クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
257 : 2

ٱللَّهُ وَلِيُّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ يُخۡرِجُهُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِۖ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓاْ أَوۡلِيَآؤُهُمُ ٱلطَّٰغُوتُ يُخۡرِجُونَهُم مِّنَ ٱلنُّورِ إِلَى ٱلظُّلُمَٰتِۗ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلنَّارِۖ هُمۡ فِيهَا خَٰلِدُونَ

خوای گەورە پشت وپەنا ویار ویاوەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە پێی، سەرکەوتویان دەکات لە کاروباریاندا و سەریان دەخات بەسەر نەیارانیاندا، لە تاریکی بێباوەڕی و گومڕاییەوە دەریان دەھێنێت بۆ نور وڕووناکی باوەڕ و زانست، ئەوانەش کە بێباوەڕن پشت وپەنا ویار ویاوەریان ئەو بت و ھاوبەشانەیە کە دایانناون بۆ خوا، ئەوانەی بێباوەڕیان بۆ ڕازاندونەتەوە، لە نور و ڕوناکی باوەڕەو و زانستەوە دەریان دەپەڕێنن بۆ تاریکی بێباوەڕی ونەزانین، ئەوانە دەستە وتاقمی ئاگری دۆزەخن و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە. info
التفاسير:

external-link copy
258 : 2

أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِي حَآجَّ إِبۡرَٰهِـۧمَ فِي رَبِّهِۦٓ أَنۡ ءَاتَىٰهُ ٱللَّهُ ٱلۡمُلۡكَ إِذۡ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ رَبِّيَ ٱلَّذِي يُحۡيِۦ وَيُمِيتُ قَالَ أَنَا۠ أُحۡيِۦ وَأُمِيتُۖ قَالَ إِبۡرَٰهِـۧمُ فَإِنَّ ٱللَّهَ يَأۡتِي بِٱلشَّمۡسِ مِنَ ٱلۡمَشۡرِقِ فَأۡتِ بِهَا مِنَ ٱلۡمَغۡرِبِ فَبُهِتَ ٱلَّذِي كَفَرَۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئایا ئەی پێغەمبەر تۆ لەجورئەت وزاتی ئەو لەخوا یاخی بووە سەرسامترت بینیوە کە دەمەقاڵێی لەگەڵ ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) دا کرد لەبارەی پەروەردگاریەتی ویەکخواپەرستیەوە، ئەوە بوو وای گومان دەزانی کە خۆی خوایە، کاتێک کە خوای گەورە موڵک دەسەڵات وسەروەت وسامانێکی زۆری پێ بەخشی بوو لە ئەنجامدا لەخوا یاخی بوو، ئیبراھیمیش سیفاتی پەروەردگاری بۆ ڕوون کردەوە و پێی فەرموو: پەروەردگاری من ئەو پەروەردگارەیە کە ژیانی بەخشیوە بەسەرجەم دروستکراوەکانی وھەر ئەویش دەیانمرێنێت، ئەو یاخی بووەیش بەسەرسەختیەوە ووتی: منیش ژیان دەبەخشم بە خەڵک دەیشیانمرێنم، ئەوەی بمەوێت دەیکوژم و ئەوەشی بمەوێت لێی خۆش دەبم وعەفوی دەکەم، ئەوە بوو ئیبراھیم بەڵگەیەکی گەورەتری بۆ ھێنا و پێی فەرموو: ئەو پەروەردگارەی من دەیپەرستم ڕۆژ لە ڕۆژھەڵاتەوە ھەڵدەھێنێت، تۆیش ئەگەر خۆت بەخوا دەزانیت لە ڕۆژئاواوە ھەڵی بھێنە، ئەوە بوو ئەو یاخی بووە ھیچی بۆ نەماوە وحەپەسا، ئیبراھیم بە بەڵگەکانی زاڵ بوو بەسەریدا، بێگومان خوای گەورەش ستەمکاران ڕێنومایی ناکات وسەرکەوتویان ناکات لەگرتنە بەری ڕێگای ڕاست ئەویش لەبەر ئەو زوڵم وستەم ولەخوا یاخی بوونیان. info
التفاسير:

external-link copy
259 : 2

أَوۡ كَٱلَّذِي مَرَّ عَلَىٰ قَرۡيَةٖ وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا قَالَ أَنَّىٰ يُحۡيِۦ هَٰذِهِ ٱللَّهُ بَعۡدَ مَوۡتِهَاۖ فَأَمَاتَهُ ٱللَّهُ مِاْئَةَ عَامٖ ثُمَّ بَعَثَهُۥۖ قَالَ كَمۡ لَبِثۡتَۖ قَالَ لَبِثۡتُ يَوۡمًا أَوۡ بَعۡضَ يَوۡمٖۖ قَالَ بَل لَّبِثۡتَ مِاْئَةَ عَامٖ فَٱنظُرۡ إِلَىٰ طَعَامِكَ وَشَرَابِكَ لَمۡ يَتَسَنَّهۡۖ وَٱنظُرۡ إِلَىٰ حِمَارِكَ وَلِنَجۡعَلَكَ ءَايَةٗ لِّلنَّاسِۖ وَٱنظُرۡ إِلَى ٱلۡعِظَامِ كَيۡفَ نُنشِزُهَا ثُمَّ نَكۡسُوهَا لَحۡمٗاۚ فَلَمَّا تَبَيَّنَ لَهُۥ قَالَ أَعۡلَمُ أَنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٞ

یان ھەواڵی ئەو کەسەت پێگەیشتووە کاتێک تێپەڕی بەلای گوندێکدا کە سەربان ودیوارەکانی بەسەریەکدا کەوتبوون، وە دانیشتوانەکەی ھەمووی مردبوون، زۆر ترسناک وکاولە بوو، ئەو پیاوە بەسەر سوڕمانێکەوە ووتی: ئایا خوای گەورە چۆن خەڵکی ئەم گوندە پاش مردنیان زیندوو دەکاتەوە؟ ئەوە بوو خوای گەورە سەد ساڵ ئەو پیاوەی مراند، پاشان زیندووی کردەوە و لێی پرسی وپێی فەرموو: چەند ساڵ دەبێت کە مردوویت؟ ئەویش لەوەڵامدا ووتی: ڕۆژێک یان کەمتر لەڕۆژێکیش، خوای گەورە پێی فەرموو: سەد ساڵی تەواو بە مردوویی ماویتەتەوە، تەماشای ئەو خواردن وخواردنەوە بکە کە پێت بوو، کە تا ئێستاش وەک خۆی ماوەتەوە ونەگوڕاوە وخراپ نەبووە، لەگەڵ ئەوەدا خێراترین شتێک کە گوڕانکاری بەسەردا دێت خواردن وخواردنەوەیە، وە تەماشای گوێدرێژەکەت بکە کە تۆپیوە، تاوەکو بتکەین بە بەڵگە ونیشانەیەکی ڕوون بۆ خەڵکی لەسەر دەسەڵاتی گەورەیی خوای گەورە کە چۆن لەپاش مردن زیندوویان دەکاتەوە، وە تەماشای ئێسک وپروسکی ڕزیوی دوور لەیەکی گوێدرێژەکەت بکە چۆن کۆیان دەکەینەوە و دەیانجوڵێنین، لەپاشان بەگۆشت دایان دەپۆشین وزیندووی دەکەینەوە، جا کاتێک ئەو پیاوە بەچاوی خۆی ئەوەی بینی وڕاستی بۆ ڕوون بویەوە، گەورەیی دەسەڵاتی خوای بۆ دەرکەوت، ودانی نا بەڕاستیدا ووتی: ئێستا دەزانم کە خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• من أعظم ما يميز أهل الإيمان أنهم على هدى وبصيرة من الله تعالى في كل شؤونهم الدينية والدنيوية، بخلاف أهل الكفر.
گەورەترین شتێک کە باوەڕدارانی پێی دەناسرێتەوە ولەخەڵکی تر پێی جیا دەکرێنەوە ئەوەیە ئەوان لەسەر ھیدایەت وڕێنومایی وچاو ڕوونی پەروەردگارن لە تەواوی کاروباری دین ودونیایاندا، بە پێچەوانەی بیباوەڕانەوە کە خاوەنی ئەو سیفەتە ناوازانە نین. info

• من أعظم أسباب الطغيان الغرور بالقوة والسلطان حتى يعمى المرء عن حقيقة حاله.
گەورەترین ھۆکاری یاخی بوون، لەخۆبایی بوون ونازینە بەھێز ودەسەڵاتدا، تاوای لێ دەکات مرۆڤ کوێر دەکات لە ئاست ڕاستی حاڵی خۆی وکار وئەرکی لەدونیادا. info

• مشروعية مناظرة أهل الباطل لبيان الحق، وكشف ضلالهم عن الهدى.
ڕوو بەڕوبونەوە وگفتوگۆ کردن لەگەڵ کۆمەڵ ودەستە وتاقمی بێباوەڕان وناڕەوایاندا لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا کارێکی ڕێگا پێدراوە تاوەکو ھەق وڕاستی باوەڕداران وگومڕایی ودوور لەخوای ئەوانیش بۆ خەڵکی ڕوون بێتەوە. info

• عظم قدرة الله تعالى؛ فلا يُعْجِزُهُ شيء، ومن ذلك إحياء الموتى.
گەورەیی دەسەڵاتی خوای گەورە وبەرز وبڵند، بەوەی لە ئاست ھیچ شتێکدا دەستەوسان نابێت، ودەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە، وەک زیندوو کردنەوەی مردووەکان. info