クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
25 : 2

وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمۡ جَنَّٰتٖ تَجۡرِي مِن تَحۡتِهَا ٱلۡأَنۡهَٰرُۖ كُلَّمَا رُزِقُواْ مِنۡهَا مِن ثَمَرَةٖ رِّزۡقٗا قَالُواْ هَٰذَا ٱلَّذِي رُزِقۡنَا مِن قَبۡلُۖ وَأُتُواْ بِهِۦ مُتَشَٰبِهٗاۖ وَلَهُمۡ فِيهَآ أَزۡوَٰجٞ مُّطَهَّرَةٞۖ وَهُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

ئەگەر بێتو ئەو ھەڕەشە وگوڕەشانەی پێشوو بۆ بێباوەڕان بووبێت، ئەوا ئەی پێغەمبەر موژدە بدە بەوانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە ھێناوە وکاروکردەوەی چاک ئەنجام دەدەن بەوە دڵیان خۆش بێت بە بەھەشتانێک کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیاندا دەڕۆن، ھەرکاتێک بەروبومە پاک وخاوێنەکان دەرخواردیان دەدرێت، لەتاو ئەوەی لە بەروبومەکانی دونیا دەچن، دەڵێن: ئەمە ئەو بەروبومانەیە کە پێشتر لە دونیادا پێماندرا، چونکە بەروبومی ھاوشێوە لە ڕواڵەت وناوەکانیان پێشکەشیان دەکرێت تاوەکو بەرەو ڕووی برۆن چونکە پێشتر ئاشنا بوون پێی، بەڵام جیاوازن لە خواردن وتام ولەزەتیاندا، وە لەبەھەشتدا ھاوسەرانی پاکیزەیان بۆ ئامادە کراوە، ھاوسەرانێک کە پاکوخاوێنن لە ھەموو ئەو شتانەی کە دڵ ودەرون پێیان ناخۆشە، وخەڵکی دونیا قێزیان لێی دەبێتەوە، ئەوانە لە ناز ونیعمەتی ھەمیشەیی وبەردەوامدان کە ھەرگیز کۆتایی نایەت، پێچەوانەی ناز ونیعمەتە وخۆشیەکانی دونیا کە کۆتاییان دێت. info
التفاسير:

external-link copy
26 : 2

۞ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَسۡتَحۡيِۦٓ أَن يَضۡرِبَ مَثَلٗا مَّا بَعُوضَةٗ فَمَا فَوۡقَهَاۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ فَيَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۖ وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ فَيَقُولُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلٗاۘ يُضِلُّ بِهِۦ كَثِيرٗا وَيَهۡدِي بِهِۦ كَثِيرٗاۚ وَمَا يُضِلُّ بِهِۦٓ إِلَّا ٱلۡفَٰسِقِينَ

بێگومان خوای گەورە شەرم ناکات (پۆ تێگەیاندنی خەڵکی) نمونە بەھەر شتێک بھێنێتەوە کە خۆی دەیەوێت، نمونە بە مێشوولە وگەورەترە لە مێشوولە یان بچوکتر لە مێشوولە دەھێنێتەوە، خەڵکیش لەبەرامبەر ئەمەدا دوو جۆرن، باوەڕداران وبێباوەڕان، باوەڕداران باوەڕی پێدەکەن ودەزانن کە لە پشت ئەو نمونە ھێنانەوە حیکمەت ودانایی خوای گەورە ھەیە، بەڵام بێباوەڕان بە گاڵتە جاڕیەوە لە ھۆکاری ئەوە دەپرسن کە بۆچی خوای گەورە نمونەی بەم دروستکراوە قێزەونانە ھێناوەتەوە، وەک مێشوولە ومێش وجاڵجاڵۆکە وھەندێک شتی تریش، خوای گەورەش وەڵامیان دەداتەوە، لەم نمونە ھێنانەوانەدا ڕێنمونی وڕێنمایی کردن وتاقیکردنەوەی خەڵکی تێدایە، ھەندێک لەوانە خوای گەورە بەھۆی پشتھەڵکردن لە بیرکردنەوە لێیان گومڕایان دەکات، ئەوانەش کەسانێکی زۆرن، وە ھەندێک کەسی تر بەھۆی ئەوەی کە وانە وپەند وئامۆژگاری لێوەردەگرن خوای گەورە ھیدایەتی داون، ئەوانەش دیسان کەسانێکی زۆرن، ئەوەش بزانە ئەوەی شایانی گومڕا کردن نەبێت خوای گەورە گوڕمڕای ناکات، ئەوانەش ئەو کەسانەن کە لە گوێڕایەڵێ خوای گەورە دەرچوون، وەک دووڕوەکان. info
التفاسير:

external-link copy
27 : 2

ٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهۡدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعۡدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقۡطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفۡسِدُونَ فِي ٱلۡأَرۡضِۚ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن و نایبەنە سەر، بەوەی کە خوای گەورە پەیمانی لێوەرگرتن کە بەتاک و تەنھا ئەو بپەرستن و شوێن پێغەمبەرەکەی بکەون، ئەو پێغەمبەرەی کە پێغەمبەرانی پێشووتر ھەواڵیان دابوو بە ھاتنی، ئەوانەی کە پەیمانی خوای گەورە دەشکێنن ھەر ئەوانەن کاتێک خوای گەورە فەرمانیان پێدەکات کە خزمایەتی و سیلەی ڕەحم بگەیەنن کەچی ئەوان جێبەجێی ناکەن و دەیپچڕێنن، وە ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدان کە خراپەکاری و تاوان و گوناهـ لە سەر زەویدا بڵاو بکەنەوە، ئەوانە ھەر ئەوانەن کە لە دونیا و دواڕۆژدا بێبەش و بێ بەخت و چارە ڕەشن. info
التفاسير:

external-link copy
28 : 2

كَيۡفَ تَكۡفُرُونَ بِٱللَّهِ وَكُنتُمۡ أَمۡوَٰتٗا فَأَحۡيَٰكُمۡۖ ثُمَّ يُمِيتُكُمۡ ثُمَّ يُحۡيِيكُمۡ ثُمَّ إِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

ئەی بێباوەڕان بەڕاستی ئێوە کارتان زۆر سەیرە، چۆن بێباوەڕ دەبن بەخوای گەورە لە کاتێکدا ئێوە بەچاوی خۆتان بەڵگەی گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە لە دەرون وجەستەی خۆتاندا دەبینن، لەکاتێکدا ئێوە پێشتر ھەر نەبوون، بەڵام دواتر خوای گەورە لاشە ولاری ڕێکخستن وھێناینە بوون وگیانی کردن بەبەردا، پاشان ھەر ئەو جارێکی تر دەتانمرێنێت، وە پاشان جارێکی تر زیندووتان دەکاتەوە، ودەتانگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی تاوەکو لەسەر ئەو کاروکردەوانەی کە پێش خۆتان خستن لێپرسینەوەتان لەگەڵدا بکات. info
التفاسير:

external-link copy
29 : 2

هُوَ ٱلَّذِي خَلَقَ لَكُم مَّا فِي ٱلۡأَرۡضِ جَمِيعٗا ثُمَّ ٱسۡتَوَىٰٓ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَسَوَّىٰهُنَّ سَبۡعَ سَمَٰوَٰتٖۚ وَهُوَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

خوای گەورە و تاک و تەنھا ھەرچی ھەیە لە سەر زەوی لە ڕووبار و دار و درەخت و تەواوی نیعمەتەکانی تر کە لەژمارە نایەن و ئێوە سوودی لێ دەبینن و تام و چێژی لێوەردەگرن، دروستی کردووە بۆتان تاوەکو لە خزمەتی ئێوەدا بن، پاشان ئەو زاتە پیرۆزە دەستی كرد بە دروست كردنی ئاسمان، و ھەر حەوت چینەکەی ئاسمانی بەڕێک و پێکی دروستکرد، بێگومان ئەو زاتە ئاگادارە بە ھەموو شتێک. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• من كمال النعيم في الجنة أن ملذاتها لا يكدرها أي نوع من التنغيص، ولا يخالطها أي أذى.
یەکێک لە تەواوی وکامڵی ناز ونیعمەتەکانی بەھەشت ئەوەیە کە تام وچێژەکانی ھیچ شتێک نایانگۆڕێت وخراپیان ناکات، وە ھیچ پیسیەکیش تێکەڵاویان نابێت. info

• الأمثال التي يضربها الله تعالى لا ينتفع بها إلا المؤمنون؛ لأنهم هم الذين يريدون الهداية بصدق، ويطلبونها بحق.
ئەو نموونانەی کە خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا باسیان دەکات تەنھا باوەڕداران سوودی لێ دەبینن، چونکە ھەر ئەوان بەھەق وبەڕاستی بەشوێن ھیدایەت ورێنمونیەوەن، وداوای دەکەن. info

• من أبرز صفات الفاسقين نقضُ عهودهم مع الله ومع الخلق، وقطعُهُم لما أمر الله بوصله، وسعيُهُم بالفساد في الأرض.
دیاریترین سیفەتی فاسق ولەسنوور دەرچوان ئەوەیە پەیمان وبەڵێنەکانیان لەگەڵ خوای گەورە وکەسانی تریش دەشکێنن، وە ئەوەشی کە خوای گەورە فەرمانی پێکردوون بەجێی بھێنن لە سیلەی ڕەحم جێ بەجێی ناکەن ودەیبچڕێنن، وە ھەمیشە ھەوڵی بڵاوکردنەوەی خراپە وخراپەکاری دەدەن لەسەر زەویدا. info

• الأصل في الأشياء الإباحة والطهارة؛ لأن الله تعالى امتنَّ على عباده بأن خلق لهم كل ما في الأرض.
ئەصڵ وبنەما لە ئیسلامدا ئەوەیە ھەموو شتێک ڕێگا پێدراو وپاکوخاوێنە، چونکە خوای گەورە منەت دەکات بەسەر بەندەکانیدا بەوەی ھەرچی لەسەر زەویە بۆ خزمەتی ئەوانی دروستکردووە. info