لَّا يَسۡتَوِي ٱلۡقَٰعِدُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ غَيۡرُ أُوْلِي ٱلضَّرَرِ وَٱلۡمُجَٰهِدُونَ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡۚ فَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ بِأَمۡوَٰلِهِمۡ وَأَنفُسِهِمۡ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ دَرَجَةٗۚ وَكُلّٗا وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلۡحُسۡنَىٰۚ وَفَضَّلَ ٱللَّهُ ٱلۡمُجَٰهِدِينَ عَلَى ٱلۡقَٰعِدِينَ أَجۡرًا عَظِيمٗا
{موجاهیدان‌و دانیشتووان یەكسان نین} [ لَا يَسْتَوِي الْقَاعِدُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ وَالْمُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دانیشتوونه له باوه‌ڕداران و جیهاد ناكه‌ن یه‌كسان نین له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جیهاد ئه‌كه‌ن له پێناو خوای گه‌وره به‌ماڵ و نه‌فسی خۆیان، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بانگى (زه‌ید)ى كرد‌و ئه‌ویش نوسى، وه (عبدالله¬ى كوڕى ئوم مه‌كتوم) كه نابینا بوو شه‌كواى نابیناییه‌كه‌ى كرد خواى گه‌وره ئه‌م به‌شه‌ى تر‌ى دابه‌زاند: [ غَيْرُ أُولِي الضَّرَرِ ] ته‌نها ئه‌وانه‌ی كه عوزری شه‌رعیان هه‌یه له كوێر و شه‌ل و نه‌خۆش ئه‌وانه عوزره‌كه‌یان قبووڵه وه له‌و پاداشته به‌شدارن [ فَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ بِأَمْوَالِهِمْ وَأَنْفُسِهِمْ عَلَى الْقَاعِدِينَ دَرَجَةً ] ئه‌و موجاهیدانه‌ی به‌ماڵ و نه‌فسی خۆیان جیهاد ئه‌كه‌ن خوای گه‌وره فه‌زڵیانی داوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دانیشتوونه به پله‌یه‌ك، واته: پله‌یه‌كی یه‌كجار گه‌وره ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره‌یان هه‌یه [ وَكُلًّا وَعَدَ اللَّهُ الْحُسْنَى ] به‌ڵام هه‌ردوو لایان ئه‌وانه‌ی كه جیهاد ئه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌یشى كه نایكه‌ن مادام باوه‌ڕدارن خوای گه‌وره به‌ڵێنی پاداشت و به‌هه‌شتی به‌هه‌ردوو لایان داوه، ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه جیهاد فه‌رزی كیفایه‌یه [ وَفَضَّلَ اللَّهُ الْمُجَاهِدِينَ عَلَى الْقَاعِدِينَ أَجْرًا عَظِيمًا (٩٥) ] دیسان خوای گه‌وره جه‌خت ده‌كاته‌وه كه فه‌زڵی موجاهیده‌كانی داوه به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دانیشتوونه‌و جیهاد ناكه‌ن به ئه‌جرو پاداشتێكی یه‌كجار گه‌وره.
التفاسير: