ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
249 : 2

فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِٱلۡجُنُودِ قَالَ إِنَّ ٱللَّهَ مُبۡتَلِيكُم بِنَهَرٖ فَمَن شَرِبَ مِنۡهُ فَلَيۡسَ مِنِّي وَمَن لَّمۡ يَطۡعَمۡهُ فَإِنَّهُۥ مِنِّيٓ إِلَّا مَنِ ٱغۡتَرَفَ غُرۡفَةَۢ بِيَدِهِۦۚ فَشَرِبُواْ مِنۡهُ إِلَّا قَلِيلٗا مِّنۡهُمۡۚ فَلَمَّا جَاوَزَهُۥ هُوَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَعَهُۥ قَالُواْ لَا طَاقَةَ لَنَا ٱلۡيَوۡمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦۚ قَالَ ٱلَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُم مُّلَٰقُواْ ٱللَّهِ كَم مِّن فِئَةٖ قَلِيلَةٍ غَلَبَتۡ فِئَةٗ كَثِيرَةَۢ بِإِذۡنِ ٱللَّهِۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

[ فَلَمَّا فَصَلَ طَالُوتُ بِالْجُنُودِ قَالَ إِنَّ اللَّهَ مُبْتَلِيكُمْ بِنَهَرٍ ] كاتێك كه‌ (طالوت) سه‌ربازه‌كانی له‌ شار ده‌ركرد و به‌ڕێكه‌وتن پێی فه‌رموون: خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ تاقی ئه‌كاته‌وه‌ به‌ ڕووبارێك كه‌ له‌ نێوان ئوردن و فه‌له‌ستین دایه‌ [ فَمَنْ شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي ] جا هه‌ر كه‌سێك له‌ ئاوی ئه‌و ڕووباره‌ بخواته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ من نیه‌ با شوێنم نه‌كه‌وێت [ وَمَنْ لَمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي ] وه‌ هه‌ر كه‌سێ تامی نه‌كات و لێی نه‌خواته‌وه‌ ئه‌وه‌ له‌ منه‌ [ إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك مشتێك به‌ده‌ستی بخواته‌وه‌ ئه‌وه‌ ڕێگا پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تامی بكه‌ن و تێنوویه‌تیتان بشكێنن، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستی مشتێكی خوارده‌وه‌ ئه‌وه‌ تێر ئاو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێیخوارده‌وه‌ تێر ئاو نه‌بوو [ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ ] به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان له‌ ئاوه‌كه‌یان خوارده‌وه‌ ته‌نها كه‌مێك له‌وان نه‌بێ كه‌ ژماره‌یان وه‌ك له‌ (بوخاری) هاتووه‌: سێ سه‌دو سیانزه‌ چوارده‌ كه‌سێك بوو به‌ ژماره‌ی ئه‌و صه‌حابانه‌ی به‌شداری جه‌نگی به‌دریان كرد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا صلی الله علیه وسلم [ فَلَمَّا جَاوَزَهُ هُوَ وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ ] كاتێك (طالوت) خۆی و ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه‌ به‌قسه‌یان كردو له‌ ئاوه‌كه‌یان نه‌خوارده‌وه‌ ئه‌و سێ سه‌دو سیانزه‌ چوارده‌ كه‌سه‌ ڕووباره‌كه‌یان تێپه‌ڕاندو ڕۆیشتن [ قَالُوا لَا طَاقَةَ لَنَا الْيَوْمَ بِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ] ئینجا وتیان: به‌ڕاستی ئێمه‌ توانای جالوت و سه‌ربازه‌كانیمان نیه‌ ئه‌وان زۆرن [ قَالَ الَّذِينَ يَظُنُّونَ أَنَّهُمْ مُلَاقُو اللَّهِ كَمْ مِنْ فِئَةٍ قَلِيلَةٍ غَلَبَتْ فِئَةً كَثِيرَةً بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئه‌وانه‌ی كه‌ یه‌قینیان هه‌بوو ئه‌گه‌ن به‌ په‌روه‌ردگاریان كه‌ زاناكانیان بوو وتیان: ترستان نه‌بێ چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی كه‌م زاڵ بوونه‌ به‌سه‌ر چه‌نده‌ها كۆمه‌ڵی زۆردا به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ (٢٤٩) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌ به‌وه‌ی سه‌ریان ئه‌خات و پشتیوانیان ئه‌كات، وه‌ به‌زۆری نیه info
التفاسير:

external-link copy
250 : 2

وَلَمَّا بَرَزُواْ لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِۦ قَالُواْ رَبَّنَآ أَفۡرِغۡ عَلَيۡنَا صَبۡرٗا وَثَبِّتۡ أَقۡدَامَنَا وَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ

[ وَلَمَّا بَرَزُوا لِجَالُوتَ وَجُنُودِهِ ] كاتێك كه‌ ده‌ركه‌وتن بۆ (جالوت) و سه‌ربازه‌كانی له‌ زه‌ویه‌كی فراواندا [ قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا ] وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار صه‌بر بڕژێنه‌ به‌سه‌رمانداو ئارامگرمان بكه‌ وه‌ پێمان دامه‌زراو و جێگیر بكه‌ ڕانه‌كه‌ین [ وَانْصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ (٢٥٠) ] وه‌ سه‌رمان بخه‌ به‌سه‌ر كه‌سانی كافرو بێ باوه‌ڕدا info
التفاسير:

external-link copy
251 : 2

فَهَزَمُوهُم بِإِذۡنِ ٱللَّهِ وَقَتَلَ دَاوُۥدُ جَالُوتَ وَءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ وَٱلۡحِكۡمَةَ وَعَلَّمَهُۥ مِمَّا يَشَآءُۗ وَلَوۡلَا دَفۡعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعۡضَهُم بِبَعۡضٖ لَّفَسَدَتِ ٱلۡأَرۡضُ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡعَٰلَمِينَ

[ فَهَزَمُوهُمْ بِإِذْنِ اللَّهِ ] به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر (جالوت) و سه‌ربازه‌كانیان [ وَقَتَلَ دَاوُودُ جَالُوتَ ] وه‌ داودیش صلی الله علیه وسلم (جالوتی) كوشت وه‌ خوای گه‌وره‌ كردی به‌ پێغه‌مبه‌ر [ وَآتَاهُ اللَّهُ الْمُلْكَ وَالْحِكْمَةَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ موڵك و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ به‌خشی [ وَعَلَّمَهُ مِمَّا يَشَاءُ ] وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێ فێری كرد، وتراوه‌: فێری قه‌ڵغان دروست كردنی كردووه‌ [ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُمْ بِبَعْضٍ لَفَسَدَتِ الْأَرْضُ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ نه‌خشه‌و پیلانی كافرانی ره‌تنه‌كردایه‌ته‌وه‌ به‌هه‌ندێ خه‌ڵكی كه‌ كوشتار ده‌كه‌ن له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌وا زه‌وی تووشی ئاشووب ئه‌بوو به‌وه‌ی كه‌ كافران ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرت و دروشمه‌كانی كوفریان تێدا به‌رپا ده‌كردو قه‌ده‌غه‌ی په‌رستنی خوای گه‌وره‌یان ده‌كرد [ وَلَكِنَّ اللَّهَ ذُو فَضْلٍ عَلَى الْعَالَمِينَ (٢٥١) ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی یه‌كجار زۆره‌ به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا info
التفاسير:

external-link copy
252 : 2

تِلۡكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتۡلُوهَا عَلَيۡكَ بِٱلۡحَقِّۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

[ تِلْكَ آيَاتُ اللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ] ئه‌مه‌ نیشانه‌و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌حه‌ق بۆتمان خوێنده‌وه‌ كه‌ هه‌واڵێكی ڕاسته‌و گومانی تیادا نیه‌ [ وَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ (٢٥٢) ] وه‌ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم یه‌كێكی له‌و پێغه‌مبه‌رانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ ناردووتیه‌تی info
التفاسير: