クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
231 : 2

وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَأَمۡسِكُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٍ أَوۡ سَرِّحُوهُنَّ بِمَعۡرُوفٖۚ وَلَا تُمۡسِكُوهُنَّ ضِرَارٗا لِّتَعۡتَدُواْۚ وَمَن يَفۡعَلۡ ذَٰلِكَ فَقَدۡ ظَلَمَ نَفۡسَهُۥۚ وَلَا تَتَّخِذُوٓاْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوٗاۚ وَٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡ وَمَآ أَنزَلَ عَلَيۡكُم مِّنَ ٱلۡكِتَٰبِ وَٱلۡحِكۡمَةِ يَعِظُكُم بِهِۦۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمٞ

ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا وکاتی کۆتایی ھاتنی عیدەکانیان نزیک بوویەوە، ئەوە دەتوانن بە شێوەیەکی باش وجوامێرانە بیانگێڕنەوە بۆلای خۆتان، یان بەچاکی وبەشێوەیەکی باش وازیان لێبھێنن ونەیانگێڕنەوە ھەتاوەکو عیدەکەیان تەواو دەبێت، نەیانگێڕنەوە بەمەبەستی ئەوەی ستەمیان لێ بکەن وزیانیان پێ بگەیەنن ھەروەک چۆن لەسەردەمی نەفامیدا وایان دەکرد، ھەرکەسێک وابکات ومەبەستی ئەوە بێت زیانیان پێ بگەیەنێت ئەوە بێگومان ستەمی لەخۆی کردووە، چونکە بەو کارەی گوناھبار دەبێت وشایستەی سزای خوای گەورە دەبێت، نەکەن ئایەت وبەڵگە ونیشانەکانی خوا بکەنە جێگای گاڵتەجاڕی ومایەی لاقرتێ، شوکر وسوپاسی ناز ونیعەمەتەکانی خوای گەورە بکەن کە بەسەرتانەوەیە لەسەر ھەموویانەوە دابەزینی قورئان وسوننەتی پێغەمبەری خوا، ئەوەتان بە بیر دەھێنینەوە تاوەکو ببێتە مایەی ھاندانی ئێوە بۆ بەدەستھێنانی ڕەزامەندی خوا و ترسانتان لە سزای دۆزەخ، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بیشزانن کە خوای گەورە زانایە وئاگادارە بە ھەموو شتێک و ھیچی شتێکی لێ وون نابێت ولەسەر ھەموو کاروکردەوەتان پاداشت وسزاتان دەداتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
232 : 2

وَإِذَا طَلَّقۡتُمُ ٱلنِّسَآءَ فَبَلَغۡنَ أَجَلَهُنَّ فَلَا تَعۡضُلُوهُنَّ أَن يَنكِحۡنَ أَزۡوَٰجَهُنَّ إِذَا تَرَٰضَوۡاْ بَيۡنَهُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ ذَٰلِكَ يُوعَظُ بِهِۦ مَن كَانَ مِنكُمۡ يُؤۡمِنُ بِٱللَّهِ وَٱلۡيَوۡمِ ٱلۡأٓخِرِۗ ذَٰلِكُمۡ أَزۡكَىٰ لَكُمۡ وَأَطۡهَرُۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ وَأَنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ

ئەگەر ژنەکانتان تەڵاقدا لە سێ تەڵاق کەمتر بوو، وە عیدەکانیان تەواو بوو، ئەوا ئەی -لێپرسراوە و وەلی ئەمرەکانیان-ڕێگریان لێ مەکەن لە گەڕانەوە بۆلای مێردەکانیان بە گرێبەست و مارەییەکی تازەوە ئەگەر ھاتوو خۆیان حەزیان بەوەکرد و ڕازی بوون لەسەری لەگەڵ مێردەکانیان، ئەو حوکمەی باسکرا لە ڕێگری نەکردنی ژنان لە گەڕانەوە بۆ لای مێردەکانیان یاد خستنەوەیە بۆ ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی ھەیە چونکە ئەوە زیاتر خێر وچاکە لە نێو دڵ ودەرونتان گەشە پێدەکات، وە باشتر شەرەف وناموس وکاروکردەوەتان خاوێن دەکاتەوە لە چڵک وپیس وپۆخڵی بێ ڕەوشتی، خوای گەورە ڕاستی ودروستی ھەموو کارێک وسەرەنجامەکەشی دەزانێت لەکاتێکدا ئێوە ھیچ شارەزاییتان لێی نیە و نایزانن. info
التفاسير:

external-link copy
233 : 2

۞ وَٱلۡوَٰلِدَٰتُ يُرۡضِعۡنَ أَوۡلَٰدَهُنَّ حَوۡلَيۡنِ كَامِلَيۡنِۖ لِمَنۡ أَرَادَ أَن يُتِمَّ ٱلرَّضَاعَةَۚ وَعَلَى ٱلۡمَوۡلُودِ لَهُۥ رِزۡقُهُنَّ وَكِسۡوَتُهُنَّ بِٱلۡمَعۡرُوفِۚ لَا تُكَلَّفُ نَفۡسٌ إِلَّا وُسۡعَهَاۚ لَا تُضَآرَّ وَٰلِدَةُۢ بِوَلَدِهَا وَلَا مَوۡلُودٞ لَّهُۥ بِوَلَدِهِۦۚ وَعَلَى ٱلۡوَارِثِ مِثۡلُ ذَٰلِكَۗ فَإِنۡ أَرَادَا فِصَالًا عَن تَرَاضٖ مِّنۡهُمَا وَتَشَاوُرٖ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡهِمَاۗ وَإِنۡ أَرَدتُّمۡ أَن تَسۡتَرۡضِعُوٓاْ أَوۡلَٰدَكُمۡ فَلَا جُنَاحَ عَلَيۡكُمۡ إِذَا سَلَّمۡتُم مَّآ ءَاتَيۡتُم بِٱلۡمَعۡرُوفِۗ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَٱعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ بَصِيرٞ

دایکان دەتوانن بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو شیر بە مناڵەکانیان بدەن، دیاری کردنی ئەو دوو ساڵە بۆ ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ماوەی شیردانەکەی تەواو بکات، وە پێویستە لەسەر باوکی مناڵەکە بە شێوەیەکی جوان و بە پێی باوی موسڵمانانی ئەو شوێنە کە پێچەوانەی شەرع نەبێت خەرجی خواردن وجلوبەرگ وپۆشاکی ئەو ئافرەتە تەڵاقدراوانە بدەن کە شیردەدەن بە مناڵەکانیان، خوای گەورە بەدەر لە توانا ودەسەڵات داواو تەکلیف لەھیچ کەسێک ناکات، وە دروست نیە بۆ ھیچ کەسێک لە دایک وباوک مناڵ بکەنە ھۆکارێک بۆ زیان گەیاندن بەوی تریان، ئەگەر منداڵ باوکی نەبوو، وە ھیچ ماڵو سامانیشی نەبوو لەسەر میرات بەرەکەی پێویستە خەرجی ومەسروفی ئەو مناڵە بدات ھەروەک چۆن لەسەر باوکی پێوست بوو خەرجی ومەسروفی بدات، ئەگەر ھاتوو باوک ودایک وویستیان پێش دوو ساڵەکە مناڵەکەیان لە شیر ببڕنەوە ئەوە دەتوانن بیبڕنەوە وھیچ گوناھیان ناگات، ئەگەر ھاتوو لەبەر بەرژەوەندی مناڵەکە بوو، وە بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی ھەردوولایان بوو، وە ئەگەر ھاتوو وویستان دایەن شیر بدات بە مناڵەکانتان ئەوە ھیچ گوناھتان ناگات ئەگەر لەگەڵ دایەنەکە ڕێک کەوتن بەپێی داب ونەریتی ڕۆژ کرێیان بدەنێ بەبێ کەم وکورتی وھیچ دواخستنێک، لەخوا بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، وە بزانن بێگومان خوای گەورە بە گشت کاروکردەوەتان بینایە وھیچی لێ وون نابێت، وە پاداشت وسزای ھەموو کاروکردەویەکتان دەداتەوە کە پێش خۆتانی دەخەن بۆ ڕۆژی دوایی. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• نهي الرجال عن ظلم النساء سواء كان بِعَضْلِ مَوْلِيَّتِه عن الزواج، أو إجبارها على ما لا تريد.
ڕێگری کردنی پیاوان لە زوڵم وستەم لە ئافرەتان، جا بە ڕێگری کردنی لێپرسراوەکەی بێت لە شوو کردنەوەی ژنی تەڵاقدراو، یان بە زۆر لێکردنی بێت لەسەر شتێک کە نەیەوێت. info

• حَفِظَ الشرع للأم حق الرضاع، وإن كانت مطلقة من زوجها، وعليه أن ينفق عليها ما دامت ترضع ولده.
شەریعەتی ئیسلام مافی شیردانی بۆ دایک پاراستووە، ئەگەر مێردەکەی تەڵاقیشی دابێت، وە پێویستە لەسەر پیاوەکەی خەرجی ومەسروفی بدات مادام شیر دەدات بە مناڵەکەی. info

• نهى الله تعالى الزوجين عن اتخاذ الأولاد وسيلة يقصد بها أحدهما الإضرار بالآخر.
خوای گەورە ڕێگری کردووە لە ژن وپیاو کە مناڵەکانیان بکەنە ھۆکارێک بەمەبەستی زیان گەیاندن بەوەی تریان. info

• الحث على أن تكون كل الشؤون المتعلقة بالحياة الزوجية مبنية على التشاور والتراضي بين الزوجين.
ھاندانی موسڵمانان کە ھەموو کار وبارێکی پەیوەست بە ژیان وگوزەرانی ژن ومێردایەتیەوە دەبێت لەسەر بنەمای ڕاوێژکردن و ڕەزامەندی ھەردوولا بێت. info