クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
182 : 2

فَمَنۡ خَافَ مِن مُّوصٖ جَنَفًا أَوۡ إِثۡمٗا فَأَصۡلَحَ بَيۡنَهُمۡ فَلَآ إِثۡمَ عَلَيۡهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ھەرکەسێک ھەستی کرد کە کەسی وەصیەتکەر لە وەصیەتەکەیدا ناھەقی وستەم دەکات، ئەگەر ھەوڵیدا بە ئامۆژگاری ئەوەی وەصیەتکەرەکە خراپی کردووە چاکی کردەوە، وە لایەنە جیاوازەکانی ئاشتکردەوە، ئەو ھیچ گوناھێکی ناگات، بەڵکو لەسەر ئەو کارەیشی خێری بۆ دەنوسرێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بۆ ئەو بەندانەی تەوبە دەکەن، وە میھرەبانیشە بۆیان. info
التفاسير:

external-link copy
183 : 2

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ كُتِبَ عَلَيۡكُمُ ٱلصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تَتَّقُونَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، پەروەردگارتان ڕۆژووی لەسەر فەرز کردوون، ھەروەک چۆن فەرزیشی کردووە لەسەر ئومەتانی پێش ئێوەیش، تاوەکو لەخوا بترسن، ئەویش بەوەی بەکار وکردەوەی چاک، لەسەروو ھەموویانەوە بەڕۆژوو گرتن، خۆتان بپارێزن لە سزای دۆزەخ. info
التفاسير:

external-link copy
184 : 2

أَيَّامٗا مَّعۡدُودَٰتٖۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۚ وَعَلَى ٱلَّذِينَ يُطِيقُونَهُۥ فِدۡيَةٞ طَعَامُ مِسۡكِينٖۖ فَمَن تَطَوَّعَ خَيۡرٗا فَهُوَ خَيۡرٞ لَّهُۥۚ وَأَن تَصُومُواْ خَيۡرٞ لَّكُمۡ إِن كُنتُمۡ تَعۡلَمُونَ

ئەو ڕۆژووەی کە فەرزکراوە لەسەرتان، ڕۆژوو گرتنی چەند ڕۆژێکی کەمە لە ساڵێکدا، جا ھەر کەسێک لە ئێوە نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژوو گرتنی بۆ گران و قورس بوو، یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژووەکەی بشکێنێت و نەیگرێت، پاشان دەبێت بە ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە نەیگرتوون و شکاندونی لە دوای ڕەمەزان بیانگرێتەوە، وە ئەو کەسانەش دەتوانن بەڕۆژوو بن، بەڵام ڕۆژووەکەیان شکاند ئەوا دەبێت فدیە بدەن، ئەویش بریتیە لە پێدانی خواردنی ژەمێک خۆراک بە ھەژارێک بۆ ھەر ڕۆژێک کە نەیگرتوون، وە هەركەسێك لە ژەمی خواردنی یەك هەژار زیاتر بدات یان لەگەڵ رۆژووەكەدا نانی هەژاری دا ئەوا بێگومان چاكترە، وە بێگومان ئەگەر بەڕۆژوو بن گەلێک چاکترە لە شکاندن و پێدانی فدیە بە ھەژاران، ئەگەر ئێوە بزانن فەزڵی گەورەی ڕۆژوو چەندێکە، ئەم حوکمە لەسەرەتای فەرز بوونی ڕۆژوو بوو، ھەر کەسێک بیوستایە ڕۆژووی دەگرت، وە ھەر کەسێکیش بیوستایە نەیدەگرت و فدیەی خواردنی دەدا بە ھەژاران، بەڵام دواتر خوای گەورە ڕۆژووی فەرز کرد لەسەر ھەموو کەسێکی باڵغی بە توانا. info
التفاسير:

external-link copy
185 : 2

شَهۡرُ رَمَضَانَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ فِيهِ ٱلۡقُرۡءَانُ هُدٗى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَٰتٖ مِّنَ ٱلۡهُدَىٰ وَٱلۡفُرۡقَانِۚ فَمَن شَهِدَ مِنكُمُ ٱلشَّهۡرَ فَلۡيَصُمۡهُۖ وَمَن كَانَ مَرِيضًا أَوۡ عَلَىٰ سَفَرٖ فَعِدَّةٞ مِّنۡ أَيَّامٍ أُخَرَۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ بِكُمُ ٱلۡيُسۡرَ وَلَا يُرِيدُ بِكُمُ ٱلۡعُسۡرَ وَلِتُكۡمِلُواْ ٱلۡعِدَّةَ وَلِتُكَبِّرُواْ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمۡ وَلَعَلَّكُمۡ تَشۡكُرُونَ

مانگی ڕەمەزان ئەو مانگەیە کە سەرەتا قورئانی پیرۆزی تێدا دابەزی بۆ سەر پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە شەوی قەدردا، خوای گەورە ناردیە خوارەوە کە مایەی ھیدایەت وڕێنمونی بێت بۆ خەڵکی، ئەو قورئانە بەڵگە ونیشانەگەلێکی ڕوونی ھیدایەتی تێدایە، وە جیاکەرەوەی نێوان ھەق وناھەقە، جا ھەرسێک لە ئێوە مانگی رەمەزانی بەسەردا ھات وە نیشتەجێ و لەشی ساغ بوو، ئەوا واجبە لەسەری ھەموو مانگەکە بەڕۆژوو بێت، وە ھەر کەسێکیشتان نەخۆش بوو بەشێوەیەک ڕۆژووگرتن گران وقورس بوو لەسەری یان لەسەفەردا بوو، ئەوا دەتوانێت ڕۆژوو نەگرێت وبیشکێنێت، جا ئەگەر ڕۆژوەکەی شکاند ونەیگرت واجبە لەسەری پاش ڕەمەزان ئەو ڕۆژانە بگرێتەوە کە نەیگرتوون وشکاندوونی، بەم حوکمەش کە خوای گەورە بۆی داناون دەیەوێت کارئاسانیتان بۆ بکات وئەرکی سەرشانتان سووک بکات ونایەوێت بکەونە تەنگی وناڕەحەتیەوە، وە دەیەوێت بە ئاسانی ڕۆژووی ئەو مانگە ھەمووی تەواو بکەن، وە پاش تەواو بوونی ئەو مانگە وھاتنی ڕۆژی جەژن لەبەرامبەر ئەوەی خوای گەورە یارمەتیدان کە ڕۆژووی ئەو مانگە بگرن، خوا بەگەورە بگرن و(اللە أکبر) بکەن وبیڵێنەوە، وە پێویستە شوکر وسوپاسی بکەن لەسەر ئەوەی ھیدایەتی دان وڕێنمونی کردن بۆ سەر ئەو ئاینە پیرۆزەی کە ڕازی بوو ئاینتان بێت. info
التفاسير:

external-link copy
186 : 2

وَإِذَا سَأَلَكَ عِبَادِي عَنِّي فَإِنِّي قَرِيبٌۖ أُجِيبُ دَعۡوَةَ ٱلدَّاعِ إِذَا دَعَانِۖ فَلۡيَسۡتَجِيبُواْ لِي وَلۡيُؤۡمِنُواْ بِي لَعَلَّهُمۡ يَرۡشُدُونَ

ئەی پێغەمبەر ئەگەر بەندەکانم پرسیاری نزیکی من وگیرابوونی نزاکانیان کرد، ئەوە بێگومان من نزیکم لێیانەوە، وە زانام بە حاڵو گوزەرانیان، وە بیسەری نزاکانیانم، بۆیە ھیچ پێویست بە ناوەندی گیری ودەنگ بەرزکردنەوە ناکات، نزای نزاکارانیان گیرا دەکەم ئەگەر دڵسۆز وموخلیص بن لە نزاکانیاندا، دەی کەوابێت با گوێڕایەڵی من وفەرمانەکانی من بن، وە دامەزراو بن لەسەر باوەڕەکەیان، ئەوەش بەسوودترین ھۆکارە بۆ گیرابوونی نزاکانیان، بەڵکو بەو ھۆیەوە ڕێگای ڕاست بگرنە بەر لە کاروباری دین و دونیایاندا. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• فَضَّلَ الله شهر رمضان بجعله شهر الصوم وبإنزال القرآن فيه، فهو شهر القرآن؛ ولهذا كان النبي صلى الله عليه وسلم يتدارس القرآن مع جبريل في رمضان، ويجتهد فيه ما لا يجتهد في غيره.
خوای گەورە ڕێزی لە مانگی ڕەمەزان ناوە بەوەى کردوویەتی بە مانگی ڕۆژوو و دابەزینی قورئان، ئەو مانگە مانگی قورئانە، ھەر لەبەر ئەوە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەو مانگە لەگەڵ جبریل لە مانا و مەبەستەکانی قورئان دەکۆڵینەوە، وە زۆریش خواپەرستی تێدا دەکرد و خۆی ماندوو دەکرد زۆر زیاتر لە مانگەکانی تر. info

• شريعة الإسلام قامت في أصولها وفروعها على التيسير ورفع الحرج، فما جعل الله علينا في الدين من حرج.
شەریعەتی ئیسلام بنەما ولق وپۆپەکانی لەسەر ئاسانکاری وھەڵگرتنی ناڕەحەتی بنیات ناوە، بەھیچ شێوەیەک خوای گەورە بارگرانی وئەرکی قورسی لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا دانەناوە. info

• قُرْب الله تعالى من عباده، وإحاطته بهم، وعلمه التام بأحوالهم؛ ولهذا فهو يسمع دعاءهم ويجيب سؤالهم.
نزیکی خوای گەورە لە بەندەکانیەوە، وە ئاگاداری وزانایی بە ھەموو ئیش وکار وحاڵ وگوزەرانێکیان، ھەر لەبەر ئەوە نزاکانیان دەبیستێ و وەڵامی داواکانیان دەداتەوە. info