クルアーンの対訳 - クルアーン簡潔注釈(クルド語対訳)

ページ番号:close

external-link copy
142 : 2

۞ سَيَقُولُ ٱلسُّفَهَآءُ مِنَ ٱلنَّاسِ مَا وَلَّىٰهُمۡ عَن قِبۡلَتِهِمُ ٱلَّتِي كَانُواْ عَلَيۡهَاۚ قُل لِّلَّهِ ٱلۡمَشۡرِقُ وَٱلۡمَغۡرِبُۚ يَهۡدِي مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٖ مُّسۡتَقِيمٖ

خەڵکانێکی گێل ونەفام لە جولەکە وھاوشێوەکانیان لە دوو ڕووەکان، دەڵێن: ئەوە چی شتێک وایکرد لە موسڵمانەکان پشتھەڵکەن لەڕووکردنە قیبلەی (بیت المقدس) کە پێشتر ڕوویان تێدەکرد و قیبلەیان بووە؟ جا تۆیش ئەی پێغەمبەر لە وەڵامدا پێیان بڵێ: ڕوژھەڵات وڕۆژئاوا وبگرە ھەموو لایەکی جیھان بەتەنھا موڵکی خوای گەورەیە، چۆنی بوێت بەو شێوەیە بەندەکانی ئاڕاستە دەکات کە ڕوو لەکوێ بکەن، ھەر ئەو زاتە پیرۆزەیش ڕێنمونی ھەرکەسێک دەکات لە بەندەکانی بۆ سەر ڕیگای ڕاست کە بیەوێت، ئەو ڕێگایەی کە ھیچ خوار وخێچی ولاریەکی تێدا نیە. info
التفاسير:

external-link copy
143 : 2

وَكَذَٰلِكَ جَعَلۡنَٰكُمۡ أُمَّةٗ وَسَطٗا لِّتَكُونُواْ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ وَيَكُونَ ٱلرَّسُولُ عَلَيۡكُمۡ شَهِيدٗاۗ وَمَا جَعَلۡنَا ٱلۡقِبۡلَةَ ٱلَّتِي كُنتَ عَلَيۡهَآ إِلَّا لِنَعۡلَمَ مَن يَتَّبِعُ ٱلرَّسُولَ مِمَّن يَنقَلِبُ عَلَىٰ عَقِبَيۡهِۚ وَإِن كَانَتۡ لَكَبِيرَةً إِلَّا عَلَى ٱلَّذِينَ هَدَى ٱللَّهُۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُضِيعَ إِيمَٰنَكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٞ رَّحِيمٞ

ھەروەک چۆنێک خوای گەورە قیبلەیەکی بۆ دیاری کردن و ڕازی بوو کە ڕووگەتان بێت، ھەر بەو شێوەیە کردونی بە ئومەتێکی باش ودادگەر، بەشێوەیەک مامناوەند بن لەنێوان ھەموو ئومەتەکانی تردا، لە بیروباوەڕ و پەرستن ومامەڵەکردنیش، بۆ ئەوەی ڕۆژی دوایی ببن بە شاھید بۆ پێغەمبەرانی خوا بەوەی کە ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردبوون گەیاندیان بە ئومەتەکانیان، وە بۆ ئەوەش پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ببێت بە شاھید بەسەر ئێوەوە، ئەوەی بۆی دابەزی لە پەیامی خوا پێی گەیاندن، ئەو قیبلە گۆڕینەیش کە پێشووتر ڕووتان تێدەکرد (بیت المقدس) تەنھا بۆ ئەوە بوو بزانین ئایا کێ ڕازیە بەو شەریعەتەی کە خوای گەورە دیاری کردووە، و گوێرایەڵە بۆی، وشوێن پێغەمبەر دەکەوێت، وە کێیش لە ئاینەکەی وەردەگرێت وشوێن ھەواو وھەوەس وئارەزووی دەکەوێت، وگوێڕاڵ وملکەچی شەرعی خوا نابێت، بێگومان فەرمانی گۆڕینی قیبلەی یەکەم قورس وگران بوو لەسەر دڵی کەسانێک نەبێت کە خوای گەورە یارمەتیدان و موەفەقی کردن کە باوەڕی پێی بھێنن، بەوەی ئەو شتەی کە خوای گەورە کردویەتی بە شەریعەت بۆ بەندەکانی بێگومان لەبەر حیکمەتێکی گەورەیە، ئەوەش بزانن کە خوای گەورە باوەڕتان پێی زایە ناکات، لە نێویشیاندا ئەو نوێژانەی کە پێش ڕوو وەرگێڕان لە قیبلەی یەکەم کردوتانن، بەڕاستی خوای گەورە بەارمبەر بەخەڵکی زۆر میھرەبان ودڵاواو بە بەزەییە، ھیچ شتێکیان لەسەر گران وقورس ناکات، وە پاداشتی کاروکردەوەکانیشیان زایە ناکات. info
التفاسير:

external-link copy
144 : 2

قَدۡ نَرَىٰ تَقَلُّبَ وَجۡهِكَ فِي ٱلسَّمَآءِۖ فَلَنُوَلِّيَنَّكَ قِبۡلَةٗ تَرۡضَىٰهَاۚ فَوَلِّ وَجۡهَكَ شَطۡرَ ٱلۡمَسۡجِدِ ٱلۡحَرَامِۚ وَحَيۡثُ مَا كُنتُمۡ فَوَلُّواْ وُجُوهَكُمۡ شَطۡرَهُۥۗ وَإِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَيَعۡلَمُونَ أَنَّهُ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّهِمۡۗ وَمَا ٱللَّهُ بِغَٰفِلٍ عَمَّا يَعۡمَلُونَ

بێگومان ئەی پێغەمبەر بینیمان کە چاو دەگێڕێت بەرەو ئاسمان وڕوو دەگێڕێت ودەڕوانیت وچاوەڕیی ئەوەیت کە وەحی دابەزێت لەسەر قیبلە وگۆڕێنی بۆ ئەو جێگایەی کە حەزت پێیەتی، جا بۆیە دڵنیابە ئێمەیش ڕووت وەردەگێڕین بۆ ئەو رووگە وقیبلەیەی کە پێت خۆشە وڕازیت پێی، ئەویش ڕووکردنە کەعبە وماڵی خوایە لەبری (بیت المقدس) کە ئێستا ڕووی تێدەکەیت، جا کەوابێت ڕووت وەربگێڕە بەرەو ماڵی خوای گەورە لە مەککەی پیرۆز، وە ئێوەش ئەی باوەڕداران لەھەر جێگایەک بوون لەکاتی نوێژەکانتاندا ڕووی تێبکەن، وە با ئەوانەیش لە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان بزانن کە گۆڕینی قیبلە کارێکی ھەق وڕاستە و لەلایەن دروستکەری باڵادەست وبەرێوەبەری فەرمانەکانیانەوە کە (اللە تعالی) یە دابەزیوە، چونکە لە پەرتووکەکەی ئەواندا ھاتووە وجێگیر بووە، وە خوای گەورەش غافڵ وبێ ئاگا نیە لەو کارانەی ئەوانە ئەنجامی دەدەن کە پشت لە بەرنامە ڕاستەکەی خوا دەکەن، بەڵکو خوای گەورە زانایە بە ھەمووی، وە لەسەر ھەموویشی سزایان دەدات. info
التفاسير:

external-link copy
145 : 2

وَلَئِنۡ أَتَيۡتَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ بِكُلِّ ءَايَةٖ مَّا تَبِعُواْ قِبۡلَتَكَۚ وَمَآ أَنتَ بِتَابِعٖ قِبۡلَتَهُمۡۚ وَمَا بَعۡضُهُم بِتَابِعٖ قِبۡلَةَ بَعۡضٖۚ وَلَئِنِ ٱتَّبَعۡتَ أَهۡوَآءَهُم مِّنۢ بَعۡدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلۡعِلۡمِ إِنَّكَ إِذٗا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

سوێند بێت بەخوا ئەی پێغەمبەر ئەگەر بێتو تۆ ھەر نیشانە وبەڵگەیەک بھێنێت وپیشانی خاوەن نامەکانی بدەیت لە جولەکە وگاورەکان لەسەر ئەوەی گۆڕینی قیبلە کارێکی ڕاست ودروست بووە، ئەوان لەبەر سەرسەختی خۆیان لەبەرامبەر ئەوەی تۆ ھێناوتە، وە لەبەر خۆبەگەورە زانین لەشوێنکەوتنی ھەق، ھەرگیز ڕوو ناکەنه ئەو قیبلەیەی تۆ ڕووی تێدەکەیت، وە تۆیش دوای ئەوەی خوای گەورە ڕووی وەرگێڕایت لەو قیبلەیەی کە پێشوتر ڕووت تێدەکرد، جارێکی تر روو ناکەیتەوە قیبلەکەی ئەوان، وە ھیچ کەسێکیش لە ئەوان ڕوو ناکەنە قیبلەی یەکتر، چونکە ھەر دەستە وتاقمێکیان ئەوی تریان بێباوەڕ وکافر دەکات، ئەگەر بێتو تۆ شوێن ھەواو ئارەزووی ئەوانە بکەویت لەبارەی ڕوو کردنە قیبلە وغەیری ئەوەیش لە شەریعەت وئەحکامەکانی تر، دوای ئەوەی کە زانستی ڕاست ودروستت لای خوای گەورەوە بۆ ھات کە ھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نیە، ئەوا ئەو کاتە بە پشتھەڵکردنە ھیدایەت تۆ لە ستەمکاران دەبیت، وشوێن ھەواو وئارەزووت دەکەویت، ئەم ووتارە بۆ پێغەبمەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەم شێوەیە بەڵگەیە لەسەر خراپی شوێنکەوتنی ئەوان، وە ئیلا خوای گەورە پیغەمبەرەکەی پاراستوە لەوەھا کارێک، وە دیسان ترساندنی ئومەتەکەشییەتی لەدوای خۆی. info
التفاسير:
本諸節の功徳:
• أن الاعتراض على أحكام الله وشرعه والتغافل عن مقاصدها دليل على السَّفَه وقلَّة العقل.
بێگومان پشتھەڵکردنە ئەحکام وشەریعەتی خوای گەورە وخۆ گیڵ کردن لە مانا ومەبەستەکانی بەڵگەیە لەسەر گێلیەتی وکاڵفامی. info

• فضلُ هذه الأمة وشرفها، حيث أثنى عليها الله ووصفها بالوسطية بين سائر الأمم.
فەزڵی ئەم ئومەتە وشەرەفی بەرزی، بەوەی خوای گەورە ستایشی کردووە و بە ئومەتێکی مامناوەند ودادگەر ناوزەدی کردووە لە نێو ھەموو ئومەتەکانی تردا. info

• التحذير من متابعة أهل الكتاب في أهوائهم؛ لأنهم أعرضوا عن الحق بعد معرفته.
ئاگادار کردنەوە ومەترسی شوێنکەوتنی ھەواو وئارەزووی خاوەن نامەکان (جولەکە وگاورەکان) چونکە بێگومان ئەوان لەپاش ئەوەی ھەق وڕاستیان ناسی پشتیان تێکرد. info

• جواز نَسْخِ الأحكام الشرعية في الإسلام زمن نزول الوحي، حيث نُسِخَ التوجه إلى بيت المقدس، وصار إلى المسجد الحرام.
دروستە سڕینەوەی ئەحکامە شەرعیەکان لە ئیسلامدا لەکاتی ھاتنە خوارەوەی وەحیدا، بەوەی کە خوای گەورە ڕووکردنە (بیت المقدس) لە نوێژەکاندا گۆڕی بۆ مزگەوتی حەرام. info