يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَقۡرَبُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنتُمۡ سُكَٰرَىٰ حَتَّىٰ تَعۡلَمُواْ مَا تَقُولُونَ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىٰ تَغۡتَسِلُواْۚ وَإِن كُنتُم مَّرۡضَىٰٓ أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٍ أَوۡ جَآءَ أَحَدٞ مِّنكُم مِّنَ ٱلۡغَآئِطِ أَوۡ لَٰمَسۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَلَمۡ تَجِدُواْ مَآءٗ فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدٗا طَيِّبٗا فَٱمۡسَحُواْ بِوُجُوهِكُمۡ وَأَيۡدِيكُمۡۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا
{ قۆناغی دووەمی حەرام كردنی مەی} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ ] (ئیمامى عه‌لى) ده‌فه‌رمێت: له ماڵى (عبدالرحمنى كوڕى عه‌وف) ده‌عوه‌ت بووین پێش ئه‌وه‌ى مه‌ى خواردنه‌وه حه‌رام بكرێت نانمان خوارد‌و مه‌ی زۆرمان خوارده‌وه‌و كاتى نوێژ هات و یه‌كێكمان پێشنوێژیمان كرد‌و سوره‌تى (كافرون) مان خوێند‌و لێمان تێكچوو تێكه‌ڵمان كرد‌و به‌هه‌ڵه خوێندمانه‌وه، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه نزیكی نوێژ مه‌كه‌ونه‌وه كاتێك كه حاڵتان وایه مه‌یتان خواردۆته‌وه‌و سه‌رخۆشن تا بزانن له نوێژه‌كه‌دا چی ئه‌ڵێن، خوای گه‌وره له‌كاتی نوێژ كردن‌دا مه‌ی خواردنه‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كردن، كه ئه‌مه قۆناغى دووم بوو له قۆناغه‌كانه‌ی حه‌رام كردنى مه‌ی خواردنه‌وه كه دواتر به‌یه‌كجاری حه‌رام كرا. { تەشریع بوونی تەیەموم} [ وَلَا جُنُبًا إِلَّا عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّى تَغْتَسِلُوا ] وه نوێژ مه‌كه‌ن له كاتێكدا كه جه‌نابه‌تتان له‌سه‌ره كاتێك كه مه‌نی هاتۆته‌وه تا غوسل ده‌رئه‌كه‌ن ئیلا كاتێك كه ڕێگا ئه‌بڕن و له‌سه‌فه‌ردان ئه‌و كاته دروسته به ته‌یه‌مومه‌وه نوێژ بكه‌ن وه له شوێنی خۆیشتان كه ئاو نه‌بوو ئه‌توانن ته‌یه‌موم بكه‌ن، یاخود كه له‌شتان گران بوو مه‌یه‌نه مزگه‌وت تا غوسڵ ده‌رده‌كه‌ن مه‌گه‌ر له‌سه‌فه‌ردا بن [ وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆش بوون و نه‌تانتوانی ئاو به‌كار بهێنن یاخود له‌سه‌فه‌ردا بوون [ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ ] یان كه‌سێك له ئێوه له‌سه‌ر ئاوه‌وه هاته‌وه [ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ ] یاخود جیماعتان كردبوو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانتاندا [ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً ] وه ئاوتان ده‌ست نه‌كه‌وت كه غوسلی پێ ده‌ركه‌ن یان ده‌ستنوێژی پێ بشۆن [ فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا ] ئه‌وا ته‌یه‌موم بكه‌ن به (صَعِيد) واته: ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی به‌رزبووبێته‌وه ئه‌توانی ته‌یه‌مومی پێ بكه‌یت به‌مه‌رجێك پاك بێ [ فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ ] وه ته‌یه‌مومیش ته‌نها مه‌سحی ده‌موچاو و هه‌ردوو ده‌سته له‌وه زیاتر نیه، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: له‌سه‌فه‌رێكدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ده‌رچوین ملوانكه‌كه‌م لێ بزر بوو كه له (ئه‌سمائى) خوشكم وه‌رمگرتبوو، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - مایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بیدۆزینه‌وه‌و چه‌ند كه‌سێكى نارد بۆ گه‌ڕان به دوایدا، وه ئاویش نه‌بوو خه‌ڵكى چوون بۆ لاى (ئه‌بو به‌كر)ى باوكم وتیان نابینى عائیشه چى كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌وه ماوینه‌ته‌وه‌و ئاویش نیه، (عائیشه) ده‌فه‌رمێت: (ئه‌بو به‌كر) ى باوكم هات و لۆمه‌ى كردم و به‌ده‌ستى ده‌یدا له كه‌له‌كه‌م منیش ناجولامه‌وه چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - له‌سه‌ر رانم خه‌وتبوو، وه كه له خه‌و هه‌ڵسا ئاو نه‌بوو خواى گه‌وره ئایه‌تى ته‌یه‌مومى دابه‌زاندو ته‌یه‌مومیان كرد، ده‌فه‌رمێت: ئه‌و وشتره‌مان هه‌ڵساند كه من له‌سه‌رى بووم ملوانكه‌كه له ژێریدا بوو [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا (٤٣) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر لێبوورده‌و لێخۆشبووه.
التفاسير: