يُوصِيكُمُ ٱللَّهُ فِيٓ أَوۡلَٰدِكُمۡۖ لِلذَّكَرِ مِثۡلُ حَظِّ ٱلۡأُنثَيَيۡنِۚ فَإِن كُنَّ نِسَآءٗ فَوۡقَ ٱثۡنَتَيۡنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَۖ وَإِن كَانَتۡ وَٰحِدَةٗ فَلَهَا ٱلنِّصۡفُۚ وَلِأَبَوَيۡهِ لِكُلِّ وَٰحِدٖ مِّنۡهُمَا ٱلسُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُۥ وَلَدٞۚ فَإِن لَّمۡ يَكُن لَّهُۥ وَلَدٞ وَوَرِثَهُۥٓ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ ٱلثُّلُثُۚ فَإِن كَانَ لَهُۥٓ إِخۡوَةٞ فَلِأُمِّهِ ٱلسُّدُسُۚ مِنۢ بَعۡدِ وَصِيَّةٖ يُوصِي بِهَآ أَوۡ دَيۡنٍۗ ءَابَآؤُكُمۡ وَأَبۡنَآؤُكُمۡ لَا تَدۡرُونَ أَيُّهُمۡ أَقۡرَبُ لَكُمۡ نَفۡعٗاۚ فَرِيضَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا
[ يُوصِيكُمُ اللَّهُ فِي أَوْلَادِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ ] جابرى كوڕى عبدالله (خوا لێیان رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: پێغه‌مبه‌ری خوا‌و- صلى الله عليه وسلم - ئه‌بو به‌كر به‌پێ سه‌ردانیان كردم له به‌نى سه‌له‌مه پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بینیمى ئاگام له خۆم نیه داواى ئاوى كرد‌و ده‌ستنوێژى شوشت و پاشان ئاوه‌كه‌ى پرژانده سه‌رما منیش هاتمه‌وه هۆش خۆم و وتم: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمانم پێده‌كه‌یت چى له ماڵه‌كه‌م بكه‌م؟ خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: خوای گه‌وره ئامۆژگاریتان ئه‌كات سه‌باره‌ت به‌و منداڵانه‌تان كه له دوای خۆتان به‌جێ ئه‌مێنن و میراتیتان لێ ئه‌به‌ن ئه‌گه‌ر كوڕ‌و كچ هه‌ردووكیان به‌جێ مابوون كوڕ دووبه‌ش ئه‌بات و كچ به‌شێك ئه‌بات، واته: كوڕ دوو ئه‌وه‌نده‌ی كچ ئه‌بات، چونكه پیاو نه‌فه‌قه و ماره‌یى له‌سه‌ره و له‌سه‌ر كچ نیه، وه له سه‌رده‌مى نه‌فامیدا كچیان بێبه‌ش ده‌كرد له میراتى [ فَإِنْ كُنَّ نِسَاءً فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و مناڵانه‌ی كه به‌جێ ماون كچ بوون وه له دوو كچ زیاتر بوون وه كوڕیان له‌گه‌ڵدا نه‌بوو ئه‌وه دوو له‌سه‌ر سێی میراتی باوكیان ئه‌به‌ن، جابرى كوڕى عبدالله (خوا لێیان رازى بێت) ده‌فه‌رمێت: خێزانه‌كه‌ى (سه‌عدى كوڕى ره‌بیع) هات بۆ لاى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ئه‌مه هه‌ردوو كچه‌كه‌ى (سه‌عدى كوڕى ره‌بیع)ن باوكیان له‌گه‌ڵ تۆ بوو له جه‌نگى ئوحود شه‌هید بوو، وه مامه‌یان هه‌موو ماڵه‌كه‌ى بردوون و هیچى بۆ نه‌هێشتونه، وه ناخوازرێن به‌بێ ئه‌وه‌ى پاره‌یان هه‌بێت، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: خواى گه‌وره خۆى له‌م بابه‌ته‌دا بڕیار ده‌دات و ئایه‌تى میراتى دابه‌زى، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - ناردى به شوێن مامه‌یانداو فه‌رمووى: دوو له‌سه‌ر سێى ماڵه‌كه بده به هه‌ردوو كچه‌كه‌و هه‌شت یه‌كى بده به دایكیان، ئه‌وه‌ى مایه‌وه بۆ تۆیه [ وَإِنْ كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو ته‌نها كچێكی به‌جێ هێشت ئه‌وه نیوه‌ی میراتی باوكی ئه‌بات [ وَلِأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِنْ كَانَ لَهُ وَلَدٌ ] وه بۆ دایك و باوكی مردووه‌كه هه‌ر یه‌كێ له‌وانه شه‌ش یه‌ك ئه‌بات له‌وه‌ی كه كوڕه‌كه‌یان به‌جێی هێشتووه ئه‌گه‌ر مناڵی هه‌بوو ئیتر كوڕ بێ یان كچ بێ [ فَإِنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلِأُمِّهِ الثُّلُثُ ] ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و پیاوه منداڵى نه‌بوو ته‌نها دایك و باوكێكی به‌جێهێشتبوو میراتگری تری به‌جێ نه‌هێشتبوو ئه‌و كاته دایكه‌كه یه‌ك له‌سه‌ر سێ ئه‌بات و باوكه‌كه‌ش دوو له‌سه‌ر سێ ئه‌بات [ فَإِنْ كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلِأُمِّهِ السُّدُسُ ] ئه‌گه‌ر هاتوو خوشك و برای به‌جێ هێشتبوو ئه‌گه‌ر كوڕ بێ یان كچ ئه‌و كاته دایكه‌كه شه‌ش یه‌ك ئه‌بات [ مِنْ بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ ] له‌دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و مردووه ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی شه‌رعی بوو وه‌سیه‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێ ئه‌كرێ، یان ئه‌گه‌ر قه‌رزار بوو قه‌رزاریه‌كه‌ی لێ ده‌رئه‌كرێ ئه‌و كاته میراتیه‌كه‌ی دابه‌ش ئه‌كرێت [ آبَاؤُكُمْ وَأَبْنَاؤُكُمْ لَا تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا ] خوای گه‌وره میراتی به‌م شێوازه دابه‌ش كردووه كه ئێوه نازانن ئایا باوكتان و مناڵتان له دوای خۆتان كامیان زیاتر سوودی بۆتان ئه‌بێ [ فَرِيضَةً مِنَ اللَّهِ ] ئه‌مه فه‌رزێكه خوای گه‌وره دایناوه ئه‌بێ جێبه‌جێی بكه‌ن نابێ بیگۆڕن [ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا (١١) ] به دڵنیایى خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
التفاسير: