَخۡشَوۡنَ ٱلنَّاسَ كَخَشۡيَةِ ٱللَّهِ أَوۡ أَشَدَّ خَشۡيَةٗۚ وَقَالُواْ رَبَّنَا لِمَ كَتَبۡتَ عَلَيۡنَا ٱلۡقِتَالَ لَوۡلَآ أَخَّرۡتَنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٖ قَرِيبٖۗ قُلۡ مَتَٰعُ ٱلدُّنۡيَا قَلِيلٞ وَٱلۡأٓخِرَةُ خَيۡرٞ لِّمَنِ ٱتَّقَىٰ وَلَا تُظۡلَمُونَ فَتِيلًا
[ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ قِيلَ لَهُمْ كُفُّوا أَيْدِيَكُمْ وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ وَآتُوا الزَّكَاةَ ] (عبدالرحمانى كوڕى عه‌وف) و چه‌ند هاوه‌ڵێكى له مه‌ككه هاتنه خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وتیان: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئێمه كاتێك كه هاوبه‌شبڕیارده‌ر بووین به‌عیززه‌ت بووین به‌ڵام كاتێك كه موسڵمان بووین زه‌لیل بووین، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: من فه‌رمانم پێكراوه به لێبووردن و له‌م كاته‌دا كوشتار مه‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك كه كۆچى كرد بۆ مه‌دینه‌و فه‌رمانى پێكرا به كوشتار كردن هه‌ندێك نه‌یانكردو ده‌ستیان هه‌ڵگرت خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئایا نابینى ئه‌وانه‌ی كه له‌سه‌ره‌تادا كاتێك كه جیهاد فه‌رز نه‌بوو له مه‌ككه بوون پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - پێی فه‌رموون: ده‌ست بگرنه‌وه‌و كوشتاری كافران مه‌كه‌ن و ته‌نها نوێژه‌كانتان بكه‌ن وه زه‌كاتی ماڵتان بده‌ن [ فَلَمَّا كُتِبَ عَلَيْهِمُ الْقِتَالُ ] وه كاتێك كه له مه‌دینه كوشتاری كافران فه‌رز كرا [ إِذَا فَرِيقٌ مِنْهُمْ يَخْشَوْنَ النَّاسَ كَخَشْيَةِ اللَّهِ أَوْ أَشَدَّ خَشْيَةً ] له‌ناو ئه‌واندا كه‌سانێك كه مونافیقان بوون له كافران ئه‌ترسان وه‌كو ترسانیان له خوای گه‌وره، یاخود زیاتر له‌وان ئه‌ترسان وه‌ك له خوای گه‌وره [ وَقَالُوا رَبَّنَا لِمَ كَتَبْتَ عَلَيْنَا الْقِتَالَ ] وه ئه‌یانووت: ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ بۆچی كوشتارت له‌سه‌ر ئێمه فه‌رز كرد [ لَوْلَا أَخَّرْتَنَا إِلَى أَجَلٍ قَرِيبٍ ] بۆ دوات نه‌خست بۆ كات و ماوه‌یه‌كی تر تا له ژیاندا ڕامانبواردایه [ قُلْ مَتَاعُ الدُّنْيَا قَلِيلٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ژیان و ڕابواردنی دونیا كه‌مه‌و كۆتایی دێت [ وَالْآخِرَةُ خَيْرٌ لِمَنِ اتَّقَى ] وه ڕۆژی قیامه‌ت باشتره بۆ كه‌سێك كه ته‌قوای خوای گه‌وره بكات [ وَلَا تُظْلَمُونَ فَتِيلًا (٧٧) ] وه ئێوه هیچ زوڵم و سته‌متان لێ ناكرێ و پاداشتى خۆتان به‌ته‌واوى وه‌رده‌گرن، (فه‌تیله) واته: ئه‌و ده‌زوه باریكه‌ی له‌ناو ناوكی خورمایه چه‌ندێك كه‌مه ئه‌وه‌نده‌ش كه‌س زوڵمی لێ ناكرێ.
التفاسير: