クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
154 : 2

وَلَا تَقُولُواْ لِمَن يُقۡتَلُ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمۡوَٰتُۢۚ بَلۡ أَحۡيَآءٞ وَلَٰكِن لَّا تَشۡعُرُونَ

ئەی باوەڕداران ئەوکەسانەی کە لە پێناو خوای گەورەدا دەکوژرێن پێیان مەڵێن مردوون، وەک کەسانی تر کە چۆن دەمرن، بەڵکو ئەوان لای پەروەردگاریان زیندوون، بەڵام ئێوە ھەست ناکەن بە چۆنیەتی ژیانیان، چونکە ژیانێکی تایبەت بەخۆیان ھەیە و ھیچ ڕێگایەک نیە بۆ چۆنیەتی زانینی مەگەر وەحی ونیگای خوا نەبێت. info
التفاسير:

external-link copy
155 : 2

وَلَنَبۡلُوَنَّكُم بِشَيۡءٖ مِّنَ ٱلۡخَوۡفِ وَٱلۡجُوعِ وَنَقۡصٖ مِّنَ ٱلۡأَمۡوَٰلِ وَٱلۡأَنفُسِ وَٱلثَّمَرَٰتِۗ وَبَشِّرِ ٱلصَّٰبِرِينَ

بەچەندان ناڕەحەتی وبەڵا وموصیبەت ئێمە ئێوە تاقی دەکەینەوە، بە شتێک لە ترس لە دوژمنەکانتان، وە بە بە برسیەتی وکەم بوونەوەی خواردن، وە بەکەمبوونەوەی ماڵ وسامانتان بە لەدەستدانی یان بە ناڕحەت بوون بە پەیداکردنیەوە، وە بە زیانی گیانی بەھۆی کارەسات ولەناوچوونەوە، یان بە مردن لە پێناو خوادا، وە یان بە کەمبوونەوەی ئەو بەروبومانەی کە لە زەویدا دەڕوێن، جا ئەی پێغەمبەر تۆ موژدە بدە بەو کەسانەی کە ئارامگرن لەسەر ئەو بەڵا وموصیبەتانە، بەوەی خوای گەورە لە دونیا و دواڕۆژدا دڵیان خۆش دەکات. info
التفاسير:

external-link copy
156 : 2

ٱلَّذِينَ إِذَآ أَصَٰبَتۡهُم مُّصِيبَةٞ قَالُوٓاْ إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّآ إِلَيۡهِ رَٰجِعُونَ

ئەو کەسانەی کاتێک یەکێک لەو بەڵا وموصیبەتانەی بەسەردا دێت و ئارام دەگرێت و بەدڵێکی ڕازیەوە بە تەسلیم بوون به قەدەری خوا دەڵێت: ئێمە ھەمومان موڵکی خوای گەورەین ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە مامەڵەمان لەگەڵ دەکات، و ئێمە ھەموویشمان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێینەوە لە ڕۆژی دواییدا، ھەر ئەو دروستی کردوین و ھەر ئەویش جۆرە ناز ونیعمەتی بەسەردا ڕشتوین، وە لەکۆتاییشەوە سەرەنجامی ھەموو کارێکمان ھەر بۆلای ئەوە. info
التفاسير:

external-link copy
157 : 2

أُوْلَٰٓئِكَ عَلَيۡهِمۡ صَلَوَٰتٞ مِّن رَّبِّهِمۡ وَرَحۡمَةٞۖ وَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡمُهۡتَدُونَ

ئا ئەوانەی خاوەن ئەو سیفەتە جوانانە بوون، خوای گەورە وەصف وثەنایان دەکات لە نێو کۆڕی فریشتە بەرزەکاندا، وە ڕەحم ومیھرەبانیان بەسەردا دەرژێت، وە ھەر ئەوانەش ڕێنمونی کراون بۆ سەر ڕێگای ھەق وڕاستی. info
التفاسير:

external-link copy
158 : 2

۞ إِنَّ ٱلصَّفَا وَٱلۡمَرۡوَةَ مِن شَعَآئِرِ ٱللَّهِۖ فَمَنۡ حَجَّ ٱلۡبَيۡتَ أَوِ ٱعۡتَمَرَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِ أَن يَطَّوَّفَ بِهِمَاۚ وَمَن تَطَوَّعَ خَيۡرٗا فَإِنَّ ٱللَّهَ شَاكِرٌ عَلِيمٌ

ئەو دوو کێوەی بە صەفا ومەروە ناسراون کە لەنزیک کەعبەوەن، یەکێکن لە مەشخەڵ ودروشمەکانی شەریعەتی ڕوونی ئیسلام، جا ھەر کەسێک نیەتی ھێنا بچێت بۆ ماڵی خوا بە مەبەستی حەج یان عومرە، ئەوا ھیچ گوناھێکی ناگات ھاتووچۆی نێوان ھەردووکیان بکات، لێرەدا کە دەڵێت ھیچ گوناھێکی ناگات، دڵنیا کردنەوەی باوەڕدارانە لەوەی ھیچ ئیحراج نەبن بەوەی وابزانن ھاتۆچۆی نێوان صەفا ومەروە کارێکی سەردەمی جاھیلیە، خوای گەورە ڕوونی کردەوتەوە کە ئەوە یەکێکە لە مەناسیک وئەرکەکانی حەج وعومرە، جا ھەر کەسێک کردەوەیەکی چاکە بکات بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە بۆ خوای گەورە، بێگومان خوای گەورەش پاداشتی چاکەکەی دەداتەوە و وەری دەگرێت لێی، ھەر ئەو زانایە بەوانەی کە کاری چاکە دەکەن و شایستەی پاداشتن. info
التفاسير:

external-link copy
159 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَكۡتُمُونَ مَآ أَنزَلۡنَا مِنَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَٱلۡهُدَىٰ مِنۢ بَعۡدِ مَا بَيَّنَّٰهُ لِلنَّاسِ فِي ٱلۡكِتَٰبِ أُوْلَٰٓئِكَ يَلۡعَنُهُمُ ٱللَّهُ وَيَلۡعَنُهُمُ ٱللَّٰعِنُونَ

بێگومان ئەوانەی ئەو بەڵگە ونیشانانە دەشارنەوە کە دامانبەزاندووە لەسەر ڕاستیەتی پێغەمبەرێتی موحەمەد و ئەوەشی ھێناویەتی، لە جولەکە وگاورەکان و جگە ئەوانیش، لە دوای ئەوەی لە پەرتووەکەکانیاندا ڕوونمان کردەوە و ئاشکرامان کردن، ئەوانە خوای گەورە لە میھرەبانی خۆی دەریان دەکات، وە فریشتەکان و پێغەمبەران و ھەموو خەڵکیش نزایان لێ دەکەن بەوەی خوا لە ڕەحم ومیھرەبانی خۆی دەریان بکات. info
التفاسير:

external-link copy
160 : 2

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُواْ وَأَصۡلَحُواْ وَبَيَّنُواْ فَأُوْلَٰٓئِكَ أَتُوبُ عَلَيۡهِمۡ وَأَنَا ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

ئەوانەیان نەبێت تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆلای خوای گەورە، وە پەشیمان بوون لەوەی کە ئەو بەڵگە ونیشانە ڕوون وئاشکرایانەیان شاردەوە، وە پاشان کاروکردەوە ڕواڵەتی وپەنهانیەكانیشان باش کرد، وە ئەوەش کە شاردبویانەوە لە ھەق وڕاستی و ھیدایەتی ڕوونیان کردەوە، ئا ئەوانە تەوبە وگەڕانەوە بۆ لای گوێرایەڵی خۆمیان لێوەردەگرم، بێگومان ھەر منیش تەوبەی تەوبەکاران وەردەگرم، وە بە ڕەحم ومیھرەبانیشم لەگەڵیاندا. info
التفاسير:

external-link copy
161 : 2

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَمَاتُواْ وَهُمۡ كُفَّارٌ أُوْلَٰٓئِكَ عَلَيۡهِمۡ لَعۡنَةُ ٱللَّهِ وَٱلۡمَلَٰٓئِكَةِ وَٱلنَّاسِ أَجۡمَعِينَ

ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون و لەسەر ئەو بێباوەڕیەش مردن، پێش ئەوەی تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە، ئەوانە نەفرینی خوایان لێ بێت، وە دووربن لە ڕەحمەت ومیھرەبانی ئەو، وە دەکەونە بەر نەفرینی فریشتەکان وھەموو خەڵکییش بەوەی دووربن لە ڕەحم و میھرەبانی پەروەردگار. info
التفاسير:

external-link copy
162 : 2

خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَلَا هُمۡ يُنظَرُونَ

لەو سزا ونەفرینەشدا دووچارن و دەمێننەوە، وە ھیچ سزایان لەسەر سووک ناکرێت، ئەگەر بۆ تەنھا ڕۆژێکیش بێت، وە لەڕۆژی دواییدا ھیچ مۆڵەتیان نادرێت، چونکە ڕۆژی دوایی جێگای پاداشت وەرگرتنەوەیە نەک کارکردن. info
التفاسير:

external-link copy
163 : 2

وَإِلَٰهُكُمۡ إِلَٰهٞ وَٰحِدٞۖ لَّآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلرَّحۡمَٰنُ ٱلرَّحِيمُ

ئەی خەڵکینە پەرستراوی بەھەقی ئێوە یەک خوایە کە یەکە لە زات وصیفاتیدا، وه ھاوتاو ھاوشێوەی نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر جگە لەو نیە، ئەو خاوەنی ڕەحم ومیھرەبانیەکی فراوانە، میھرەبانە لەگەڵ بەندەکانیدا، بەوەی چەندان ناز ونیعمەتی خۆی بەسەردا ڕشتون کە لە ژمارە نایەن. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• الابتلاء سُنَّة الله تعالى في عباده، وقد وعد الصابرين على ذلك بأعظم الجزاء وأكرم المنازل.
تاقیکردنەوە سونەتێکی خوای بەرز وبڵندە بۆ بەندەکانی، بەڵێنی داوە بە بەندە خۆڕاگرەکانی کە پاداشتی گەورەیان بداتەوە وبیانخاتە خۆشترین جێگا، وپلە وپایەی بەرزیشیان بداتێ. info

• مشروعية السعي بين الصفا والمروة لمن حج البيت أو اعتمر.
مەشروعیەت ودروستی ھاتوچۆ لەنێوان صەفە ومەروەدا، بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت حەج یان عومرە بکەن. info

• من أعظم الآثام وأشدها عقوبة كتمان الحق الذي أنزله الله، والتلبيس على الناس، وإضلالهم عن الهدى الذي جاءت به الرسل.
گەورەترین گوناە کە قورسترین سزاشی بۆ دانرابێت، شاردنەوەی ئەو ھەق وڕاستیەیە کە خوای گەورە ناردویەتیە خوارەوە، وە بەرگی ھەق بکەیت بەبەر ناھەقدا، وە گومڕایان بکەیت لەسەر ئەو ھیدایەت وڕاستیەی کە پێغەمبەران پێی ھاتوون. info