クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
225 : 2

لَّا يُؤَاخِذُكُمُ ٱللَّهُ بِٱللَّغۡوِ فِيٓ أَيۡمَٰنِكُمۡ وَلَٰكِن يُؤَاخِذُكُم بِمَا كَسَبَتۡ قُلُوبُكُمۡۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌ حَلِيمٞ

خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا ناکات لەسەر ئەو سوێندانەی کە بەبێ مەبەست دێت بەسەر زمانتاندا، وەک ئەوەی کەسێکتان دەڵێ: نە بەخوا یان بەخوا، ئەوا ھیچ کەفارەتێک لەسەرتان واجب نیە، وە ھیچ سزایەکیش نادرێن لەسەری، بەڵکو خوای گەورە لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات لەسەر ئەو سوێندانەی کە مەبەستتان ھەیە لەسەری، خوای گەورە لێبوردەی گوناھی بەندەکانیەتی، وە زۆریش لەسەر خۆیە لەگەڵیان بەوەی پەلە ناکات لە سزادانیان. info
التفاسير:

external-link copy
226 : 2

لِّلَّذِينَ يُؤۡلُونَ مِن نِّسَآئِهِمۡ تَرَبُّصُ أَرۡبَعَةِ أَشۡهُرٖۖ فَإِن فَآءُو فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٞ رَّحِيمٞ

ئەوانەی کە سوێند دەخۆن کە سەرجێی نەکەن لەگەڵ ژنەکانیان، ھەتا چوار مانگ مۆڵەتیان دەدرێت -چوار مانگ زیاتر نا- لەو کاتەوه کە سوێندەکەیان خواردووە، کە لای زانایان بە (إیلاء) ناودەبرێت، جا ئەگەر ھاتوو دوای سوێندەکەیان گەڕانەوە بۆ سەرجێی کردن لەگەڵ ژنەکانیان لەو چوار مانگە وکەمتر لەو ماوەیە، ئەوا بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە، لەو گوناھەی کە بەو ھۆیەوە کردوویانە، وە زۆر میھرەبانە بەرامبەریان بەوەی کەفارەتی بۆ داناون وەک دەرچەیەک لەو سوێندەی کە خواردوویانە. info
التفاسير:

external-link copy
227 : 2

وَإِنۡ عَزَمُواْ ٱلطَّلَٰقَ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

جا ئەگەر ھاتوو نیەتیان تەڵاقدان وجیابوونەوە بوو، بەوەی بەردەوام بوون لەسەر وازھێنان لەسەرجێی کردن لەگەڵ ژنەکانیان ونەگەڕانەوە بۆلایان لەو چوار مانگەدا، ئەوا بێگومان خوای گەورە بیسەری گوفتارانەکانیانە، لە نێویاندا بیسەری ئەو دەستەواژەیە کە تەڵاقی پێخواردووە، وە زانایە بە حاڵو گوزەران ونیەت ومەبەستیان، وە پاداشت وسزایان دەداتەوە لەسەریان. info
التفاسير:

external-link copy
228 : 2

وَٱلۡمُطَلَّقَٰتُ يَتَرَبَّصۡنَ بِأَنفُسِهِنَّ ثَلَٰثَةَ قُرُوٓءٖۚ وَلَا يَحِلُّ لَهُنَّ أَن يَكۡتُمۡنَ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِيٓ أَرۡحَامِهِنَّ إِن كُنَّ يُؤۡمِنَّ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۚ وَبُعُولَتُهُنَّ أَحَقُّ بِرَدِّهِنَّ فِي ذَٰلِكَ إِنۡ أَرَادُوٓاْ إِصۡلَٰحٗاۚ وَلَهُنَّ مِثۡلُ ٱلَّذِي عَلَيۡهِنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ وَلِلرِّجَالِ عَلَيۡهِنَّ دَرَجَةٞۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

ئەو ئافرەتانەی کە پاش چوونە لایان تەڵاقدران، تا سێ سوڕی مانگانە چاوەڕوان بکەن وخۆیان بگرنەوە وھاوسەرگیری نەکەنەوە، وە دروست نیە بۆ ئەو ئافرەتانە ئەوەی خوای گەورە کۆرپەلە لە مناڵدانیدا دروستی کردوووە بیشارنەوە، ئەگەر ڕاستگۆن لە باوەڕیان بەخوای گەورە وڕۆژی دوایی، مێردەکانیان کە تەڵاقیان داون لە پێشترن بۆ دیسان گەڕانەوە بۆلایان لە ماوەی عیددەدا، ئەگەر مەبەستیان ئاشتی ولابردنی ئەو ھۆکارانە بێت کە بوونە ھۆی تەڵاق وجیابوونەوە -دیارە مەبەست لێی ئەو تەڵاقەیە کە مافی گەڕانەوەی تێدایە- ژنان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە ھەروەک چۆن پیاوەکانیان ماف وئەرکی خۆیان ھەیە لەو چوار چێوەیەی کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون لە کۆمەڵگە ئیسلامیەکاندا، زیاد لەمەیش پیاوان پلەیەکیان ھەیە بەسەر ئافرەتانەوە لە لێپرسراویەتی وخەرجی کردنی نەفەقە و مافی تەڵاقدان، خوای گەورە زۆر دەسەڵاتدارە کە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆر دانا وکاربەجێیە لە شەرع وبەڕێوەبردنی کارەکانیدا. info
التفاسير:

external-link copy
229 : 2

ٱلطَّلَٰقُ مَرَّتَانِۖ فَإِمۡسَاكُۢ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ تَسۡرِيحُۢ بِإِحۡسَٰنٖۗ وَلَا يَحِلُّ لَكُمۡ أَن تَأۡخُذُواْ مِمَّآ ءَاتَيۡتُمُوهُنَّ شَيۡـًٔا إِلَّآ أَن يَخَافَآ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِۖ فَإِنۡ خِفۡتُمۡ أَلَّا يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَا فِيمَا ٱفۡتَدَتۡ بِهِۦۗ تِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ فَلَا تَعۡتَدُوهَاۚ وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ ٱللَّهِ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

ئەو تەڵاقەی کە مێرد دەتوانێت ژنەکەی تێیدا بگەڕێنێتەوە بۆلای خۆی تەنھا دوو تەڵاقە، بەوەی تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆ لای خۆی، دواتر تەڵاقی بدات پاشان بیگێڕێتەوە بۆلای خۆی، دوای ئەو دوو تەڵاقە یان بە شێوەیەکی جوان وڕێک وپێک لای خۆی ڕایبگرێت وتەلاقی نەداتەوە، یان تەڵاقی سێھەمی بدات و بەشێوەیەکی باش وبێ ھەرا لێی جیا بێتەوە ومافەکانی خۆی بداتێ، وە دروست نیە بۆتان ئەی مێردەکان ھیچ شتێک لەو مارەیەی داوتانە بە ژنەکانتان لێیان وەربگرنەوە، مەگەر کاتێک نەبێت ژنەکە حەزی بە ڕەوشتی یان شێوازی پیاوەکەی نیە، وە ژن وپیاوەکە وا گومان دەبەن کە بەھۆی ئەم حەز لێ نەبوونەوە نەتوانن وەفا بکەن بەو مافانەی کە بەسەریانەوەیە، بۆیە ھەڵدەسن گرفتەکەی خۆیان دەخنە ڕوو بۆ خزم وکەسوکاریان، یان بۆ ئەو کەسانەی متمانەیان پێیان ھەیە، جا ئەگەر ھاتوو لێپرسراوی ھەردوولایان ترسان لەوەی ئەو ژن وپیاوە کار وئەرکەکانی خۆیان بەرامبەر یەکتر جێ بەجێ ناکەن، ھیچ گوناھێکیان ناگات کە ژنەکە لەبەارمبەر تەڵاقدانی دەست لە مارەییەکەی یان ھەندێک پارە بدات بە پیاوەکەی، ئەو حوکمە شەرعیانە سنور وخاڵی جیاکەرەوەی نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکانن، جا بۆیە بەھیچ شێوەیەک نەیان بەزێنن، وە ھەر کەسێکیش سنورەکانی خوا، سنوری نێوان حەڵاڵ وحەرامکراوەکان ببەزێنێت ئەوە ئەو کەسانەن کە ستەمەیان لەخۆیان کردووە، بەوەی توخنی ئەو جێگایانە دەبنەوە کە ھۆکاری تیاچوون و توڕەیی وخەشم وقین وسزای خودان. info
التفاسير:

external-link copy
230 : 2

فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا تَحِلُّ لَهُۥ مِنۢ بَعۡدُ حَتَّىٰ تَنكِحَ زَوۡجًا غَيۡرَهُۥۗ فَإِن طَلَّقَهَا فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَآ أَن يَتَرَاجَعَآ إِن ظَنَّآ أَن يُقِيمَا حُدُودَ ٱللَّهِۗ وَتِلۡكَ حُدُودُ ٱللَّهِ يُبَيِّنُهَا لِقَوۡمٖ يَعۡلَمُونَ

جا ئەگەر ھاتوو پیاوەکە تەڵاقی سێھەمی ژنەکەشی دا، ئیتر دروست نیە وحەڵاڵ نیە بۆی کە جارێکی تر مارەی بکاتەوە تاوەکو مێرد بە پیاوێکی تر دەکاتەوە بە مێرد کردنێکی ڕاست ودروست کە مەبەستی حەز وئارەزوو بێت لەسەری نەک مەبەست پێی تەنھا حەڵاڵکردنەوە بێت بۆ پیاوی یەکەمی، وە دەبێت لەو مێرد کردنەدا پیاوی دووەم سەرجێی لەگەڵدا بکات، جا ئەگەر بەو شێوەیە بوو وە پیاوی دووەم تەڵاقی دایەوە، یاخود مرد، ئەو کاتە ھیچ گوناە نیە بۆ ژنەکە وپیاوی یەکەم جارێکی تر بە مارەی و گرێبەستێکی نوێوە بگەرێنەوە بۆلای یەکتر، ئەگەر ھاتوو گومانی زۆریان وابوو کە دەتوانن ھەستن بەو ئەرکە شەرعیانەی کە ئاینی ئیسلام بۆی دیاری کردوون، ئەو حوکمە شەرعیانە خوای گەورە ڕوونی کردونەتەوە بۆ ئەو خەڵکانەی کە ئاگاداری حوکم وسنورەکانی خودان، چونکە تەنھا ھەر ئەوان سوودی لێ دەبینن. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• بيَّن الله تعالى أحكام النكاح والطلاق بيانًا شاملًا حتى يعرف الناس حدود الحلال والحرام فلا يتجاوزونها.
خوای گەورە حوکمەکانی ژنھێنان وتەڵاقدانی بەشێوەیەکی جوان وڕێک وپێک ودوور ودرێژ ڕوون کردووەتەوە، تاوەکو خەڵکی شارەزای سنورەکانی حەڵاڵ و حەرام بن و نەیانبەزێنن. info

• عظَّم الله شأن النكاح وحرم التلاعب فيه بالألفاظ فجعلها ملزمة، وألغى التلاعب بكثرة الطلاق والرجعة فجعل لها حدًّا بطلقتين رجعيتين ثم تحرم عليه إلا أن تنكح زوجا غيره ثم يطلقها، أو يموت عنها.
خوای گەورە پلە و پایەی ژنھێنانی بە گەورە داناوە، وە حەرامی کردووە کە خەڵکی بە وتە و گوفتاریان بیکەنە مایەی گاڵتەجاڕی، بۆیە مرۆڤەکانی پێوە پابەند کردووە، وە ھەموو گاڵتەجاڕییەکی پووچەڵ کردوەتەوە، بەوەی ڕێگا نادات پیاوان تەڵاقی زۆر بخۆن و پاشان بیانەوێت ژنەکانیان بگەڕێننەوە بۆ لای خۆیان، لەبەر ئەوەی خوای گەورە ھاتووە سنوری بۆ داناوە ئەویش تا دوو جار پیاو دەتوانێت ژن تەڵاق بدات و بیگەڕێنێتەوە بۆ لای خۆی، ئیتر دوای ئەو دووجارە حەرام دەبێت لەسەری، مەگەر شوو بکات بە پیاوێکی تر، وە ئەویش تەڵاقی بداتەوە یان بمرێت. info

• المعاشرة الزوجية تكون بالمعروف، فإن تعذر ذلك فلا بأس من الطلاق، ولا حرج على أحد الزوجين أن يطلبه.
ژیان وگوزەرانی ژن ومێردایەتی دەبێت بەجوانترین شێوە بێت، وە ئەگەر ئەمە نەکرا، ئەو کاتە گرفت نیە پەنا ببرێتە بەر تەڵاق وجیابوونەوە، وە ھیچ کێشە نیە یەکێک لەو ژن وپیاوە داوای تەڵاق وجیا بوونەوە بکات. info