ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
6 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ سَوَآءٌ عَلَيۡهِمۡ ءَأَنذَرۡتَهُمۡ أَمۡ لَمۡ تُنذِرۡهُمۡ لَا يُؤۡمِنُونَ

{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی كافر } [ إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَأَنْذَرْتَهُمْ أَمْ لَمْ تُنْذِرْهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (٦) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافرو بێباوه‌ڕن یه‌كسانه‌ ئه‌گه‌ر ئینزارو ئاگاداریان بكه‌یته‌وه‌ یان نا ئیمان ناهێنن چونكه‌ حه‌قه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ info
التفاسير:

external-link copy
7 : 2

خَتَمَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمۡ وَعَلَىٰ سَمۡعِهِمۡۖ وَعَلَىٰٓ أَبۡصَٰرِهِمۡ غِشَٰوَةٞۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ عَظِيمٞ

[ خَتَمَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ وَعَلَى سَمْعِهِمْ وَعَلَى أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ] خوای گه‌وره‌ مۆری له‌سه‌ر دڵ و گوێیان داوه‌ وه‌ په‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر چاویانه‌، نه‌ حه‌ق ئه‌بینن نه‌ حه‌ق ئه‌بیستن نه‌ حه‌ق ئه‌چێته‌ دڵیانه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆیان ڕوون بۆته‌وه‌و خۆیان شوێنی نه‌كه‌وتوونه‌ [ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٧) ] وه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ڕۆژی دوایی سزایه‌كی زۆر گه‌وره‌یان بۆ هه‌یه‌ info
التفاسير:

external-link copy
8 : 2

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِ وَمَا هُم بِمُؤۡمِنِينَ

{هەندێك لە سیفاتی مرۆڤی مونافیق‌و دووڕوو} پاشان خوای گه‌وره‌ دێته‌ سه‌ر باسكردنی مونافیقان كه‌ له‌ مه‌دینه‌ ده‌ركه‌وتن: [ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَقُولُ آمَنَّا بِاللَّهِ وَبِالْيَوْمِ الْآخِرِ وَمَا هُمْ بِمُؤْمِنِينَ (٨) ] له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه‌ ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمانمان به‌خوای گه‌وره‌و به‌ ڕۆژی دوایی هه‌یه‌ به‌ڵام ڕاست ناكه‌ن و له‌ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا ئیمانیان نیه‌ info
التفاسير:

external-link copy
9 : 2

يُخَٰدِعُونَ ٱللَّهَ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَمَا يَخۡدَعُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ

[ يُخَادِعُونَ اللَّهَ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَمَا يَخْدَعُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (٩) ] به‌ حسابی خۆیان فێڵ له‌ خوای گه‌وره‌و باوه‌ڕداران ئه‌كه‌ن به‌ڵام له‌ حه‌قیقه‌ت و ڕاستیدا فێڵ له‌ هیچ كه‌سێك ناكه‌ن ته‌نها له‌ خۆیان نه‌بێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فێڵ له‌ خوای گه‌وره‌ ناكرێ به‌ڵام خۆیان هه‌ست ناكه‌ن info
التفاسير:

external-link copy
10 : 2

فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ فَزَادَهُمُ ٱللَّهُ مَرَضٗاۖ وَلَهُمۡ عَذَابٌ أَلِيمُۢ بِمَا كَانُواْ يَكۡذِبُونَ

[ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] ئه‌مانه‌ نه‌خۆشی شه‌ك و گومان و نیفاق له‌ دڵیاندایه‌ [ فَزَادَهُمُ اللَّهُ مَرَضًا ] خوای گه‌وره‌ش ئه‌و نه‌خۆشییه‌یانی زیاتر كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌قیان ناسی و لایاندا لێی و ئیمانیان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌هێنا صلی الله علیه وسلم [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ بِمَا كَانُوا يَكْذِبُونَ (١٠) ] وه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌و درۆ كردنه‌ی كه‌ ئه‌یانكرد، بانگه‌شه‌ی ئیمانیان ده‌كردو ئیمانداریش نه‌بوون info
التفاسير:

external-link copy
11 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ لَا تُفۡسِدُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ قَالُوٓاْ إِنَّمَا نَحۡنُ مُصۡلِحُونَ

[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ لَا تُفْسِدُوا فِي الْأَرْضِ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی ئاشوب مه‌گێڕن و ئاشوب مه‌نێنه‌وه‌ له‌سه‌ر زه‌وی به‌ نیفاق و دووڕوویی و خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین بۆ كافران و تاوانكردن [ قَالُوا إِنَّمَا نَحْنُ مُصْلِحُونَ (١١) ] ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ته‌نها چاكسازین info
التفاسير:

external-link copy
12 : 2

أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلۡمُفۡسِدُونَ وَلَٰكِن لَّا يَشۡعُرُونَ

[ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ الْمُفْسِدُونَ وَلَكِنْ لَا يَشْعُرُونَ (١٢) ] بزانن ئاشوبگێڕی ته‌واو ئه‌وان خۆیانن به‌ڵام هه‌ست ناكه‌ن [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا كَمَا آمَنَ النَّاسُ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی ئیمان بێنن وه‌كو چۆن خه‌ڵكی (واته‌: صه‌حابه‌) ئیمانیان هێناوه‌ info
التفاسير:

external-link copy
13 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ كَمَآ ءَامَنَ ٱلنَّاسُ قَالُوٓاْ أَنُؤۡمِنُ كَمَآ ءَامَنَ ٱلسُّفَهَآءُۗ أَلَآ إِنَّهُمۡ هُمُ ٱلسُّفَهَآءُ وَلَٰكِن لَّا يَعۡلَمُونَ

[ قَالُوا أَنُؤْمِنُ كَمَا آمَنَ السُّفَهَاءُ ] ئه‌ڵێن: ئایا ئێمه‌ ئیمان بێنین هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و كه‌سه‌ سه‌فیهـ و گێل و نه‌زان و نه‌فام و كاڵفامانه‌ ئیمانیان هێناوه‌ (مه‌به‌ستیان صه‌حابه‌یه‌) (خوایان لێ رازی بێت) [ أَلَا إِنَّهُمْ هُمُ السُّفَهَاءُ وَلَكِنْ لَا يَعْلَمُونَ (١٣) ] خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر صه‌حابه‌ دێته‌ وه‌ڵام و ئه‌فه‌رمووێ: نه‌خێر ئه‌م مونافیقانه‌ ئه‌مانه‌ خۆیان گێل و نه‌زان و نه‌فامن به‌ڵام نازانن info
التفاسير:

external-link copy
14 : 2

وَإِذَا لَقُواْ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ قَالُوٓاْ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوۡاْ إِلَىٰ شَيَٰطِينِهِمۡ قَالُوٓاْ إِنَّا مَعَكُمۡ إِنَّمَا نَحۡنُ مُسۡتَهۡزِءُونَ

[ وَإِذَا لَقُوا الَّذِينَ آمَنُوا قَالُوا آمَنَّا ] كاتێك كه‌ ئه‌م مونافیقانه‌ بگه‌یشتنیایه‌ به‌ باوه‌ڕداران (صه‌حابه‌) ئه‌یانووت: ئێمه‌ش وه‌كو ئێوه‌ ئیمانمان هێناوه‌ [ وَإِذَا خَلَوْا إِلَى شَيَاطِينِهِمْ ] وه‌ كاتێك تاك بوونایه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كانیان له‌سه‌رانی كوفرو نیفاق و جوله‌كه‌ [ قَالُوا إِنَّا مَعَكُمْ إِنَّمَا نَحْنُ مُسْتَهْزِئُونَ (١٤) ] ئه‌یانووت: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئێوه‌داین وه‌كاتێك كه‌ ئێمه‌ تێكه‌ڵ موسڵمانان ئه‌بین ئه‌وه‌ ته‌نها گاڵته‌یان پێ ئه‌كه‌ین info
التفاسير:

external-link copy
15 : 2

ٱللَّهُ يَسۡتَهۡزِئُ بِهِمۡ وَيَمُدُّهُمۡ فِي طُغۡيَٰنِهِمۡ يَعۡمَهُونَ

[ اللَّهُ يَسْتَهْزِئُ بِهِمْ ] دیسان خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر صه‌حابه‌ دێته‌ وه‌ڵام كاتێك ئه‌وان گاڵته‌ به‌ صه‌حابه‌ ئه‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گاڵته‌ پێكردنه‌ خوای گه‌وره‌ش گاڵته‌ به‌وان ئه‌كات وه‌ سووك و ڕیسوایان ئه‌كات و تۆڵه‌یان لێ ئه‌سه‌نێ بۆ به‌نده‌ باوه‌ڕداره‌كانی [ وَيَمُدُّهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ (١٥) ] وه‌ بۆیان درێژ ئه‌كاته‌وه‌ له‌ناو توغیان گومڕایی و كوفری خۆیاندا بگه‌وزێن و به‌رده‌وام بن چونكه‌ شایه‌نی ئیمان نین info
التفاسير:

external-link copy
16 : 2

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلضَّلَٰلَةَ بِٱلۡهُدَىٰ فَمَا رَبِحَت تِّجَٰرَتُهُمۡ وَمَا كَانُواْ مُهۡتَدِينَ

[ أُولَئِكَ الَّذِينَ اشْتَرَوُا الضَّلَالَةَ بِالْهُدَى ] ئا ئه‌مانه‌ ئه‌و هیدایه‌ته‌ی خوای گه‌وره‌ بۆی ناردن گۆڕیانه‌وه‌ به‌ گومڕایی، گومڕاییان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر هیدایه‌تدا [ فَمَا رَبِحَتْ تِجَارَتُهُمْ ] وه‌ ئه‌م بازرگانیه‌ی كه‌ كردیان به‌ شوێنكه‌وتنیان بۆ كوفر له‌ جیاتی ئیمان نه‌یانبرده‌وه‌و قازانجیان نه‌كرد [ وَمَا كَانُوا مُهْتَدِينَ (١٦) ] وه‌ هیدایه‌ت دراویش نه‌بوون و هیدایه‌تیان وه‌رنه‌گرت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیدایه‌ته‌كه‌یان گۆڕیه‌وه‌ به‌ گومڕایی info
التفاسير: