ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
142 : 2

۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِي كَانُواْ عَلَيۡهَاۚ قُل لِّلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

[ سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَنْ قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ] كاتێك كه‌ قیبله‌ له‌ قودسه‌وه‌ گۆڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز كه‌سانێكی گێل و گه‌وج و بێ نرخ له‌ جووله‌كه‌و مونافیقان و هاوبه‌ش بڕیارده‌ران ئه‌یانووت: باشه‌ ئه‌مانه‌ بۆچی ڕووی خۆیان وه‌رگێڕا له‌ قودسه‌وه‌ بۆ كه‌عبه‌؟ خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ قُلْ لِلَّهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ نێوانیاندایه‌ هه‌مووی موڵكی خوای گه‌وره‌یه‌و به‌ ویست و فه‌رمانی ئه‌و ڕوومان وه‌رگێڕاوه‌ [ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (١٤٢) ] خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات بۆ ڕێگای ڕاست كه‌ ویستی لێ بێت، كه‌واته‌ گۆڕینی قیبله‌ بۆ كه‌عبه‌ ئه‌مه‌ هیدایه‌تێك بوو بۆ پێغه‌مبه‌ری خواو صلی الله علیه وسلم موسڵمانان info
التفاسير:

external-link copy
143 : 2

وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَٰكُمۡ أُمَّةٗ وَسَطٗا لِّتَكُونُواْ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيۡكُمۡ شَهِيدٗاۗ وَمَا جَعَلۡنَا ٱلۡقِبۡلَةَ ٱلَّتِي كُنتَ عَلَيۡهَآ إِلَّا لِنَعۡلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيۡهِۚ وَإِن كَانَتۡ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ

{ئوممەتی ئیسلام باشترین ئوممەتە} [ وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطًا ] به‌م شێوازه‌ ئێوه‌مان گێڕاوه‌ به‌ ئوممه‌تێكی مامناوه‌ند، (وَسَطًا) واته‌: باشترین یان دادپه‌روه‌رترین ئوممه‌تن [ لِتَكُونُوا شُهَدَاءَ عَلَى النَّاسِ ] بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا ببنه‌ شایه‌ت به‌سه‌ر خه‌ڵكیه‌وه‌و شایه‌تی بۆ پێغه‌مبه‌ران ئه‌ده‌ن كه‌ دینیان به‌ ئوممه‌ته‌كانیان گه‌یاندووه‌، وه‌كو ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌تی بۆ نوح پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌ده‌ن كه‌ په‌یامی خوای گه‌وره‌ی گه‌یاندووه‌ [ وَيَكُونَ الرَّسُولُ عَلَيْكُمْ شَهِيدًا ] وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ری خواش صلی الله علیه وسلم شایه‌ت بێ به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌ كه‌ دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ی پێگه‌یاندوون [ وَمَا جَعَلْنَا الْقِبْلَةَ الَّتِي كُنْتَ عَلَيْهَا إِلَّا لِنَعْلَمَ مَنْ يَتَّبِعُ الرَّسُولَ مِمَّنْ يَنْقَلِبُ عَلَى عَقِبَيْهِ ] وه‌ كاتێك كه‌ ئێمه‌ ئه‌و قیبله‌یه‌مان گۆڕی له‌ بیت المقدسه‌وه‌ بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ بوو بزانین كێ به‌ڕاستگۆیی شوێنی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كه‌وێ صلی الله علیه وسلم وه‌ كێیش پاشگه‌ز ئه‌بێته‌وه‌و له‌ دین هه‌ڵئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ [ وَإِنْ كَانَتْ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى الَّذِينَ هَدَى اللَّهُ ] هه‌ر چه‌نده‌ گۆڕینی قیبله‌ زۆر قورس بوو له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئیلا له‌سه‌ر كه‌سانێك كه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تی داون له‌سه‌ریان سووك بوو [ وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَانَكُمْ ] كه‌ صه‌حابه‌ شانزه‌ مانگ یان حه‌ڤده‌ مانگ نوێژیان كرد ڕوویان له‌ (بیت المقدس) بوو دوای ئه‌وه‌ وتیان: ئه‌ی ئه‌و شانزه‌ حه‌ڤده‌ مانگه‌ی كه‌ نوێژمان كردووه‌و ڕوومان له‌ (بیت المقدس) بووه‌، وه‌ هه‌ندێكمان مردوونه‌، خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند كه‌ خوای گه‌وره‌ ئیمانه‌كه‌تان نافه‌وتێنێ واته‌: نوێژه‌كه‌تان ئه‌و شانزه‌ حه‌ڤده‌ مانگه‌ی كه‌ نوێژتان كردووه‌ خوای گه‌وره‌ نایفه‌وتێنێ وه‌ هه‌مووی بۆتان نووسیوه‌ [ إِنَّ اللَّهَ بِالنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٤٣) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی زۆر به‌ڕه‌ئفه‌ت و ڕه‌حمه‌ته‌ info
التفاسير:

external-link copy
144 : 2

قَدۡ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجۡهِكَ فِي ٱلسَّمَآءِۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبۡلَةٗ تَرۡضَىٰهَاۚ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَيَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ

{گۆڕینی قیبلە بۆ كەعبە} [ قَدْ نَرَى تَقَلُّبَ وَجْهِكَ فِي السَّمَاءِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم ئه‌بینین كه‌ تۆ ڕوو ئه‌كه‌یته‌ ئاسمان و ته‌ماشای ئاسمان ئه‌كه‌یت و پێت خۆشه‌ كه‌ قیبله‌كه‌ت بۆ بگۆڕین بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند [ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبْلَةً تَرْضَاهَا ] ئه‌بێ ڕووت وه‌ربگێڕین بۆ قیبله‌یه‌ك كه‌ خۆت پێی ڕازیت كه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌ [ فَوَلِّ وَجْهَكَ شَطْرَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ده‌ی ئێستا ڕووتان وه‌رگێڕن بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، كه‌ له‌ناو نوێژی عه‌صردا بوون ڕوویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز، یاخود دوو ركاتی نوێژی نیوه‌ڕۆیان كردووه‌ رووه‌و قودس پاشان دوو ركاته‌كه‌ی تر روویان له‌ قیبله‌ كردووه‌ له‌ مزگه‌وتی به‌نی سه‌له‌مه‌ بۆیه‌ پێی ده‌وترێت مزگه‌وتی قیبله‌ته‌ین، به‌ڵام مزگه‌وتی (قوباء) له‌ رۆژی دواتر هه‌واڵیان پێ گه‌یشت له‌ناو نوێژی به‌یانی بوون روویان وه‌رگێڕا بۆ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَحَيْثُ مَا كُنْتُمْ فَوَلُّوا وُجُوهَكُمْ شَطْرَهُ ] وه‌ ئێوه‌ش ئه‌ی موسڵمانان له‌ هه‌ر شوێنێكدا بوون ئیتر له‌نوێژ كردنتاندا ڕووبكه‌نه‌ كه‌عبه‌ی پیرۆز [ وَإِنَّ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَيَعْلَمُونَ أَنَّهُ الْحَقُّ مِنْ رَبِّهِمْ ] وه‌ ئه‌وانه‌یش كه‌ ئه‌هلی كتابن ئه‌زانن ئه‌م گۆڕینی كه‌عبه‌یه‌ حه‌قه‌و ڕاسته‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌یه‌و له‌ كتابه‌كانیاندا باسكراوه‌ [ وَمَا اللَّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا يَعْمَلُونَ (١٤٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ غافڵ و بێ ئاگا نیه‌ له‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئه‌وان ئه‌یكه‌ن info
التفاسير:

external-link copy
145 : 2

وَلَئِنۡ أَتَيۡتَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٖ مَّا تَبِعُواْ قِبۡلَتَكَۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٖ قِبۡلَتَهُمۡۚ وَمَا بَعۡضُهُم بِتَابِعٖ قِبۡلَةَ بَعۡضٖۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ إِنَّكَ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

[ وَلَئِنْ أَتَيْتَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ بِكُلِّ آيَةٍ مَا تَبِعُوا قِبْلَتَكَ ] ئه‌گه‌ر تۆ هه‌رچی نیشانه‌و به‌ڵگه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌هلی كتابی بهێنیته‌وه‌ بۆ جووله‌كه‌و گاوره‌كان ئه‌وان شوێنی قیبله‌و دینی تۆ ناكه‌ون [ وَمَا أَنْتَ بِتَابِعٍ قِبْلَتَهُمْ ] وه‌ تۆش شوێن قیبله‌ی ئه‌وان ناكه‌وی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌هلی كتاب بێئومێد بكه‌یت له‌و شته‌ [ وَمَا بَعْضُهُمْ بِتَابِعٍ قِبْلَةَ بَعْضٍ ] وه‌ ئه‌وان نه‌ جووله‌كه‌ شوێنی قیبله‌ی گاور ئه‌كه‌وێت، وه‌ نه‌ گاور شوێنی قیبله‌ی جووله‌كه‌ ئه‌كه‌وێت [ وَلَئِنِ اتَّبَعْتَ أَهْوَاءَهُمْ مِنْ بَعْدِ مَا جَاءَكَ مِنَ الْعِلْمِ إِنَّكَ إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (١٤٥) ] وه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌ دوای ئه‌و عیلم و زانیاری و وه‌حیه‌ی بۆت هاتووه‌ شوێن هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان بكه‌وی ئه‌وه‌ به‌ڕاستی تۆ كه‌سێكی له‌ سته‌مكاران، هه‌ر چه‌نده‌ پێغه‌مبه‌ری خوا صلی الله علیه وسلم دوور بووه‌ له‌ شوێنكه‌وتنی هه‌واو ئاره‌زووی ئه‌وان به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ كه‌ شوێنی رێچكه‌و رێبازی جوله‌كه‌و گاور نه‌كه‌وین info
التفاسير: