ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
37 : 9

إِنَّمَا ٱلنَّسِيٓءُ زِيَادَةٞ فِي ٱلۡكُفۡرِۖ يُضَلُّ بِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يُحِلُّونَهُۥ عَامٗا وَيُحَرِّمُونَهُۥ عَامٗا لِّيُوَاطِـُٔواْ عِدَّةَ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُ فَيُحِلُّواْ مَا حَرَّمَ ٱللَّهُۚ زُيِّنَ لَهُمۡ سُوٓءُ أَعۡمَٰلِهِمۡۗ وَٱللَّهُ لَا يَهۡدِي ٱلۡقَوۡمَ ٱلۡكَٰفِرِينَ

بێگومان دواخستنی مانگێکی حەرام بۆ مانگێکی تر و ئاڵۆگۆڕکردنیان - ھەروەکو عەرەبەکان لە سەردەمی نەفامیدا دەیانکرد - زیادکردنە لە کوفر و بیباوەڕی لەسەر ئەو کوفر و بێباوەڕییەی کە لەسەری بوون، ئەوان باوەڕیان نەبوو بە حوکمی خوا لە مانگە حەرامەکاندا، شەیتان ئەو بێباوەڕانەی پێ گومڕا دەکرد کاتێک ئەم ڕێگا خراپەی بۆ دانان، ساڵێک مانگێکی حەرامیان حەڵاڵ دەکرد بەوەی دەیانگۆڕی بە مانگێک لە مانگە حەڵاڵەکان، وە ساڵێکی تریش لەسەر حەرامی ئەو مانگانە دەمانەوە تاوەکو بەو کارەیان ژمارەی ئەو چوار مانگەی کە خوا شەڕی تێدا یاساغ کردوون لەگەڵ مانگە ڕەواکاندا بەرامبەر بکەنەوە، ھیچ مانگێکیان بە حەڵاڵ دانەدەنا ئیللا مانگێکیان لە جێگایدا بە حەرام دادەنا، بەمەش لەو ڕێگایەوە ئەو مانگانەی کە خوا حەرامی کردبوون حەڵاڵیان دەکرد و پێچەوانەی ئەو حوکمە دەبوون کە خوای گەورە دیاری کردبوو، شەیتان کردەوە خراپ و ناشیرینەکانی لاجوان و ڕازاوە کردبوون، بۆیە ئاوا ڕەفتار دەکەن، لەو ڕەفتارە خراپانەیش کردیان ئەو زیادەڕۆییە بوو کە باسمان کردن، وە خوای گەورە ھەرگیز ئەو بێباوەڕانە ڕێنمونی ناکات کە سوورن لەسەر بێباوەڕییەکەیان و ناگەڕێنەوە لە کوفر و خراپەکاری. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ مَا لَكُمۡ إِذَا قِيلَ لَكُمُ ٱنفِرُواْ فِي سَبِيلِ ٱللَّهِ ٱثَّاقَلۡتُمۡ إِلَى ٱلۡأَرۡضِۚ أَرَضِيتُم بِٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مِنَ ٱلۡأٓخِرَةِۚ فَمَا مَتَٰعُ ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا فِي ٱلۡأٓخِرَةِ إِلَّا قَلِيلٌ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوا و بە پێغەمبەرەکەی، وە کار بەوە دەکەن کەخوای گەورە کردوویەتی بە شەریعەت و یاسا و ڕێسا، ئەوە چیتانە کە پێتان دەوترێت بڕۆن بۆ جیھاد و تێکۆشان دژ بە دوژمنەکانتان لە ڕێگای خوادا، لەشگران و تەمەڵ دەبن و بە زۆر خۆتان دەنوسێنن بە زەوییەوە و ماڵەکانتانەوە؟! ئایا ڕازین بەم ژیانە لە ناوچووە و دوابڕاوەی دونیا لە بڕی ژیانی دواڕۆژ کە ھەمیشەییە و خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ تێکۆشەرانی ڕێگای خۆی؟! جا ئەگەر لەبەر ئەوە بێت خۆ ژیانی دونیا لەچاو ژیانی دواڕۆژدا شتێکی زۆر کەم و بێ نرخە، دەی چۆن دەکرێت مرۆڤی ژیر و ھۆشمەند ژیانێکی بڕاوە ھەڵبژێرێت بەسەر ژیانێکی نەبڕاوەدا، وە ژیانێکی کەم و بێ نرخ ھەڵبژێرێت بەسەر ژیانێکی گەورە و بەنرخدا؟! info
التفاسير:

external-link copy
39 : 9

إِلَّا تَنفِرُواْ يُعَذِّبۡكُمۡ عَذَابًا أَلِيمٗا وَيَسۡتَبۡدِلۡ قَوۡمًا غَيۡرَكُمۡ وَلَا تَضُرُّوهُ شَيۡـٔٗاۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ قَدِيرٌ

- ئەی باوەڕداران - ئەگەر بە یەکجار نەچنە دەرەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان دژ بە دوژمنەکانتان لە رێگای خوادا، خوای گەورە سزایەکی بە ئێش و ئازار و ڕسواکەرتان دەدات، وە دەتانگۆڕێت بە خەڵکانێکی تری گوێڕایەڵ بۆ خوا، ئەگەر ھاتوو بانگ کران بۆ جیھاد و تێکۆشان ئەوا دەچن بەدەمیەوە و گوێڕایەڵ دەبن، خۆ ئەگەر ھاتوو سەرپێچی فەرمانەکانی بکەن و دوا بکەون لە جیھاد و تێکۆشان ئەوە ناتوانن زیان بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو بێنیازە لە ئێوە و پێویستی بە ئێوە نییە، ئەوە ئێوەن پێویستان بەخوا ھەیە، وە خوای گەورە بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، وە ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات، ئەو دەتوانێت ئەگەر ئێوەش نەبن دین و پێغەمبەرەکەی خۆی سەربخات. info
التفاسير:

external-link copy
40 : 9

إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدۡ نَصَرَهُ ٱللَّهُ إِذۡ أَخۡرَجَهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ثَانِيَ ٱثۡنَيۡنِ إِذۡ هُمَا فِي ٱلۡغَارِ إِذۡ يَقُولُ لِصَٰحِبِهِۦ لَا تَحۡزَنۡ إِنَّ ٱللَّهَ مَعَنَاۖ فَأَنزَلَ ٱللَّهُ سَكِينَتَهُۥ عَلَيۡهِ وَأَيَّدَهُۥ بِجُنُودٖ لَّمۡ تَرَوۡهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلسُّفۡلَىٰۗ وَكَلِمَةُ ٱللَّهِ هِيَ ٱلۡعُلۡيَاۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ

- ئەی باوەڕداران - ئەگەر یارمەتی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) نەدەن و سەری نەخەن، وە نەچن بەدەم بانگەوازەکەیەوە بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوا، ئەوە دڵنیابن خوای گەورە خۆی یارمەتی دەدات و سەری دەخات، ھەروەک چۆن یارمەتیدا ئەو کاتەی ئێوەی لەگەڵ نەبوو کاتێک بتپەرست و موشریکەکان پێغەمبەر و ئەبوبەکریان لە مەککە دەرپەڕاند و ناچاریان کردن کۆچ بکەن بۆ مەدینە، ئەوان دووان بوون سیەمیان نەبوو کاتێک لە ئەشکەوتی سەور خۆیان شاردبوەوە لە بێباوەڕان، ئەوانەی کە دەگەڕان بەشوێنیاندا، لەو کاتەدا پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بە ئەبوبەکری صدیقی ھاوەڵی وت کاتێک ترسا بتپەرست و موشریکەکان پێیان بزانن، پێی وت: مەترسە خوای گەورەمان لەگەڵدایە، لەگەڵماندایە بە یارمەتیدان و پشتگیری کردن، ئەوە بوو خوای گەورە ئارامی و ھێمنی خۆی ناردە سەر دڵی پێغەمبەرەکەی، وە سەربازانێکیشی لە فریشتە نارد بۆ یارمەتیدانیان کە ئێوە نەتاندەبینین، وە وشەی بتپەرست و موشریکەکانی نەوی كرد و وشەی خوای گەورەی بەرز و بڵند کرد کاتێک ئاینی ئیسلامی بەزر کردەوە بەسەر ئاینەکانی تردا، وە خوای گەورە زاڵ و بەدەسەڵاتە لەزات و ھێز و موڵکیدا، وە ھیچ کەس زاڵ نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە بەرێوەبردن و قەدەر و شەریعەتەکەیدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• العادات المخالفة للشرع بالاستمرار عليها دونما إنكار لها يزول قبحها عن النفوس، وربما ظُن أنها عادات حسنة.
بەردەوام بوون لەسەر ئەو داب و نەریتانەی پێچەوانەی شەرعن، بەبێ ئەوەی کەسێک ڕێگریان لێ بکات کاریگەری خراپ بەسەر دڵ و دەروونەوە بەجێ دەھێڵێت، بەشێوەیەک ھەندێک کەس واگومان دەبەن کەداب و نەریتێکی باش و چاکن، وە ئەگەرنا کەسێک ڕێگری لێدەکردن. info

• عدم النفير في حال الاستنفار من كبائر الذنوب الموجبة لأشد العقاب، لما فيها من المضار الشديدة.
دەرنەچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان لەکاتی بانگەواز کردن بۆی، یەکێکە لە گوناھە گەورەکان و توندترین سزایشی ھەیە، چونکە زیانی گەورە دەگەیەنێت بە ئەمن و ئاسایشی گشتی کۆمەڵگەی موسڵمانان، بەوەی دوژمنان غیرەتی ئەوە دەکەن وڵاتی موسڵمانان داگیر بکەن. info

• فضيلة السكينة، وأنها من تمام نعمة الله على العبد في أوقات الشدائد والمخاوف التي تطيش فيها الأفئدة، وأنها تكون على حسب معرفة العبد بربه، وثقته بوعده الصادق، وبحسب إيمانه وشجاعته.
فەزیلەتی ھێمنی و دڵئارامی لەم ئایەتانەدا بەدەر دەکەوێت، چونکە ھێمنی و دڵئارامی یەکێکە لە نیعمەتە گەورەکانی خوا بەسەر بەندەکانیەوە لەکاتە زۆر ناخۆش و پڕ مەترسیەکاندا دەیڕێژێت بەسەریاندا، ئەو کاتەی کە دڵەکان زۆر ناڕەحەتن، ئەو نیعمەتەیش بە ئەندازەی ناسینی و باوەڕ و متمانەی بەندەیە بە بەڵێنەکانی خوای گەورە، بە ئەندازەی ھێزی باوەڕ و ئازایەتیەکەیەتی لە پێناو خوای گەورە. info

• أن الحزن قد يعرض لخواص عباد الله الصدِّيقين وخاصة عند الخوف على فوات مصلحة عامة.
بێگومان ترس ھەندێک جار تووشی بەندە زۆر ڕاستگۆکانی خوا دەبێت، بەتایبەت کاتێک ترسی لە دەستدانی بەرژەوەندییەکی ھەبێت. info