ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការបកប្រែជាភាសាឃឺដ - សឡាហុទទីន

external-link copy
91 : 2

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ ءَامِنُواْ بِمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُواْ نُؤۡمِنُ بِمَآ أُنزِلَ عَلَيۡنَا وَيَكۡفُرُونَ بِمَا وَرَآءَهُۥ وَهُوَ ٱلۡحَقُّ مُصَدِّقٗا لِّمَا مَعَهُمۡۗ قُلۡ فَلِمَ تَقۡتُلُونَ أَنۢبِيَآءَ ٱللَّهِ مِن قَبۡلُ إِن كُنتُم مُّؤۡمِنِينَ

[ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ آمِنُوا بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ ] وه‌ كاتێك كه‌ پێیان بڵێی ئیمان بێنن به‌و قورئانه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ دایبه‌زاندووه‌ [ قَالُوا نُؤْمِنُ بِمَا أُنْزِلَ عَلَيْنَا ] ئه‌ڵێن: ئێمه‌ ئیمان دێنن به‌وه‌ی بۆسه‌ر خۆمان دابه‌زیوه‌ واته‌: ته‌ورات [ وَيَكْفُرُونَ بِمَا وَرَاءَهُ ] وه‌ كوفریش ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه‌ له‌ دوای ته‌وراتدا هاتووه‌ كه‌ قورئانه‌ [ وَهُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِمَا مَعَهُمْ ] كه‌ قورئانیش ئه‌و حه‌قه‌یه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ ته‌وراتدا هه‌یه‌ ئه‌میش به‌ڕاستی دائه‌نێ وه‌ پێچه‌وانه‌ی ناكات و یه‌كسانه‌ [ قُلْ فَلِمَ تَقْتُلُونَ أَنْبِيَاءَ اللَّهِ مِنْ قَبْلُ إِنْ كُنْتُمْ مُؤْمِنِينَ (٩١) ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه‌ ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ڕاست ئه‌كه‌ن بۆچی پێغه‌مبه‌رانی خواتان ئه‌كوشت له‌ پێشتردا كه‌ نه‌هیتان لێ كرابوو بیانكوژن وه‌كو باب و باپیرانتان كه‌ پێغه‌مبه‌رانی خوای گه‌وره‌یان كوشتووه‌ info
التفاسير: