أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبٗا مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ يُؤۡمِنُونَ بِٱلۡجِبۡتِ وَٱلطَّٰغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ هَٰٓؤُلَآءِ أَهۡدَىٰ مِنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ سَبِيلًا
{هەندێك لە سیفاتی خراپی جولەكە} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُوا نَصِيبًا مِنَ الْكِتَابِ ] ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی كه به‌شێك له كتابیان وه‌رگرتووه كه جووله‌كه‌ن و ته‌وراتیان بۆ هاتووه [ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ ] ئیمانیان به (جیبت و تاغوت) هه‌یه، (جیبت) واته: ساحیر‌و جادووگه‌رو كاهین و فاڵچى و بت، وه تاغوتیش واته: شه‌یتان، یان هه‌موو كه‌سێك كه له غه‌یری خوای گه‌وره بپه‌رسترێ وه ڕازی بێ به‌و په‌رستنه، یان گوێڕایه‌ڵی بكرێ له مه‌عصیه‌تی خوای گه‌وره‌دا وه ڕازی بێ كه شوێنی بكه‌وی به‌ڕه‌هایى، ئه‌وه تاغوته [ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا هَؤُلَاءِ أَهْدَى مِنَ الَّذِينَ آمَنُوا سَبِيلًا (٥١) ] كاتێك (كه‌عبى كوڕى ئه‌شره‌فى) جوله‌كه هات بۆ مه‌ككه قوره‌یش پێیان وت: تۆ باشترین و گه‌وره‌ى خه‌ڵكى مه‌دینه‌ى، وتى: به‌ڵێ، وتیان: نابینى محمدى تاكى لاوازى وجاغكوێر ده‌ڵێ ئه‌و له ئێمه باشتره له كاتێكدا ئێمه خزمه‌تى حاجیان ده‌كه‌ین و كلیلى كه‌عبه‌مان به‌ده‌سته‌و ئاوى زه‌مزه‌میان پێ ده‌ده‌ین، (كه‌عبیش) وتى: به‌ڵكو ئێوه له محمد باشترن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: جووله‌كه به كافرانی قوره‌یش ئه‌ڵێن: ئێوه دین و ڕێگاتان ڕاستتره له دین و ڕێگای ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه له محمد‌و- صلى الله عليه وسلم - هاوهڵانى .
التفاسير: