ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
89 : 2

وَلَمَّا جَآءَهُمۡ كِتَٰبٞ مِّنۡ عِندِ ٱللَّهِ مُصَدِّقٞ لِّمَا مَعَهُمۡ وَكَانُواْ مِن قَبۡلُ يَسۡتَفۡتِحُونَ عَلَى ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَلَمَّا جَآءَهُم مَّا عَرَفُواْ كَفَرُواْ بِهِۦۚ فَلَعۡنَةُ ٱللَّهِ عَلَى ٱلۡكَٰفِرِينَ

{جولەكە لە حەسودیدا ئیمان بە قورئان ناهێنن} [ وَلَمَّا جَاءَهُمْ كِتَابٌ مِنْ عِنْدِ اللَّهِ مُصَدِّقٌ لِمَا مَعَهُمْ ] وه‌ كاتێكیش كه‌ جووله‌كه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌ كتابێكیان بۆ هات كه‌ قورئانه‌ كه‌ به‌ڕاستدانه‌ری ته‌وراته‌ كه‌ ده‌بوایه‌ ئیمانیان پێ بهێنایه‌ [ وَكَانُوا مِنْ قَبْلُ يَسْتَفْتِحُونَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا ] وه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ قورئان دابه‌زێنێ و پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم بنێرێ ئه‌وان به‌ كافرانیان ئه‌ووت به‌م نزیكانه‌ پێغه‌مبه‌رێك دێت ئه‌و كاته‌ ئه‌گه‌ر هات بزانن چۆن ئێمه‌ شوێنی ئه‌كه‌وین و ئێوه‌ له‌ناو ئه‌به‌ین [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ مَا عَرَفُوا كَفَرُوا بِهِ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ هات و ناسیان كه‌ محمده‌و صلی الله علیه وسلم له‌ خۆیان نیه‌ كوفریان پێی كردو شوێنی نه‌كه‌وتن [ فَلَعْنَةُ اللَّهِ عَلَى الْكَافِرِينَ (٨٩) ] له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌ له‌ كافران بێت info
التفاسير:

external-link copy
90 : 2

بِئۡسَمَا ٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦٓ أَنفُسَهُمۡ أَن يَكۡفُرُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بَغۡيًا أَن يُنَزِّلَ ٱللَّهُ مِن فَضۡلِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦۖ فَبَآءُو بِغَضَبٍ عَلَىٰ غَضَبٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ

[ بِئْسَمَا اشْتَرَوْا بِهِ أَنْفُسَهُمْ أَنْ يَكْفُرُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ بَغْيًا ] ئه‌مه‌ خراپترین شت بوو كه‌ گۆڕیانه‌وه‌و كڕیان به‌وه‌ی كه‌ نه‌فسی خۆیان به‌هیڵاكداو ڕووبه‌رووی سزای ئاگری دۆزه‌خیان كرده‌وه‌ كه‌ له‌ حه‌سوودیدا كوفریان كرد به‌و قورئانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ [ أَنْ يُنَزِّلَ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ عَلَى مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ ] كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی خۆی دائه‌به‌زێنێ بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه‌ ویستی لێ بێ له‌ به‌نده‌كانی، ئه‌مجاره‌ بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا بوو صلی الله علیه وسلم كه‌ له‌ عه‌ره‌ب بوو له‌ جووله‌كه‌ نه‌بوو [ فَبَاءُوا بِغَضَبٍ عَلَى غَضَبٍ ] ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه‌ به‌ تووڕه‌بوون له‌سه‌ر تووڕه‌بوونی خوای گه‌وره‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوفریان به‌ عیسی كردو كوفریان به‌ محمدیش كرد صلی الله علیه وسلم له‌وه‌دا خوای گه‌وره‌ غه‌زه‌بی لێیان گرت له‌میشدا غه‌زه‌بێكی تر، یاخود كوفریان به‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كردو دواتریش زوڵمیان لێی كرد [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ (٩٠) ] به‌ڕاستی كافران سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازارو ڕیسواكه‌رو ئیهانه‌كراویان بۆ هه‌یه‌ info
التفاسير:

external-link copy
91 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ نُؤۡمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَيَكۡفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَهُمۡۗ قُلۡ فَلِمَ تَقۡتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبۡلُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی ئیمان بێنن به‌و قورئانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ [ قَالُوا نُؤْمِنُ بِمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمان دێنن به‌وه‌ی بۆسه‌ر خۆمان دابه‌زیوه‌ واته‌: ته‌ورات [ وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَاءَهُ ] وه‌ كوفریش ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ له‌ دوای ته‌وراتدا هاتووه‌ كه‌ قورئانه‌ [ وَهُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَهُمْ ] كه‌ قورئانیش ئه‌و حه‌قه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ته‌وراتدا هه‌یه‌ ئه‌میش به‌ڕاستی دائه‌نێ وه‌ پێچه‌وانه‌ی ناكات و یه‌كسانه‌ [ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنْبِيَاءَ اللَّهِ مِنْ قَبْلُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ئه‌كه‌ن بۆچی پێغه‌مبه‌رانی خواتان ئه‌كوشت له‌ پێشتردا كه‌ نه‌هیتان لێ كرابوو بیانكوژن وه‌كو باب و باپیرانتان كه‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان كوشتووه‌ info
التفاسير:

external-link copy
92 : 2

۞ وَلَقَدۡ جَآءَكُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ ثُمَّ ٱتَّخَذۡتُمُ ٱلۡعِجۡلَ مِنۢ بَعۡدِهِۦ وَأَنتُمۡ ظَٰلِمُونَ

[ وَلَقَدْ جَاءَكُمْ مُوسَى بِالْبَيِّنَاتِ ] وه‌ موسی به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرای بۆتان هێنا كه‌ ته‌ورات بوو یاخود ئه‌و موعجیزانه‌ بوو كه‌ خوای گه‌وره‌ پێی به‌خشی بوو وه‌كو: زریان و كولله‌ و ئه‌سپێ و بۆق و خوێن و گۆچان و ده‌ستی و له‌تكردنی ده‌ریا و سێبه‌ر كردنی هه‌ور و گه‌زۆو سوێسكه‌و به‌ردو جگه‌ له‌مانه‌ [ ثُمَّ اتَّخَذْتُمُ الْعِجْلَ مِنْ بَعْدِهِ وَأَنْتُمْ ظَالِمُونَ (٩٢) ] له‌ پاش ئه‌وه‌ش ئێوه‌ چوون گوێره‌كه‌یه‌كتان په‌رست كه‌ زوڵمتان له‌ خۆتان كرد به‌وه‌ی كه‌ شه‌ریكتان بۆ خوای گه‌وره‌ دانا info
التفاسير:

external-link copy
93 : 2

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ وَرَفَعۡنَا فَوۡقَكُمُ ٱلطُّورَ خُذُواْ مَآ ءَاتَيۡنَٰكُم بِقُوَّةٖ وَٱسۡمَعُواْۖ قَالُواْ سَمِعۡنَا وَعَصَيۡنَا وَأُشۡرِبُواْ فِي قُلُوبِهِمُ ٱلۡعِجۡلَ بِكُفۡرِهِمۡۚ قُلۡ بِئۡسَمَا يَأۡمُرُكُم بِهِۦٓ إِيمَٰنُكُمۡ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

[ وَإِذْ أَخَذْنَا مِيثَاقَكُمْ ] وه‌ ئێمه‌ عه‌هدو په‌یمانمان له‌ ئێوه‌ وه‌رگرت [ وَرَفَعْنَا فَوْقَكُمُ الطُّورَ ] وه‌ وه‌كو باسمان كرد خوای گه‌وره‌ كێوی (طور)ی هه‌ڵكێشاو خستیه‌ بان سه‌ریان و سێبه‌ری بۆیان كرد [ خُذُوا مَا آتَيْنَاكُمْ بِقُوَّةٍ ] ده‌ی ئێستا ئه‌وه‌ی كه‌ بۆتان هاتووه‌ به‌ جددی و به‌ گرنگی و پڕ بایه‌خه‌وه‌ وه‌ری بگرن [ وَاسْمَعُوا ] وه‌ ببیستن وه‌ وه‌ری بگرن وه‌ گوێڕایه‌ڵ بن [ قَالُوا سَمِعْنَا ] وتیان: به‌ڵێ ئه‌وه‌ به‌ گوێ بیستمان [ وَعَصَيْنَا ] به‌ڵام سه‌رپێچیت ئه‌كه‌ین و فه‌رمانه‌كانت وه‌رناگرین و قبووڵی ناكه‌ین [ وَأُشْرِبُوا فِي قُلُوبِهِمُ الْعِجْلَ بِكُفْرِهِمْ ] خۆشه‌ویستی گوێره‌كه‌كه‌ی كه‌ ئه‌یانپه‌رست چوو بووه‌ ناخی دڵیانه‌وه‌ به‌هۆی كوفر كردنیانه‌وه‌ [ قُلْ بِئْسَمَا يَأْمُرُكُمْ بِهِ إِيمَانُكُمْ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩٣) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌م ئیمانه‌ی ئێوه‌ ئه‌مرتان پێ ئه‌كات به‌ خراپترین شت كه‌ كوفر كردن و سه‌رپێچی كردنی پێغه‌مبه‌رانه‌ info
التفاسير: