وَمَا كَانَ لِمُؤۡمِنٍ أَن يَقۡتُلَ مُؤۡمِنًا إِلَّا خَطَـٔٗاۚ وَمَن قَتَلَ مُؤۡمِنًا خَطَـٔٗا فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖ وَدِيَةٞ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦٓ إِلَّآ أَن يَصَّدَّقُواْۚ فَإِن كَانَ مِن قَوۡمٍ عَدُوّٖ لَّكُمۡ وَهُوَ مُؤۡمِنٞ فَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖۖ وَإِن كَانَ مِن قَوۡمِۭ بَيۡنَكُمۡ وَبَيۡنَهُم مِّيثَٰقٞ فَدِيَةٞ مُّسَلَّمَةٌ إِلَىٰٓ أَهۡلِهِۦ وَتَحۡرِيرُ رَقَبَةٖ مُّؤۡمِنَةٖۖ فَمَن لَّمۡ يَجِدۡ فَصِيَامُ شَهۡرَيۡنِ مُتَتَابِعَيۡنِ تَوۡبَةٗ مِّنَ ٱللَّهِۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمٗا
{كەفارەتی كوشتنی هەڵە} [ وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ أَنْ يَقْتُلَ مُؤْمِنًا إِلَّا خَطَأً ] وه بۆ هیچ باوه‌ڕدارێك نیه باوه‌ڕدارێك بكوژێ ته‌نها مه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌و به‌نه‌زانین ئه‌گه‌رنا به‌مه‌به‌ست حه‌رامه‌و تاوانی گه‌وره‌یه [ وَمَنْ قَتَلَ مُؤْمِنًا خَطَأً ] وه ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدارێك باوه‌ڕدارێكی كوشت به‌هه‌ڵه [ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ] ئه‌وه ئه‌بێ كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕدار ئازاد بكات چ پیاو بێ یان ئافره‌ت [ وَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ ] وه ئه‌بێ كه‌سوكارى بكوژه‌كه (دیه) و خوێنی كوژراوه‌كه بده‌ن به وه‌ره‌سه‌و میراتگرى كوژراوه‌كه (مُسَلَّمَةٌ) واته: ته‌سلیمی بكات و بیدات [ إِلَّا أَنْ يَصَّدَّقُوا ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سوكاری كوژراوه‌كه خۆش بوون و كردیان به‌صه‌ده‌قه، خوای گه‌وره به‌صه‌ده‌قه ناوی بردووه ئه‌مه‌یش هاندانه بۆ لێ بووردن [ فَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ عَدُوٍّ لَكُمْ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ] وه ئه‌گه‌ر موسڵمانێك به‌هه‌ڵه موسڵمانێكی كوشت له وڵاتی كافراندا له‌ناو ئه‌و كافرانه‌ی كه كوشتاری موسڵمان ئه‌كه‌ن ئه‌و موسڵمانه كۆچی نه‌كردبوو له‌وێ كوژرا ئه‌وه خوێنی نیه به‌ڵكو ته‌نها ئه‌م كه‌سه‌ی كه كووشتوویه‌تی كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕدار ئازاد ده‌كات پیاو بێ یان ئافره‌ت [ وَإِنْ كَانَ مِنْ قَوْمٍ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ مِيثَاقٌ ] وه ئه‌گه‌ر هاتوو باوه‌ڕدارێك كوژرا به‌هه‌ڵه له‌ناو كافرانێكدا كه ئێوه عه‌هدو به‌ڵێنتان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا [ فَدِيَةٌ مُسَلَّمَةٌ إِلَى أَهْلِهِ ] ئه‌وه ئه‌بێ خوێنه‌كه‌ی بدات به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه [ وَتَحْرِيرُ رَقَبَةٍ مُؤْمِنَةٍ ] وه ئه‌بێ كۆیله‌یه‌كی باوه‌ڕداریش ئازاد بكات [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] وه ئه‌گه‌ر كۆیله نه‌بوو وه‌كو ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌دا [ فَصِيَامُ شَهْرَيْنِ مُتَتَابِعَيْنِ تَوْبَةً مِنَ اللَّهِ ] ئه‌بێ دوو مانگی له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێ ئه‌و كاته خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ ئه‌كات، واته: یه‌كه‌م ئه‌بێ خوێنه‌كه‌ی بدات به كه‌سوكاری كوژراوه‌كه‌و میراتگرانی، وه ئه‌بێ دوو مانگیش له‌سه‌ر یه‌ك به‌ڕۆژوو بێ ئه‌و كاته خوای گه‌وره ته‌وبه‌ی لێ قبووڵ ده‌كات، دوو مانگ له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌گه‌ر هاتوو مانگێك یان زیاتر به‌ڕۆژوو بوو پاشان ڕۆژێك به‌ڕۆژوو نه‌بوو به‌بێ عوزر ئه‌بێ له یه‌كه‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه ئیلا ئه‌گه‌ر عوزری هه‌بوو وه‌كو ئافره‌ت ئه‌كه‌وێته سووڕی مانگانه‌وه، پیاوه له‌سه‌فه‌ردایه یان نه‌خۆش ئه‌كه‌وێ ئه‌وانه‌ی كه له ڕه‌مه‌زاندا عوزره لێره‌شدا عوزره [ وَكَانَ اللَّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا (٩٢) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.
التفاسير: