クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
84 : 2

وَإِذۡ أَخَذۡنَا مِيثَٰقَكُمۡ لَا تَسۡفِكُونَ دِمَآءَكُمۡ وَلَا تُخۡرِجُونَ أَنفُسَكُم مِّن دِيَٰرِكُمۡ ثُمَّ أَقۡرَرۡتُمۡ وَأَنتُمۡ تَشۡهَدُونَ

وە بیرتانە لە تەوراتدا پەیمان وبەڵێنی بتەومان لێوەرگرتن، کە حەرامە خوێنی یەکتر بەناھەق بڕێژن، وە یەکتر لە ووڵات وشوێن وخانە ولانەتان دەربکەن، پاشان دانتان نا بەو بەڵێنەی کە لێتان وەرگیرا بوو، وە خۆیشتان شاھید بوون لەسەر ڕاستی ودروستی ئەو بەڵێن وپەیمانە. info
التفاسير:

external-link copy
85 : 2

ثُمَّ أَنتُمۡ هَٰٓؤُلَآءِ تَقۡتُلُونَ أَنفُسَكُمۡ وَتُخۡرِجُونَ فَرِيقٗا مِّنكُم مِّن دِيَٰرِهِمۡ تَظَٰهَرُونَ عَلَيۡهِم بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَإِن يَأۡتُوكُمۡ أُسَٰرَىٰ تُفَٰدُوهُمۡ وَهُوَ مُحَرَّمٌ عَلَيۡكُمۡ إِخۡرَاجُهُمۡۚ أَفَتُؤۡمِنُونَ بِبَعۡضِ ٱلۡكِتَٰبِ وَتَكۡفُرُونَ بِبَعۡضٖۚ فَمَا جَزَآءُ مَن يَفۡعَلُ ذَٰلِكَ مِنكُمۡ إِلَّا خِزۡيٞ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ وَيَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِ يُرَدُّونَ إِلَىٰٓ أَشَدِّ ٱلۡعَذَابِۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعۡمَلُونَ

بەڵام پاشان ئێوە سەرپێچی ئەو پەیمان وبەڵێنەتان کرد، دەستان کرد بەیەکتر کوشتن، ودەرکردنی یەکتر لە ووڵات وشوێنی خۆتان بە پاڵپشتی دوژمنەکانتان بەزوڵم وزۆر ودەست درێژی، وە کاتێکیش دیل وئەسیرێکتان لێگیرا ھەمووتان ھەوڵ دەدەن فدیەی بۆ کۆبکەنەوە و ڕزگاری بکەن لە دیلیەتی، لە کاتێکدا وەدەرنان ودەرکردنی ئەوان لەسەرتان حەرام وقەدەغە کرابوو، کەوا بوو چۆن ئێوە باوەڕتان بە ھەندێک لە تەورات ھەیە کە واجبی کردووە لەسەرتان فدیەی دیلەکان بدەن، وە بێباوەڕیشن بە ھەندێکی تری تەورات کە داوای لێکردوون پارێزگاری لەسەر گیان وماڵو سامانی یەکتر بکەن وقەدەغەی کردوون کە یەکتری لە شوێن وجێگا وڕێگای یەکتر دەربکەن، پاداشتی کەسێک ئا بەو شێوەیە بێت سەر شۆڕێ وڕسوای دونیا و سزای سەختی ڕۆژی دواییە، وە بێگومان خوای گەورە بێ ئاگا نیە لەو کارو کردەوانەی ئەنجامی دەدەن، بەڵکو ئاگاداری ھەموویەتی و لەسەر ھەموویشی لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکات وپاداشتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
86 : 2

أُوْلَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱشۡتَرَوُاْ ٱلۡحَيَوٰةَ ٱلدُّنۡيَا بِٱلۡأٓخِرَةِۖ فَلَا يُخَفَّفُ عَنۡهُمُ ٱلۡعَذَابُ وَلَا هُمۡ يُنصَرُونَ

جا ئەوانەی کە ژیانی دونیایان گۆڕیەوە بە ژیانی دواڕۆژ، فەزڵی ژیانێکی تیاچووی و بەکۆتایان دا بەسەر ژیانێکی ھەمیشەیی بێ کۆتادا، ئەوا بێگومان لە دواڕۆژدا سزایان لەسەر سووک نابێت، وە ھیچ کەسێکیش ناتوانێت یارمەتیان بدات وسەریان بخات لەو ڕۆژەدا. info
التفاسير:

external-link copy
87 : 2

وَلَقَدۡ ءَاتَيۡنَا مُوسَى ٱلۡكِتَٰبَ وَقَفَّيۡنَا مِنۢ بَعۡدِهِۦ بِٱلرُّسُلِۖ وَءَاتَيۡنَا عِيسَى ٱبۡنَ مَرۡيَمَ ٱلۡبَيِّنَٰتِ وَأَيَّدۡنَٰهُ بِرُوحِ ٱلۡقُدُسِۗ أَفَكُلَّمَا جَآءَكُمۡ رَسُولُۢ بِمَا لَا تَهۡوَىٰٓ أَنفُسُكُمُ ٱسۡتَكۡبَرۡتُمۡ فَفَرِيقٗا كَذَّبۡتُمۡ وَفَرِيقٗا تَقۡتُلُونَ

سوێند بێت بەخوا ئێمە تەوراتمان دا بە موسا (سەلامی خوای لێ بێت)، وە پاش ئەویش یەک لەدوای یەک پێغەمبەرانی ترمان نارد، چەند بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکراماندا بە عیسای کوڕی مەریەم کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، وەک زیندوو کردنەوەی مردوو، وە چاک کردنەوەی کوێری زگماک و بەڵەکی، وە بە فریشتەی نیگایش (جبریل) سەلامی خوای لێ بێت، پشتیوانیمان لێکرد، ئایا ئەی نەوەکانی ئیسرائیل کەی ڕاست و ڕەوایە ھەرکاتێک پێغەمبەرێکتان لە لایەن خوای گەورەوە بۆ ھاتبێت و پەیامەکەی لەگەڵ ھەوا و ئارەزووی ئێوەدا نەگونجا بێت، ئێوە خێرا دژایەتیتان کردووە و گوێرایەڵێ نەبوون و خۆتان بە گەورە بەسەر ھەق و ڕاستی و پێغەمبەرەکانی خوادا زانیوە، کۆمەڵێکتان لەو پێغەمبەرانە بەدرۆزانی، وە کۆمەڵێکی تریشتان لێ کوشتن. info
التفاسير:

external-link copy
88 : 2

وَقَالُواْ قُلُوبُنَا غُلۡفُۢۚ بَل لَّعَنَهُمُ ٱللَّهُ بِكُفۡرِهِمۡ فَقَلِيلٗا مَّا يُؤۡمِنُونَ

بەڵگەی جولەکەکان لەوەی کە شوێن پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) نەکەوتن، ئەوە بوو دەیانووت: دڵەکانمان قوفڵیان لێدراوە، وە لەوەی کە دەیڵێیت ھیچ شتێکیان پێ ناگات، وە لێی تێ ناگات، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو کە بانگەشەیان بۆ دەکرد، بەڵکو ھۆکەی ئەوە بوو خوای گەورە ئەو جولەکانەی لە ڕەحم و میھرەبانی خۆی وەدەرنا، لەبەرامبەر ئەو بێباوەڕییەی کە دەستیان دابوو پێی، چونکە ئەوان باوەڕیان بەوە نەبوو کە لە لایەن خوای گەورەوە دابەزی بوو، جگە کەمێکی نەبێت. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• من أعظم الكفر: الإيمان ببعض ما أنزل الله والكفر ببعضه؛ لأن فاعل ذلك قد جعل إلهه هواه.
گەورەترین بێباوەڕی ئەوەیە: مرۆڤ باوەڕ بە ھەندێک بکات لەوەی خوای گەورە دایبەزاندووە، وە بێباوەڕیش بێت بەھەندێکی تری، چونکە ئەو کەسە ھەوا وئارەزووی خۆی کردووە بە خوا وپەرستراوی خۆی. info

• عِظَم ما بلغه اليهود من العناد، واتباع الهوى، والتلاعب بما أنزل الله تعالى.
گەورەی تاوانی جولەکەکان ئەوە بوو: زۆر سەرسەخت بوون، وە شوێن ھەواو وئارەزووی خۆیان دەکەوتن، لەگەڵ ساختەکاری وگەمە کردن بەوەی کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزی بوو. info

• فضل الله تعالى ورحمته بخلقه، حيث تابع عليهم إرسال الرسل وإنزال الكتب لهدايتهم للرشاد.
فەزڵ وڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە بەرامبەر بە دروستکراوەکانی: بەوەی کە پەیتا پەیتا ویەک لەدوای یەک پێغەمبەرانی بە پەیام وپەڕاوە بۆ ناردوون، تاوەکو ببێتە ھۆی ھیدایەت وڕێنومایی کردنیان. info

• أن الله يعاقب المعرضين عن الهدى المعاندين لأوامره بالطبع على قلوبهم وطردهم من رحمته؛ فلا يهتدون إلى الحق، ولا يعملون به.
بێگومان خوای گەورە سزای ئەوانە دەدات کە پشت لە ھیدایەت وڕێنوماییەکانی دەکەن، وسەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن، بەوەی مۆر دەنێت بە دڵەکانیاندا و لە ڕەحمەت ومیھرەبانی خۆی دەریان دەکات. info