クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
283 : 2

۞ وَإِن كُنتُمۡ عَلَىٰ سَفَرٖ وَلَمۡ تَجِدُواْ كَاتِبٗا فَرِهَٰنٞ مَّقۡبُوضَةٞۖ فَإِنۡ أَمِنَ بَعۡضُكُم بَعۡضٗا فَلۡيُؤَدِّ ٱلَّذِي ٱؤۡتُمِنَ أَمَٰنَتَهُۥ وَلۡيَتَّقِ ٱللَّهَ رَبَّهُۥۗ وَلَا تَكۡتُمُواْ ٱلشَّهَٰدَةَۚ وَمَن يَكۡتُمۡهَا فَإِنَّهُۥٓ ءَاثِمٞ قَلۡبُهُۥۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعۡمَلُونَ عَلِيمٞ

ئەگەر ھاتوو لەسەفەردا بوون وە ھیچ نووسەرێکیشتان دەست نەکەوت کە گرێبەستی قەرزەکەتان بۆ بنوسێت، ھێندە بەسە قەرزارەکە بارمتەیەک بداتە خاوەن ھەقەکە، تاوەکو ببێتە متمانە و جێگای دڵنیایی بۆ خاوەن قەرزەکە کە ماڵەکەی بەفیڕۆ ناڕوات، تا ئەو کاتەی کە قەرزارەکە قەرزەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، جا ئەگەر متمانەتان بەیەکتر ھەبوو ئەوا پێویست بە نووسین و شاھیدی گرتن و بارمتەدانان ناکات، ئەو کاتە قەرزەکە دەبێتە ئەمانەتێک لای قەرزارەکە و لە ئەستۆیدایە، وە پێویستە بیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی، وە لەخوا بترسێت وکەمتەرخەمی نەکات لە دانەوەی قەرزەکەی، جارێکی تر ڕوو دەکاتە شاھیدەکان وپێیان دەفەرموێت: کە ھەرکاتێک بانگ کران بۆ شاھیدی دان شاھیدیەکەیان نەشارنەوە، چونکە ھەر کەسێک شاھیدی بشارێتەوە بێگومان دڵی خۆی گوناھبار دەکات، وە دڵەكەی دڵی کەسێکی لەسنوور دەرچووە، وە خوای گەورە بەو کارانەی ئێوە ئەنجامی دەدەن ئاگادار وزانایە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نیە، وە لەسەر تەواوی ئەوەی دەیکەن پاداشت وسزا دەدرێنەوە. info
التفاسير:

external-link copy
284 : 2

لِّلَّهِ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِۗ وَإِن تُبۡدُواْ مَا فِيٓ أَنفُسِكُمۡ أَوۡ تُخۡفُوهُ يُحَاسِبۡكُم بِهِ ٱللَّهُۖ فَيَغۡفِرُ لِمَن يَشَآءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَآءُۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

ھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەیە تەنھا موڵکی خوای گەورەیە، ھەر خوای گەورەش دروستی کردوون و بەڕێوەیشیان دەبات، جا ئەگەر ئەوەی له دڵ ودەرونتاندا ھەیە ئاشکرای بکەن یان بیشارنەوە ودەری نەخەن خوای گەورە پێی ئاگادارە وموحاسەبەیشتان دەکات لەسەری، دوای ئەوە خوای گەورە بە فەزڵ ورەحمی خۆی خۆش دەبێت لەو کەسەی کە دەیەوێت، وە بە دادگەری و حیکمەتی خۆی سزای ئەو کەسەش دەدات کە بیەوێت، بێگومان خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا. info
التفاسير:

external-link copy
285 : 2

ءَامَنَ ٱلرَّسُولُ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيۡهِ مِن رَّبِّهِۦ وَٱلۡمُؤۡمِنُونَۚ كُلٌّ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَمَلَٰٓئِكَتِهِۦ وَكُتُبِهِۦ وَرُسُلِهِۦ لَا نُفَرِّقُ بَيۡنَ أَحَدٖ مِّن رُّسُلِهِۦۚ وَقَالُواْ سَمِعۡنَا وَأَطَعۡنَاۖ غُفۡرَانَكَ رَبَّنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ

پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕی ھێنا بە تەواوی ئەوەی لە لایەن خوای گەورەوە دابەزیوە، ھەروەھا باوەڕدارانیش ھەر ھەمویان باوەڕیان ھێنا بە خوای گەورە، وە باوەڕیان بە ھەموو فریشتەکان ھێنا، وە بە ھەموو ئەو پەرتووکانەی دابەزیوون بۆ سەر پێغەمبەران، وە باوەڕیشیان بە تەواوی ئەو پێغەمبەرانەی ڕەوانەی کردوون، باوەڕیان پێ ھێنان و ووتیان: ئێمە جیاوازی ناکەین لە نێوان ھیچ یەکێک لە پێغەمبەران، وە ووتیان: ئەی پەروەردگار ئەوەی فەرمانت پێکردین وئەوەش ڕێگریت لێکردن بیستمان، وە گوێڕایەڵ و ملکەچین بە ئەنجامدانی فەرمانەکانت و دوور کەوتنەوە لە ڕێگریەکانت، وە داوات لێدەکەین کە لێمان خۆش بیت ئەی پەروەردگارمان، چونکە سەرەنجام وگەڕانەوەمان لە ھەموو کاروبارێکماندا تەنھا ھەر بۆلای تۆیە. info
التفاسير:

external-link copy
286 : 2

لَا يُكَلِّفُ ٱللَّهُ نَفۡسًا إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَهَا مَا كَسَبَتۡ وَعَلَيۡهَا مَا ٱكۡتَسَبَتۡۗ رَبَّنَا لَا تُؤَاخِذۡنَآ إِن نَّسِينَآ أَوۡ أَخۡطَأۡنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تَحۡمِلۡ عَلَيۡنَآ إِصۡرٗا كَمَا حَمَلۡتَهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِنَاۚ رَبَّنَا وَلَا تُحَمِّلۡنَا مَا لَا طَاقَةَ لَنَا بِهِۦۖ وَٱعۡفُ عَنَّا وَٱغۡفِرۡ لَنَا وَٱرۡحَمۡنَآۚ أَنتَ مَوۡلَىٰنَا فَٱنصُرۡنَا عَلَى ٱلۡقَوۡمِ ٱلۡكَٰفِرِينَ

خوای گەورە بەدەر لەتوانا و تاقەت ئەرک ناخاتە سەر ھیچ کەسێک، چونکە ئاینی پیرۆزی ئیسلام لەسەر ئاسانکاری بنیاتنراوە و ھیچ بارگرانی وقورسیەکی تێدا نیە، ھەر کەسێک ھەر کارێکی خێر وباش ئەنجام بدات ئەوە پاداشتی ئەوەی کردوویەتی بەبێ کەم وکوورتی وەری دەگرێتەوە، وە ھەر کەسیش ھەر تاوان و کارێکی خراپ ئەنجام بدات ئەوا سزاکەی وەردەگرێت، وە ھیچ کەسیش تاوان و خراپەی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت، پێغەمبەر و باوەڕداران ھەموو ووتیان: ئەی پەروەردگارمان ئەگەر فەرمانێکی تۆمان لەبیر چوو، وە یان بەھەڵە چووین لەکردنی کارێک یان گوفتارێک بەبێ مەبەست، لێمان مەگرە و سزامان مەدە لەسەری، ئەی پەروەردگارمان ھیچ ئەرکێکی گران وقورسمان لێ داوا مەکە کە نەتوانین ئەنجامی بدەین، وەک ئەو ئەرکانەی کە لەسەر پێش ئێمە داتنان، وەک جولەکەکان کە بەھۆی ستەم وزوڵمی خۆیانەوە سزات دان وداوای ئەرکی گرانت لێکردن ونەیانتوانی ئەنجامی بدەن، وە ئەرکێکی وا گران وقورسمان بەسەردا مەدە کە پێمان ھەڵنەگیرێت ولە تواناماندا نەبێت جێ بەجێی بکەین، ئەی پەروەردگارمان چاوپۆشی لەگوناھەکانمان بکە ولێمان خۆشبە وە بەفەزڵ ومیھرەبانی خۆت ڕەحمان پێ بکە، چونکە تەنھا ھەر تۆ پشت وپەنا وسەرخەرمانیت، دەسا بەسەر بێ باوەڕان وخوا نەناساندا سەرمان بخە. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• جواز أخذ الرهن لضمان الحقوق في حال عدم القدرة على توثيق الحق، إلا إذا وَثِقَ المتعاملون بعضهم ببعض.
دروستە بۆ دڵنیایی لە وەرگرتنەوەی مافەکان بارمتە وەربگیرێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر ھاتوو نەتوانرا مافەکان دیکۆمێنت بکرێن، مەگەر کاتێک نەبێت ئەو کەسانەی کە مامەڵە لەگەڵ یەکتر دەکەن متمانەیان بەیەکتر ھەبێت. info

• حرمة كتمان الشهادة وإثم من يكتمها ولا يؤديها.
حەرامە شاھیدی دان بشارێتەوە و جێ بەجێ نەکرێت، وە ئەو کەسەشی شاھیدی دان دەشارێتەوە و نەیدات گوناھی دەگاتێ. info

• كمال علم الله تعالى واطلاعه على خلقه، وقدرته التامة على حسابهم على ما اكتسبوا من أعمال.
کەمالی زانستی خوای گەورە کە ئاگادارە بەسەر کاروباری تەواوی دروستکراوەکانیدا، وە دەسەڵاتی تەواوی ھەیە لە لێپرسینەوەی ئەو کاروبارانەی ئەنجامی دەدەن. info

• تقرير أركان الإيمان وبيان أصوله.
ڕوونکردنەوە و جەختکردنەوە لەسەر پایەکانى ئیمان و بنچینەکانى. info

• قام هذا الدين على اليسر ورفع الحرج والمشقة عن العباد، فلا يكلفهم الله إلا ما يطيقون، ولا يحاسبهم على ما لا يستطيعون.
ئەم ئاینە پیرۆزە لەسەر ئاسانکاری و ھەڵگرتنی ناڕەحەتی وبارگرانی لەسەر بەندەکان ڕاوەستاوە، خوای گەورە داوای شتێکیان لێ ناکات کە لە توانایاندا نەبێت، وە لێپرسینەوەشیان لەگەڵدا ناکات لەسەر کارێک نەتوانن ئەنجامی بدەن. info