ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
154 : 2

وَلَا تَقُولُواْ لِمَن يُقۡتَلُ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتُۢۚ بَلۡ أَحۡيَآءٞ وَلَٰكِن لَّا تَشۡعُرُونَ

[ وَلَا تَقُولُوا لِمَنْ يُقْتَلُ فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتٌ بَلْ أَحْيَاءٌ وَلَكِنْ لَا تَشْعُرُونَ (١٥٤) ] كه‌سێك كه‌ له‌ پێناوی خوای گه‌وره‌دا ئه‌كوژرێ ئێوه‌ پێی مه‌ڵێن: مردووه‌ به‌ڵكو ئه‌وان زیندوون له‌ ژیانی به‌رزه‌خدا به‌ڵام ئێوه‌ هه‌ست ناكه‌ن info
التفاسير:

external-link copy
155 : 2

وَلَنَبۡلُوَنَّكُم بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلۡخَوۡفِ وَٱلۡجُوعِ وَنَقۡصٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ

{تاقیكردنەوەو ئارامگرتن لەسەری} [ وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ بِشَيْءٍ مِنَ الْخَوْفِ وَالْجُوعِ ] به‌ دڵنیایی تاقیتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ كه‌مێك له‌ ترس كه‌ دوژمن زاڵ بكه‌ین به‌سه‌رتانداو ترسی دوژمنتان هه‌بێ وه‌ به‌ برسێتی و نه‌بوونی [ وَنَقْصٍ مِنَ الْأَمْوَالِ وَالْأَنْفُسِ وَالثَّمَرَاتِ ] وه‌ به‌ كه‌می له‌ ماڵ و سه‌روه‌ت و سامان و نه‌فس و به‌رووبووم [ وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ (١٥٥) ] به‌ڵام مژده‌ بده‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ كاتی ئه‌و به‌ڵاو موسیبه‌تانه‌ ئارامگرن info
التفاسير:

external-link copy
156 : 2

ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَٰبَتۡهُم مُّصِيبَةٞ قَالُوٓاْ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيۡهِ رَٰجِعُونَ

[ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ (١٥٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی به‌ڵاو موسیبه‌تێك ئه‌بن ئه‌ڵێن: ئێمه‌ هه‌ر موڵكی خوای گه‌وره‌ین وه‌ هه‌موومان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ info
التفاسير:

external-link copy
157 : 2

أُوْلَٰٓئِكَ عَلَيۡهِمۡ صَلَوَٰتٞ مِّن رَّبِّهِمۡ وَرَحۡمَةٞۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُهۡتَدُونَ

[ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ صَلَوَاتٌ مِنْ رَبِّهِمْ وَرَحْمَةٌ ] هه‌ر كه‌سێك بڵێ: (إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) صه‌برو ئارام بگرێ ئه‌وانه‌ صه‌ڵاواتی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ره‌ واته‌: خوای گه‌وره‌ لێیان خۆش ئه‌بێ وه‌ مه‌دحیان ئه‌كات له‌لای فریشته‌كان وه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمیان پێ ئه‌كات [ وَأُولَئِكَ هُمُ الْمُهْتَدُونَ (١٥٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ هیدایه‌تیان ئه‌دات info
التفاسير:

external-link copy
158 : 2

۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلۡمَرۡوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِۖ فَمَنۡ حَجَّ ٱلۡبَيۡتَ أَوِ ٱعۡتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَاۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيۡرٗا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ

[ إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ] كێوی (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) ئه‌مانه‌ دروشمی خوای گه‌وره‌ن له‌ كاتی حه‌ج و عومره‌دا [ فَمَنْ حَجَّ الْبَيْتَ أَوِ اعْتَمَرَ ] جا هه‌ر كه‌سێك حه‌جی ماڵی خوای گه‌وره‌ی كرد یان عومره‌ی كرد [ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِ أَنْ يَطَّوَّفَ بِهِمَا ] ئه‌وه‌ ئاساییه‌ كه‌ ته‌واف بكات واته‌ سه‌عی بكات له‌ نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌)دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ پێش ئیسلامدا كاتێك خه‌ڵكی مه‌دینه‌ حه‌ج یان عومره‌یان بكردایه‌ بتی خۆیان هه‌بووه‌ (مه‌نات)یان هه‌بووه‌ كه‌ ئه‌یانپه‌رست بۆیه‌ پاش هاتنی ئیسلام به‌لایانه‌وه‌ قورس بووه‌ كه‌ بڕۆن سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) بكه‌ن، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ وای فه‌رموو، وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، به‌ڵام سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) ڕوكنی حه‌ج و عومره‌یشه‌ كه‌سێك حه‌جی كرد یان عومری كرد ئه‌بێ سه‌عی نێوان (صه‌فاو مه‌ڕوه‌) بكات [ وَمَنْ تَطَوَّعَ خَيْرًا فَإِنَّ اللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ (١٥٨) ] وه‌ هه‌ر كه‌سێكیش خێرو چاكه‌ی زیاتر بكات و سوننه‌ته‌كان جێبه‌جێ بكات ئه‌وه‌ خوای كه‌وره‌ سوپاسگوزاره‌و پاداشتی زۆر له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی كه‌م ده‌داته‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر زانایه‌ به‌ چاكه‌ی چاكه‌كاران info
التفاسير:

external-link copy
159 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡتُمُونَ مَآ أَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلۡهُدَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا بَيَّنَّٰهُ لِلنَّاسِ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أُوْلَٰٓئِكَ يَلۡعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلۡعَنُهُمُ ٱللَّٰعِنُونَ

{سزای شاردنەوەی دین} [ إِنَّ الَّذِينَ يَكْتُمُونَ مَا أَنْزَلْنَا مِنَ الْبَيِّنَاتِ وَالْهُدَى مِنْ بَعْدِ مَا بَيَّنَّاهُ لِلنَّاسِ فِي الْكِتَابِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌و شته‌ ڕوون و ئاشكراو هیدایه‌ته‌ی كه‌ ئێمه‌ ناردوومانه‌ ده‌یشارنه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ كتابه‌كاندا ئێمه‌ ئاشكرامان كردووه‌ واته‌: مه‌به‌ست پێی جووله‌كه‌و گاوره‌ وه‌ له‌ كتابه‌كانی ئه‌واندا باسی هاتنی پێغه‌مبه‌ری خوا كراوه‌ صلی الله علیه وسلم به‌ ئاشكرا ئه‌وانیش ئه‌یشارنه‌وه‌ وه‌ به‌ خه‌ڵكی ناڵێن [ أُولَئِكَ يَلْعَنُهُمُ اللَّهُ وَيَلْعَنُهُمُ اللَّاعِنُونَ (١٥٩) ] ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ نه‌فره‌تیان لێ ئه‌كات وه‌ هه‌موو نه‌فره‌تكاران له‌ فریشته‌و جنی و مه‌لائیكه‌ت و ماسی و نه‌هه‌نگه‌كان و مێرووله‌كان هه‌موو نه‌فره‌تكارێ نه‌فره‌تیان لێ ئه‌كات info
التفاسير:

external-link copy
160 : 2

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ وَأَصۡلَحُواْ وَبَيَّنُواْ فَأُوْلَٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيۡهِمۡ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

[ إِلَّا الَّذِينَ تَابُوا وَأَصْلَحُوا وَبَيَّنُوا ] ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌یان نه‌بێ كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ وه‌ چاكسازیان كردووه‌ وه‌ ئه‌و شته‌ی كه‌ شاردیانه‌وه‌ ئیعلان و ئاشكرای ئه‌كه‌ن و ڕوونی ئه‌كه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی [ فَأُولَئِكَ أَتُوبُ عَلَيْهِمْ ] ئه‌وانه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمووێ: ته‌وبه‌یان لێ قه‌بوڵ ئه‌كه‌م [ وَأَنَا التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٦٠) ] وه‌ من زۆر ته‌وبه‌ قه‌بوڵ ئه‌كه‌م وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو به‌زه‌ییم info
التفاسير:

external-link copy
161 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَمَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٌ أُوْلَٰٓئِكَ عَلَيۡهِمۡ لَعۡنَةُ ٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ

[ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ أُولَئِكَ عَلَيْهِمْ لَعْنَةُ اللَّهِ وَالْمَلَائِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (١٦١) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ وه‌ به‌كافری مردوونه‌ ئا ئه‌وانه‌ له‌عنه‌تی خوای گه‌وره‌و مه‌لائیكه‌ت و هه‌موو خه‌ڵكیان له‌سه‌ره‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌كافری بمرێ، به‌ڵام كافرێكی دیاریكراو كه‌ هێشتا نه‌مردووه‌ زاناكان بۆچونیان جیاوازه‌ له‌سه‌ر دروستێتی نه‌فره‌ت كردن لێی info
التفاسير:

external-link copy
162 : 2

خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ

[ خَالِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلَا هُمْ يُنْظَرُونَ (١٦٢) ] ئه‌و كافرانه‌ به‌ هه‌میشه‌یی و به‌ نه‌مری له‌ ئاگری دۆزه‌خدا ئه‌مێننه‌وه‌، وه‌ خوای گه‌وره‌ سزایان له‌سه‌ر سووك ناكات وه‌ ئه‌وان مۆڵه‌تیشیان پێ نادرێ [ وَإِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ ] په‌رستراو و خوای ئێوه‌ یه‌ك خوایه‌كه‌ info
التفاسير:

external-link copy
163 : 2

وَإِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ

[ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ (١٦٣) ] هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه‌ شایه‌نی په‌رستن بێ جگه‌ له‌ زاتی پیرۆزی الله نه‌بێ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ خوایه‌كی زۆر به‌ڕه‌حم و سۆزو میهره‌بانه‌ info
التفاسير: